۱۳۹۵/۰۹/۰۹

شەو- سەید کامیل ئیمامی


نووری ڕوخسارت وەدەرخە! دەردی بێدەرمانە شەو
زوڵمەتی زوڵفت لەسەر ڕووتە، لەڕۆژ میوانە شەو
دوێ، شکور مەردانە من ڕێم بردە ناو زولفی ڕەشت
تا بزانن ئەهلی مڵکی دڵ، قەڵای مێردانە شەو
هەر لە مەغریب تا بەیانی بێ وچان دێت و دەچێ
هەر لە دووی خورشیدی خاوەر وێڵ و سەرگەردانە شەو
قەدری شەو چا بگرە عاشق! شەمع و پەروانە دەڵێن
سۆز و گریەی شەمعی هەر شەو، سووتنی پەروانە، شەو
کوێر ونابینایە ئێستا کەو لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەش پۆش و فەقیر و مات و بەستەزمانە شەو
عاشق و مەعشووق لە ڕۆژدا خۆ دەپارێزن لە خەڵک
گەر پەنای چاکت دەوێ بۆ ئەو دووە، بڕوانە شەو
هەستە کامیل! بەستە سستی دەی بڕۆ لێی راکەوە
تا وڵات بێ دەنگ وباسە، تا لە ڕۆژ میوانە شەو

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر