چەند ڕۆژ بە سەر 31ی مارس ساڵوەگەڕی کۆڕه‌وه‌که‌ی به‌هارى 1991ی خه‌ڵکى باشووری کوردستان تێپەڕی. ئەمساڵیش هەروەک ساڵانی ڕابردوو ئەم ڕۆژە گرینگە لە بیر کرا. هەموو ساڵێک شای و دهۆڵ و زۆڕنای ساڵوەگەڕی ڕاپه‌ڕین لە ڕۆژی 5ی مارسەوە دەستپێدەکا. هەرڕۆژەو نۆرەی ڕاپەڕینی شار و گوندێکە و هەر ڕۆژەو حیزبێک سینگ دەردەپەڕێنێ و خۆی دەکاتە خاوەن ڕاپەڕین. لە ماوەی ٣ حەوتوودا ئەم بەزمە بەردەوامە هەتا دەگاتە ٣١ی مارس ساڵوەگەڕی کۆڕەوەکە، ئیتر پاڵەوانەکانی ڕاپەڕین ماسولکەکانیان شل دەبێتەوەو لە قسەکردنیشدا لە گۆ دەکەون.
دوای رێکەوتننامەی خێمەی سەفوان لە نێوان حکوومه‌تی تێکشکاوی عێراق وئەمە‌ریکا و هاوپه‌یمانان، له‌ماوه‌یه‌كی زۆر کورت‌دا ڕاپەرینیکی جەماوەری لە پێشدا لە نێو شیعه‌کان له باشوری عێراق و دواتر لە کوردستان دەستی پێ‌کرد. بە هەمان خێرایی راپەڕین و داماڵینی دامودەزگاکانی بەعس، ڕاپەرینیش تووشی شکان هات. بێ پلانی و گه‌ڵاڵه‌ڕێژی لە خودی ڕاپه‌ریندا ده‌رفه‌تی به‌رگری له ڕاپەڕین بڕی و به تایبه‌ت ئه‌زمونی تاڵ و ترسان له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌نفالێكیتر کاره‌ساتی كۆڕه‌و‌ی بەدوای خۆیدا هێنا. چەند میلیۆن کەس ڕوویان له چیاکان و سنووره‌کانی ڕۆژهه‌لات و باکووری کوردستان کرد و له بن تۆپباران، لە ژێر سه‌رما و باراندا به سه‌دان که‌س لە بەساڵداچوان و منداڵان گیانیان له ده‌ستدا.
هۆکاری هه‌ره گرینگ و پاڵپێوه‌نه‌ری پشتی كۆڕه‌وه‌که‌ی ساڵی 1991 ترس بوو، ترس له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دڕندانه‌ی حکوومه‌تی عێراق. به‌ڵام هاوکات ڕووداوی کۆڕه‌وه‌که وه‌ک یه‌کێک له ڕووداوه هه‌ره گرینگه‌کانی مێژووی هاوچه‌رخی کوردستان ده‌سکه‌وتی هه‌ره گه‌وره‌شی بۆ خه‌ڵکی کوردستان بەدواوە بوو. ڕاپه‌رین و کۆڕه‌و دوو دیارده‌ی وه‌ک یه‌کوو و له یه‌ک کاتدا بوو و ده‌سکه‌وته‌کانیشیان له یه‌کتری جیا نییه به‌ڵام بۆ باس له ڕاپه‌ڕین و ده‌ستکه‌وته‌کانی ده‌کرێ و که‌متر باس له کۆڕه‌و ده‌کرێ، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی جێگه‌ی پرسیاری مه‌یدانی سیاسه‌ت و ڕۆشنبیریی کوردیشه. هه‌مو ئه‌و كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیانه‌ی له‌وكاته‌دا به‌رامبه‌ر به پرسگری كورد لە باشور دروست بوو هه‌موو له ژێر کاریگه‌ری کۆره‌وه‌کەدا بوو. هه‌ر له بڕیاری 688 ی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان, دیاریكردن و پاراستنی ناوچه‌ی دژه فڕین و به‌جیهانی بونی وێنه‌ی سته‌ملێكراوی كورد و نیشاندانی ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌ک ده‌وله‌تی هه‌ره پڕ مه‌ترسی له جیهاندا هه‌موو هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆڕه‌وه‌که‌ن.بەڵام باس لە کۆرەو و ڕاپەڕین باس لە شکان و سەرهەڵدانە، باس لە بەزین و سەرکەوتنە، هەموو خاوەنی سەرهەڵدانن بەڵام کەس لە کۆڕەو خۆی بە خاوەن دەرناخا. ئەگەرچی کۆڕەو و بەزەیی جیهانی وای کرد کە خەڵکی خۆیان بە قارەمان و بە ڕاپەڕیو بزانن.
تێبینی: لە دۆسیەیەکی بەرنامەی ئاژانس کە ٢٠٠٩ نووسراوە، هەڵێنجراوە.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر