۱۳۹۵/۰۷/۱۵

تێکستی بەشێک لە گۆرانییەکانی ناسر ڕەزازی



rezaziبارانە و بارانە
بارانە و بارانە و دیسان ھەور و بارانە
باران و بارانە و ھەور و ھەڵا و بارانە
ئەرێ ھاوار بە ماڵم پایزە و گەڵارێزانە
ئەرێ دیسان ھەورەکەی ھاوار ساڵانی پێشوو
ئەرێ بۆ جارێکی تر دیسان نیشتە سەر پاشوو
ئەرێ دیسان رێژنەکەی ھاوار پاییزی جاران
ئەرێ خەڵکی ھەژاران ھاوار گوڵی ھەڵوەران
ئەرێ دیسان وەک پێشوو ھاوار بۆ جارێکی تر
ئەرێ لە کەمین دایە ھاوار زریانێکی تر
بارانە و بارانە دیسان ھەور و بارانە
باران و بارانە ھەور و ھەڵا و بارانە
ئەرێ ھاوار بە ماڵم پایزە و گەڵاڕێزانە

بارگەی خەم
بارگەی خەمم ھەڵگرت و ھاتم بەرەو شارەکەم
ھاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەسس و کارەکەم
بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە بە سۆیە ئازارەکەم
ھاتووم وەکوو شەماڵێک چڵ و گەڵا بدوێنم
پاییزی غەریبی دڵ بە جارێ ھەڵوەرێنم
کە من نمەی باران بم، ئێوەش ئاوێنەی باخمن
ھەرچەندە لێتان دوور بم ھەنسک و ئاھی ناخمن
دڵم پرسەخانەیە، سەرم بەفری زستانە
ھەمیشە خەم لە چاوما باڵاترین میوانە
وەک باڵندەی لانەواز، تەڕە و بێ ناونیشانم
چەن شیرینە کە دەڵێم من خەڵکی کوردستانم

بژین بژین، گەریلا بژین
ئێوەن پێشەنگی رزگاری کوردستان زەوین
بە گیان و بە ماڵ و ئیمان بە ھەست و ئەوین
ھەتا رزگاری یەکجاری شەرتە نەسرەوین
بە گیان و بە ماڵ و ئیمان بە ھەست و ئەوین
گەلێکی بندەستین ئێمە دەبێ سەرکەوین
ھەتا رزگاری یەکجاری شەرتە نەسرەوین
بە بوون و بە ماڵ و ئیمان بە ھەست و ئەوین

بۆچ دەمکوژی بە چاوان
ناسکێ نازدارەی باوان
لە سەر چی لێم تۆراوی
بە بێ سووچ و بێ تاوان
گرتمت، بەستمت، کوشتمت، سووتاندمت
ھەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت
سەبر و قەرارت بردم
کەم شەرتیت لەگەڵ کردم
دەبڕۆ وازم لێ بێنە
بەسیەتی ئیتر مردم
گرتمت، بەستمت، کوشتمت، سووتاندمت
ھەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت
غەمگین و دڵ پەشێوم
بڕوانە باری لێوم
ئەتۆ مەجبوورت کردم
وەی قوڕت بە سەر بپێوم
گرتمت، بەستمت، کوشتمت، سووتاندمت
ھەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت

بۆ وێنەی ئاهوو

بە وێنەی ئاھوو ئازیزم بیرە بیرە خۆم
ھەر شەو لە لایەک نازەنین مەنزڵگیرە خۆموەرە ھەی باوانم ئەی عەزیزی گیانم
ئامان تۆ دەوا و دەرمانملەو کاتەوە وا ئازیزم لە تۆ دوور کەوتم
دڵ پڕ لە پشکۆم نازەنین ساتێ نەسرەوتم
بەرزی بەرزی
بەرزی، بەرزی، بەرزی، شەمامەو سەری تەرزی
دەسم برد بۆ دەسی، وەک کاڵەبەی ئەلەرزیئەرێ ماوەرۆ نامەی وەی وەی جام جەمینەکەم
ئەرێ دیدەی دنیا و دین وەی وەی دنیا و دینەکەمئەرێ دەروون وەمەودای ھاوار خەدەنگ رێژ کەردەن
ئەرێ ریشەی سەبووریم ھاوار تاتا کێش کەردەن ئەی خوا چی نەکەردام وەی وەی تەوەن نماکێش
ئەی گڕۆ ماچ کەرام وەی وەی نیە و چەماکێش
ئەی گۆشەی سیاماو ئازیز ھوردا و دیاوە
ئەرێ چۆن مانگ لە گۆشەی وەی وەی ھەور سیاوە
بەرزی، بەرزی، بەرزی، شەمامەو سەری تەرزی
دەسم برد بۆ دەسی، وەک کاڵەبەی ئەلەرزی

بەلەنجە گیان
بەلەنجە گیان بەلەنجە ئۆخەی بە لار و لانجە
بارەسێو باری کردوە وەی لە شارەکەی ھەڵەبجەوەی ژەرەژ مەوانۆ ئای جە پاین دۆڵە
ئەی داخی گرانم ھەورامان چۆڵە
وەی جا من چێش کەرۆ ھەورامان چۆڵەبەلەنجە گیان بەلەنجە ئۆخەی بە لار و لەنجە
بارەسێۆ باری کردوە وەی لە شارەکەی ھەڵەبجە وەی ژەرەژ مەوانۆ ئای جە پاین دۆڵە
ئەی داخی گرانم ھەورامان چۆڵە
جا ژەرەژ مەوانۆ بەرنوو وەکەنی
وەی نمازا کەرمێ سەیرو وەتەنی
بەلەنجە گیان بەلەنجە ئۆخەی بە لار و لەنجە
بارەسێۆ باری کردوە وەی لە شارەکەی ھەڵەبجە

بەهارە
ئەوە بەھارە گوڵ سەر دەرتێرێ
بەڵام گوڵی من بە خاک ئەسپێرێھاوار ئەی ھاوار، ھاوار رەنجەڕۆم
کێ ئاگادارە دایە گیان، لە جەرگی بە سۆمنەمامێکم نا بە لێو چەماوە
نەمام ھاتە بەر لێمیان سەندەوە نەمامێکم نا، نەمام بەر بێرێ
نەمزانی نەمام ریشەم دەرتێرێ
ھاوار ئەی ھاوار، ھاوار بێ ھانام
جەرگ سووتان ریشەی لە بن دەرھێنام

تریفەی مانگەشەو
ئەی تریفەی مانگەشەوی زێوینی ئاسمان
بۆ بە تۆزکاڵ جار بە جارێ خۆت ئەدەی نیشاندەربکەوە ڕووناکی پاک بەرەو سەرینم
بۆ ڕووناکە زیندانی تار ژووری کەوینمئەوە زەنجیر ژووری تاری تا پای زیندان
ھاودەنگمە و مۆسیقامە بۆ شەوی لێدان ئەوە ئێستا پێچەوانە من لە جیاتی تۆ
لە قەفەسدام ئێشکچیتیم گرتۆتە ئەستۆ
بەڵێ دەردم زۆر گرانە پەرۆشە گیانم
بۆ ئامانج و بۆ ھیوایە بەندی زیندانم
تا ئەو ڕۆژەی چوار ئێسکەکەم دەخرێتە ناوچاڵ
بۆ کوردستان دەسووتێم و دەبم بە زووخاڵ

خاڵۆ
خاڵۆ خاڵۆتە کەم بڵێ خاڵۆ
خاڵۆ دەم وە بان خەڵانت ماڵۆشەرت بێ لە داخێ خاڵۆ خاڵۆی تۆ
خۆم بکەم بە کوڕەکەی چواردە ساڵ لە نۆپێم ئەڵێی خاڵۆ گوایە من پیرم
ژاراوی نەشتەر ئەخەیتە بیرم ئێستا کە پیرم پێم ئەڵێن خاڵۆ
بەر تیلیش ئەدەم نامبەنە ماڵۆ
من نە خاڵۆم و نە خاڵۆ منم
دێوانەی خاڵی گۆنا و گەردەنم
خاڵۆ خاڵۆتە کەم بڵێ خاڵۆ
خاڵۆ دەم وە بان خەڵانت ماڵۆ

دوورم لێتان
ھۆ ھۆزەکەم دەنگی زوڵاڵی تۆ نەبێ
منیش لێرەوە بێدەنگمھۆ خاکەکەم
رەنگی سوور ئاڵی تۆ نەبێ
منیش لێرەوە بێرەنگممن بێ ئێوە باڵدارێکی باڵشکاوم
کانێکی وشک و بێ ئاوم دوورم لێتان
بەڵام براکانم ئازاری زامەکانتانم
دوورم لێتان
بەڵام ھاوڕێکانم ھاودەمی ڕۆژ و شەوتانم
دوورم لێتان
بەڵام کەسەکانم بۆ ھەمیشە لەگەڵتانم
ھاوخوێنتانم، ھاوبیرتانم
من گیانفدای کوردستانم

دەمی ڕاپەڕینە
دەمی راپەڕینە دەمی راپەڕین!
ھەتا کەی بە سستی و بە پەستی بژین؟
پەلامارێ، ئەی کورد، عەرەق رشتنێ!
لە دڵ کرمی ناکۆکی دەرکردنێ!
بە یەک بوونە گشت:
پتەو بوونی پشت!
بە یەک بوون ئەبێ:
گەلت پێش کەوێ!
دەمی راپەڕینە دەمی راپەڕین!
ھەتا کەی بە سستی و بە پەستی بژین؟
بە لادا بکە چاکی مەردایەتی …
درێغی مەکە گیان لە کوردایەتی …
بگرمێنە وەک شێر، بچۆ ناوی بەرد
بڵێ: کوانێ ھەقی ژینی ئینسانی مەرد؟
درشت تاکوو ورد
نەکەین دەست و برد
بە ھەق چۆن ئەگەین؟
پشوو چۆن ئەدەین؟
سڵاو پێشمەرگەی قارەمان
سڵاو پێشمەرگەی قارەمان
چاکترین رۆڵەی کوردستان
پڵنگی سەرشاخ و ھەردان
ھەڵۆی خوێناوی سەر بەردان
شەڕی من شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
لەگەڵ کوردستان پەیمانە
یا کوردستان یا نەمانە
کوڕی کوردی ئازا و دلێر
ھەستە راپەڕە وێنەی شێر
لە کوردستان رامێنە تیر
وێران بووە وڵاتی زەنوێر
ئەو خاکە خاکی کوردیە
خۆ خاوەنی دیکەی نیە
سەبەب بۆ ھێرشی وی چیە
کوردستانە و کورد خێویە
شەڕی من شەڕی ژیانە
شەڕی باوڕ و ئیمانە
بۆ ئازادی کوردستانە
یا کوردستان یا نەمانە

پایزە، پایزە
پایزە، پایزە، پایزە و ھەواران
وەک بووکی رەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران
وەرزی ھاتنەوەی کۆچ و کۆچ بارە پایز
بۆیە مات و خەمبارە ھەر وەک بووکی زیز
پایزە، پایزە، پایزە و ھەواران
وەک بووکی رەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران
ھەوار و ھەوار چۆڵە جێ ژوانگەی یاران
ھاوار بە ماڵم کوانێ ئەو خۆشیەی جاران
پایزە، پایزە، پایزە و ھەواران
وەک بووکی رەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران
بەرگی خەم دایپۆشیوە کوردستان یەکسەر
ھەر قەل و گاڵاوە گەر دوور بێ لە کاسەر
پایزە، پایزە، پایزە و ھەواران
وەک بووکی رەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر