(رێکەوتننامەی
نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی هەڵاواردن لەدژی ژن لە 18ی دیسەمبەری 1979،
ناسراو به رێکه‌وتننامه‌ی “سیداو” که له 3ی ئه‌یلولی 1981 چووه دۆخی
جێبه‌جێردنه‌وه.)
پێشەکی:
هەڵاواردن دژی ژن وه‌کوو چه‌مک له ناوه‌رۆکدا خۆی ده‌دات له چه‌مکی یه‌کسانی. به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ بیردۆزی هه‌ڵنه‌کردنی پیاو له‌گه‌ڵ ژنێکدا که له‌خۆی که‌متر نه‌بێت. بۆیه ده‌بینیت پیاو په‌نا بۆ به‌که‌مزانین و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ژن ده‌بات به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ره‌وه بمێنێته‌وه و ژن له‌ژێرده‌ستیدا. هه‌روه‌ک زۆرجاریش ململانێکه ره‌نگێکی تر بخۆیه‌وه که بریتیه له ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، که پیاوی به‌تایبه‌ت خۆرهه‌ڵاتی قه‌ناعه‌ت به‌وه ناکات که ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تیی مەسەلەی هەڵاواردن بەهەموو شێوەکانیەوە لە زۆر پەیماننامە و راگەیاندنەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و جاڕنامە نێودەوڵەتیەکاندا هاتوە و یاسای بۆ دەرچووە و سزای بۆ بڕێندراوەتەوە. هەڵاواردن لەسەر بنەمای ڕەگەز، نەتەوە، زمان، رەنگ، دین، مەزهەب، رەنگی پێست و فیکر و عەقیدە بەمانای جیاکردنەوەی کەسێک یان گروپێک و چەوساندنەوەیان یان خراپ مامەڵە کردنیان لەسەر بنەمای ئەو جیاوازیە و زەوتکردنی مافیان و زوڵم لێکردنیان دەگرێتەوە. نمونەی ئەو یاسا تایبەتیانەی کە چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو حاڵەتانە دیاریکردوە، راگەیاندنێکی نەتەوەیکگرتوەکان ساڵی 1963و دوو پەیماننامە کە 1965 و 1973 پەسەندکراون، بەمەبەستی قەلاچۆکردنی هەموو جۆرەکانی هەڵاواردنی ڕەگەزی و قەدەغەکردنی تاوانی هەڵاواردن ڕەگەزی و سزادانی بکەرەکانی. کە لە هەرسێکیاندا تەئکید لەسەر یەکسانی ئادەمیزادەکان دەکاتەوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ جۆرە جیاوازیەک، لە ڕەگەز، دین، مەزهەب، زمان، نەتەوە، رەنگی پێست…
هەڵبەتە هەڵاواردن دژی ژن، یەکێکە لەکێشە مرۆڤایەتیەکانی رەگوریشەیەکی دوور و درێژی لە کۆمەڵگا ئینسانیەکاندا هەیە و، ئەکەوێتە ژێر خانەی تاوانی هەڵاواردنی ڕەگەزی کە نەتەوە یکگرتوەکان یاسای بۆ داناوە و سزای بۆ بڕاندۆتەوە. بەڵام بەهەند وەرگرتنی مەسەلەی هەڵاواردن لەدژی ژن و جیاکردنەوەی لە یاسادا وەکوو تاوانێکی سەربەخۆ هەر لە کۆنەوە، رەهەندی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی و فەرهەنگی خۆی هەیە. ئەم تاوانەی کە پەیوەست نیە بە ناوچەیەکی تایبەتەوە، بەڵکوو ژن لەهەموو جێگایەکی دونیا لەدەستی ئەناڵێنێت و نەبەستراوەتەوە بە کەلتوورێکی جوگرافی تایبەتەوە. بەو پێیەی هەڵاواردن دژی ژن بنەمایەکی سەرەکیە بۆ سەرهەڵدانی دیاردەی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی ناو کۆمەڵگا بەگشتی و توندوتیژی خێزانی بەگشتی، کە مەترسی لەسەر سەرتاپای کۆمەڵگا مرڤایەتیەکان هەیە و ئەخلاقی ئینسانی ئەخاتە بەرهەڕەشە و بەرپرسیارێتی، لەبەر ئەوەی لەروویەکەوە کەلوور و ئیتیکێکی توندوتیژی بەرهەمدەهێنێتەوە کەدەبێتە بنەمایەکی مەعریفی و ئەخلاقی و پەروەردەیی لە دوارۆژدا لەناو نەوەکانی تردا…
ئەگەرچی ئەو یاسایانەی بۆ حاڵەتەکانی توندوتیژی لە دژی و ژن و توندوتیژی ناو خێزان وایکردوە دیاردەی توندوتیژی لەزۆر لە کۆمەڵگاکانی گەیشتونەتە ئاستێکی عەقڵی و مۆراڵی بەرز لە تێڕوانینیان بۆ یەکسانی ژن و پیاو و چەمکی ئازادیەکان و مافەکانی مرۆڤ، ئەبینیت کەمتازۆر دیاردەی توندوتیژی وەکوو قۆناغ یان وەکوو خەسڵەتێکی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنن، کە لەمەو لە حاڵەتێکی چەسپیو و ئاماژەیەک بۆ کەلتوورێکی مرۆڤایەتی دیاردەی توندوتیژی کردۆتە دیادەیەکی رێژەیی کەلە کۆمەڵگایەکەوە رێژەکەی بۆ کۆمەڵگایەکی تر ئەگۆڕدرێت. کە ئەمەش هۆکاری تایبەتی خۆی هەیە، لەوانە تێگەیشتن لە رۆحی ئەو یاسایانە، تێگەیشتن لە رۆح و ناورۆکی چەمکی ئازادی و یەکسانی نێوان ژن و پیاو و رێزگرتن لە ئینسانیەتی ژن لەسەر ئەو بنەمایانە. دواتر دیاردەی رەتکردنەوە و وەستانەوە بەرووی دیاردەکانی توندوتیژیدا ببێتە خەسڵەت و کەلتوورێکی کۆمەڵایەتی لەجێگەی بەرهەمهێنانی دیاردەکە خۆی..
چەمکی “هەڵاواردن” لەدژی ژن لەگەڵ چەمکی (یەکسانی) نێوان ژن و پیاو ئاڵۆز و ناکۆک دەوەستێت و باوەڕنەبوونی کۆمەڵگا پیاوسالارەکان بە یەکسانی ژن بە پیاو کرۆک و هۆی سەرەکی سەرهەڵدانی دیاردەی هەڵاواردن لەژی ژنە. هەڵبەتە چەمکی هەڵاواردن بەپێی کۆمەڵگاکان پاڵپشتەکەی دەگۆڕدرێ، بۆ نمونە لە کۆمەڵگا خۆرهەڵاتیەکان پاڵپشتێکی دینی و کەلتووری دواکەوتووی هەیە، لەهەندێ کۆمەڵگادا ململانێ لەسەر دەسەڵات ..هتد.. .
هەڵبەتە لەو کۆمەڵگایانەدا کە هێشتا سیستەمی باوکسالاری زاڵە و بیری پیاوانە کۆمەڵگا لەهەموو بوارەکاندا دەبات بەڕێوە دەبینیت لەم کۆمەڵگایانەدا کێشەی هەڵاواردن لەدژی ژن و دیاردە و دەرهاویشتە ناشرینەکانی زۆر زەق بونەتەوە، لەوانە: توندوتیژی، بازرگانیکردن بە جەستەی ژنەوە، بەکەمزانینی ژن، رێگەگرتن لە بەشاریکردن لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و دوورخستنەویان لە بازنەکانی بڕیار و دەسەڵات و زەوتکردنی زۆر مافی ئینسانی تر کە ئەگەر بۆ یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان و بەتایبەت پەیماننامەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بگەڕێینەوە دەبینین ئەو مافانە زۆر بە جوانی بۆ هەموو ئادەمیزادەکان چەسپیون بەبێ هیچ جیاوازیەک..
دوو پرۆتۆکۆلی رەسمی لەبارەی پرسی
هەڵاواردن دژی ژن لە کۆمەڵگادا کەلەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە
پەسەندکراوە بریتیە لە (راگەیاندنی نەهێشنی هەڵاواردن لەدژی ژن لە 7ی
نۆڤێمبەری 1967) و، (رێکەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی هەڵاواردن لەدژی
ژن لە 18ی دیسەمبەری 1979، ناسراو به رێکه‌وتننامه‌ی “سیداو” که له 3ی
ئه‌یلولی 1981 چووه دۆخی جێبه‌جێردنه‌وه.).هەڵاواردن دژی ژن وه‌کوو چه‌مک له ناوه‌رۆکدا خۆی ده‌دات له چه‌مکی یه‌کسانی. به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ بیردۆزی هه‌ڵنه‌کردنی پیاو له‌گه‌ڵ ژنێکدا که له‌خۆی که‌متر نه‌بێت. بۆیه ده‌بینیت پیاو په‌نا بۆ به‌که‌مزانین و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ژن ده‌بات به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ره‌وه بمێنێته‌وه و ژن له‌ژێرده‌ستیدا. هه‌روه‌ک زۆرجاریش ململانێکه ره‌نگێکی تر بخۆیه‌وه که بریتیه له ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، که پیاوی به‌تایبه‌ت خۆرهه‌ڵاتی قه‌ناعه‌ت به‌وه ناکات که ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تیی مەسەلەی هەڵاواردن بەهەموو شێوەکانیەوە لە زۆر پەیماننامە و راگەیاندنەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و جاڕنامە نێودەوڵەتیەکاندا هاتوە و یاسای بۆ دەرچووە و سزای بۆ بڕێندراوەتەوە. هەڵاواردن لەسەر بنەمای ڕەگەز، نەتەوە، زمان، رەنگ، دین، مەزهەب، رەنگی پێست و فیکر و عەقیدە بەمانای جیاکردنەوەی کەسێک یان گروپێک و چەوساندنەوەیان یان خراپ مامەڵە کردنیان لەسەر بنەمای ئەو جیاوازیە و زەوتکردنی مافیان و زوڵم لێکردنیان دەگرێتەوە. نمونەی ئەو یاسا تایبەتیانەی کە چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو حاڵەتانە دیاریکردوە، راگەیاندنێکی نەتەوەیکگرتوەکان ساڵی 1963و دوو پەیماننامە کە 1965 و 1973 پەسەندکراون، بەمەبەستی قەلاچۆکردنی هەموو جۆرەکانی هەڵاواردنی ڕەگەزی و قەدەغەکردنی تاوانی هەڵاواردن ڕەگەزی و سزادانی بکەرەکانی. کە لە هەرسێکیاندا تەئکید لەسەر یەکسانی ئادەمیزادەکان دەکاتەوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ جۆرە جیاوازیەک، لە ڕەگەز، دین، مەزهەب، زمان، نەتەوە، رەنگی پێست…
هەڵبەتە هەڵاواردن دژی ژن، یەکێکە لەکێشە مرۆڤایەتیەکانی رەگوریشەیەکی دوور و درێژی لە کۆمەڵگا ئینسانیەکاندا هەیە و، ئەکەوێتە ژێر خانەی تاوانی هەڵاواردنی ڕەگەزی کە نەتەوە یکگرتوەکان یاسای بۆ داناوە و سزای بۆ بڕاندۆتەوە. بەڵام بەهەند وەرگرتنی مەسەلەی هەڵاواردن لەدژی ژن و جیاکردنەوەی لە یاسادا وەکوو تاوانێکی سەربەخۆ هەر لە کۆنەوە، رەهەندی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی و فەرهەنگی خۆی هەیە. ئەم تاوانەی کە پەیوەست نیە بە ناوچەیەکی تایبەتەوە، بەڵکوو ژن لەهەموو جێگایەکی دونیا لەدەستی ئەناڵێنێت و نەبەستراوەتەوە بە کەلتوورێکی جوگرافی تایبەتەوە. بەو پێیەی هەڵاواردن دژی ژن بنەمایەکی سەرەکیە بۆ سەرهەڵدانی دیاردەی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی ناو کۆمەڵگا بەگشتی و توندوتیژی خێزانی بەگشتی، کە مەترسی لەسەر سەرتاپای کۆمەڵگا مرڤایەتیەکان هەیە و ئەخلاقی ئینسانی ئەخاتە بەرهەڕەشە و بەرپرسیارێتی، لەبەر ئەوەی لەروویەکەوە کەلوور و ئیتیکێکی توندوتیژی بەرهەمدەهێنێتەوە کەدەبێتە بنەمایەکی مەعریفی و ئەخلاقی و پەروەردەیی لە دوارۆژدا لەناو نەوەکانی تردا…
ئەگەرچی ئەو یاسایانەی بۆ حاڵەتەکانی توندوتیژی لە دژی و ژن و توندوتیژی ناو خێزان وایکردوە دیاردەی توندوتیژی لەزۆر لە کۆمەڵگاکانی گەیشتونەتە ئاستێکی عەقڵی و مۆراڵی بەرز لە تێڕوانینیان بۆ یەکسانی ژن و پیاو و چەمکی ئازادیەکان و مافەکانی مرۆڤ، ئەبینیت کەمتازۆر دیاردەی توندوتیژی وەکوو قۆناغ یان وەکوو خەسڵەتێکی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنن، کە لەمەو لە حاڵەتێکی چەسپیو و ئاماژەیەک بۆ کەلتوورێکی مرۆڤایەتی دیاردەی توندوتیژی کردۆتە دیادەیەکی رێژەیی کەلە کۆمەڵگایەکەوە رێژەکەی بۆ کۆمەڵگایەکی تر ئەگۆڕدرێت. کە ئەمەش هۆکاری تایبەتی خۆی هەیە، لەوانە تێگەیشتن لە رۆحی ئەو یاسایانە، تێگەیشتن لە رۆح و ناورۆکی چەمکی ئازادی و یەکسانی نێوان ژن و پیاو و رێزگرتن لە ئینسانیەتی ژن لەسەر ئەو بنەمایانە. دواتر دیاردەی رەتکردنەوە و وەستانەوە بەرووی دیاردەکانی توندوتیژیدا ببێتە خەسڵەت و کەلتوورێکی کۆمەڵایەتی لەجێگەی بەرهەمهێنانی دیاردەکە خۆی..
چەمکی “هەڵاواردن” لەدژی ژن لەگەڵ چەمکی (یەکسانی) نێوان ژن و پیاو ئاڵۆز و ناکۆک دەوەستێت و باوەڕنەبوونی کۆمەڵگا پیاوسالارەکان بە یەکسانی ژن بە پیاو کرۆک و هۆی سەرەکی سەرهەڵدانی دیاردەی هەڵاواردن لەژی ژنە. هەڵبەتە چەمکی هەڵاواردن بەپێی کۆمەڵگاکان پاڵپشتەکەی دەگۆڕدرێ، بۆ نمونە لە کۆمەڵگا خۆرهەڵاتیەکان پاڵپشتێکی دینی و کەلتووری دواکەوتووی هەیە، لەهەندێ کۆمەڵگادا ململانێ لەسەر دەسەڵات ..هتد.. .
هەڵبەتە لەو کۆمەڵگایانەدا کە هێشتا سیستەمی باوکسالاری زاڵە و بیری پیاوانە کۆمەڵگا لەهەموو بوارەکاندا دەبات بەڕێوە دەبینیت لەم کۆمەڵگایانەدا کێشەی هەڵاواردن لەدژی ژن و دیاردە و دەرهاویشتە ناشرینەکانی زۆر زەق بونەتەوە، لەوانە: توندوتیژی، بازرگانیکردن بە جەستەی ژنەوە، بەکەمزانینی ژن، رێگەگرتن لە بەشاریکردن لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و دوورخستنەویان لە بازنەکانی بڕیار و دەسەڵات و زەوتکردنی زۆر مافی ئینسانی تر کە ئەگەر بۆ یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان و بەتایبەت پەیماننامەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بگەڕێینەوە دەبینین ئەو مافانە زۆر بە جوانی بۆ هەموو ئادەمیزادەکان چەسپیون بەبێ هیچ جیاوازیەک..
یەکەم: راگەیاندنی نەهێشتنی هەڵاواردن لەدژی ژن لە ساڵی 1967 مۆرکراوە پشت بە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان دەبەستێت کە تەئکید لە پرنسیپی قەدەغەکردنی هەڵاواردن دەکات، بەگەڕانەوە بۆ مافە بنچینەییەکانی مرۆڤ وەکوو پاراستنی کەرامەت و قەدر و قیمەتی ئادەمیزاد و یەکسانیی تەواوی نێوان ژن و پیاو لەهەموو ئاستەکان و بوارەکاندا. هەروەها بەلەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو رێکەوتننامانەی کەبە چاودێری نەتەوەیکگرتوەکان مۆرکراون، کە هانی یەکسانی نێوان ژن و پیاو دەدەن.
هەل لە دیباجەی راگەیاندنەکەدا هاتوە کەوا هەڵاواردن لەدژی ژن دژ بە کەرامەتی مرۆڤایەتی و خێزان و کۆمەڵگایە و رێگرە لەبەردەم بەشداری سیاسی شانبەشانی پیاو لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیدا لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و رۆشنبیریەوە و هەروەها بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم پەرەپێدانی تواناکانی ژن بۆ خزمەتکردنی نیشتیمانەکەی و هەموو مرۆڤایەتی.
لە ماددەی دوەمی ئەم ماددەیەدا تەئکید لە هەموو ئەو هەڵوێست و جێبەجێکاریە گرنگانە دەکات بەمەبەستی لەغووکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو یاسا و عورف و سیستەم و مومارەساتانەی لەسەر بنەمای هەڵاواردن لە دژی ژن پەیڕەو دەکرێن، بە ئامانجی ئەوەی یاسای نوێ دروست بکرێت بۆ زیاتر پارێزگاریکردنی ئینسانیەتی ژن و یەکسانکردنی بە پیاو لە هەموو بوارەکاندا و، لە بڕگەی (ڕ)ی ئەم ماددەیەدا پێ لەسەر پرنسیپی یەکسانی نێوان ژن و پیاو و ئەو مافە دەستوریانەش بە یاسای تایبەت کەفالەت بکرێت دادەگرێت. هەروەها لە بڕگەی (ب)دا داوا لە هەموو وڵاتان دەکات هەموو رێککەوتننامەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئاژانسە تایبەتمەندەکان و پەیوەندیدار بە پرسی بنبڕکردنی هەڵاواردن لەدژی ژن مۆر بکەن و، هەرچی خێرایە جێبەجێیان بکەن. ئەو راگەیاندنە بەوەشەوە نەوەستاوە و لە بڕگەی سێهەمیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەموو رێگایەک بگیرێتەبەر بەمەبەستی هوشیارکردنەوەی رای گشتی و وروژاندنی ویست و ئیرادەکان لەهەموو جێگایەکی جیهان بۆ نەهێشتنی دیاردەی سووکایەتی و هەڵاواردن لەدژی ژن و لەغووکردنەوەی هەموو یاسا و مومارەساتە یاسایی و عورفیەکان کە لەسەر بنەمای بەکەم و بەنزمڕاگرتنی بەهای ژن بینابوون.
هەر ئەم راگەیاندنەش جەختی تەواو لەسەر ئەو مافە سیاسیانەی ژن دەکاتەوە کە لە رێککەوتننامەی مافە سیاسیەکانی ژنی نەتەوە یەکگرتوەکان ساڵی 1952، کە بریتین لە مافەکانی دەنگدان، خۆپاڵاوتن، بەشداریکردن لە راپرسیە گشتیەکاندا بەیەکسانی وەکوو پیاو و مافی وەرگرتنی پێگە و پایەی سیاسی بەیەکسانی لەگەڵ پیاودا.
ئەوەی کە زۆر گرنگە ئەوەیە هەر ئەم راگەیاندنە لە ماددەی (6)ی‌دا جەختی لەسەر مافی ژن، ژن کچ و و ژن بێت لە موڵکداری و بەڕێوەبردنی موڵکەکاندا و دەسکاریکردن و میراتگری کردوە. جگەلەوە ئاماژە بە یەکسانی ژن و پیاو دەکات لەرووی یاساییەوە.
هه‌روه‌ها لەم راگەیاندنەدا ئەوەیە هیچ بوارێکی نەهێشتۆتەوە کە جەختی لەسەر یەکسانکردنەوەی ژنی بە پیاو تیاکردبێت. تەنانەت باسی لە پرنسیپی یەکسانی ژن و مێرد و مافی هەڵبژاردنی هاوسەر و یەکسانیان لە کاتی دروستکردنی ژیانی هاوسەری و هەروەها لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەو هاوسەرگیریە. هەروەک ئاماژەی بە قەدەغەکردنی بەزۆرەملێ شوودانی زووی کچ بە منداڵی. هەروەک جەختی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو یاسایانە کردۆتەوە کە ناوەرۆکەکەی رۆحی هەڵاواردن لەدژی ژن هەڵگرتوە. لەهەمووشی گرنگتر ئەو برگەیەیە کە بازرگانیکردن بەژنەوە قەدەغە دەکات و دژی هەموو جۆرەکانی بەکۆیلەکردنی و بەکارهێنانی ناشەرعیی و بەزۆر کاری لەشفرۆشی پێکردنی وەستاوەتەوە. هەروەها مافەکانی وەکوو خوێندن و، هەموو یاساکانی پەیوەندیدارە بە کار و وەرگرتنی پاداشتەکان بەیەکسانی لەگەڵ پیاودا و مافی ئەوەی کە هیچ شتێکی وەکوو منداڵبوون و ئەو پرۆسانەی کە تەنها پەیوەندی بە ڕەگەزیەوەیە نەبێت رێگر لەبەردەم کار و پیشە و خوێندنیدا و نەبێتە هۆی ئەوەی بگەڕێتەوە ناو ماڵ. هەروەک ئەو راگەیاندنە هیچ جیاوازیەکی لە نێوان کچێک کە شووی نەکردوە لەگەڵ ژنی هاوسەرداردا نەکردوە، هەروەک داوای ئەوەدەکات کە هیچ لەو جێبەجێکاریانەی کە بەناوی پاراستنی ژنەوە دەکرێت لە هەندێ لە کار و پیشەدا وەکوو پرنسیپ و بنەمایەک وەرگیرێت بۆ مەبەستی جیاکردنەوەی ژن و پیاو لە رووی فیزکی و جەستەییەوە. هەر لە دوا ماددەی راگەیاندنەکەدا جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی پرنسیپی یەکسانی مافەکانی ژن و پیاو بە شیوەیەکی عەمەلی لەسەر ئەرزی واقیع بە پێی پرنسیپەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ.
گرنگی رێکه‌وتننامه‌ی (سیداو) له‌وه‌دایه که کێشه‌کانی ژنی له‌رووبه‌رێکی گه‌وره‌ی ناوه‌رۆکی بڕگه‌کانی یاساکانی مرۆڤدا جێگاکردۆته‌وه، به‌وه‌ی رۆحی رێکه‌وتننامه‌ی سیداو له گرنگترین ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا خۆی ده‌بینێته‌وه که بریتیه له پاراستنی که‌رامه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و پرسنیپی یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو و مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مرۆڤ..
ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه له چه‌ند ره‌هه‌ندێکی جه‌وهه‌ریه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌ی ژن پێشنیار ده‌کات، گرنگترینی ره‌هه‌ندی مافه مه‌ده‌نیه‌کانی ژنه و دوه‌م ره‌هه‌ندی یاسایی، هه‌تا ده‌گاته ره‌هه‌ندی سیاسی و به‌جه‌خته‌وه داوای به‌شداری سیاسی بۆ ژن ده‌کات، به مافه‌کانی ده‌نگدان، خۆپاڵاوتن و وه‌رگرتنی پێگه و پایه‌ی سیاسی بۆ خزمه‌تکرن. .
دوەم: رێکەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی هەڵاواردن لەدژی ژن 18ی دیسەمبەری 1979و کە لە 3ی سێبتەمبەری 1981 چوە دۆخی جێبەجێکردنەوە.
لە ماددەی یەکەمی بەشی یەکەمی رێککەوتنامەکەدا دەستەواژەی (هەڵاواردن لەدژی ژن)ی پێناسەکردوە، کە بریتیە لە “هەموو جۆرە جیاوازی یان دوورخستنەوە یان سنووردارکردن لەسەر بنەمای ڕەگەز کە لە ئاکامەکانی بەکەمزانین و نشوستیهێنان بە هەوڵی مافەکانی لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و مەدەنی یان هەر بوارێکی تر، یان هەر بەکەمزانینێکی یان کەمکردنەوەی ئەم مافانەی، بەبێ لەبەرچاوگرتنی باری کۆمەڵایەتیی کچە یان هاوسەری هەیە و لەسەر بنەمای یەکسانیی لەگەڵ پیاودا.”
لە ماددەی دوەمدا تەئکید لەسەر گۆڕینی دەستوور و دۆکومێنتە یاساییەکان دەکاتەوە وەکوو زەمانەتێک بۆ گۆڕینی عەقڵیەتی کۆمەڵگا، بەوەی کەوا پرنسیپی یەکسانی ژن و پیاو تێکهەڵکێشی دەستورە نیشتیمانیەکان یان تەشریعاتەکانی بکرێت. هەروەها داوای دابینکردنی پاراستنێکی یاسایی بۆ مافەکانی ژن بەیەکسانی لەگەڵ پیاودا و گەرەتنی کردنی پارێزگاری چالاکانە بۆ ژن لە رێگەی دادگا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە لە دژی هەر هەڵوێستێکی هەڵاواردن لە دژی ژن. هەروەها جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاساینە دەکاتەوە کە یەکسانی ژن و پیاو پێشێلدەکات و بەهای مرۆڤایەتی ژن بەکەم رادەگرێت.
هەر لە ماددەی 27ی بەشی دوەمی رێککەوتننامەکەدا بەجەختەوە داوای بەشداری چالاکانەی ژن دەکات لە داڕشتنی سیاسەتی وڵات و هەروەها لە جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتەدا.
ئەوەی گرنگە لێرەدا ئاماژەی پێبدەین ئەوەیە ئەم یاسا و رێککەوتننامانە شتێکی تازە نین بۆ کۆمەڵگای ئێمە بەتایبەت لەم سەردەمی جیهانگیری و تەکنەلۆژیایەدا، ئاسانترین شت دەستکەوتنی ئەم یاسایانەیە، بەڵام ئەوەی کە زۆر سەختە ئەوەیە بتوانیت رۆحی رێککەوتننامەیەکی لەمجۆرە وەکوو خۆی بەسەر عەڵقڵیەتی کۆمەڵگادا بەسەپێنیت، چونکە ئێمە رۆشنبییری تاکمان هەیە کە د‌رکی بەمەترسی کێشە یان دیاردەیەکی وەکوو دیاردەی هەڵاواردن لە دژی کردوە، بەڵام عەقڵیەتێکی کۆمەڵایەتی دەستەجەمعیمان نیە کە باوەڕ بە گرنگی چەسپاندنی رۆحی ئەمجۆرە رێککەوتننامانە بهێنێت و هەوڵی ئەوە بدات بیکاتە بنەمایەک بۆ جارێکی تر داڕشتنەوەی کەلتوورێکی ئینسانی کە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە مافەکانی ژن بەهەموو جۆرەکانیەوە و لە هەموو بوارەکاندا بینابووبێت. ئەمەش تەنها بەوە تەحقیق نابێت کە وەکوو وڵات بچینە رێزی ئەو وڵاتانەی کە ئەو رێککەوتننامەیەیان مۆرکردوە، بەڵکوو بەوەی کەوا باوەڕی قووڵ و قەناعەتی تەواومان بە رەوایەتی ماددە و بڕگەکانی هەبێت و ببێتە بەشێک لە کەلتووری عەقڵی و پەرەوەردەیی و ئەخلاقیمان و ببێتە بەشێک لە سیستەمی پەروەدە و خوێندن و نەوەکانمانی لەسەر پەروەردە بکەین.
هه‌ندێجار واپێویست ده‌کات که وڵاتان ده‌ستکاری هه‌ندێ یاسای باری که‌سی یان یاسای بنچینه‌یی وڵات (ده‌ستور)ه‌کانیان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێکه‌وتننامه‌یه‌کی له‌جۆری رێکه‌وتتنامه‌ی (سیداو) مۆر بکه‌ن. هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا جێگه‌ی تێبینی و سه‌رنج بوو ئه‌وه‌بوو که زیاتر له 40 ، وڵات له‌وانه‌ی ئه‌و رێکه‌وتننامه‌ی (سیداو)یان مۆرکرد (تحفظ) تێبینی و ناڕه‌زاییان له‌سه‌ری هه‌بوو، زۆرترین تێبینی و (تحفظ) که هه‌بوو له‌سه‌ر خاڵی یه‌کی مادده‌ی 16 به‌هه‌موو بڕگه‌کانیه‌وه به‌تایبه‌ت بڕگه‌کانی (ج) و (د) که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یتی:
مادده‌ی 16:
1- وڵاتانی ته‌ره‌فدار هه‌موو رێگایه‌ک ده‌گرنه‌به‌ر له‌پێناو بنبڕکردنی هه‌موو جۆره‌کانی هەڵاواردن له‌دژی ژن له‌هه‌موو ئه‌وه مه‌سه‌لانه‌ی که‌په‌یوه‌ندیدارن به هاوسه‌رگیری و په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌کان و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی ژن و پیاو، به‌تایبه‌ت گه‌ره‌نتی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌که‌ن:
(أ) هه‌مان ماف له جۆنتراجتی هاوسه‌رگیریدا.
(ب) هه‌مان ماف له ئازادی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر و مۆرنه‌کردنی هیچ جۆنتراکتێکی هاوسه‌رگیریه‌ک به‌بێ ره‌زامه‌ندی.
(ج) هه‌مان ماف و ئه‌رک له‌کاتی هاوسه‌رگیری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شدا.
(ح) هه‌مان ماف و ئه‌رک له‌کاتی وه‌کوو دایک و باوک، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی بار و زرووفی هاوسه‌رگیریان، له‌هه‌موو مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ندی به منداڵه‌کانیانه‌وه هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندی منداڵ به پله‌ی یه‌که‌م دێت.
(هـ) هه‌مان ماف به‌یه‌کسانی له بڕیاردان به ئازادی و به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئاکامه‌کان، ژماره‌ی منداڵ ماوه‌ی نێوان منداڵێک و منداڵێکی تر و، له ده‌ستکه‌وتنی زانیاری و به‌خشینی رۆشنبیری هۆکاره یاریده‌ده‌ره‌کانی به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌و مافانه.
(د) هه‌مان ماف و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی له مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ندیدار به قه‌وامی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی منداڵ و، کاتێک ئه‌م چه‌مکانه له یاسا نیشتیمانیاکندا بێت ده‌بێت له هه‌موو حاڵه‌تێکدا به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌کان به پله‌ی یه‌که‌م وه‌رگیرێت.
(ز) هه‌مان مافی تاکه‌که‌سی ژن و مێرد، وه‌کوو مافی هه‌ڵبژاردنی ناوی خێزان و پیشه و جۆری کار.
(ح) هه‌مان ماف بۆ هه‌ردوو ژن و مێرد له موڵکداری و هه‌بوونی موڵک و سامان و سه‌رپه‌رشتی کردنیان و به‌ڕێوه‌بردنیان و ده‌ستکاریکردنیان و سوودوه‌رگرتن لێیان چ به به‌رانبه‌ر چ به‌بێ به‌رانبه‌ر.
مادده‌ی یه‌کی مادده‌ی 29 بوو که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یتی:
هه‌ر وڵاتێکی ته‌ره‌فدار، له هه‌ر کاتێکدا، بۆی هه‌یه داوای چاوخشاندنه‌وه به‌و رێکه‌وتننامه‌یه‌دا بکات، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک به‌ده‌ستوخه‌ت نوسراو و ئاڕاسته‌ی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی بکات.
دواجار ده‌ڵێم له‌م سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆژیا و جیهانگیری و شۆڕشی زانیاری و ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌ی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو بواره‌کاندا و، ئه‌و هه‌موو ده‌سکه‌وته زانستی و سه‌ربازی و ئابووری … هتد به‌ده‌ستی هێناوه که‌چی نه‌یوانیوه ڕێک زیاتر له سۆز و میهره‌بانی و رێز و که‌رامه‌تی زیاتر بۆ مرۆڤایه‌تی دابین بکات به‌وه‌ی که چاره‌سه‌رێکی ریشه‌یی بۆ دیارده‌یه‌کی وه‌کوو توندوتیژی دژی ژن بدۆزێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی له‌زۆر که‌س وایه تندوتیژی دژی ژن به‌ته‌نها له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات و ناوچه‌کانی جیهانی سێهه‌م و که‌لتووره دواکه‌وتوه‌کاندا به‌ربڵاوه، ده‌بێت بڵێین که ئه‌م بۆچوونه هیچ رست نیه، چونکه توندوتیژی دژی ژن کێشه‌یه‌کی یونیڤه‌رساله و هه‌موو کمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌کان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن به‌ڵام به‌شێوازی جیاجیا و ئه‌وه‌یخۆرئاوای پێشکه‌وتوو له خۆرهه‌ڵات و جیهانی سێی دواکه‌وتوو جیا ده‌کاته‌وه یه‌که‌م شێوازه‌کان یان تاوانه‌کانی توندوتیژی که دژی ژن رووده‌دات له خۆرهه‌ڵات دڕندانه‌تر و وه‌حشیانه‌تره، دوه‌م له خۆرئاوا چاوی یاساکات هه‌میشه کراوه‌یه و به‌رده‌وام لێپرسینه‌وه هه‌یه، جگه له‌مه داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریه په‌یوه‌ندیداره‌کان دوور له‌نه‌فه‌سی حزبایه‌تی له‌ژێر چه‌تری حکوومه‌تێکی بێلایه‌ن و سه‌روه‌ری یاسادا کاری خۆیان باشتر به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها ئاستی هوشیاری و قه‌بووڵکردنی گۆڕانکاریه‌کان له خۆرئاوا له خۆرهه‌ڵات به‌رزتره، به‌ڵام توندوتیژی وه‌کوو دیارده بوونی هه‌یه و هیچ شوێنێک نیه له دونیادا بتوانین بڵێین ئه‌و دیارده‌یه‌ی تیا بنبڕبوه.
ئه‌گه‌ر وڵاتێکی وه‌کوو فه‌ره‌نسا به‌و هه‌موو پێشکه‌وتووییه له‌هه‌موو بواره‌کاندا به‌نموونه بهێنینه‌وه ئاماره‌کان پێمان ده‌ڵێن که‌وا سه‌دی نه‌وه‌د و پێنجی 95% قوربانیه‌کانی توندوتیژی له دژی ژن له جیهاندا له فه‌ره‌نسایه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاماره زیادره‌ویشی پێوه دیاربێت لانیکه‌م ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که‌وا ئه‌و دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌کی خه‌ته‌رناک و به‌ربڵاو له وڵاته بڵاوه و هه‌ره‌وه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت پێشکه‌وتوویی له‌هه‌موو بواره‌کاندا نه‌یتوانیوه سنوورێک بۆ ئه‌و دیارده‌یه دا‌نێت، ئه‌مه‌ش ره‌شبینی نیه، به‌ڵام مرۆڤایه‌تی پێویستی به‌وه‌یه بگه‌ڕێت به‌دوای شێوازی جیاوازتر و هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن که‌لتووری بیرکردنه‌وه‌یه‌کی به‌کۆمه‌ڵ بهێننه کایه‌وه له‌باره‌ی سنووردارکردنی دیارده‌ی توندوتیژی له دژی ژن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر