له
ڕاستیدا کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه دوو ڕۆژ به‌ر له بۆمبارانی شیمیایی له
شه‌وی 14ی مارسه‌وه ده‌ستپێکرد، ئه‌و شه‌وه‌ی که هێرشی
به‌رنامه‌داڕێژراوی ئێران و هێزه کوردییه‌کان له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی
پێ‌کرد.
ڕۆژی 15ی مارس نێو شاری هه‌ڵه‌بجه له سه‌ربازی هه‌ڵاتوو و بێچه‌ک
جمه‌ی ده‌هات. له کاتژمێر 1 و 30 خوله‌ک له پێشدا هێزه کوردییه‌کان و
دواتر هێزه‌کانی سوپای پاسداران که هه‌موو جۆره که‌ره‌سته‌یه‌کی دژی
چه‌کی شیمیایی وه‌ک ماسک و ده‌رزی ئاترۆپینیان پێ‌بوو چوونه نێو شار.ڕۆژی 16ی مارس هه‌ڵه‌بجه هه‌تا سه‌عاتی 11 و 25 خوله‌ک ئارام و هێور بوو. هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی په‌یتا په‌یتا له ڕێگای خورماڵ، سیروانه‌وه به ماشین ده‌هاتنه نێو شار. مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، لێپرسراوی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی چووبووه پشتی میکرۆفۆنی مزگه‌وت و درووشمی نه شه‌رقی و نه غه‌ربی ده‌گوته‌وه…
سه‌عاتی 11 و 25 خوله‌کی پێشنیوه‌ڕۆ 8 فڕۆکه‌ی حکوومه‌تی عێراق له سه‌ر شار وه‌دیار که‌وتن و به گرم و هۆڕ هێمنی شاریان شڵه‌ژاند،،، گه‌ڕه‌کانی سه‌را به‌ره‌و کانییه قوڵکه که‌وتنه به بۆمباران و ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوژران و بریندار بوون. هه‌تا ئه‌و کاته ژماره‌یه‌کی که‌م له خه‌ڵکی شار چووبوونه ده‌ره‌وه‌و هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی ئامۆژگاری خه‌ڵکیان ده‌کرد که ئارامی خۆیان بپارێزن و شار به جێ نه‌هێڵن…
سه‌عاتی 2 و 15 خوله‌ک، دووه‌م بۆمبارانی شار ئه‌نجام درا، له دووه‌م بۆمبارانیشدا گازی شیمیایی به‌کار نه‌هات و له‌م بۆمبارانه‌دا گه‌ڕه‌کانی سه‌را، کانییه قوڵکه، جووله‌که‌کان، پاشا و پیرموحمه‌دی گرته‌وه و دیسان ژماره‌یه‌کی دیکه له خه‌ڵک کوژران و بریندار بوون… سه‌عاتی 2 و 30 خوله‌ک یه‌که‌م بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێ‌کرد و بێجگه له گه‌ڕه‌کانی شار، گه‌ڕه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاریش بۆمبارانی شیمیایی کران.
سه‌عاتی 3 و 15 خوله‌ک بۆمبارانی شیمیایی هه‌موو شاری گرته‌وه و به تایبه‌تی گه‌ڕه‌که‌کانی پیرموحه‌مه‌د، جووله‌که‌کان، کانی قوڵکه و سه‌را به خه‌ستی بۆمبارانی شیمیایی کران. کاتژـیر 4ی ئێواره جارێکی دیکه بۆمبی شیمیایی به سه‌ر شار و رێگاکانی گوندی عه‌نه‌ب و بیاوێله بارێندرا و له ئاکامدا خه‌ڵکێکی زۆر له‌و شوێنانه گیانیان له ده‌ستدا. سه‌عات 6 و 30 خوله‌کی ئێواره جارێکی دیکه شاری هه‌ڵه‌بجه بۆمباران کرا.
شاری هه‌ڵه‌بجه له ماوه‌ی ته‌نیا نیوڕۆژدا له مه‌رگ و خوێندا نوقم کرا. له شه‌قام، کۆڵان، ژێرزه‌مینه‌کان، مێر و نه‌واڵ و باخه‌کانی ده‌وره‌به‌ری شار هه‌زاران مه‌یت به جێ‌مان. جێی سه‌رسوڕمانه له کاتێکدا نزیک به 5 هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی شاری هه‌ڵه‌بجه گیانیان له ده‌ستدا، ته‌نیا ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له هێزه‌کانی ئێرانی و هێزه‌کوردییه‌کان به گازی شیمیایی تێدا چوون.
تێبینی:
ئه‌مه به‌شێکه له گێڕانه‌وه‌ی شاعیر پشکۆ نه‌جمه‌دین که ساڵی 1989 به ناوی خوازراو له گۆڤاری نووسه‌ری کورد له سوید بڵاوی ده‌کاته‌وه.
لە لاپەڕەی ف.بی سیاوەش گودەرزی وەرگیراوە.ئه‌مه به‌شێکه له گێڕانه‌وه‌ی شاعیر پشکۆ نه‌جمه‌دین که ساڵی 1989 به ناوی خوازراو له گۆڤاری نووسه‌ری کورد له سوید بڵاوی ده‌کاته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر