۱۳۹۶/۰۵/۱۵

ماچ لە فۆلکلۆری کوردەواریدا


ئەگەر نەمدەیتێ حەوت ماچ بەجارێ
حەوت کۆستت کەوێ، هەریەک لە شارێ
***
گوپت وه‌کو قه‌ند، لێوت وه‌ك شه‌كه‌ر
ماچێكم پێده‌ شه‌كه‌تی ده‌ركه‌ر
***
ئه‌گه‌ر بیده‌ی پێم ماچێ وه‌ ڕازی
لەجیات براکه‌ت ده‌چمه‌ سه‌ربازی
***
ڕێگاكه‌ی حه‌مام پله‌پله‌یه‌
له‌سه‌ر ماچێكت شه‌ڕه‌ گوللـەیه
***
خودا بیبرێ ماچ له‌ دووره‌وه‌
ده‌م نه‌نێی وه‌بان كوڵمه‌ی سووره‌وه

***
سەودام لەگەڵ كرد بردمەوە ماڵێ
دوو ماچم لێ كرد لەژێر دەسماڵێ
ئەمنی خۆش دەوێ بۆیە هیچ ناڵێ
***
سەروین و مەروین گشتی شیویاگه
به شیتم مەکەن ماچت کریاگه
***
کیژە کوردەکەی ماڵ لە نۆهەوار
ماچێکم دەیە، گات بۆ دەکەم بار
***
بیکە بۆ خاتر تاقە براکەت
ئەولام ماچ کردۆ بێنە ئەملاکەت
***
لەپەنجەرەوە سەربێنە دەرێ
چڵمەکەت بسڕە و ماچێکم بەرێ
***
بە ماچ و دوو ماچ لێت نابم ڕازی
لەسەر سینەکەت ئەیکەم دەستبازی
***
ماچێكم بەرێ وا سەعات سێیە
لە كێ ئەترسی دەمانچەم پێیە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر