۱۳۹۶/۰۶/۰۳

دوران کاڵکان لەسەر ڕێکەوتنی تورکیا و ئێران و پرسی ڕیفراندۆم


ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دوران کاڵکان، لە دیمانەیەکیدا بۆ تەلەفزیۆنی نیوزچەناڵ ڕایگەیاندووە کە تورکیا و ئێران دووهێزی داگیرکەری ناوچەکەن و دەبێت پەیوەندیەکان لە چوارچێوەیەکی بەرفراواندا هەڵسەنگێندرێت.
دەشڵێت ئەو دوو بەرەیە چەندە دژی یەکتربن دیسان پێویستیان بەیەکتر هەیە، هەندێک لە پێشکەوتنە هەرێمییەکان ئەو دوو هێزەی هێناوەتە پاڵ یەکتر.
کاڵکان سەرنج ڕادەکێشیتە سەر جەنگی جیهانی سێهەم لەناوچەکە و دەڵێت، ئەو شەڕە گۆڕنکاری بناغەیی لە جیهانی عەرەباندا دروست کردووە، پەیوەندیەکانی کورد و عەرەب لەسەر بنەمای دیموکراتیەکان پێشدەکەوێت (دیارە لێرەدا کاڵکان مەبەستی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریایە) ڕۆژهەڵاتێکی ناوینی نوێ دروست دەبێت ئەو دەوڵە ستاتۆپارێزانەی نەتەوە دەوڵەتیان بۆخۆیان بەبناغە گرتووە، لەبەر ئەوەی لە پێشکەوتنەکانی شۆڕشگێڕان دەترسن بەم دانوسانانەیان دەیانەوێت ڕێ لەبەر پێشکەوتنەکان بگرن، بەردەوامی گۆڕانکارییەکان پەیوندی بەپێشکەوتنەکان لە تورکیا و ئێران هەیە.
پرسی کورد بۆ تورکیا و ئێران پرسێکی هاوبەشە، ئێمە لەپێناو ئەوەی کێشەی کورد بەشێوەیەکی ئاشتی و دیموکراتی چارەسەر ببێت و مافەکانی گەلی کورد فەراهەم ببێت، لەگەڵ دەوڵەتانی ئێران و تورکیا زۆر گفتوگۆمان کرد، هەوڵەکانمان پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی بەڵام پێشکەوتنی زۆرتر دروست نەبوو.
پێشکەوتنەکانی کوردستان و تورکیا و سیاسەتی ئەمەریکا و دۆناڵد ترەمپ ئێرانی تەنگەتاو کردووە، ئێستاش هەردوو وڵات دەیانەوێت بەهاوکاری یەکتر ئەو دۆخە تێپەڕێنن، لێرەدا دەردەکەوێت کە تورکیا دەیەوێت هەلی زیاتر بداتە ئێران تا زیاتر دژی کوردان بەکاری بهێنێت.
کاڵکان گوتویەتی، ئێران بەئاشکرا دەڵێت لەگەڵ تورکیا دژی کوردان زانیارییە هەواڵگریەکانیان پێشدەخەن، لەڕاستیدا ئەوە لە دژی پەکەکە دەکەن، تورکیا تەنگەتاو بووە هێرش دەکات و هەموو جۆرە قڕکردنێک بەڕێوەدەبات، دەیەوێت ئێرانیش بکاتە هاوبەشی هێرشەکانی خۆی، بەڵام دەبێت ئێران حسابی ئەوە بکات کە ئەو هێرشانە چەندە لە بەرژەوەندی ئەواندایە.
ئەگەر ئێران ببێتە ئامێرێکی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک، ئەوا زیانی گەورە بەر خودی ئێران دەکەوێت، ئێمە هیوادارین ئێران نەکەوێتە گەمەیەکی لەم شێوەیە و ڕاستیەکان باش ببینێت.
ئێمە دەتوانین لەبەرامبەر هەموو پێشکەوتنەکان تێبکۆشین، دەبێت هەموو کەس بزانێت کە ئێمە بزوتنەوەیەک گەریلایین، با کەس بیرلەوە نەکاتەوە بەتەنگاوکردنی پەکەکە گوشار دروست بکات، گەریلاکان دەتوانن بچنە هەر شوێنێک، بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک تێبکۆشن و بەرگری بکەن، ئێمە ئەو هێزەمان هەیە کەلەبەرامبەر هەر جۆرە هاوپەیمانێتیە دژمان ببەسترێت تێبکۆشین و تێکی بشكێنین.
دوران کاڵکان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هەڵوێستەی لەسەر پرسی ڕیفراندۆم لە هەرێمی باشووری کوردستان کردووە و گوتویەتی، پرسی ڕیفراندۆم وەک پڕوپاگەندەیەک بەکاردەهێندرێت، دەیانەوێت دژ بە هەندێک دەوروبەر بەکاری بهێنن و بەو ڕێگەیە کاریگەریان لەسەر دروست بکەن.
کاڵکان دەشڵێت، کێ بڕیاری ڕیفراندۆمی داوە؟ سیستەمێک کە ڕیفراندۆم بکات یان دیموکراسیەک بوونی نییە، بەڕێوبەرایەتییەک ئەو بڕیارەی داوە بەڵام ئەو بەڕێوبەرایەتییە ئەرک لە کێ وەردەگرێت؟ ئایا ئەم پرسی ڕیفراندۆم لەلایەن کۆمەڵگای کوردەوە ئەرێ کراوە؟ لەڕووی سیاسەتی دیموکراتییەوە لە چوارپارچەی کوردستان ئەرێ کراوە؟ کۆنگرەی نەتەوەیی دروست بووە؟ کێ بڕیار لەسەر ئەم ڕیفراندۆمە دەدات؟ ئەو دروشمانەی دەڵێن ئێمە ڕیفراندۆم دەیکەین دەری دەخات کە لە پڕوپاگەندەیەک زیاتر هیچی تر نییە.
مافی ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کورد شێک نییە شایانی موناقەشە بێت، بەڵام بە ڕیفراندۆمێک ناتوانرێت بڕیار لەسەر ئەو پرسە گرنگە بدرێت، سەربەخۆیی و ئازادی مافی گەلی کوردە بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت بەری پێگیردێت، بەدڵنیاییەوە گەلی کورد سەربەخۆ دەبێت، جا قوربانیەکانی چی دەبن با ببن، سەدان ساڵ پێویست بکات شەڕ دەکەن، لەکۆتاییدا گەلی کورد سەردەکەوێت، پەکەکە بزوتنەوەیەک بۆ ئەمە دروست بووە، ڕێبەر ئاپۆش ڕێبەری ئەمەیە، ئێمە بزوتنەوەیەکی ٤٠ ساڵ سەربەخۆیی و ئازادین، بەڵام ئێستا دەوروبەرانێک هەن دەیانەوێت ئەم بزوتنەوەی مەزنی سەربەخۆیی و ئازادی پارچە بکەن.
لەکۆتایی قسەکانیدا ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دوران کاڵکان گوتویەتی، ئێمە بزوتنەوەیەکی دیموکراتین، لەسەر بنەمای خۆسەری دیموکراتی تێکۆشان بۆ کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی دەکەین.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر