200 هه‌زار تانكه‌ر نه‌وت به‌سێ ملیار دۆلار
ساڵانه زیاتر له 200 هه‌زار تانكه‌ر نه‌وت له‌باشماخ‌و په‌روێزخانه‌وه ده‌برێته ئێران‌و داهاته‌كه‌ی زیاتر له‌سێ ملیار دۆلاره.
سه‌رچین ساڵح – هاووڵاتی
گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمی
كوردستانه‌وه به‌تانكه‌ر بۆ ئێران به‌رده‌وامه، ساڵانه له‌هه‌ردوو خاڵی
سنوری باشماخ له‌سنوری پێنجوێن‌و په‌روێزخان له‌سنوری ئیداره‌ی
گه‌رمیان، زیاتر له 200 هه‌زار تانكه‌ر نه‌وت ده‌برێته ئه‌و وڵاته، كه
به‌هاكه‌یان زیاتره له‌سێ ملیار دۆلار.
هاتوچۆی ئه‌و تانكه‌رانه چه‌ندین ساڵه
درێژه‌ی هه‌یه‌و به‌رده‌وام چه‌ند جۆرێكی نه‌وت بۆ ئێران ده‌گوازنه‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا نازانرێت داهاته‌كه‌ی ده‌چێته خه‌زێنه‌ی
حكومه‌ته‌وه یان نا.
تانكه‌ره‌كان كه هه‌ندێكجار كاره‌ساتی
گه‌وره له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خوڵقێنن‌و روداوی هاتوچۆی گه‌وره
دروستده‌كه‌ن، له‌سنوری باشماخ‌و په‌روێزخان به‌ریزی دورودرێژ وه‌ستاون و
چاوه‌ڕوانی رێگه‌پێدانن بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌ڕنه‌وه خاكی ئێران.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی‌و وزه‌و
سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد،
داهاتی ساڵانه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌مه‌رزی باشماخ‌و
په‌روێزخانه‌وه زیاتر له‌سێ ملیار دۆلاره، ئه‌م بڕه پاره‌یه
له‌ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه سرشتیه‌كاندا ئاماژه‌ی پێنه‌دراوه‌و
باسنه‌كراوه.
غالب محه‌مه‌د به‌هاوڵاتی وت “ئه‌و نه‌وته نه‌وتی ره‌شه كه له‌ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت”.
دوای ئه‌وه‌ی نه‌وتی خاو ده‌پاڵێورێت
به‌شێكی ده‌مێنێته‌وه پێیده‌وترێت نه‌وتی ڕه‌ش، له‌سه‌دا 25ی هه‌موو
به‌رمیلێك له‌نه‌وتی خاو نه‌وتی ره‌شه.
غالب محه‌مه‌د، هۆكاری هه‌نارده‌كردنی
نه‌وتی ره‌شی به‌تانكه‌ر بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه نه‌وتی ره‌ش
پێكهاته‌یه‌كی چڕه‌و به‌ئاسانی به‌بۆریدا ناڕوات، بۆیه به‌تانكه‌ر
ده‌برێت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، له‌ئێران
پاڵاوگه‌ی به‌تواناتر هه‌یه كه توانای گوشینی ئه‌و نه‌وته ره‌شه‌ی
زیاتره له‌پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ، ماده‌ی زیاتریشی لێده‌رده‌هێنرێت كه
زیاتر له 20 ماده‌یه.
به‌وته‌ی غالب محه‌مه‌د، ئه‌و
ته‌نكه‌رانه‌ی نه‌وت ده‌به‌نه ئێران ته‌نكه‌ری كۆمپانیای حزبین،
ساڵانه له‌هه‌ردوو مه‌رزی باشماخ‌و په‌روێزخان زیاتر له 200 هه‌زار
ته‌نكه‌ر ده‌چێته وڵاتی ئێران‌و یه‌ك ته‌نی به 200 تا 250 دۆلار
ده‌فرۆشرێت‌و داهاتی ساڵانه‌ی زیاتر له‌سێ ملیار دۆلاره.
وتیشی “ئه‌و داهاته ته‌نیا بۆ
به‌رپرسه‌كانه‌و له‌یه‌ك راپۆرتی سامانه سروشتیه‌كاندا ئاماژه
به‌پاره‌ی ئه‌م ته‌نكه‌رانه نه‌كراوه، رونه ئه‌و پاره‌یه بۆ حزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌ڕوات، ده‌بێت حكومه‌ت رونكردنه‌وه بدات ئایا ئه‌م
داهاته چیلێدێت یان كێ ده‌یبات”.
هه‌ر ته‌نكه‌رێك نه‌وت كه ده‌گوازرێته‌وه
بۆ ئێران 150 دۆلار گومرگی لێوه‌رده‌گیرێت‌و به‌وته‌ی غالب محه‌مه‌د،
داهاتی ساڵانه‌ی گومرگی ئه‌و ته‌نكه‌رانه زیاتر 30 ملیۆن دۆلاره.
تانكه‌ره‌كان پاش بڕینی رێگه‌یه‌كی درێژ
له‌به‌نده‌ر عه‌باس له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی كه ده‌كه‌وێته باشوری
ئێران، باره نه‌وته‌كانیان به‌تاڵ ده‌كه‌ن‌و ده‌یخه‌نه ناو كه‌شتی
نه‌وتهه‌ڵگری گه‌وره‌وه‌و دواتر له‌پڕۆسه‌یه‌كی ته‌واو نهێنیدا
ده‌فرۆشرێن.
شۆفێری یه‌كێك له‌و ته‌نكه‌رانه كه
نه‌وتی له‌فه‌ره‌ج ئاوای رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی باركردوه بۆ وڵاتی
ئێران، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه شۆفێران ته‌نها باركردن‌و به‌تاڵكردنیان
پێده‌سپێردرێت.
ئه‌و شۆفێره كه داوایكرد ناوی
نه‌هێنرێت، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك شۆفێری بۆ كۆمپانیایه‌كی سنوره‌كه
كردوه بۆ گه‌یاندنی نه‌فتا به‌ئێران، بۆ گه‌یاندنی یه‌ك تانكه‌ر
نزیكه‌ی 15 ڕۆژی پێچوه‌و بڕی 400 دۆلاری وه‌رگرتوه له‌به‌رامبه‌ریدا.
شۆفێره‌كه به‌هاوڵاتی وت “ڕۆژانه زیاتر
له 250 تانكه‌ر بوین له‌مه‌رزی باشماخه‌وه ده‌چوینه ئێران‌و
له‌به‌نده‌ر عه‌باس له‌لایه‌ن دو باخیره‌وه نه‌وته‌كه‌مان لێوه‌رده‌گیرا
كه ده‌وترا باخیره‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانن”.
وتیشی ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشكرای ده‌كردن،
خاوه‌نی باخیره‌كان كوردبن ئه‌وه‌بوو، “كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ی سكاڵامان ده‌كرد
له‌كارمه‌نده فارسه‌كان به‌هۆی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی بۆیان
دروستده‌كردین ناوی كه‌سێكی كوردمان ده‌هێنا له‌كۆمپانیاكه‌مان كه
سه‌رپه‌رشتی ده‌كردین به‌وه‌ی لای ئه‌و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ین،
به‌وهۆیه‌شه‌وه كارمه‌نده فارسه‌كان ده‌ستبه‌جێ په‌شیمان ده‌بونه‌وه‌و
داوای لێبوردنیان ده‌كرد”.
هه‌روه‌ها وتیشی “نه‌وتی خاو‌و نه‌وتی
ره‌ش‌و نه‌فتامان ده‌برده ئێران‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه
پێمانده‌وترا، ئه‌گه‌ر له‌و سه‌ره‌وه به‌نزین نه‌هێننه‌وه بۆ عێراق
گرێبه‌ستی شۆفێریه‌كه‌تان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه”.
به‌پێی ئاماری هه‌ردو خاڵی سنوری
په‌روێزخان‌و باشماخ، رۆژانه له‌و دوو سنوره‌وه زیاتر له 550 تانكه‌ر
نه‌وت رێگه‌ی تێپه‌ڕبونیان پێده‌درێت به‌ره‌و ئێران.
عه‌لی تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی
په‌روێزخان بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌وان ته‌نیا وه‌كو
رێوشوێنێكی یاسایی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گومرگی سلێمانی ده‌ده‌ن، كه بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و تانكه‌رانه‌ی ده‌كات
تا رێگه‌ی تێپه‌ڕبونیان بۆ ئێران پێبدرێت.
وتیشی “رۆژانه به‌به‌رده‌وامی زیاتر له
300 تانكه‌ر له‌په‌روێزخانه‌وه ده‌برێته ئێران‌و گومرگی سلێمانی
پاره‌ی گومرگ له‌تانكه‌ره‌كان وه‌رده‌گرێت”.
هاوكات، شاخه‌وان به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری
گومرگی باشماخ، به‌هاوڵاتی وت “ئه‌وه‌ی تانكه‌ره‌كان رۆژانه
ده‌یگوازنه‌وه بۆ ئێران، نه‌وتی ره‌ش، نه‌فتا، تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌گازه‌و
گومرگه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی سلێمانیه‌وه
وه‌رده‌گیرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆژانه له‌باشماخه‌وه زیاتر له 250 تانكه‌ر نه‌وت ده‌گوازنه‌وه ئێران.
هه‌ردو به‌رپرسه‌كه‌ی په‌روێزخان‌و باشماخ
جه‌ختیان كرده‌وه، ته‌نیا ئه‌و رێوشوێنه یاساییه‌یان له‌سه‌ره‌و
زانیاری دیكه‌یان له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه نیه.
فایه‌ق مسته‌فا، ئه‌ندامی لیژنه
پیشه‌سازی‌و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ
هاوڵاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی ڕه‌ش زۆرجار
له‌راپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا هاتووه، به‌ڵام جێگه‌ی
بڕوانیه، چونكه وه‌زاره‌ت خۆی راپۆرته‌كان ده‌نوسێت به‌بێ ئه‌وه‌ی
دیوانی چاودێری دارای ته‌سدیقی بكات.
وتیشی “له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له‌چاودێریكردنی دۆسیه‌ی نه‌وتدا هه‌نگاوی گرنگمان ناوه، به‌ڵام نه‌توانراوه به‌ته‌واوی چاودێری‌و كۆنتڕۆڵی ئه‌و وه‌زاره‌ته بكرێت له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه”.
وتیشی “له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له‌چاودێریكردنی دۆسیه‌ی نه‌وتدا هه‌نگاوی گرنگمان ناوه، به‌ڵام نه‌توانراوه به‌ته‌واوی چاودێری‌و كۆنتڕۆڵی ئه‌و وه‌زاره‌ته بكرێت له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه”.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر