مافناس – حسن ایوبزاده
ئاغای مسته‌فا هجری سکرتێری ”حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” ٢٦سال دوای
تێپه‌ربوونی تێرۆری دوکتور قاسملوو، کتێبێکی به ناوی ”نسکۆ‌و دابران ”
له‌سه‌ر” دابرانه‌کانی حدکا”و روداوه‌کانی تێرۆری د.قاسملوو و
د.شه‌ره‌فکه‌ندیی نووسیوه. ئه‌و کتێبه له فێیس بووکدا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
دۆستێکی ئازیز که ئه‌هلی لێکۆلینه‌وه‌ی روداوه سیاسیییه‌کانی کوردستانه،
له‌گۆشه نیگای لوتف و خۆشهویستیییهوه ده‌قێکی ئه‌و کتێبه‌ی بۆ
نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته ناردووه. تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی روداوی تێرۆری
د.قاسملووبه قه‌له‌می سکرتێری حدکا بووم. پێموابوو دوای بیست و شه‌ش سال
ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ ره‌خساوه له نهێنێێیهکانی پشتی په‌رده‌ی ئهوروداوه
له زمانی ئاغای هجریییهوه که سکرتێری حدکا‌و له نزیکانی د.قاسملوو بووه
ئاگادار ده‌بم. بیست و شه‌ش سال زه‌مانێکی زۆره و خۆبواردنی به‌رپرسانی
حدکا هۆی توناکردنی بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان و تێرۆری
رێبه‌ران و ئه‌ندامانی حدکایان راستگۆیانه رانه‌گه‌یاندووه. له‌بیست و
شه‌ش سالی رابردوودا مه‌لا عه‌بدوللا حسنزاده و مصطفی هجری
لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیان له‌سه‌ر تێرۆری د.قاسملوو نه‌کردووه.
ئه‌وه‌ی رایانگه‌یاندووه و بلاویان کردووه‌ته‌وه جیا له پروپاگه‌نده و
به‌خۆداهه‌ڵگوتن و دووپاته کردنه‌وه‌ی درۆ و ناراستیی لایه‌نگرانی رژیمی
کۆماری ئیسلامیی شتێکی دیکه نه‌بووه. ئه‌گه‌ر نووسه‌رێک یا زانایه‌ک
واقعییه‌تێکی له‌سه‌ر ئه‌وجینایه‌ته ئاشکرا کردبێ، حسنزاده و هاوکارانی
گۆڕیویانه. مسته‌فا هجریی و تیمه‌که‌شی هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی
حسنزادهیان ره‌چاوکردووه.
ئه‌و به‌شه‌ی که مسته‌فا هجری دوای ٢٦ سال
بێده‌نگیی له‌سه‌ره‌تای کتێبی ” نسکۆ‌و دابران”دا نووسیویه، به نه‌زه‌ری
ره‌سمیی حدکا ده‌ناسرێ. له‌و رووه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێک هێنا که
نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته لێیبکۆلێته‌وه. مخابن ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی مامۆستا
هجری له‌سه‌ر تێرۆری نه‌مر د.قاسملوو له سه‌ره‌تای کتێبی ” نسکۆ‌و دابران”
دا لاپرهسهنیی نووسراوه. هیچ زانیاریییهکی تێدانییه که شیاوی
سه‌رنجدان بێ و به به‌ڵگه‌ی ره‌سمیی حیزبێکی سیاسیی بزانرێ.
هۆی ئه‌و به‌لادا تێپهرینهی نووسه‌ر تۆ بڵێێ ناشاره‌زایی ناوبراو له‌و
روداوه و نهێنیییهکانی بووبێ یان ئه‌ویش وه‌کو مامۆستا حسنزاده
خه‌ته‌که‌ی گۆڕیبێ و به‌ره‌و یه‌کێتیی نیشتمانیی و دۆستانی ستراتێژیکی ینک
وهرچهرخابێ؟ نووسه‌ر ئاگاداره که ئهوروداوه چۆن سازماندراوه.
بریارده‌رانی تێرۆر کێ بوون. به‌ڕێوه‌به‌ران و هاوکارانیان چ که‌سانێک
بوون. له نهێنیی و ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و تێرۆره و به گشتیی له سه‌رچاوه‌ی
بڵاوکراوه‌و نهێنیی که له‌به‌رده‌ستی دابوون و گرنگترینیان په‌روه‌نده‌ی
لێکۆلینه‌وه‌ی ئه‌و روداوه بووه له‌و نووسراوه‌یه‌دا که‌ڵکی وه‌رنه‌گرتووه.
نووسینی بابه‌تێکی ئاوا نزم، لاواز و بێ به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و روداوه بۆ
سکرتێری ئه‌و حیزبه شرۆڤه ناکرێ. کارگێرانی سه‌ره‌کیی حدک و حدکا له بیست و
شه‌ش ساڵی رابردووهتا ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه‌ی حدکا و رێبه‌رانی
تێرۆرکراوی راستگۆیانه دێڕێکیان نه نووسیوه. ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی ئێستای
ئاغای هجری له‌سه‌ر تێرۆری د.قاسملوو نموونه‌یه‌کی به‌رچاوه.
سێ مانگ و ده‌رۆژ دوای تێرۆری د.شه‌ره‌فکه‌ندیی له ماوه زهمانیییهکی
کورت‌دا که مسته‌فا هجری له پاریس بووه، مه‌لا عه‌بدوللا حسنزاده به پێی
نه‌خشه‌ی رێگای تاله‌بانیی به فه‌رمانی محمد جعفری صحرارودی (تۆمه‌تبار به
کوشتنی د.قاسملوو) حدکای له قه‌ندیله‌وه بۆ کۆیه راداوه. جێبه‌جێکردنی
ئه‌و روداوهشی به کرده‌وه‌ی سه‌رۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان له‌قه‌له‌م
داوه. کریس کۆچراش ئه‌و خه‌به‌ره ساخته‌یه‌ی مه‌لا عه‌بدوللای له
کتێبه‌که‌ی دا نووسیوه . ئاخرسه‌ر ئاغایانی هجری و مهلاعهبدوللا حسنزاده
بریاری ئاشبهتالیان بۆ نوێنه‌رانی سپای پاسداران به ناوه‌کانی: فواد
معصوم، که‌مال فواد، دارۆ شیخ نوری و چه‌تۆ حه‌وێزی نووسیوه. سه‌نه‌دی
ئاشبه‌تالی رێبه‌رانی حدکای تواوه له ناو یه‌کێتیی نیشتمانیی دوستی
ستراتێژیکی کۆماری ئیسلامیییان له له‌لایه‌ن سایتی پێشمه‌رگه‌کانه‌وه بڵا
کراوه‌ته‌وه.
هیچکام له‌و به‌شانه‌ی حدک و حدکا‌و
رێبه‌رایه‌تیی شۆرشگێری به‌رێ له ٢٦ سالی رابردوودا به شێوه‌ی ره‌سمیی
باسیان له تێرۆری د.قاسملوو نه‌کردووه. ئه‌وه‌ش هۆی تایبه‌تیی خۆی هه‌بووه.
حسنزاده بۆ ئه‌و نه‌خشه و پلانه مه‌به‌ستی خۆی هه‌بووه که له
لێکۆلینه‌وه‌ی روداوه‌کانی تێرۆری د.قاسملوو و کوشتاری سه‌دان ئه‌ندامی
حدکادا باسیان ده‌کرێ.
نووسراوه‌که‌ی مامۆستا مسته‌فا هیجریی به
تایبه‌تیی ئه‌و به‌شه‌ی که له‌سه‌ر تێرۆری د.قاسملوو نووسیویه له‌گه‌ل
لێکۆلینه‌وه‌کانی دادوه‌رانی په‌روه‌نده‌ی تێرۆره‌که، راپۆرت و
لێکۆلینه‌وه‌کانی پۆلیسی دادوه‌ریی، زانیاریی ئاگاداران که دراون به پۆلیس،
به‌ڵگه‌نامه‌کانی تاقیگه و نه‌زه‌ری خیبره‌و کارناسان، ئه‌وه‌ی که له
راپۆرت و سه‌رچاوه باوه‌رپێکراوه‌کانه‌وه بلاوکراونه، وته و
دانپێدانانه‌کانی تێرۆریسته‌کان و باڵوێزخانه‌ی ئێران له ئوتریش له‌سه‌ر
به‌شداریی فازل ره‌سول به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆک تاله‌بانیی له‌و
کۆبوونه‌وه و وتوێژانه‌دا، به‌ڵگه‌ی کرینی ئاپارتمانێک بۆ ئەحمەد بن بێللا
سەرەک کۆماری پێشووی جەزائیر، بۆ رکێش کردنی د.قاسملوو بۆ ناوتۆڕی تێرۆر،
وته‌ی شاهید و ئه‌ماره‌ی دادوه‌ریی به وەبهرچاوگرتنی زۆربهڵگهی شاراوه
به ئه‌نقه‌ستی کارگێرانی حدکا له‌هه‌ر سێ به‌شه‌که‌یدا یه‌ک واقعییه‌ت
ده‌خه‌نه روو که ئه‌ویش هه‌وڵی به‌ڕێوه‌به‌رانی حدکایه بۆ شاردنه‌وه‌ی
واقعییه‌تی تێرۆری د.قاسملوو و سه‌دان ئه‌ندامی تێرۆرکراوی دیکه‌ی حدکا له
بیرورای گشتیی و پاکانه‌کردن بۆ تێرۆریستان و مانه‌وه‌ی خۆیان له‌و قژله و
دروست کردنی بنکه‌ی جاسوسیی بۆ رژیم و بێزرانی زیاتری خه‌لک لێێان سودێکی
بۆکورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان نییه. با له کیژه‌کانی کۆبانی ده‌رسێک
وه‌ربگرن.
ئه‌وانه‌ی ئاغای مصطفی هجری نووسیونی سه‌رسوڕهێنه‌رن. مه‌لا عه‌بدوللا و هجری له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته چوکترین ناکۆکیی فکریییان نییه.
مامۆستا حسنزادهش هه‌ر به‌و شێوه‌یه خه‌به‌ر ده‌دا. به‌لام ناوبراو
رێگه‌یه‌کی زۆر ژیرانه‌ی بۆ ههڵخلیسکاندنی خوێنه‌ر دۆزیوه‌ته‌وه. ناوبراو
به‌و تهردهستیی و و زیرهکیییهی خۆی له گه‌ران به‌دوای به‌ڵگه‌و
سه‌رچاوه و باسکردن و خوێندنه‌وه‌ی روداوه‌کان رزگار کردووه، بۆ ئه‌و به
سانییه زۆر زوو خوێنه‌ر له خشته به‌رێ. چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێ
بینووسێ سه‌رچاوه‌ی نییه. ئه‌و ده‌بێ له نه‌بوو بیخولقێنێ. خولقاندنی
روداو‌و پرسیار‌و وهلامدانهوهش به پرسیار مامۆستا حسنزاده به سانیییه.
هونه‌ره‌که‌ی مامۆستا حسنزاده به‌سانیی و و
دژواره، (سهل و ممتنع) : خۆی پرسیار له‌خۆی ده‌کاو خۆی وه‌لامی
پرسیاره‌که‌ی خۆی ده‌داته‌وه.
مامۆستا حسنزاده به ئه‌زموونتره له ئاغای مسته‌فا هجری ودهزانێ ده‌بێ چی
بڵێ و چی نه‌ڵێ. له‌به‌ر ئه‌وه پرسیاره‌که‌ی بهجۆرێکدادهرێژی که
وه‌لامه‌که‌ی له‌به‌ردا بۆ رێکخستووه. مامۆستا مه‌لا عه‌بدوللا بۆیه ئه‌و
شێوه‌یه‌ی داهێناوه که واقعییه‌ت بگۆڕێ و له نه‌بوو هه‌بوو بخولقێنێ. ئه‌و
وه‌لامه ساخته‌یه‌ش به‌جۆرێک داده‌رێژێ که گاوکردنی نه‌وێ و نهیدهڵێنێ.
ئاغای هجری روداوی تێرۆری د.قاسملووی به نسکۆ ناو ناوه و نسکۆی به تراژێدی مانا کردوه‌ته‌وه.
وشه‌ی نسکۆ به مانای سهرسمدان، ره‌ت بردن وههڵهنگوتنه. ماناکه‌ی به فارسی دەبێتە تلوخوردن و سکندری رفتن – ”هه‌ژاری نه‌مر”
وه‌کو گوترا نسکۆ به مانای ره‌تبردن، هه‌ڵخلیسکان، هه‌ڵه‌نگوتنی ئاژه‌ل و
مرۆڤه به بێ بیرلێکردنه‌وه. به‌لام له دابران و انشعاب و تێرۆردا
بیرلێکردنه‌وه و پلاندانان و ئاماده‌کردنی که‌ره‌سه، وردبوونه‌وه و وه‌رد
دانه‌وه و پێش بینی کردنی ئاکامی کار هه‌یه. ئه‌و سه‌رناوه (نسکۆ) بۆ ئه‌و
دوو رووداوه ناته‌واوه و پڕ به پێست نییه.
ناوه‌رۆکی کتێبه‌که‌ی ئاغای هجری له‌سه‌ر تێرۆری د.قاسملوو.
نووسه‌ر به بێ هیچ پێشهکیییهک و سه‌ردێڕ و سه‌رناوێک نووسیویه:
””د.قاسملوو رۆژی ٢٢ پووشپه‌ری ١٣٦٨ ی ک (١٣/٦/١٩٨٩ ز) له شاری ڤییه‌ن
[هاورێ] له‌گه‌ل کاک عه‌بدوللا قادری ئازه‌ر و د.فازل ره‌سول له کاتێکدا
به ده‌ستی تێرۆریست دیپلۆماته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێرۆر کران که به
مه‌به‌ستی چاره سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی کێشه‌ی کورد له ئێران‌دا له‌سه‌ر
داوای رژیم له‌سه‌ر میزی وتوێژ دانیشتبوون”.
سکرتێری حدکا، بێخهبهر له روداوه‌کان
گورزو گومه‌ت هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر کۆتایی کار، به ئه‌نقه‌ست، نانووسێ که
ئه‌و روداوه رابردوویه‌کی هه‌بووه. سه‌ره‌تایه‌ک و هاتوچۆیه‌ک و ئاڵوگۆری
په‌یام و نێوبژیڤانێک پێویست بووه، داخوازەکان و به‌رنامه‌ی کار‌و شوێن و …
له‌سه‌رچ بابه‌تێک دواون و چوارچێوه‌ی کاره‌که چۆن بووه کێ پلاندارێژو و
به‌رێوه‌به‌ری کاره‌کان بووه و ئه‌و وتوێژانهله کوێ کراون به پێویست
نه‌زانراون….
ئاغای هجری بێخهبهر یان به ئه‌نقه‌ست
نائاگا له‌روداوی تێڕۆری د.قاسملووئاگادار نه‌بووه. به‌و جۆره که نووسیویه
ئاگادار نه‌بووه که وتوێژه‌کانی نێوان د.قاسملوو و به‌وته‌ی جه‌نابی
تاله‌بانیی له‌گه‌ل نوێنه‌رانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی، له دوو قۆناخ‌دا
کراون. جه‌نابی تاله‌بانیی پێشنیارده‌ر، خوازیار، راپۆرتنووس و خولیای
وتووێژ، سازماندهرو به‌ڕێوه‌به‌ری وتوێژه‌کان بووه.
ئاغای هجری وادیاره له هیچ روداوێکی ئه‌و
سالانه ئاگادار نییه. ته‌نانه‌ت ”کوردستان” واته ئۆرگانی حیزبه‌که‌ی خۆی
نه‌خوێندووه‌ته‌وه که له راپۆرتی سه‌رۆک تاله‌بانیی دواواه که داوای وتوێژی
د.قاسملووی کردووه. قۆناخی یه‌که‌می یه‌که‌می وتوێژ به
پێیبهڵگهنامهکان به ئیبتیکاری سکرتێری یه‌کێتیی نیشتمانیی له رۆژانی ٢٨
و ٣٠ دیسامبری ١٩٨٨و ٢٠ ژانویه‌ی ١٩٨٩ به به‌شداریی سه‌رۆک تاله‌بانیی و
نه‌وشیروان مصطفی، صحرارودی و اجوادی له شاری ڤییه‌ن و د.قاسملوو و عبدالله
قادری به‌ڕیوه چوو بوو.
به‌لام ئاغای هیجریی کتوپر که‌سێک به ناوی
فازل ره‌سوڵ قوتده‌کاته‌وه. بێ ئه‌وه بیناسێنێ که فازل مه‌لا مه‌حمود یا
فازل محمود کێ بووه، خه‌ڵکی کوێ بووه، چ رابردوویه‌کی هه‌بووه، سهربهکوێ و
چ سازمانێک بووه، کێ ناردوویه‌ته ناو ئه‌و کۆڕه و نوێنه‌ری کام لایه‌ن
بووه به چ مه‌به‌ستێک ناردراوه و چ ده‌ورێکی هه‌بووه و چۆن له‌گه‌ل
د.قاسملوو بووه به ئاشنا و ئه‌و وتوێژه چۆن کت‌وپڕ و ده‌سته‌و یه‌خه
وه‌ڕێخراوه؟
ئاغای مصطفی هجری”، به شێوه‌ی مامۆستا
مه‌لا عه‌بدوللا حسنزاده، ئه‌وه‌ی نووسیویه،ره‌مه‌کیی، بێ سه‌رچاوه، بێ
بنه‌ماو دوور له واقعییه‌ت بووه. ئاغای هجری ته‌نانه‌ت نه‌ینووسیوه ئه‌و
زانیاریییهی له کوێ وه‌رگرتووه. وادیاره پێێئیلهام کراوه.
ئاغای هجری روداوه‌کانی قۆناخی یه‌که‌می
هه‌ر نه‌بیستووه. کاتێکیش ده‌چێته سه‌ر روداوه‌که هه‌ر له‌یه‌که‌م دێردا
رێکه‌وتی تێرۆره‌که‌ی به هه‌له نووسیوه.
‘تێرۆره‌که له ١٣/٧/ ١٩٨٩ له شاری ڤییه‌ن له مه‌نتیقه‌ی ٣ کۆلانی لینکه
بان گاسه بیناو ئاپارتمانی ژماره ١٢/- ٥ بووه. به‌لام ئاغای سکرتێری حدکا
به گرنگی نه‌زانیوه و مانگێکی وه‌پێش خستووه و کردوویه‌ته ١٣/٦/ ١٩٨٩.”
ئاغای هجری نه‌ینووسیوه ئه‌و تێرۆره له کام
ولات کراوه. ته‌نیا ناوی شاری ڤییه‌نی زانیوه و به‌س. نه‌ینووسیوه که
له‌کامه شه‌قام و که‌ی کراوه؟ تێرۆریسته‌کان کێ بوون، چه‌ند که‌س بوون و
ناویان چیبووه؟ که‌ره‌سه‌ی تێرۆری تێرۆریسته‌کان چی بووه؟ ئه‌و ماله‌ی که
جینایه‌ته‌که‌ی تێدا کراوه هی کێ بووه و هانده‌ری تێرۆریسته‌کان بۆ ئه‌و
جینایه‌ته چی بووه؟ ئه‌مانه بۆ ئاغای نووسه‌ری کتێبی ”نسکۆ، تراژێدی تێرۆری
د.قاسملوو” گرنگ نه‌بووه.
فه‌رموو ئه‌وه‌ش بوو به لێکۆلینه‌وه‌ی مقامی ره‌سمیی حدکا و لادانی په‌رده له‌سه‌ر رازی ئه‌و تێرۆره که جیهانی هه‌ژاند!
ئاغای هجری به پێویستی نه‌زانیوه له ئارشیوی ده‌وله‌مه‌ندی حدکا که ده‌بێ
هه‌یبێ بروانێ. کن فیکون، بێ هیچ پێشهکیییهک سێ کوردکه ته‌نیا
دووکه‌سیان ده‌ناسێ ( د.قاسملوو عه‌بدوللا قادریی) ده‌باته ڤییه‌ن له‌پشتی
میزێکیان داده‌نێ و نه‌دیده ده‌ست ده‌که‌ن به وتووێژ، له حالێک‌دا یه‌ک له‌و
سێکهسه کورده هیچ پێوه‌ندیییه‌کی به‌و دوو کهسایهتیییهکوردهوه
نییه که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دان. چونکه نازانێ باسی کام له‌و ٧
کۆبوونه‌وه‌یه بکا که له‌و دوو قۆناخ‌دا کراوه. تێکه‌ڵی کردووه. نازانێ
ئهوکابرا ره‌چه‌ڵه‌ک کورده دۆستی کورده یان له به‌ره‌ی دوژمنانی سیاسیی
حدکادایه. چونکه مامۆستا حسنزاده ناوبراوی به خزمی حیزب پێناسه‌کردووه.
ئاغایانی سکرتێر به وته‌ی مامۆستا حسن
شه‌ره‌فیی ته‌لیسێک په‌روه‌نده‌ی تێرۆری د.قاسملوویان بۆناردراوه چونکه به
زمانی ئالمانیی بووه. به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ” له هۆو دیوه فڕێدراوه”.
چونکه بۆ وه‌رگێرانه‌که‌ی خه‌رجێکی ویستووه. ئه‌و مافخوازانه‌ی کورد
په‌روه‌ر به‌چه‌ند مه‌به‌ست کۆتایی‌یان به مه‌سه‌له‌ی تێرۆری د.قاسملوو و
به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌که‌ی هێناوه: یه‌که‌م، جه‌نابی تاله‌بانیی
له‌رۆژی راگه‌یاندنی خه‌به‌ری تێرۆره‌که، له تارانه‌وه له وتوێژێکدا که
له‌گه‌ل رادیۆ تاران کردبووی، ئه‌و تێرۆره‌ی به کاری رژیمی صدام دانابوو.
ئه‌وه‌ش کرا به بنه‌مای زانیاریی مه‌لا عه‌بدوللا. ئێدی پێویست نه‌بووه
بزانرێ د.قاسملوو چۆن تێرۆر کرا, چ که‌سانێک به‌رنامه‌دارێژ و بریارده‌رو
به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و تێرۆره بوون هاوده‌ستانی کوردی ئه‌و تێرۆریستانه کێ
بوون؟
دووهه‌م، جێگره‌وه‌کانی د.شه‌ره‌فکه‌ندیی
بۆمانه‌وه‌ی خۆیان په‌نایان بردووه‌ته به‌ر یه‌کێتیی نیشتمانیی. مامۆستا
مهلاعهبدوللا حسنزاده کۆتایی به شۆرش هێناوه و خۆی به سامانی حدکا‌و
سکرتێریی گه‌یشتووه. کۆتاترین رێگه‌ی هه‌لبژاردووه و حدکای به تاله‌بانیی
فرۆشتووه.
جه‌نابی تاله‌بانیی به وته‌ی مامۆستا
نه‌وشیروان ” رێکه‌وتن”ێکی له‌گه‌ل ترۆریستێکی ناوزراوی جیهانیی به ناوی
پاسدار محمد باقر ذوالقدر به‌رپرسێکی ئیتتیلاعاتی سپای پاسداران له مانگی
ده‌ی ١٩٨٦ ئیمزا کردبوو. بهپێێئهو رێکه‌وتنه ته‌نزیمی یه‌کێتیی
نیشتمانیی کردبوو به به‌شێک له سپای پاسداران. بروانه خولانه له
ناوبازنهدا لاپه‌ره‌کانی ١٠١ تا ١١٤.
حدک و حدکا له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌لاتی
تالهبانییدابوون، له‌راستییدا فرۆشتنی حدکا له‌لایه‌ن مه‌لا عهبدوللاوه
به تاله‌بانیی ناراسته‌و خۆ پێشکه‌ش کردنی حدکا به ئیتتیلاعاتی سپای
پاسداران بووه.
ئیدی باس کردن له تێرۆری د.قاسملوو و
هدواکهوتنی سکالاو …جێێباس نه‌بووه. تێرۆری سه‌دان ئه‌ندامی حدکا‌و هێرشی
نومایشیی پاسداران و ئیسکۆرت کردنیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی ینک …
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا خوێندراوه‌ته‌وه. له‌و حال و هه‌وایه‌دا په‌نابه‌رێکی
جیرهوهرگری فرۆشراو به ئیتتیلاعاتی سپای پاسداران چ بریارێکی به‌ده‌ست
بووه؟ ئه‌وه‌ی دۆستی تاله‌بانیی و ئیتتیلاعاتی سپای پاسداران بووبێ مه‌لا
عه‌بدوللا گوته‌نی خزمی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووه. بۆ ئاغای هجریش
ئه‌و موعاده‌له‌یه دروست بووه.
به‌پێی زانیاریی کۆکراوه‌ی دادوه‌رانی
لێکۆلینه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تێرۆری د.قاسملوو، فازل ره‌سول،
حیزبوللاهیییهکی توندئاژۆی په‌روه‌رده‌کراوی حیزبوللای لوبنان بووه که
بۆماوه‌ی ٤ سال و سێ‌مانگ له لوبنان بۆ ئه‌وکاره‌ی که دواتر له باڵوێزخانه‌ی
ئێران پێێئهسپێردرابو راهێنرابوو. دوای ئه‌و ماوه‌یه ناردرابۆوه بۆ
ئێران. ئیتتیلاعاتی سوپای پاسداران به پاسپۆرتێکی په‌نابه‌ریی
ئێرانیییهوه ناردبووی بۆ ڤییه‌ن. له ڤییه‌ن نوێنه‌ری جه‌نابی تاله‌بانیی
بووه. له‌تاران سه‌ره‌تا لایه‌نگری منتظری بووه و کاری ئیتتیلاعاتیی بۆ
بنی‌صدر کردبوو. تاله‌بانییش له وتوێژ له‌گه‌ل کارۆل پرۆن هۆبێردا گوتوویه
که نوێنه‌ری تاله‌بانیی له‌لای بنیسهدر بووه. نابراو توواوه له ویلایه‌تی
فهقیهدابووه. له ڤییه‌ن کرابوو به کارگێڕی ئه‌منیه‌تیی و
ماڵیی…باڵوێزخانه‌ی ئێران. له‌هه‌مانکاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نزیمی ینک له
شاری ڤییه‌ن … بووه.
ئاغای هجری سکرتێری حدکا ناوی
دێپلۆماتهکانی وتوێژ که‌ری نوێنه‌ری کۆماری ئیسلامییشی نه‌زانیوه که
سکرتێری حدکا‌و هاورێکه‌یان کوشتووه و مه‌علومی نه‌کردووه چه‌ند که‌س بوون؟،
له کوێوه هاتبوون؟ ناویان چی بووه؟ ژن بوون یان پیاو؟
ئاغای هجری به‌شێوه‌ی شۆعبهده بازانی ناو
سیرک که کۆتری سپی له کلاوی له‌نگه‌ری بۆ زارۆکان دهردهفرتێنن،
دیپلۆماته‌کان له‌سه‌ر مێزێک قوت ده‌کاته‌وه و ئه‌و سی کورده ده‌کوژرێن و
کاره‌که ته‌واو ده‌کا. نه باسێک له کۆتایی کار کراوه، نه گرتن و ئاشکراکردن
و وتوێژی جه‌نابی تاله‌بانیی له‌تارانه‌وه و لێکۆلینه‌وه….
سه‌رنجراکێش ئه‌وه‌یه ئاغای هیجری ئه‌م
روداوه بێسه‌روبه‌ره‌یه‌ی نووسیوه بۆ ئه‌وه بڵێ که ئه‌و له‌هاتنه‌وه‌ی
د.قاسملوو دا ره‌خنه‌ی گرتبوو که پێشتر بێ ئاگاداریی ئه‌و و مه‌لا
عه‌بدوللا بۆ ئه‌و وتووێژه چووبوو بێ ئه‌وه ئاماژه‌ی به رابردووه‌که‌ی
کردبێ. ئه‌وه بوو به راپۆرتی سه‌رۆکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
له‌سه‌ر تێرۆری د.قاسملوو که ویژدانی به‌شه‌ریی هه‌ژاند.
ئاغای مسته‌فا هجریی له لاپه‌ره‌ی ٩دادهڵێ:
“له مانگه‌کانی کۆتایی هاوین….” مانگه‌کانی کۆتایی هاوین چه‌ند مانگن؟ ئاخرمانگی هاوین کۆتایی هاوینه‌و برایه‌وه.
ئاغای هجری نانووسێ ” ئاخر مانگی هاوین” ی چ ساڵێک د.قاسملوو له‌گه‌ل
نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامیی له شاری ڤییه‌ن چاویان پێک که‌وتبوو؟. به وته‌ی
مامۆستا هجری ئه‌و چاوپێکه‌وتنه فازل ره‌سوڵ پێکی هێنابوو. ‘نوێنه‌رانی
کۆماری ئیسلامیی کێ بوون، نه‌کا ئه‌و نهێنیییه نابێ بزانرێ و بۆ حیزب
خراپه، ئه‌ندامی حیزب ده‌بێ نهێنییپارێز بێ!
ده‌کرێ ئه‌و پرسیاره له ئاغای هجری بکرێ
که ئه‌و وتانه‌ی که باسی کردوون له کام سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتوون؟ یان له کێی
بیستوون؟ د.قاسملوو فازل ره‌سوڵی له کوێ ناسیبوو؟ فازل چ
په‌یوه‌ندیییه‌کی به ئێرانه‌وه هه‌بووه ؟ فارسیی له کوێ فێرببوو که بتوانێ
ببێته نێوبژیوان؟ ئه‌وکابرایه له‌وماوه‌یه‌دا که به‌ناو نابژیوان بووه
یه‌ک وشه‌ی به‌زاریدا نه‌هاتووه. دوکتورقاسملوو چۆنی متمانه به فازل
کردبوو و بۆچی متمانه‌ی پێ‌کردبوو؟
د.کێسلێر به‌رپرسی دژه تێرۆری ڤییه‌ن له
وڵاتی ئوتریش (نه‌مسا) له هاوژینی د.قاسملوو، خاتو نه‌سرین (هلن کرولیش)
سه‌باره‌ت به پێشینه‌ی ئاشنایه‌تیی د.قاسملوو وفازل ره‌سول پرسیاری
لێکردبوو. نه‌سرین خانم گوتبووی: دوای تێرۆری د.قاسملوو که چووبووه ڤییه‌ن
ناوی ئه‌وکابرایه‌ی له ئه‌ندامانی حیزب بیستووه و پێشتر ناوه‌ی نه‌بیستبوو.
با سکرتێره‌کانی حدک و حدکا‌و رێبه‌رایه‌تیی
و هه‌موو ئه‌ندامانی تیمه‌کانی ئه‌وسێ سکرتێره وه‌لامی ئه‌و پرسیاره
بده‌نه‌وه و بلێن: سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و تێرۆره و
هه‌موو تێرۆره‌کانی دیکه‌ی ئه‌ندامانی حدکا چێیه و کێ به‌رپرسی کوشتاری
لاوانی ئه‌و نیشتمانه بهخوێنشهڵاڵهیه؟ هیچکام له‌و به‌رێزانه دێرێکیان
له‌سه‌ر جینایهتکانی تێرۆریستان له باشوری کوردستان نه‌نووسیوه که دوای
تێرۆری د.شه‌ره‌فکه‌ندیی و له ژێر ده‌سه‌لاتی جه‌نابی تاله‌بانیی دژی حدکای
به ینک فرۆشراو کراوه. جیا له ئازاد کوری علی باله که بۆ ئه‌وه ناوی
جینایه‌تکارانی هاوده‌ستی خۆی له‌ناو حدکا و له کۆزیلکه‌ی مامۆستا
حسنزادهدا ئاشکرا نه‌کا وبه شێوه‌یه‌کی تێرۆریستیی له گوندی گاگه‌ش
کوژرا، له‌و ٧٥٣کهسه دێموکراته‌ی که مه‌لا عه‌بدوللا به ئاغای تاله‌بانیی
ئهسپاردبوون و ه گوایه له باشوری کوردستان تێرۆر کراون نه جێنایهتکارێکی
تێرۆریست گیراو نه ناوی تێرۆریستێک بڵاو کرایه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو
هه‌ولی سکرتێره‌کانی حدکا‌و حدک و رێبه‌رایه‌تیی بۆ ئه‌وه بووه ناوی
تێرۆریسته‌کان بڵاو نه‌کرێنه‌وه. سازمانه به‌شه‌ردۆسته‌کان لێیان ئاگادار
نه‌بن. مامۆستا حسنزاده و مامۆستا هجری و مامۆستا گادانیی ده‌زانن که ئه‌و
تێرۆریستانه سه‌ر به کوێ بوون. سکرتێره‌کان بۆ ئه‌وه جیره یان نه‌بردرێ،
ناراسته‌وخۆ و به‌شێکیان راسته‌وخۆ له کوشتنی هاورێیانیاندا هاوکاری
تێرۆریسته‌کان بوون. ئه‌و هاوکاریییه جۆراوجۆر بووه. یه‌ک نموونه‌ی
ئاشکرای ئه‌و هاوکاریییه، شاردنه‌وه‌ی ناوی بریارده‌ری ئێعدامی چوار
ئه‌ندامی حدکایهبهوناوانه : سه‌ید منصور ناصری، رفعت حسینی، سامال
ئیسماعیلی و یدالله شیرین سخن که به فه‌رمانی به‌رپرسێکی یه‌کێتیی
نیشتمانیی وبه ئاگاداریی مه‌لا عه‌بدوللا حسن زاده له ده‌روازه‌ی کۆیه
گوولله‌باران کراون. مه‌لا عه‌بدوللا حسنزاده حازر نییه ناوی ئه‌و
بریاردهرهی ینک که بریاری گولله‌بارانکردنی ئه‌و چوار په‌نابه‌ره‌ی دابوو
ئاشکرابکا. هۆیه‌که‌شی ئاشکرایه. مه‌لا عه‌بدوللا حدکای به ینک فرۆشتووه و
ینک به‌پێێ رێکه‌وتن له‌گه‌ل باقری ذوالقدر به‌شێک له ئیتتیلاعاتی سپای
پاسداران بووه. بروانه خولانه‌وه له ناو بازنه‌دا ڵ. ١٠١-١١٤ له‌به‌ر ئه‌وه
مه‌لا عه‌بدوللا حازرنییه ناوه‌که‌ی بدرکێنێ. مامۆستا مه‌لا عه‌بدوللا
حسنزاده زه‌مینه خولقێنی تێرۆره‌کان و به‌رپرسی تواندنه‌وه‌ی حدکا
بووه.به‌رپرسانی حدکا‌و حدک و رێبه‌رایه‌تیی به‌رپرسی شاردنه‌وه‌ی تاوانی
کوشتاسری ئه‌ندامانی پهنابهرکردوو له باشوری کوردستانن. ئه‌وانه‌ی که
ئاوا حیزب به‌رێوه‌ده‌به‌ن، له بێخه‌به‌ریی و نه‌زانییدا ده‌ژین و
لاپرهسهنیی چوونه جیهانی سیاسه‌ته‌وه و له‌و حیزبه‌دا بۆ ئه‌وکاره‌ی
پێیان ده‌سپێرن راناهێنرێن، ده‌بێ چاوه‌روانی ئه‌و کاره‌ساتانه‌یان لێبکرێ
که ده‌یخولقێنن. بانموونهیهک له بۆچوونی سیاسیی-– کۆمه‌لایه‌تیی مامۆستا
حسنزاده سکرتێری حدکا‌و به قه‌ولی خۆی سیاسه‌تمه‌داری رۆژهه‌لاتی هه‌رمۆته
بخه‌ینه به‌رچاوی خوێنه‌رو که‌سانێک که چوونه‌ته ژێر به‌رێوه‌به‌ریی ئه‌و
مامۆستا ئایینیییه که هاتووه‌ته جیهانی سیاسه‌ته‌وه و حیزبێکی
نه‌ته‌وه‌یی دێموکراتی پێ ئه‌سپێردراوه که دروشمی خۆدموختاریی و دێموکراسیی
له‌قاوداوه و خوێنی لاوانی کوردی بۆ رژاوه. کرته بکه‌سه‌ر ئه‌و لینکه و
کۆنترۆل دابگره و فه‌رمایشته سیاسیییهکهێ به ناوی : هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
سزای له سێداره‌دان له ئێران باش نییه بخوێنه‌وه!
https://werash.wordpress.com/2010/02/03/6
حسنزاده له ئاخر دێری وته‌کانیدا هاوارده‌کا:
مامۆستا راست ده‌کا به‌شێکی زۆر لهورچهرخانی ئه‌و به‌ره‌و خزمه‌ت به
ئیتتیلاعاتی سپای پاسداران بۆ کوشت و بڕی کورد و ئێعدامی دژبه‌رانی کۆماری
ئیسلامیی ئاگادار نین. ژماره‌ی کوژراو‌و دهرمانداوکراوو بێسه‌روشوێنه‌کانی
حدکا له باشوری کوردستان له‌ژێر به‌ڕێوه‌به‌ریی مه‌لا عه‌بدوللا و
تیمه‌که‌یدا له‌و بووچوونه سیاسیییهی مه‌لا عهبدوللادا بخوێنه‌وه.
مه‌لا عه‌بدوللای دێموکراتیی، مافخوازی
نه‌ته‌وه‌یی، دژبه‌ری سیاسیی /نیزامیی کۆماری ئیسلامیی که سه‌دان لایه‌نگری
سیاسیی حیزبه‌که‌ی له زیندانه‌کانی رژیمدا چاوه‌روانی به‌رێوه‌بردنی
حوکمی ئێعدام‌یان ده‌که‌ن، ئه‌و مامۆستا سیاسه‌تڤانه دێموکراته، عاباکه‌ی
خه‌لخالی کردووه‌ته به‌رو له ته‌نیشت حه‌سه‌نیی و لاجوردیی راوه‌ستاوه،
ساتورێکی به‌ده‌سته‌وه گرتووه و داواده‌کا سزای ئێعدام له ئێران نابێ
هه‌ڵبگیرێ. له نووسراوه‌که‌ی ئاغای هجریدا کتوپر فازل ره‌سول، نوێنه‌رانی
سیاسیی بێ ناو‌و نیشانی ئاخونده‌کان له‌گه‌ل د.قاسملوو رێک ده‌خاو ده‌م و
ده‌ست بن بێللاو تاله‌بانیش ده‌خزێنێته ناو ئه‌و شانۆگهریییهوه.
تاله‌بانی بۆ له ڤییه‌ن بووه؟ بن بێللا کێ بووه و چ ده‌ورێکی گێراوه و کێ
به د.قاسملووی ناساندبوو، ئاغای هیجری له‌وانه ئاگادار نییه.
له‌وه ده‌چێ دوو سکرتێری دوو به‌شێ حدک و
حدکا راستوێژیی به تاوان بزانن. مه‌لا عه‌بدوللا له وتوێژ له‌گه‌ل کارۆن
پرۆن هوبێردا ئیددیعای کردبوو که تاله‌بانی رێکخه‌ری وتوێژ ی نێوان
د.قاسملوو و نوێنه‌رانی رژیم بووه. به‌لا م هجری فازل به رێکخه‌ر ناوده‌با
و دواتر تاله‌بانیی و بنبێللا ده‌باته ئۆده‌ی وتووێژ.
مه‌لا عه‌بدوللا، له وتوێژ له‌گه‌ل کارۆل
پرۆن هۆبێردا ده‌لێ: تاله‌بانی ٢٧ چه‌کدرای بۆ پارێزگاریی له وتوێژی نێوان
د.قاسملوو صحرارودی به چه‌که‌وه بردبووهشوێنی وتوێژ. ره‌نگه دۆشکه،
قه‌نناسه، ئارپیجی و ته‌یاره شکێنیشیان پێ بووبێ! به‌لام ئه‌و
په‌روه‌نده‌یه‌ی که دادوه‌رانی لێکۆلینه‌وه دابوویان به حدکا و
له‌به‌رده‌ستی هجریو حسنزادهدا بووه، هه‌موو ئهوزانیاریییانه به
هه‌ڵبه‌ستراو راده‌گه‌یه‌نن. ئیددیعای چوونی تاله‌بانیی بۆلای وه‌زیری
ناوخۆی ئوتریش واته لۆشناک و وه‌رگرتنی ”ماشێن وچه‌کدار بۆ پارێزگاریی
شوێنی وتوێژ” به ته‌واویی ناراست بووه. پێویست نه‌بووه لۆشناک کارێکی ئاوا
نه قانوونیی بکا. خۆ ئوتریش کۆیه و زهرگوێزو سوله‌یمانی نییه که بۆ
ماوه‌ی ٢٦ سال به خه‌رجی خه‌لکی هه‌ژاری کورد جه‌ماعه‌تی نانخۆرو جێگری
چه‌ند حیزبی رۆژهه‌لاتی کوردستان به خێو بکرێن.
لۆشناک نه مه‌لا عه‌بدوللا بووه نه
تاله‌بانیی که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی کۆماری ئیسلامیی ئه‌وکاره بکا. ئه‌گه‌ر
بیتوانیبایه ئۆده‌یه‌کی له فلانه شوێن ده‌دانێ و پاسه‌وانێک و چاپهزێک.
ئه‌م هه‌موو درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ی بۆچی بووه؟
مه‌لا عه‌بدوللا ویستوویه به
جهنابیتالهبانییدا ههڵبڵی که چه‌کداره‌کانی له ئوروپا له
پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان زیاتر نه‌بن که‌متر نین. له حالێک‌دا لۆشناک نه
تاله‌بانیی ناسیوه و نه تاله‌بانییش به ئاشکراو به پاسپۆرتی خۆیه‌وه
چووبووه ئوتریش. به وه‌زیری نێوخۆیی ئوتریش رێگه نادرێ له کیسه‌ی خه‌لک
خه‌رجێکی ئاوا بۆ تاله‌بانیی و حدکا بکا. تاله‌بانیی له کاتی چوونی بۆ
ڤییه‌ن به پاسپۆرتی که‌سێکی دیکه‌وه چووبوو. ئه‌وه‌نده‌ی که ناوبراو له
ڤییه‌ن بووه به پێی لێکۆلینه‌وه‌ی پۆلیس له به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری هۆتێل
ئیدلهۆف له ئۆده‌ی بیناکه وه‌ده‌ر نه‌که‌وتبوو و خۆی له که‌س
ئاشکرانه‌کردبوو. تاله‌بانی له‌گه‌ل سێ که‌سی دیکه له قۆناخی یه‌که‌م دا بۆ
ئه‌وه خۆیان ئاشکرا نه‌که‌ن له ئۆده‌یه‌کی هۆتێل ئیدلهۆف له ڤییه‌ن دا
ژیابوون. ناوی صحرارودی و دوو که‌سی دیکه‌ش به ناوه‌کانی اجوادی و
نه‌وشیروان مسته‌فا له ده‌فته‌ری هۆتێله‌که‌دا نووسرابوو چوارکهسیدیکه که
له‌و ئۆدیهبوون ناویان نه‌نووسراوه یان نه‌یانویستبوو ناویان بنووسرێ.
کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌که‌م له ٢٨/١٢/١٩٨٨ له مالی خ.م. لایه‌نگرێکی
تاله‌بانیی بووه. فازل ره‌سول له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پاسه‌وانی صحرارودی
بووه. له دوو چه‌کی ژنه‌که‌ی خۆی که جهوازدار بووه بۆ ئه‌و
پاسهوانییکردنه که‌لکی وه‌رگرتبوو.
مصطفی هجری ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی نووسراوه‌کانی بنووسێ. سکرتێری حیزب بۆی نییه به زمانی حیزبه‌وه شتێک بڵێ که له‌راستیی به‌دووره.
مصطفی هجری وه‌کو مه‌لا عه‌بدوللا حسنزاده
گۆتره‌یی و بێ سه‌رچاوه ئه‌و بابه‌ته‌ی نووسیوه و ئه‌وه‌ش نیشانده‌دا که
هیچ زانیاریییهکی له‌سه‌ر روداوه‌که نه‌بووه. ناوبراو ئاگای له رێکه‌وتی
رۆژه‌کانی کۆبوونه‌وه بۆ وتوێژ و به‌شدارانی وتووێژه‌که نه‌بووه.
نه‌یزانیوه چ که‌سانێک له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ وتوێژه‌که ناردرابوون و
نازانێ چه‌ند وتوێژ کراون….
هجری له لاپه‌ره‌ی ٩ی نسکۆدا پاراگرافی
سێهه‌م نووسیویه : دواتر ده‌رکه‌وت که مام جهلالو ئه‌حمه‌د بن بێللا
سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئه‌لجه‌زایریش – که ئه‌و ده‌م خانه‌نشین و
دانیشتووی وییه‌ن بوو – له‌و کۆبوونهوهیهبهشدار بوون.
ئه‌وه‌ش راست نه‌بووه. بن بێلا له
به‌شدارانی وتووێژه‌که نه‌ببوو. ناوبراو سه‌رۆک وه‌زیریش نه‌بووه به‌لکو
سه‌رۆک کۆماری راکردوو له ئه‌لجه‌زایر بووه که مشه‌خۆرو به‌رتیل وه‌رگری
کۆماری ئیسلامی ئێران و شه‌ریکی جینایه‌تی تێرۆری د.قاسملوو بووه. ئه‌و
کابرا یه که‌ره‌سه‌ی رکێش کردنی د.قاسملوو بۆ ناو تۆڕی تێرۆر بووه. بۆ
به‌رێوه‌بردنی ده‌وری جینایه‌تکارانه‌ی خۆی و دانی به‌ڵێنیی به دقاسملوو که
له وتوێژدا به‌شداریی ده‌کا، به‌شداریی نه‌کردبوو، خۆی به فێلهکهی
زانیبوو که د.قاسملوو له‌و ئۆده‌یه‌دا تێرۆر ده‌کرێ که فازل بۆ ئاماده
کردبوو یان صحرارودی و ره‌سول پێیان گوتبوو که به‌شداریی نه‌کا نه‌زانراوه.
بۆ ئهوکابرا یه که بۆ گێرانی ئه‌و ده‌وره و متمانه دان به دقاسملوو که
ئه‌ویش له‌و وتوێژه‌دا به‌شداریی ده‌کا و نه‌چووبوو، ئاپارتمانێکی به
قیمه‌تی ملیۆنێک و چوارده‌ت و په‌نجاهه‌زار شیلینگ ١٤٥٠٠٠٠ بوکردرابوو که
پاره‌که‌ی له لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی ئێرانه‌وه درابوو به فازل ره‌سوڵ و ئه‌و
پاره‌که‌ی بۆ دابوو. به‌لگه‌ی کرینی ئه‌و ئاپارتمانه که فازل ره‌سول بۆ
بنبێللای کریبوو به زمانی ئالمانی ببینه. لهدادێیهکی نزیکدا به‌ڵگه‌نامه
کان و به‌ڵگه‌ی توانه‌وه‌ی بنبێللا له ویلایه‌تی فهقیهدا له لایه‌ن
بهنیصدر، سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو ده‌کرێنه‌وه. کرته بۆ ئێره و
ئێره بکه و کۆنترۆل دابگره.
فازل ره‌سول له قۆناخی دووهه‌مدا بۆ
به‌رێوه‌بردنی پلانه‌که، نوێنه‌ری تاله‌بانیی بووه. بروانه به‌ڵگه‌که‌ی له
راگه‌یه‌ندراوی بالوێزخانه‌ی ئێران له ڤییه‌ن و وتوێژی صحرارودی له‌گه‌ل
کیهان، رۆژنامه‌ی رژیمی کۆماری ئیسلامیی. تاله‌بانیی بن بێللای به
د.قاسملوو ناساندبوو. کرته بۆ ئێره بکه و کۆنترۆل دابگره!
رێکه‌وتی کۆبوونه‌وه‌کان له قۆناخی یه‌که‌می وتووێژ: رۆژی ٢٨/دیسامبری ١٩٨٨، له ماڵی خ. م لایه‌نگرێکی تهنزیمهکهی تاله‌بانی بووه.
سێ کۆبوونه‌وه‌ی دیکه له رۆژی ٢٨ و ٣٠
دیسامبری ١٩٨٨ له مالی فازل ره‌سول و براکانی بووه. نه ٢٧ چه‌کداری پێویست
بووه و نه وه‌زیری ناوخۆ و نه قازیفه قومبه‌له و قه‌نناسه.
هه‌روه‌ها له رێکه‌وتی ٢٠ ژانویه‌ی ١٩٨٩ کوبونه‌وه‌یه‌ک له مالی براکانی فازل ره‌سول به‌ڕیوه چووبوو. .
بۆ ئاگاداریی سکرتێری حدکا، ئه‌و که‌سانه‌ی که له خولی یه‌که‌می وتوێژدا به‌شداربوون بریتی بوون له:
١- نوێنه‌رانی حدکا بریتیی له: د.عه‌بدورره‌حمان قاسملوو.سکرتێری حدکا،
٢- عه‌بدوللا قادریی ئازه‌ر ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی حدکا و نوێنه‌ری حیزب له ئوروپا.
سه‌رۆک تاله‌بانیی به‌م شێوه‌یه تێرۆریسته‌کانی به ناوی نوێنه‌رانی نیزام،
نوێنه‌رانی سه‌رۆکی پارلمان ( هاشمی رفسنجانی) به د.قاسملوو عه‌بدوللا
قادریی ناساندبوو :
١- محمد جعفری صحرارودی،
٢–- اجوادی ناسراو به حاج مصطفی مصطفوی،
٣–- نه‌وشیروان مصطفی ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی ینک،
٤–- جه‌لال تالهبانیئ سه‌رۆکی ینک،
فازل ره‌سول، ناسراو به فازل مه‌لا
مه‌حمود، ئه‌ندامی ینک، کارگێری ئه‌منییه‌تیی بالوێزخانه‌ی ئێران له
ڤییه‌ن، پاسه‌وانی صحرارودی و تاله‌بانیی بووه و هیچ ده‌ورێکی له‌و
وتوێژه‌دا نه‌بووه. ئه‌وکابرایه ته‌نیا لهشپارێزی صحرارودی وتالهبانیی
بووه……
ئه‌و چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ی که مصطفی هجری
نووسیونی نیشانده‌ده‌ن که ناوبراو بۆ یه‌ک جاریش به‌دوای واقعییه‌تی
روداوی تێرۆری د.قاسملوودا نه‌چووه. زانیاریییهکی له‌و تێرۆرهو سه‌دان
تێرۆرکراوی دیکه‌ی حدکا له باشوری کوردستان نییه، یان هه‌یه‌تی و
به‌ئه‌نقه‌ست بڵاویان ناکاته‌وه.
بۆ ئه‌و تیپه که‌سانه که له
ئیدئۆلۆژیییهک دا ده‌توێنه‌وه، مرۆڤ که‌ره‌سه‌یه. گرنگ بۆ ئه‌وانه
ده‌سه‌لاته که پێیبگه‌ن. مصطفی هجری و مه‌لا عه‌بدوللای حسنزاده ئه‌گه‌ر
له کاره‌که‌ی پێشووی خۆیاندا مابانه‌وه سه‌رکه‌وتوتر ده‌بوون و وێژدانێکی
راحه‌تیان ده‌بوو. به‌رێوه‌بردنی مزگه‌وتێکی وه‌کو مارهدوێی چه‌ند ماڵیی
له باشوری کوردستان به چه‌ند که‌ویژ به‌راتی مه‌لایانه‌وه، بۆ مامۆستا
مه‌لا عه‌بدوللا حسنزاده و فێرکردنی زمانی فارسیی به مندالانی کورد له
دهبیرستانێک بۆ مامۆستا هجری باشتر بوو، چونکه ژیانی ئارامی ئه‌وان و
هه‌زاران مرۆڤی دیکه‌ی تێک نه‌ده‌دا و خه‌باتی دوو وه‌چه‌ی ئه‌م گه‌له‌یان
تونا نه‌ده‌کرد. له مێژه ئه‌زموونی ئوروپایییه‌کان سه‌لماندوویه که کاربه
کارزان ده‌بێ بسپێرن. ئه‌و دوو مامۆستایه سته‌میان له خۆیان و له‌گه‌لی
کورد و له بنه‌ماله‌ی هه‌زاران شه‌هیدی رێگه‌ی ئازادیی کردووه.
فازل ره‌سول به‌وجۆره که له په‌روه‌نده‌ی
تێرۆره‌که‌دا نووسراوه و له‌به‌رده‌ستی مه‌لا عه‌بدوللا حسنزاده و مصطفی
هجری دابووه به‌م شێوه‌یه ناسێندراوه: “له سه‌رده‌می لاویییهوه له
به‌غدا له گه‌ل تاله‌بانی بووه. له‌به‌غدا له گه‌ل تاله‌بانی و چه‌ند که‌سی
دیکه له دامه‌زرێنه‌رانی”کۆمه‌له‌ی مارکسی”بووه.”بروانه سایتی ئه‌مرۆ
نووسه‌ر و سیاسه‌تڤان مامۆستا عارف که‌ریم من و کۆمه‌له ویه‌کێتیی،کورته
باسێکی مێژویی له‌و سایته‌دا
http://www.emrro.com/minukomeleu.htm
بۆ ئه‌وه‌ی سکرتێری زۆر ئاگای حیزب مامۆستا
هجری زانیاریییه کانی خۆی ده‌وله‌مه‌ندتر بکا با لاپه‌ره‌ی ٣٨ کتێبی
خولیا‌و مه‌رگی قاسملووی کورد نووسینی خاتوو کارۆل پرۆن هوبێرکه مامۆستا
کاویان کردوویه به کوردیی و مامۆستا عه‌بدوللا حسنزاده پێیداچووه‌ته‌وه،
بخوێنێته‌وه کرته بۆ ئێره و ئێره بکه و کۆنترۆل دابگره! هه‌روه‌ها بروانه
ئه‌و بهڵگهنامایهی کیهان کرته بکه سه‌ر کیهان و کۆنترۆل دابگره!
فازل کاتێک له‌گه‌ل تاله‌بانی له سوریا
بووه ، دواتر وێکرا چوونه‌ته لوبنان و دابه‌ش بوون. تاله‌بانی چووه‌ته لای
جۆرج حه‌به‌ش (سازمانێکی مارکسی … بروانه وتووێژی دیلیپ هیرو له‌و لینکه‌ی
خواره‌وه‌دا به زمانی ئینگلیزیی لهوتوێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی ” ئێستا
دێموکراسیی و له‌وێ ماوه‌ته‌وه)
ناوبراو فازل رهسولیشی ناردبووه لای
حیزبوللای لوبنان و چوارسال وسێ مانگ بۆ کاری تایبه‌تیی هه‌والگریی بۆ
کۆماری ئیسلامیی راهێنرابوو. دوای ئه‌و ماوه‌یه ناردرابووه بۆ ئێران.
له‌تاران له‌گه‌ل هه‌موو کارگێرانی سه‌ره‌وه‌ی رژیم بێجگه له خومه‌ینیی و
منتظری له په‌یوه‌ندیی دابووه بروانه کیهان ووته‌کانی صحرارودی و ژماره
ته‌له‌فونی سه‌رانی ئه‌منییه‌تیی رژیمی له ده‌فته‌ری دیدار‌و
پهیوهندیییهکانیدا هه‌بووه که ژنه‌که‌ی دابووی به پۆلیس. خاوه‌نی دوو
ژنی ئوتریشیی بووه. کردبوونی به شیعه و له چکه‌ی لهسهرکردبوون.
له‌ساڵرۆژی وه‌بیرهینانه‌وه‌ی تێرۆری د.قاسملوو که له ڤییه‌ن به‌رێوه‌چوو و
شه‌هیدی رێگه‌ی ئازادیی کورد د.شه‌ره‌فکه‌ندیی و نه‌سرین خانم ی هاوژینی
د.قاسملوو و وه‌کیلی په‌روه‌نده که و چه‌ند رۆژنامه‌ڤان و کارگێری
حکومه‌تیی تێیدا به‌شداربوون، ژنه‌که‌ی فازل ره‌سول که له تێرۆری
میرده‌که‌ی به ده‌ستی تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئاگاداربوو، هه‌ستایه
سه‌رپێ و هاواری کرد Warum Fazil Rasul واته بۆ فازل ره‌سول ؟ [
کوژرا.]چونکه ژنه‌که‌ی ده‌یزانی که فازل هاوکاری تێرۆریسته‌کانی کۆماری
ئیسلامیی بوو و به‌ده‌ستی ئه‌وان کوژرا. نووسه‌ری ئه‌م دێرانه ئه‌و کاته
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوو.
پێوه‌ندیی گرتنی ئه‌ندامانی ینک به
تایبه‌تیی له سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتێی نیشتمانییدا به ده‌زگای ئیتتیلاعاتی
ئێرانه‌وه و هاوکاریی کردن و کارکردن بۆ ئه‌و ده‌زگایه ئاسایی و ئه‌رکی
راسپارده‌ی ته‌نزیمی ینک بووه. بروانه خولانه‌وه له ناو بازنه‌دا نووسینی
نه‌وشیروان مصطفی لاپه‌ڕه‌ی ١٠٣ ئاخر پاراگراف و پاراگرافی ١٠٤ که
نه‌وشیروان مسته‌فا نووسیویه:
”ده‌س پێکردنی پێوه‌ندی- له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند که‌س له به‌رپرسه‌کانی
یه‌کێتی، له سه‌ره‌تادا دلێری سه‌ید مه‌جید و دوای ئه‌و د.فوئاد معصوم ،
ئازاد هه‌ورامی ،جه‌بار فه‌رمان، دارای شێخ جه‌لالی حه‌فید، ره‌فعه‌ت
عه‌بدورره‌حمان، علی پچکۆل ، شێردل حه‌ویزی، جه‌لال عه‌بدولقادر به کۆمه‌ل
و به جیا سه‌ردانی ئێرانیان کرد. له‌سه‌رده‌شت ، له ورمێ له کرماشان
له‌گه‌ل کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی، له (اطلاعات) و (سپای پاسداران ) دانیشتن و
له کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیش چه‌ند که‌س هاتن بۆ گه‌لاله‌ی شینکایه‌تی،
به‌رگه‌لو و یاخسه‌مه‌ر.
ئێرانییه‌کان وه‌کو ئه‌وه‌ی له خه‌باتی
ژێرزهمینیدابن ، هه‌میشه ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیان ئه‌گۆڕی و به ناوی
وه‌همی و نهێنیییهوه قسه‌یان له‌گه‌ل ئه‌کردین.
[* بروانه خولانه‌وه له ناو بازنه‌دا نه‌وشیروان لاپه‌ره‌ی ١٠٣ و ١٠٤ پاڕاگرافی ئاخری ١٠٣ و پاراکرافی یه‌که‌می ١٠٤
ئێستاش ئه‌و هاوپهیمانیییهی ته‌نزیمی
یه‌کێتیی نیشتمانیی و ئیتتیلاعاتی سپای پاسداران درێژه‌ی هه‌یه. مه‌لا
عه‌بدوللای حسنزاده دواتر حدکای به‌و هاوپه‌یمانانه‌وه لکاند.
مامۆستا مه‌لا عهبدوللاحسنزاده و مامۆستا هجری له‌بری ئه‌و دروشم و
به‌خۆدا هه‌ڵگوتنه ئه‌گه‌ر برووکهیهک دروستیی له کاریاندا هه‌بووایه،
چه‌ند سه‌د دۆلارێکیان له خه‌زێنه‌ی حدکا ده‌دا به چه‌ند وه‌رگێر و
په‌روه‌نده‌که‌یان وهردهگێرایه سه‌رزمانی کوردیی یان فارسیی و پاکانه‌یان
بۆ تێرۆریسته‌کان نه‌ده‌کرد. ئه‌گه‌ر وه‌فا و ئه‌مه‌گ و مرۆڤدۆستیی و
ههقویستیییان بۆ رێبه‌رانی حدکا هه‌بووایه، ئه‌و سه‌دان ئازادیخوازهیان
له باشوری کوردستان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له‌و قشلهدا به کوشت نه‌ده‌دا.
په‌روه‌نده‌ی تێرۆری د.قاسملوویان بۆ ره‌زامه‌ندیی صحرارودی و تاله‌بانیی و
رفسنجانی نه‌ده‌خسته ژێر به‌ڕه. ده‌کرێ ئاغای هجری و مه‌لا عه‌بدوللا به
بنه‌ماله‌ی ئه‌و سه‌دان تێرۆرکراوه بڵێن: کێ قاتڵی رۆلهکانیانه؟ ئه‌و
هه‌ویره‌ش ئاو هه‌ڵگره.
سه‌رنجراکێشه که له دژوارترین کاتدا که
مه‌ترسیی هێرشی داعش له‌سه‌رکوردستان هه‌بوو، قاسم سلێمانیی و یه‌کێتیی
نیشتمانیی و صحرارودی رێگه‌یان نه‌دا به‌و دوو ”حیزبه دێموکراته” فارس
گوته‌نی : ”اعاده حیثیت” بکه‌نه‌وه وناوی پێشمه‌رگه به‌به‌رۆکی
خۆیانه‌وه ههڵواسنهوه. یه‌کێتیی نیشتمانیی بۆ کورته ماوه‌یه‌کیش وه‌کو
حه‌شدی شه‌عبی حیسابی بۆنه‌کردن ورێگه‌ی نه‌دان له به‌ره‌کانی شه‌ری
نیشتمانییدا به‌شدار بن.
جێێداخه بۆحیزبه‌که‌ی د.قاسملوو ود. شه‌ره‌فکه‌ندیی ئه‌وه کارنامه‌ی جێنشینه‌کانیان و به‌سه‌رهاتیان بێ!
١٤/٤/٢٠١٥