۱۳۹۳/۱۱/۲۲

نامەی سەربازێکی هەڵاتوو! فەرهاد پیرباڵ



Ferhad-Pirbalببوورە جەنابی فەرماندە
من کچێکم هەیە
بە “قەڵەم ڕەنگ”ی بەرائەت نامەم بۆ دەنووسێ!
ژنێکم هەیە
دارسێوی حەوشەکەمان ئاوڕشێن ناکا
نەك هێلانەی کوکوختییەکان تێکبچێ!
*
جەنابی فەرماندە
دوێنێ شەو لە خەونمدا دوژمن شکا
ئێوە سەرگەرمی سەما بوون
من لە گیرفانی تەرمێکدا نامەیەکم دۆزییەوە
تیایدا نووسرابوو:
بابە گیان
دایكم دارسێوی حەوشەکەمان ئاوڕشێن ناکا
دەڵێ با هێلانەی کوکوختییەکان تێکنەچێ
بەڵكو خوا لە پاداشتی ئەوەدا باوکتمان بۆ بپارێزێ!
*
دەزانم بڕوا ناکەی جەنابی فەرماندە
من لەترسی دوژمن هەڵنایەم
من لەم تفەنگە خوێڕییەی دەستم تۆقیوم
لە خۆم دەترسم
ئەوکاتەی بۆ پاراستنی نیشتیمانێك
ناچارم نیشتیمانێكی دی شەڵاڵی خوێن کەم
ئەوکاتەی بۆ دیداری کچۆڵەیەك
کەسێكی دی ناچار دەکەم، تا ئەبەد چاوەڕێ بێت
**** **** ****
تکایە جەنابی فەرماندە، ئەم نامەیەم بنێرە بۆ فەرماندەی سوپای ئەوبەر، بەڵكوئەویش کچێکی هەبێت، ئەوینێکی هەبێت چاوەڕێی بێ…
fermande
وێنەکەش؛وێنەی بەرگی سەر ڕۆمانی لەشکری

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر