۱۳۹۴/۰۸/۱۷

ناوی وەزیرانی کابینەی کۆماری کوردستان



kurdistan-republic-cabinet
رۆژی ٢ی ڕێبەندان، واتە ٢٢ی ژانویە/ کانونی دووەمی ساڵی ١٩٤٦، پێشەوا “قازی محەمەد” بڕیاری دامەزراندنی کۆماری کوردستانی لە مھاباد ڕاگەیاند. لە رۆژی ١١-٢-١٩٤٦دا رۆژنامەی کوردستان ناوی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو کۆمارە و سەرۆک وەزیرانی بڵاوکردەوە کە ھەموویان کەسێتی نیشتمانیی ناسراوی ناوچەکە بوون.
ناوی وەزیرەکانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد:
١- حاجی بابە شێخ سیادەت: سەرۆک وەزیر
٢- مەلا حوسێنی مەجدی: وەزیری عەدڵییە
٣- موحەمەد حوسێنخانی سەیفی قازی: وەزیری بەرگری
٤- حاجی موستەفای داودی: وەزیری بازرگانی
٥- مەنافی کەریمی: وەزیری پەروەردە و زانیاری
٦- سەدیقی حەیدەری: وەزیری ڕاگەیاندن
٧- مەحموودی وەلیزادە: وەزیری کشتوکاڵ
٨- سەید موحەمەدی تەھازادە (ئەیوبییان): وەزیری تەندروستی
٩- خەلیلی خوسرەوی: وەزیری کار
١٠- ئەحمەدی ئیلاھی: وەزیری دارایی و ئابووریی
١١- عەبدولڕەحمانی ئێلخانیزادە: وەزیری موشاویر (ڕاوێژکار)
١٢- ئیسماعیلی ئێلخانیزادە: وەزیری ڕێگاوبان
١٣- کەریمی ئەحمەدەین: وەزیری پۆست و تێلگراف
١٤- موحەمەد ئەمینی موعینی: وەزیری ناوخۆ
جێی ئاماژەیە زۆربەی وەزیرەکان، ئەندامانی کۆمەڵەی ژ.ک و دواییش ئەندامی حزبی ديموكراتى کوردستان بوون. ھەرکەس بە ئەندازەی پسپۆڕیی خۆی تێدەکۆشا، بەڵام ھەڵسووڕێنەری راسته‌قینه‌ و ڕێنیشاندەری ھەمووان پێشەوا قازی محەمەدی نەمر بوو.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر