ئه‌وڕۆکه شانۆیه‌کی‌هاوبه‌ش له‌سه‌ر ته‌واوی په‌رده‌کانی ژیانی هه‌رڕۆژه خه‌ریکه نومایش ده‌کرێت؛ شانۆیه‌ک که ره‌وایه‌تی ژیانی به‌وێنه‌کراوی ئێمه ده‌گێڕێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی پاته‌کراو و به‌رده‌وام هه‌ست و چێژی که‌سه‌کان له فه‌زای نیشانه و نوێنراوه‌کاندا ده‌ورووژێنێت. له گه‌ردوونه‌ی ئه‌م نومایشه بێ‌بڕانه‌وه‌دا، ره‌وتێکی فه‌رهه‌نگی-سیاسی له ئارادایه که له رێگای راگوێزگردنی واتا و هه‌ڵسووڕانی نیشانه و کۆده‌کانه‌وه، شوناسی به‌رده‌نگه‌کان له فۆرمی‌به‌رخۆرکاردا(consumer) به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه و سووژه‌ی‌هاوبه‌سته‌ی گوتاری نومایش(discourse of spectator) پێکده‌هێنێت. ئه‌م ره‌وته فه‌رهه‌نگی-سیاسییه که پشت‌به‌ست به ده‌سه‌ڵات و له رێگای زمانه‌وه،هاوکات واتای‌هاوبه‌ش(فه‌رهه‌نگ) ده‌خوڵقێنێت و بڵاوی ده‌کاته‌وه؛ سیسته‌می‌نواندنه‌وه(representation system)یه. سیسته‌می‌نواندنه‌وه وه‌کوو جومگه‌ی سه‌ره‌کیی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی گه‌ردوونه‌ی نومایش و چه‌رخی فه‌رهه‌نگ کردار ده‌نوێنێت و له پرۆسه‌ی به‌رسازدانی شوناس، جیاوازی، به‌رهه‌مهێنان، مه‌سره‌ف، و هه‌روه‌ها واتابه‌خشین و رێکخستنی کرداری کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕێت.(هاڵ، ۹۱، ل۲۰)
ره‌نگه یه‌که‌م هه‌وڵی سیاسه‌تی نواندنه‌وه سه‌باره‌ت به مووسیقای کوردی بۆ سه‌رده‌مێک بگه‌ڕێته‌وه که “ئه‌ویدی”یه رۆژئاواییه‌کان بۆ لێکۆڵینه‌وه و تۆمارکردنی موسیقای فۆلکلۆری کوردی، پێیان گه‌یشته ناوچه‌کانی کوردستان و یه‌که‌م پێناسه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌و بواره‌وه هێنایه ئاراوه: «مووسیقای کوردی به هۆی میلۆدییه سرووشتییه‌کانی، مه‌ودای‌هاوچه‌شنی مینۆر، ریتمی‌توند و چالاک و ئاوازخوێندنی زۆر جوان، دۆخێکی تایبه‌تی خوڵقاندووه که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر لێوانلێوه له جووڵه و په‌ژاره و ده‌رد. هه‌ر به‌پێی ئه‌م لایه‌نه تایبه‌ته‌یه که سه‌رنجی گه‌شتیارانی به‌ره‌و لای خۆی راکێشاوه. به‌پێی وته‌کانی “بۆیس”، گه‌شتیارێک که له سه‌ده‌ی ۱۹دا سه‌ردانی کوردستانی کردووه، «ئاهه‌نگه کوردییه‌کان به به‌رزی[تیژ] و نزمی[گڕ] تاڕاده‌یه‌ک رێکوپێک و ژه‌ندنێکی ته‌واو خه‌مین، دیاری ده‌کرێت. نابێ ئاوه‌ها تێبگه‌ین که ئه‌م چه‌شنه هه‌ست و سۆزه که به‌دیهێنه‌ری ئه‌م ئاهه‌نگانه‌یه، تایبه‌تی عه‌شیره‌تێکه که ته‌نیا له رێگای راوڕووت و توندووتیژییه‌وه ده‌یانناسین!»(تاتسۆمۆ، ماڵپه‌ڕی گزنگ)
سیاسه‌تی نواندنه‌وه‌هاوبه‌سته‌ی رژیم-حه‌قیقه‌تێکی تایبه‌ته و له گوتارێک بۆ وه‌سفکردن و پۆلێنبه‌ندی که‌ڵک ده‌گرێت که له پێوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات تێکئاڵاوه و به‌م پێیه نه‌زم و رێسایه‌کی تایبه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه. له‌م وه‌سفه‌دا که بۆ مووسیقای فۆلکلۆری کوردی کراوه ره‌نگه له ئاخرین دێڕدا پرۆسه‌ی دیتری‌سازی(othering) له هه‌ناوی سیاسه‌تی نواندنه‌وه، به‌ڕوونی ببینینه‌وه که حسێبی مووسیقای کوردی له هه‌ڵسووکه‌وتی نامه‌ده‌نیی خاوه‌نه‌که‌ی جودا ده‌کاته‌وه؛ واته به بنه‌بڕکردنی ئه‌م هونه‌ره له به‌ستێنی نه‌ریتیی خۆی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی له پانتایی ده‌زگای تۆنالی مووزیکی رێسامه‌ندی رۆژئاوایی‌دا، بوولێڵی و ته‌ماویبوونی له‌سه‌ر لاده‌بات و وه‌کوو ئۆبژه‌یه‌ک بۆ سیسته‌می‌مه‌عریفه‌ناسانه‌ی مۆدێڕنیته‌ی رۆژئاوایی ئاشنا و بێ‌ئازاری ده‌کات. گوتاری ناسێنکارانه‌ی زانست و مرۆڤناسی، مووزیک وه‌کوو میدیۆمێک به‌کار دێنێت تاکوو چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگای کوردیی پێش‌بینی و‌هاوکات به‌رساز بدات؛ واته ئه‌گه‌ر ئه‌م خێڵه کۆچه‌ری و کوێستانییه خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می‌سیاسی و ئابووری رژێمی‌حه‌قیقه‌تی رۆژئاوایی‌دا بگونجێنن، ده‌کرێ له لیستی مه‌ترسیداربوون و نه‌خوازراوی بێنه‌ده‌ره‌وه و میلۆدییه‌کی‌هاوساز و کۆک له‌گه‌ڵ‌هارمۆنیای زاڵی ئۆتۆریته‌ی سه‌رده‌م بهێننه ئاراوه.
مووزیکی فۆلکلۆری کوردی که ده‌کرێ به مووزیکی فۆڵک(ئه‌تنیکی،نه‌ته‌وه‌یی) ناودێر بکرێت به‌رهه‌می‌مێژوویه‌کی دێرین و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌رزێڕی-شوانکاره‌ییه که نه ئامێرێکی دیاریکراوی بۆ دابین کراوه و نه له چوارچێوه‌ی تاکه ده‌زگایه‌کی رێسامه‌ندا وتراوه‌ته‌وه. ئه‌م جۆره مووزیکه که به‌ڕاستی فره‌چه‌شن و چه‌ندڕه‌هه‌ندییه به شێوه‌ی جیاواز پۆلێنبه‌ندی کراوه و هیچ پۆلێنێکی ستاندارد له‌م بواره‌وه له ئارادا نییه. هه‌ر بۆیه لێره‌دا مووسیقای فۆڵکی کوردی به‌گشتی له چوار به‌شی سه‌ره‌کیدا دابه‌ش ده‌که‌ین(*):
۱) کرکه: هۆره، مۆره، لۆره، سیاوچه‌مانه
۲) مه‌قام: ئه‌ڵاوه‌یسی، قه‌تار، خاوکه‌ر و..
۳) ئاواز: گۆرانی، لاوک، حه‌یران، چۆپی و…
۴) به‌یت: مه‌م و زین، لاس و خه‌زاڵ، خه‌ج و سیامه‌ند و…
ژین-جیهانی مووسیقای فۆلکلۆری کوردی گوزارشت له پێوه‌ندی و ململانێیه‌کی خه‌ستوخۆڵ له‌گه‌ڵ سرووشت و هه‌روه‌ها گێره‌وکێشه مێژووییه‌کان ده‌کات؛ ئه‌م چه‌شنه مووسیقایه‌هاوشێوه‌ی فۆرمی‌قاڵی کوردی، ناوه‌ندێکی دیاریکراوی نییه و چه‌ندده‌نگییه‌کی نه‌ریتی تێدا ده‌بیسترێ. له راستیدا ئه‌م مووسیقایه چه‌شنێک بریکوولاژه که پێوه‌ندییه‌کی هۆکار-هۆکردی و ناوه‌ند-په‌راوێزی تێدا نابینرێ و زۆرتر له‌وه‌ی ده‌ق یان سیسته‌مێکی داخراو و رێسامه‌ند بێت، پێرفۆرمه‌نسێکی ده‌نگه‌وه‌رانه‌یه که ته‌نانه‌ت زرمه و ترپه له‌ناکاوه‌کان له‌نێو قه‌باره‌ی خۆیدا جێگا ده‌کاته‌وه و تێکه‌ڵ به ریتمی‌ئاوه‌ڵای خۆی ده‌کات. «مووسیقا له به‌ڕه‌مزکردن، به‌رهه‌مهێنان و ده‌ربڕینی داهێنه‌رانه‌ی واتاکانی کۆمه‌ڵگادا ده‌ور ده‌گێڕێت. پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه په‌تییه‌کان(abstracted) له هه‌ناوی مووسیقادا حه‌شار دراون و واتا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له چوارچێوه‌ی دانه‌دانه‌ی رووداوه مووسیقاییه‌کانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و راده‌گه‌یه‌ندرێن.»(شفرد،۱۳۹۰، ل۱۴۴)
میلۆدیا له شێوازه جیاوازه‌کانی مووسیقای فۆڵکی کوردیدا‌هاوچه‌شنی میلۆدیای ره‌سه‌نی په‌نتاتۆنیزم(تایبه‌تی سه‌رده‌می‌فیۆدالیزمی‌ئه‌ورووپایی) تاڕاده‌یه‌ک شاراوه بوو و شوێنکه‌وته‌ی پێوه‌ندییه‌کی نائه‌ستوونی و ناهێرارکی بوو؛ به‌و واتایه‌ی که: «لێره‌دا هه‌ر پێوه‌ندییه‌کی درووست ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ی پێوه‌ندییه‌کان بنه‌مایی و خاوه‌نی راستییه؛ هه‌ر پێوه‌ندییه‌ک هه‌بوونێکی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و به‌ده‌ر له خۆی هیچ چه‌شنه کارکردێکی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه نییه»(ل ۱۹۰). مووسیقای فۆڵکی کوردی‌هاوته‌ریبی شێوه‌ژیانی بێ‌ناوه‌ند و ناڕێسامه‌ندی نه‌ریتی، فۆرمێکی سرووشتی و رووداومه‌ندی له‌خۆ گرتووه و‌هاوکات که هیچ شوناسێکی دیاریکراو له داهێنه‌ر(artist) یان دانه‌ر(author) نانوێنێته‌وه، چه‌شنێک په‌رته‌وازه‌ده‌نگی(heterophony) و فره‌ده‌نگی(polyphony) نه‌ریتی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه.
کارکردی مووسیقای فۆڵکی کوردی له سه‌رده‌می‌په‌ره‌سه‌ندنی شارنشینی و داهاتنی گۆڕانکاریی بنه‌ڕه‌تیی له فۆرماسیۆنه‌کانی کۆمه‌ڵگادا چۆن لێک بده‌ینه‌وه؟ بێگومان ئه‌م چه‌شنه مووسیقایه له رابردوودا به‌شێک بووه له نه‌زم و رێسای ئایدیال و‌هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهانه‌ی به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا که ئه‌و نه‌زمه پێشووه تێکچووه و به‌ستێنێکی جیاوازی مێژووی داهاتووه، پێویسته کارکردی فۆڵکی کوردی له بوارێکی دیکه‌دا ببینینه‌وه. هه‌ندێ پێیان وایه له‌هه‌ر حاڵ‌دا ئه‌م چه‌شنه مووزیکه بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو ده‌کات؛ که‌وایه کارکردێکی پاشڤه‌ڕۆخوازانه به‌خۆوه ده‌گرێت. فه‌شه‌ل‌بوونی ئه‌م شیکارییه خۆ ده‌نوێنێ ئه‌گه‌ر مۆدێڕنیته وه‌کوو گشتێتی(totality)یه‌ک پێناسه بکه‌ین که به‌ستێنی ته‌واوی ئه‌زموونه‌کانی کۆن و نوێی ئێمه پێکده‌هێنێت و هه‌ر دیارده‌یه‌کی دێرین به‌پێی پێویستیی سه‌رده‌م و له ده‌زگای کات-ساتی هه‌نووکه‌دا به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه. په‌ره‌سه‌ندنی ژیانی شاریی و خه‌سارمه‌ندبوونی ژیانی لادێیی، مه‌ترسیی دۆڕاندنی دوو مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌کیی ژیانی نه‌ریتی ده‌ورووژێنێت؛ یه‌که‌م جیهانی پاک و بێخه‌وشی سرووشت و دووهه‌م لانکه‌ی ئاسایشی خێزان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ربڵاو. ره‌وایه‌تی سۆزدارانه‌ی مووسیقای فۆڵکی کوردی له راستیدا لاواندنه‌وه‌ی ته‌رمی‌جیهانێکی ژنانه‌یه(سرووشت، لادێ) که له‌سه‌ر ده‌ستی جیهانێکی پیاوانه(ته‌کنۆلۆژیا، شار) ئه‌تک کراوه و کچێنی و عه‌زه‌ببوونی لێ بزر بووه. له‌ده‌سدانی یار، بێمه‌یلی کۆنه‌دۆس، دوورکه‌وتنه‌وه و بارکردنی خۆشه‌ویست، مێردکردن و دابڕان و هه‌روه‌ها نامورادیی رۆژگار و چه‌رخی گه‌ردوون، هه‌مووی هێما و ئاماژه‌یه‌کی جوانناسانه و وێژه‌وه‌رانه‌ن که له‌ڕاستیدا گوزارشت له‌و گۆڕانکارییه بنه‌ماییه ده‌که‌ن وا ئاکامی‌ره‌وتی مۆدێڕنیزاسیۆندا لانکه‌ی ژیانی لادێی تێکداوه و وێنایه‌کی پڕحه‌سره‌تی له ئۆبژه‌یه‌کی له‌کیسچوو نه‌خشاندووه. له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و گوێگرتنی مووسیقای فۆڵکی کوردی‌دا ده‌روونی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه له چوارچێوه‌ی فه‌رهه‌نگێکی‌هاوبه‌شی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌شدار ده‌بێت و ئه‌زموونی دۆڕاندن یان هه‌سته‌وه‌ریی له ئاست تێکدانی توندووتیژانه، له‌سه‌ر تێده‌په‌ڕێنێت. وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه کاره‌ساتباره له ئاکامی‌به‌شداریکردن له فۆرمی‌جوانناسانه‌ی فۆڵکدا، له ره‌وتێکی ناهوشیاردا مه‌خولیای قبووڵنه‌کردنی مه‌رگه‌ساتی دۆڕاندن دوور ده‌خاته‌وه و چه‌شنێک پێگه‌یشتن و گه‌شه‌ی ده‌روونی بۆ ئه‌زموونکاران به‌رهه‌م دێنێت.
له سه‌ده‌ی بیسته‌م و پاش دامه‌زراندنی ئه‌تنۆ-ده‌وڵه‌تانی ناوچه، ده‌سه‌ڵاتێکی دیسیپلینکار و بیرۆکراتیک به‌سه‌ر هه‌رێمه‌کانی کوردستاندا زاڵ ده‌بێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سنووری‌هاتووچووی هه‌زارساڵه‌ی خێڵه کۆچه‌رییه‌کان داده‌خرێت؛ هه‌وڵێکی سیاسی و دامه‌زراوه‌یی بۆ نیشته‌جێکردن و گونجاندنی فه‌رهه‌نگ و داب‌ونه‌ریتی کوردی له‌گه‌ڵ دۆخی یاسایی نوێ دێته کایه‌وه. سیاسه‌تی نواندنه‌وه له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا له تۆمارکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی فۆرمی‌مووسیقای ناوچه‌یی و نه‌ریتی ده‌ور ده‌بینێت و له ئاکامدا رێگا بۆ قۆناغی دووهه‌می‌سیاسه‌تی نواندنه‌وه واته گونجاندن و‌هاوته‌ریبکردنی فۆرمی‌مووسیقا له‌گه‌ڵ سیسته‌می‌رێسامه‌ندی ده‌زگایی ئاوه‌ڵا ده‌کات. له قۆناغی دووهه‌می‌نواندنه‌وه‌دا ده‌زگای رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن؛ واته ته‌کنۆلۆژیای به‌رهه‌مهێنانه‌وه، ده‌نگ‌وره‌نگی گۆرانیبێژی کورد بڵاو ده‌کاته‌وه و فیگۆرێکی نوێباو و جیاواز له ئاست شێوازی ده‌رکه‌وتنی رابردوویان لێ به‌رهه‌م دێنێت. له ئاکامی‌ئه‌م گۆڕانکارییه‌دا سێ تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کیی به‌رهه‌می‌موسیقایی واته تاکانێتی(uniqueness)، مه‌ودا(distance) و هه‌رمانی(permanence)ی تووشی فه‌وتان ده‌بێت که “واڵتێر بێنیامین” به ره‌هه‌نده‌کانی ده‌رکه‌وتنی کۆنباوی به‌رهه‌م ناودێریان ده‌کات. «له شیکاریی هونه‌ری سه‌رده‌می‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی میکانیکیدا پێویسته سه‌رنجی ئه‌م ده‌ستووپێوه‌ندیانه بدرێت، بۆیه به‌ره‌و روانینێکی ئیجگار گرنگ رایانکێشاین: بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی جیهاندا، [میکانیزمی] به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی میکانیکی، به‌رهه‌می‌هونه‌رییان له‌هاوبه‌سته‌ییه‌کی سه‌ربارانه(parasitical dependence) به دابونه‌ریت رزگار کرد. له ئاستێکی سه‌رتردا کاری هونه‌ریی به‌رهه‌مهاتوو بوو به کاری هونه‌ریی پێکهێنراو بۆ به‌رهه‌مهێنانه(reproducibility)و.»(Benjamin, 2005)
ئه‌گه‌ر پێشتر موزیکی کوردی له کات و ساتێکی تایبه‌تدا ده‌ژه‌ندرا و‌هاوپێوه‌ند له گه‌ڵ نه‌ریتێکی دیاریکراودا به‌ڕێوه ده‌چوو، ئه‌مجاره‌یان ده‌نگی مووزیکی کوردی له که‌ره‌سته‌یه‌کدا تۆمار کرا و سه‌رووتر له سنووره‌کانی کات-سات و به‌بێ هیچ چه‌شنه ره‌سم‌وڕێسایه‌ک له لایه‌ن بیسه‌ران و بینه‌رانی به‌رفراوانتره‌وه وه‌رده‌گیرا. له‌م ره‌وته‌دا بایه‌خی تیره و ده‌ستایین(cult)ی به‌رهه‌می‌موسیقایی گۆڕدرایه سه‌ر بایه‌خی نومایشکارانه(exhibition) و خه‌رمانه‌ی پیرۆز(aura)ی لێ داماڵدرا. له‌م ره‌وتی گۆڕانکارییه‌دا پانتایی و به‌ستێنی نه‌ریتێک که تێیدا ئه‌زموونی به‌رهه‌مهێنان و وه‌رگرتنی هونه‌ریی به‌ڕێوه ده‌چوو تووشی داڕووخان‌هات و به‌رهه‌م به رزگاربوون له چه‌قبه‌ستوویی پێگه توانی له فورمێکی بێ‌بنه‌ما و بزۆردا خۆی فره‌چه‌شن و فره‌پات بکاته‌وه. له ره‌وتی داڕووخانی ئه‌زمووندا،هاوکات گۆڕانکارییه‌ک له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتن و پێکهاته‌ی هه‌ستکردندا‌هاته‌کایه‌وه؛ واته شێوازی تێگه‌یشتنی ساوێنی(haptic mode of perception) گۆڕدرایه سه‌ر شێوازی تێگه‌یشتنی دیده‌وه‌رانه(optical mode of perception). له شێوازی تێگه‌یشتنی ده‌سلێکه‌وته‌یی و ساوێنیدا «که‌سه‌کان و شته‌کان به‌شێک له ریزبه‌ندییه‌کی ئایدیال پێکده‌هێنن. له نێوانی ئه‌وان و فۆرمی‌داب‌ونه‌ریت(ritual)دا لێکچوونێک له ئارادایه. شته‌کان نه له بابه‌تی ئاڵوگۆڕیانه‌وه به‌ڵکوو له ئاست هه‌ستۆمه‌ندگه‌لێکی ته‌واوکۆ له ئێره و ئێستا(here and now)دا ئه‌زموون ده‌کرێن.»(ویتکین، ۹۵، ل۱۴۱) به‌ڵام له شێوازی تێگه‌یشتنی دیده‌وه‌رانه‌دا «شته‌کان به‌پێی هه‌ڵسووڕانیان له فه‌زا یان به‌پێی گۆڕینی پێگه‌یان له‌ئاست بینه‌ر[بیسه‌ر] تووشی گۆڕانکاری به‌رده‌وام ده‌بن».(هه‌مان، ل۱۴۲)
له رابردوودا به‌رده‌نگی موسیقای فۆڵکی کوردی هیچ مه‌ودایه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌و موسیقایه نه‌بوو و ده‌بوا بۆ بیستنی چاوه‌ڕێی کات‌وسات و هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت بمێنێت؛ واته بایه‌خی بنه‌مایی ئه‌و چه‌شنه موسیقایه له پێوه‌ندیی‌هاوته‌نیشت‌بووندا پێکده‌هات. به‌ڵام پاش سه‌رده‌می‌تۆمارکردن و بڵاوکردنه‌وه، بایه‌خی نزیکی(contact values) گۆڕدرایه سه‌ر بایه‌خی دووری(distal values) و به‌رده‌نگ به پێی مه‌ودایه‌کی نێواندارانه له‌گه‌ڵ مووسیقا پێوه‌ندی ده‌گرت؛ واته چاوه‌ڕێی‌هاوته‌نیشتیی کات‌وسات و پێوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی گونجاو بۆ به‌رهه‌مهاتنی به‌رهه‌می‌موسیقایی نه‌ده‌ما و له به‌ستێنێکی جیاوازی کات-فه‌زاسڕاوه(disembedding of time and space) و له مه‌ودایه‌کی دووره‌وه ئیمکانی بیستن و وه‌رگرتنی بۆ ده‌ڕه‌خسا. ده‌زگاکانی تۆمار و بڵاوکردنه‌وه‌ی رادیۆکانی تاران و کرماشان و به‌غدا و هه‌روه‌ها ناوه‌ند و ئیستێریۆکانی شاره کوردییه‌کان وه‌کوو سیسته‌مه‌می‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی میکانیکی(mechanical reproduction)، ده‌ورێکی بنه‌ماییان له‌م قۆناغه‌ی یه‌که‌مدا بینی و هه‌ندێ فیگوری نوێی هونه‌ری گۆرانی کوردی وه‌کوو حه‌سه‌ن زیره‌ک، تایه‌ر تۆفێق، عه‌لی مه‌ردان و ده‌یان که‌سی دیکه له‌م ره‌وته‌دا به‌رهه‌م‌هاتن. ئه‌م قۆناغه یه‌که‌م قۆناغه‌کانی به‌هه‌موانه‌کی‌بوونی(popularization) موسیقای کوردی پێکده‌هێنا که‌هاوکات ده‌وری به‌ئیستانداردبوونی موزیکی کوردی ده‌گێڕا و دامه‌زراوه و کۆمه‌ڵێ که‌سی تایبه‌تی وه‌کوو سترانبێژ، ژه‌نیار، خاوه‌نی ستۆدیۆ، سه‌نته‌ری فرۆش و بڵاوکردنه‌وه و بیسه‌ر و به‌رده‌نگی هه‌موانه‌کیی له پێوه‌ندییه‌کی تایبه‌تدا پێکه‌وه گرێ ده‌دا. له‌م قۆناغه‌دا موسیقای فۆڵکی کوردی که پێشتر ته‌نیا ده‌نگبێژانه(vocal) و به بێ ئامێر ده‌ژه‌نرا، بوو به خاوه‌نی پشتیوانێکی که‌ره‌سه‌مه‌ندانه و فۆرمی‌له‌ناکاو و ده‌رده‌مبێژانه(improvisation)ی خۆی له‌ده‌س دا. گۆرانیبێژ به یاسا و رێسای خوێندن له چوارچێوه‌ی ده‌زگا و نۆت پێمل کرا و هه‌وا و ئاهه‌نگی لاده‌رانه و خۆسه‌رانه‌ی لێ قه‌ده‌غه کرا. ئاهه‌نگدانه‌ران(composers) و گۆرانیبێژان به کۆکردنه‌وه و گۆڕاندن و داڕشتنه‌وه‌ی مه‌قام و میلۆدییه کۆنه‌کان ده‌ورێکی سه‌ره‌کییان له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و شته‌ی ئه‌وڕۆکه موسیقای کوردی پێ ده‌گوترێت گێڕا. سیاسه‌تی نواندنه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌و ئاراسته‌یه‌دا هه‌ڵده‌سووڕا که کۆی موسیقای کوردی له چوارچێوه‌ی سیسته‌می‌موسیقای ده‌زگایی ئێرانی‌دا پێناسه بکات و لایه‌نه نه‌گونجاو و رێکنه‌که‌وته‌کانی وه‌کوو حه‌یران و هۆره و سیاچه‌مانه به سه‌ربه‌ندی موسیقای لۆکاڵ بخاته په‌راوێزه‌وه. خودی ئه‌م ره‌وته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له چوارچێوه‌ی پلانێکی سیاسی-فه‌رهه‌نگیی دیاریکراودا و له هه‌ناوی شه‌پۆلی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌سازیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت،هاوکات له‌ژێر هه‌ژمۆنی ره‌وتێکی به‌ربڵاوتری جیهانیدا به‌ره‌وپێش ده‌چوو که له به‌ئیستانداردکردن و رۆژئاواییکردنی موسیقای ئێرانی‌دا به‌شێوه‌ی گشتی ده‌وری ده‌گێڕا. له‌م قۆناغه‌دا فرۆشتن و کڕینی شریتی گۆرانی کوردی باو ده‌بێت و گوێگرتن له موزیکی کوردی له میوانی و جێژن و بۆنه‌کاندا په‌ره ده‌ستێنێ. هه‌رچه‌ند به‌رده‌نگی مووزیکی کوردی به‌شێوه‌کی گشتی پێکده‌هێنرێت به‌ڵام جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ له چه‌ندێتی و تایبه‌تی‌بوونی سترانبێژان و هه‌روه‌ها تیپی به‌رده‌نگه‌کاندا به‌دی ناکرێت. مووسیقا له‌م سه‌رده‌مه‌دا تاڕاده‌یه‌کی زۆر سترانبێژ-ته‌وه‌ر ده‌مێنێته‌وه و بێجگه چه‌ن ئه‌زموونی په‌رته‌وازه هه‌موو له‌سه‌ر یه‌ک ره‌وت و رێباز به‌رهه‌مده‌هێنرێن. به‌ند و فولکلۆری نه‌ریتی به تێمی‌ئه‌ویندارانه‌وه به‌شێکی هه‌ره‌زۆری ناوه‌رۆکی گۆرانییه‌کان پێکده‌هێنن و به‌شێکیشی له‌سه‌ر شیعری شاعیرانی کلاسیک ده‌وترێته‌وه. له‌م قۆناغه‌دا هه‌روه‌ها جیاوازییه‌کی هه‌ستپێکراوی به‌ره‌یی(generation) و ره‌گه‌زی(gender) له پێکهاته‌ی به‌رده‌نگه‌کاندا نابینرێ، به‌ڵام شوناسگریی فه‌رهه‌نگی و شێوازبه‌ندیی خوازه‌ی جوانناسانه‌ی به‌رده‌نگه‌کان وه‌کوو یه‌کێ له کارکرده‌کانی موسیقا دێته هه‌ژمار. هه‌رچه‌نده له‌م سه‌رووبه‌نده‌دا پیشه‌ی سترانبێژی و ژه‌نیاری و کاروباری‌هاوپێوه‌ند له‌گه‌ڵ موسیقا دێته ئاراوه به‌ڵام دامه‌زراوه و بازاڕێکی تۆکمه و تایبه‌ت له‌م بواره‌دا به‌دی ناکرێت و موسیقا نه‌وه‌کوو پیشه‌سازی و نه‌وه‌ک بازاڕی مه‌سره‌فیی به‌رچاو، نایه‌ته کایه‌وه. مووسیقای کوردی له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌کوو به‌شێک له سیاسه‌تی نواندنه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت؛هاوکات ده‌بێته سووژه‌ی گوتارێک که پێناسه‌ی خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه. که‌وایه گوتاری‌هاوبه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات-زانین‌هاوکات که سووژه‌یه‌ک له قاوغی دیتریدا له کورد پێکده‌هێنێت، پێگه‌یه‌کی سووژێتی(subject position) پێ ده‌به‌خشێ که سووژه له‌وێدا وه‌کوو ناسێنکار و چاوه‌دێر ده‌رده‌که‌وێت. لێره‌دایه که فیگۆری گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری کورد له هه‌ناوی به‌ئۆبژه‌بوونی گوتاره‌وه به‌ره‌به‌ره وه‌ده‌نگ دێن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن سووچی نیگا(standpoint)ی گوتار و ته‌کنۆلۆژیاکانی ده‌سه‌ڵات-زانین له ئاراسته‌یه‌کی‌تردا هه‌ڵبسووڕێنن و ریزبه‌ندیی باو و سه‌پاو له شێوازێکی‌تردا دابڕێژنه‌وه.
(۲)
پاش شۆڕشی ئێران(۱۹۷۹) گۆڕانکارییه‌کی بنه‌مایی له ره‌وتی پاپیۆلاربوونی موزیکی کوردی دێته ئاراوه؛ بۆ ماوه‌ی چه‌ن ساڵ فه‌زایه‌کی شۆڕشگێڕانه له پانتایی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا زاڵ ده‌بێت و به‌شه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا دێنه گۆڕه‌پانی شانۆی سیاسی و قۆناغێکی نوێ له سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگیدا ده‌سپێده‌کات. ئێزگه‌ی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن و هه‌روه‌ها فه‌زای گشتی ده‌که‌وێته ده‌ستی خه‌ڵک و حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان و دۆخێکی کراوه بۆ ده‌ربڕین و پێوه‌ندی‌گرتن دێته ئاراوه. مووسیقا و سترانبێژی به‌شێوه‌یه‌کی پڕتاو سیاسی ده‌بێته‌وه و سروود و ئاهه‌نگی شۆڕشگێڕانه هه‌موو وڵات ده‌ته‌نێته‌وه. تێکچوونی ره‌وتی کۆنباوی ده‌ستووپێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، زه‌رووره‌تی هوشیارییه‌کی نوێ له به‌ستێنه جیاوازه‌کاندا پێکده‌هێنێ که به شێوه‌یه‌کی خه‌ستوخۆڵ له گوتاری سیاسی ئه‌حزاب و رێکخراوه‌کاندا ده‌رکه‌وته و نواندنه‌وه‌ی ده‌بێت. هه‌ژمۆنی گوتاری چه‌پ و شۆڕشگێڕانه وا ده‌کات که زۆربه‌ی سیمبول و ئاماژه‌کانی فه‌رهه‌نگی شۆڕشگێڕانه‌ی وڵاتانێک که ئه‌زموونی رابوون و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌یان تێپه‌ڕ کردووه، وه‌ربگیرێت و به وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی نوێ، خۆماڵی و بڵاوبکرێته‌وه. که‌شوهه‌وای شۆڕشگێڕنه‌ی پێش و پاش شۆڕشی ئێران هه‌نبانه‌یه‌ک سروود و ئاوازی سیاسی و حه‌ماسی له‌م رێگا ئیقتباسییه‌وه که ئاماژه‌ی پێدرا به‌رهه‌م دێنێت که له نێو سروود-ئاوازه‌کانی فارسی‌دا ده‌کرێت ئاماژه به نموونه به‌ناوبانگه‌کانیان بده‌ین:
– سروودی «برپا خیز، از جا کن، بنای کاخ دشمن»؛ شیعر و داڕشتنی “سیاوه‌ش که‌سرایی”، نوسخه‌ی ئۆرجیناڵی له گرووپی کیلاپایۆن(١٩٦٥)ی وڵاتی شیلی گیراوه: به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپ: “ڤیکتۆر خارا”، شیعر: “سێرجی ئۆرتێگا”، ده‌سپێکی سروودی سه‌ره‌کی:”ملت متحد هیچگاه شکست نخواهد خورد”.
– سروودی «آفتابکاران جنگل» یان هه‌مان «سر اومد زمستون، شکفته بهارون»؛ نازناوی خوێنه‌ره‌که‌ی: “داوود شراره‌ها”، به پێی ئاوازێکی لۆکا‌ڵی ئه‌رمه‌نی به نێوی «ساری سيرون يار» واته «یاری جوانی کوێستان»، به شیعر و داڕشتنه‌وه‌ی “سه‌عید سوڵتان‌پوور” خوێنراوه‌ته‌وه، ۱۳۵۷.
– سروودی «یار دبستانی من»؛ ئاوازدانه‌ر: “مه‌نسوور تارانی”، خوێنه‌ر: “فه‌ره‌یدوون فوروغی/ جه‌مشید جه‌م”؛ موزیکی فیلمی“از فریاد تا ترور”، ته‌نزیم: “محه‌مه‌د شه‌مس”.
– سروودی «جمعه»، لیریک:”شه‌هریار قه‌نبه‌ری”، ئاوازدانه‌ر: “ئه‌سفه‌ندیار مونفه‌ردزاده”، ده‌نگ: “فه‌رهاد مێهراد”.
دوکتۆر بیژه‌نی باران(۲۰۱۲) باسی پاپیۆلاربوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سروودی «سر اومد زمستون» له ئاست سرووده سیاسییه‌کانی دیکه ده‌کات و پێی وایه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هیچ سروود-ئاوازێک له ئێران‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م سرووده ناوبانگی ده‌رنه‌کردووه و به‌ربڵاو نه‌بۆته‌وه. «هه‌ڵسه‌نگاندنی زمانی «مرا ببوس»ی ده‌یه‌ی ۳۰‌ی هه‌تاوی به به‌راورد له‌گه‌ڵ «سر اومد زمستون»ی ده‌یه‌ی ۵۰ی هه‌تاوی ره‌نگه ئاماژه‌یه‌ک بێت بۆ تێپه‌ڕبوونی بزاڤی خوێندکاری و گه‌یشتن به بزاڤی خه‌ڵکی. «مرا ببوس» تایبه‌تی لاوانی سیاسی بوو له‌حاڵێکدا «سر اومد زمستون» له لایه‌ن لاوان و پیرانه‌وه ده‌بیسترا؛ که‌وایه بازنه‌یه‌کی به‌رفراوانتری هه‌بوو.»(ماڵپه‌ڕی ماه‌مگ)
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له ناوئاخنی ئه‌م سروودانه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که له ره‌وتی به‌سیاسی‌بوونه‌وه‌ی فه‌زای گشتیدا، له ته‌واوی هێما و ده‌لاله‌ته‌کان، له ده‌قی سرووده‌کاندا بۆ پێکهێنانی وێنه‌یه‌کی حه‌ماسی له ژیان و به‌رخودان که‌ڵک ده‌گیرێت و به‌م چه‌شنه ره‌وایه‌تێکی جیاواز له هه‌ناوی مووسیقاوه سه‌رهه‌ڵدێنێت که له ره‌وتی به‌کارهێنانی له به‌ستێنی رووداو و بۆنه‌کاندا، گشتگیر و به‌کۆمه‌ڵ ده‌بێته‌وه. هه‌رکام له‌م سروودانه پاش شۆڕشی ئێران بۆ رووداوی جیاواز به‌کارهێنراون و له زۆر بواریشدا له واتای سه‌رچاوه‌ی خۆیان دوور که‌وتوونه‌وه. بێگومان رێکخراوه سیاسییه‌کان و هه‌روه‌ها رووداوه مێژووییه‌کان له گۆڕینی کارکردی ئه‌م ئاوازانه و هه‌روه‌تر هه‌موانه‌کی‌کردنه‌وه(popularization)یاندا ده‌وری سه‌ره‌کییان بینیوه؛ هه‌ر ئه‌و شته‌ی که له به‌ستێنی فه‌زای سیاسیی کوردستانی پاش‌شۆڕشدا بوارێکی گونجاوی بۆ گۆڕاندنی کارکردی به‌شێک له مووسیقای کوردی هێنایه ئاراوه و قۆناغی دووهه‌می‌هه‌موانه‌کی‌بوونه‌وه‌ی مووسیقای کوردیی به‌رهه‌م هێنا. بزاڤی چه‌پ له کوردستاندا له به‌رهه‌مهێنان و راگواستنی ئه‌م ژانره له مووسیقا ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو؛ و له گرنگترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و بزاوته که ناوبانگیان ده‌رکرد، ده‌توانین به‌م نموونانه ئاماژه بده‌ین:
– هه‌ستن ئه‌ی هۆزی به‌ش مه‌ینه‌تان(وه‌رگێڕانی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵیزم؛“ئۆژێن پۆتیه”، کۆمۆنی پاریس، و.”رێبوار”)،
– ڕێی خەباتمان چەندە سەخت و دوور بێت(به‌پێی ئاهه‌نگێکی فولکلۆری رووسی به نێوی “کاتیۆشا” دانراوه)،
– پارتیزانین، شێری ژیانین(به‌پێی ئاهه‌نگێکی رووسی به‌نێوی پارتیزان)،
– وڕ و کاس و سه‌رگه‌ردان نیم(بێژه‌ر:”ره‌زازی”، شیعر: ‘حوسێن به‌فرین”)،
– دێم و دێم(بێژه‌ر:”ره‌زازی”، شیعر: “هێمن”)،
– با هه‌موو پاڵه و جووتیار و ره‌نجده‌ران(بێژه‌ر:”نه‌جمه”، شیعر: “قانع”)،
– من پشکۆیه‌ک له‌و ئاگره‌م(بێژه‌ر:”نه‌جمه”، شیعر:”ره‌حیم لوقمانی”)،
– په‌لکی داری شادیی گشتین ئێوه هه‌رگیز نامرن(“نه‌جمه”)،
– سه‌ده‌ی بیسته‌مه کورده تۆ ڕاپه‌ڕه(بێژه‌ر:”جه‌ماڵ موفتی”)،
– من جووتیارم، له‌گه‌ڵ هه‌تاو‌هاوکارم(بێژه‌ر:”جه‌ماڵ موفتی”)،
– ئاڵای سوور(“کاڵێ ئاته‌شی”)،
– یادتان ده‌که‌ین له‌به‌ر به‌یانی شادی ئازادی(“کاڵێ ئاته‌شی”)،
– دەمی‌ڕاپەڕینە، دەمی‌ڕاپەڕین(به‌پێی شیعرێکی مامۆستا “گۆران”)، و …
هه‌روه‌ها لە‌و سروودە نیشتمانییانە که زۆرتر له باشوور به‌رهه‌مهاتووه ده‌توانین ئاماژه به‌م چه‌ند نموونه‌یه بده‌ین:
«وەتەنی من کوردستانە، “زێوەر”»، «ئەی کوردینە…ئەی مه‌ردینە، “زێوەر”»، «ئەی رەقیب، “دڵدار”»، «خوایە وەتـەن ئاواکەی، “فـایق بێکەس”»، «نـەورۆز، “پیرەمـێرد”»، «کـوردم ئەمـن، “هێمن موکـریانی”»، «بەری بەیـانە، “گـۆران”»، «بە کـوردی دەژیـم، “هـەژار موکریانی”»، «پێشمەرگەین بە هەڵمەتین، “خالید دلـێر”»، «خۆشم ئەوێ وڵاتەکـەم، “کاکـەی فەلاح”»، «جـەژنە جـەژنی کوردسـتانە، “ع.ع. شـەونم”»، و…
له ره‌وتی باوبوونی سروودی شۆڕشگێڕیدا چه‌ند گۆڕانکاریی به‌رچاو له پێکهاته‌ی شیعر و ئاواز و چه‌شنی ئامێر و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه و وه‌رگرتن‌هاته ئاراوه؛ یه‌که‌م، ئه‌و شیعر و ئاهه‌نگانه‌ی که پێشتر وترابوون و که‌متر ده‌لاله‌تی سیاسی‌یان هه‌بوو له به‌کارهێنانی دووباره‌دا وه‌کوو ده‌ق یان مێلۆدیای سروود، هێما و ئاماژه‌ی سیاسی‌یان به‌خۆوه گرت. دووهه‌م ره‌وتێکی وه‌رگێڕان و سه‌رچه‌شن‌وه‌رگرتن‌هاته ئاراوه و کۆمه‌ڵێک سروودی بیانی(رووسی، ئه‌ورووپی و ئه‌مریکای لاتین) به‌تایبه‌ت له باری ریتم و مێلۆدیدا وه‌رگیران و به داڕشتنه‌وه‌ی نوێ به‌رهه‌مهێنرانه‌وه. سێهه‌م ژانری شیعری شۆڕشگێڕی و سروودبێژی، به‌هێز بوویه‌وه و کۆمه‌ڵێک که‌س له‌و بواره‌دا ده‌وری چالاکیان نواند. چواره‌م ئامێری نوێ وه‌کوو ئاکاردیۆن و ترۆمپێت و…هاتنه ریزی ده‌سته و گرووپی ئامێره‌کانه‌وه و به‌م‌پێیه تۆن و ره‌نگی مووسیقایی(timbre) نوێ‌هاته ئاراوه. سه‌رجه‌می‌ئه‌م گۆڕانکارییانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌ک له ریتم و میزان و مێلۆدیدا بێته ئاراوه و به‌ستێن یان توێژی ده‌نگی مووسیقایی(texture) چه‌ندده‌نگی و چه‌ندهێڵی ببێته‌وه.هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانکارییانه‌دا بازنه‌ی به‌رده‌نگ به‌رینتر بوویه‌وه و به‌ره‌یه‌کی تازه وه‌کوو گوێگر و لایه‌نگر له گۆڕه‌پانی مووسیقادا ده‌رکه‌وتن. سیاسیبوونهوهی فه‌زای کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان و به‌وپێیه مووسیقای کوردی له دووهه‌مین قۆناغی پاپیۆلاربوونه‌وه‌ی موزیکی کوردی، به واتای سیاسه‌ت‌برده‌یی نه‌بوو؛ به‌وبۆنه‌وه که هیچ سیاسه‌تێکی چه‌قبه‌ستوو و هیچ بیرۆکراسییه‌کی داپڵۆسێنه‌ر له به‌رهه‌مهێنان و بڵاوکردنه‌وه‌ی مووسیقا وه‌کوو پڕوپاگاندایه‌کی گشتگیر ده‌وری نه‌ده‌گێڕا و خولقاندن و وه‌رگرتنی به‌رهه‌می‌هونه‌ری به واتای بێنیامینی بابه‌تێکی سیاسی-خه‌ڵکی بوو. ئه‌م پرسیاره به‌رده‌وام جێباز بووه که پاش دابڕانی هونه‌ر له به‌ستێنی ئایین و دابونه‌ریت و گرێدانه‌وه‌ی هونه‌ر له‌گه‌ڵ بازنه‌ی سیاسه‌ت، خۆی‌له‌خۆیدا واتای دووباره به‌ئایینی‌کردنه‌وه‌ی هونه‌ر ناگه‌یه‌نێت؟ بێنیامین له وه‌سفی سیاسه‌تی هونه‌ریی رژێمی‌رایشی سێهه‌مدا ده‌سته‌واژه‌ی «جوانناسانه‌کردنی سیاسه‌ت»(politicization of art) ده‌کار ده‌هێنێ و پێی وایه ناوئاخنی ئه‌م سیاسه‌ته له‌ته‌ک سیاسی‌کردنه‌وه‌ی هونه‌ر به‌واتای خه‌ڵکی‌کردنه‌وه و ده‌سپێڕاگه‌یشتنی ئازادانه‌ی هه‌مووان جیاوازییه‌کی بنه‌مایی هه‌یه.
«سیمای شه‌ڕ که به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی جوانناسانه ده‌کرێته‌وه له رێگای نومایشکردنی ته‌کنۆلۆژیاوه دێته دی، هه‌روه‌ها [نواندنی] هێزی مرۆڤ وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌کنۆلۆژیا. له چوارچێوه‌ی جوانناسیی شه‌ڕدا، پێویسته ره‌نج و ئازاری مرۆڤ په‌رده‌پۆش بکرێت، چ تاقمی‌سه‌ربازان و چ خه‌ڵکی ئاسایی… مارتینه چاوه‌ڕوانی ده‌کرد شه‌ڕ بتوانێت له رێگای ته‌کنۆلۆژیاوه چێژی هه‌سته‌وه‌رانه و جوانناسانه له جیهانێکی گۆڕدراودا ده‌سته‌به‌ر بکات. ئه‌مه سه‌رئه‌نجامێک بوو له نامۆییدا. مرۆڤایه‌تی خۆی له‌ده‌ره‌وه ده‌دیته‌وه، وه‌کوو ئۆبژه‌یه‌کی چاولێکردن و تێڕامان. بێنیامین ئه‌مه‌ی وه‌کوو ترۆپکی ئایدیای «هونه‌ر له پێناوی هونه‌ر»(art for art’s sake)دا چاو لێده‌کرد- یان وه‌کوو دروشمی‌مارتینه، “بهێڵن هونه‌ر بێته ئاراوه، بهێڵن جیهان بڕووخێت”. وه‌ڵامی‌شیاو، به‌پێی بیرۆکه‌ی بێنیامین، سیاسی‌کردنه‌وه‌ی هونه‌ر(politicize art)ه.»(Robinson, 2013)
که‌وایه له ئاکامی‌سیاسی‌بوونه‌وه‌ی موسیقای کوردی له پاش شۆڕشی ئێران‌دا، نه ته‌نیا تاکده‌نگی و تاکڕه‌هه‌ندی له چه‌شنی مووزیک و ستایل و ژانردا نه‌هاته ئاراوه به‌ڵکوو فره‌چه‌شنی و چه‌ندده‌نگی له ناوه‌رۆک و فۆرمی‌هونه‌ریی مووسیقا به‌دیهات و هه‌روه‌ها کاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رینکردنه‌وه و فره‌چه‌شنکردنی به‌رده‌نگیش دانا. له‌م قۆناغه‌دا له لایه‌ن کوردانه‌وه نه نومایشکردنێکی جوانناسانه له دیارده‌ی شه‌ڕ(به واتای فاشیستی)هاته ئاراوه و نه ته‌کنۆلۆژیا وه‌کوو دیارده‌یه‌کی جوان خه‌مڵێنرا، به‌ڵکوو ده‌ره‌نجام زاڵبوونی هێدی‌هێدیی لۆژیکی ته‌کنۆلۆژیا به‌سه‌ر سروشت و کۆمه‌ڵگای کوردی و خوڵقاندنی کاره‌سات له ئاکامی‌ئه‌و داگیرکارییه‌دا بوو که سه‌روتر له دۆڕاندی سیاسی/چه‌کداری، چه‌شنێک دۆڕاندنی ئابووری-کۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌مایی‌تری به‌دواوه بوو که هێشتا کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌ستی پێ نه‌کردووه، به‌ڵام ده‌رکه‌وته‌ی له «شێوازی به‌رهه‌مهێنانی کوردستانی»دا به‌جوانی به‌دی ده‌کرێت.
(۳)
که‌متر له دوو ده‌یه پاش شۆڕشی ئێران که‌شوهه‌وای کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی تاڕاده‌یه‌ک تووشی وه‌رچه‌رخان ده‌بێ و سه‌ره‌ڕای‌هاتنه‌ئارای گۆڕانکاری له باری دیمۆگرافیک و راده‌ی شارنشینی، سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی، جووڵه‌یه‌ک به‌خۆوه ده‌بینێت. له ئاکامی‌سیاسه‌تی ئابووریی «گونجاندنی پێکهاته‌یی»(structural adjustment) و په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی بازاڕی سه‌رمایه‌داری، له حه‌فتاکانی هه‌تاوی له ئێران، چه‌شنێک ره‌وتی مه‌سره‌ف‌خوازانه په‌ره ده‌ستێنێت و به‌ره‌یه‌کی نوێ له پانتایی کۆمه‌ڵایه‌تیدا دێنه رۆژه‌ڤه‌وه که به دابڕان له دۆخی شه‌ڕ و شۆڕش، چیتر ده‌روه‌ستی گوتاری سه‌رده‌می‌ململانێی شه‌ڕی سارد نامێنن و ستایلێکی نوێ له هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌ڵوێستگرتن هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌م به‌ره‌یه که به‌رهه‌می‌به‌هێزبوونی ئابووری و فه‌رهه‌نگیی چینی نێوه‌نجی(به تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌کانی ئێران)ن، له پانتایی زانکۆکان و هه‌روه‌ها له بواره جیاوازه‌کانی ژیانی رۆژانه‌دا ورده‌فه‌رهه‌نگی خۆیان له مۆد و مووسیقا و وه‌رزش و… په‌ره پێده‌ده‌ن و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ۲ی جۆزه‌ردانی ۷۶ی هه‌تاویدا وه‌کوو هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ریفۆرمخواز، کاریگه‌ری ئه‌وتۆ ده‌نوێنن. ره‌وتی گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان له ئێران‌هاوته‌ریبی ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی ئامێره‌کانی پێوه‌ندی‌گرتن و ته‌کنۆلۆژیای میدیایی، فه‌رهه‌نگی جیهانیی زاڵ(mainstream culture) له بواره‌کانی ستایلی ژیان و مه‌سره‌ف، و هه‌روه‌ها شێوازه‌کانی ده‌نگهه‌ڵبڕین‌هاورده ده‌که‌ن و که‌شوهه‌وای فه‌رهه‌نگی، به‌تایبه‌ت فه‌رهه‌نگی لاوان و ژنان تووشی گۆڕانکاری ده‌که‌ن. له بواری مووسیقادا هه‌نبانه‌یه‌ک له ستایل، ده‌نگ، ئامێر، لیریک، ته‌کنیک، مێلۆدی و هێمای نوێ‌هاورده‌ی فه‌زای به‌رهه‌مهێنانی فه‌رمی‌و نافه‌رمیی هونه‌ری ده‌بێت. ئه‌م لێشاوه فه‌رهه‌نگییه هه‌م کاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوازی مووسیقای ره‌سمی‌داده‌نێت و هه‌م پانتاییه‌ک به نێوی مووسیقای ژێرزه‌وینی و ناڕه‌سمی(underground music) ده‌خوڵقێنێت. باوبوون و به‌ربڵاویی کهڵکگرتن له سه‌ته‌لایت، ئینتێرنێت، دی‌ڤی‌دی‌پلایه‌ر، ئیمپتری‌پلایه‌ر و تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌ستێنێکی له‌باری بۆ جێگیربوونی جیهانی سێحراوی‌هالیڤود و فه‌رهه‌نگی پاپی هه‌مه‌ڕه‌نگ، له‌نێو به‌ره‌ی تازه‌دا پێکهێنا. بێگومان ئه‌م هه‌ژمۆنه‌ش به‌بێ پشتیوانی ده‌سه‌ڵات-سه‌رمایه‌ی کۆمپانیا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم و موزیک و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه و ناوه‌نده‌کانی تۆمارکردن، بڵاوکردنه‌وه و وه‌شاندنی به‌رهه‌می‌هونه‌ری، مسۆگه‌ر نه‌ده‌بوو. بۆ ئه‌وه‌ی مووسیقا بتوانێ له‌گه‌ڵ سه‌لیقه‌ی گشتیدا بێته‌وه و به‌ڕاده‌ی هه‌ره‌زۆری مه‌سره‌ف بگات پێویست بوو له ره‌وتی پاپیۆلاریزه‌بوونی‌دا، ئاستی ئاڵۆزی و قووڵایی داببه‌زێت و وه‌کوو کولاژێکی ئاماده و سه‌رنجڕاکێش بۆ هه‌موان ده‌ور ببینێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ندێ گۆڕانکاری له بواری ته‌کنیکییه‌وه به‌سه‌ر مووسیقادا سه‌پێندرا که بریتی بوون له:
«یه‌که‌م) به‌پێچه‌وانه‌ی مووسیقای کلاسیک که مه‌ودای پاژی مووسیقایی به‌پێی پاته‌بوونه‌وه ده‌توانێ درێژ بێت، له مووزیکی پاپدا راده‌ی میزانه‌کان(meter) داده‌به‌زن و ره‌وتی میلۆدی به پێی لۆژیکی دووپات‌بوونه‌وه و گۆڕانی له‌ڕاده که‌می‌لیریک، ده‌ڕواته پێش.
دووهه‌م) مۆدۆلاسیۆن و گۆڕانی شێواز(scale) که تایبه‌تمه‌ندییه‌کی سه‌ره‌کیی مووسیقای کلاسیک و جازه، له مووزیکی پاپدا زۆر که‌م به‌رچاو ده‌که‌وێت.
سێهه‌م) ریتم(rhythm) له مووسیقای پاپدا ده‌وری به‌رچاو ده‌بینێت و زۆربه‌ی زه‌ربه‌کان(beats) توند و تیژ ده‌ژه‌ندرێن.
چواره‌م) له مووزیکی پاپدا چه‌ند پێکهاته‌ی ساکار و به‌رته‌سک به‌بێ جیاوازییه‌کی به‌رچاو به‌رده‌وام دووپات ده‌بنه‌وه و هیچ چه‌شنه په‌ره‌سه‌ندن و به‌رفراوانبوونێک له ئارادا نییه.»(سایت گفتگوی‌هارمونیک، ۱۳۸۶)
هه‌ندێ مووسیقاناسان پییان وایه ئه‌م چه‌شنه تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی مووزیکی پاپ؛ واته تێمی‌سۆزدارانه، ریتمی‌زه‌ربی، مێلۆدیای ئاسایی،هارمۆنیای ساکار و ره‌وتێکی پاته‌کراوه که نه‌وه‌کوو نیشانه بۆ به‌رهه‌مێکی هونه‌ری تۆکمه، به‌ڵکوو وه‌کوو کاڵایه‌کی بازاڕی له پێناوی سوود و سه‌رمایه‌ی ئابووریدا مه‌زه‌نده ده‌کرێت، وا ده‌کات ئه‌م ژانره مووسیقاییه وه‌کوو هونه‌ر ره‌چاو نه‌کرێت. بێگومان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ته‌کنیکییانه له به‌ستێنی به‌رهه‌مهێنان و ئه‌زموونێکی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تدا دێنه کایه‌وه و پێویسته بۆ شرۆڤه و شیکاریی، ئه‌و به‌ستێنه مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه بخوێنینه‌وه. له‌ڕاستیدا قۆناغی سه‌ره‌کیی پاپیۆلاربوونه‌وه‌ی مووزیکی کوردی له‌م سه‌رووبه‌نده‌دا روو ئه‌دا که سه‌ره‌ڕای به‌رفراوانبوونه‌وه‌ی به‌رده‌نگ و هۆگران، بازاڕیبوونه‌وه و تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ بایه‌خی ئابووریدا وه‌کوو بوارێکی سه‌ره‌کی ئه‌م پیشه‌سازییه نوێیه دێته کایه‌وه. به‌رهه‌می‌هونه‌ری نه‌وه‌کوو داهێنانێکی تاکانه و ته‌ریک به‌ڵکوو وه‌کوو کاڵایه‌کی به‌رهه‌مهێنراو له بازنه‌ی تۆڕێکی‌هاوگرتووی سه‌رمایه‌ی کۆمپانیاکان، ته‌کنۆلۆژیای مۆدێرنی تۆمار و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ، ته‌کنیکه‌کانی ئێفێکت و تیشک‌هاوێژی، سیسته‌می‌هه‌ڵسه‌نگاندن و سانسۆر، مۆد و فه‌شێن و ته‌توو، ره‌گه‌ز و شوناس، ورده‌فه‌رهه‌نگی به‌رگری و ده‌نگهه‌ڵهێنان، فه‌راغه‌ت و رابواردن و… واتا به‌خۆوه ده‌گرێت. که‌وایه زۆربه‌ی ره‌خنه‌گران پێیان وایه که ژانره نوێیه‌کانی مووسیقا که له نیوه‌ی دووهه‌می‌سه‌ده‌ی بیسته‌وه وه‌کوو راک، جاز، هیپ‌هۆپ، ره‌پ، ترنس، متاڵ و پاپ و… سه‌ریانهه‌ڵدا و تا راده‌یه‌کی زۆر له رێگای میدیاوه جیهانگیر بوونه‌وه وه‌کوو مووسیقای ده‌قی(موسیقی متن) ژیانی مه‌سره‌فیی مۆدێڕن و فه‌رهه‌نگی پاپی سه‌رده‌م ده‌ور ده‌نوێنن و به‌بێ ره‌چاوکردنی کانتێکستی فه‌رهه‌نگی و کارکردی مه‌سره‌فخوازانه‌ی ئه‌م چه‌شنه هونه‌رییانه، ناتوانین خوێندنه‌وه‌یه‌کی درووستیان له‌سه‌ر بده‌ین. مووسیقای پاپی رۆژئاوایی له هه‌ناوی مێژووییه‌کی درێژخایه‌نی گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری که له سه‌رووبه‌ری رێنێسانسه‌وه ده‌ستی پێکردووه سه‌ری هه‌ڵداوه و هه‌روه‌ها قۆناغی گرنگی کلاسیکی به‌خۆوه دیوه که له‌وێدا بنه‌مای زانستی و میزانی ستاندارد بۆ مووسیقا ده‌سته‌به‌ر کرا؛ هه‌ربۆیه ئه‌وڕۆکه له ته‌نیشت ره‌وته جیاوازه‌کانی پاپ و جاز و راکدا شێوازی کۆن و نوێ له مووسیقای کلاسیک به‌رده‌وامه و هه‌رچه‌نده راده‌ی هۆگرانی له ئاست ئه‌وانی دیکه دابه‌زیوه به‌ڵام وه‌کوو بنه‌ما و پشتیوانێکی پته‌وی هونه‌ری مووسیقا، هه‌رده‌م کارکردی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات. به‌پێچه‌وانه مووسیقای کوردی له سه‌رده‌مێکدا به‌بێ هیچ بڕیارێکی ئازاد ده‌که‌وێته داوی سیسته‌مه‌کانی نواندنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسییه‌وه و به‌هاوێژران له گێژاوی ره‌وتێکی دژوازی ستاندارکردن و په‌راویزکه‌وتن، ده‌نگه مێژوویی و خۆماڵییه‌کانی، له‌و پرۆسه تاقه‌تپڕووکێنه‌دا لێ بزر ده‌بێت. که‌وایه مووسیقای کوردی نه له‌سه‌ر ده‌ستی چینی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می‌میرنشینه کوردییه‌کان پێناسه و پێکه‌ربه‌ندی کراوه و نه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا توانراوه پلانێکی تۆکمه‌ی رێکخستن و ریفۆرماندنی بۆ ره‌چاو بکرێت؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌م بۆشایی و ناته‌واوییانه یه‌کسه‌ر به‌ره‌و ره‌وتی پاپیۆلاریزه‌بوون و به‌کاڵاکردن رانراوه و له‌و مه‌یدانه‌شدا له‌ئاست ته‌وژمه توندووتیژه‌کانی مووسیقای بیانی و ناوچه‌یی رکابه‌رییه‌کی شکست‌لێکه‌وتووی پێ بڕاوه‌ته‌وه. فه‌رهه‌نگ و مووسیقای پاپ چۆن بخوێنینه‌وه و چ هه‌ڵوێستێکمان به‌رانبه‌ری هه‌بێت؟ ئایا له هه‌ناوی ئه‌م مه‌نزوومه‌یه‌دا مه‌ودایه‌ک بۆ هوشیاری و به‌ئاگاکردنه‌وه ده‌بینرێته‌وه؟ ئایا ژێرده‌سته‌کان ده‌توانن له‌م ژانره نوێیانه که لایه‌کی به فه‌رهه‌نگی مه‌سره‌فی بازاڕه‌وه به‌نده، بۆ ده‌نگهه‌ڵبڕین که‌ڵک وه‌رگرن؟ ئایا لاوان ده‌توانن شوناسی بڕیاردراوی به‌رئاماژه‌ی خۆیان له هه‌ناوی ئه‌م چه‌شنه فه‌رهه‌نگه‌وه به‌رساز بده‌ن و له‌و پانتاییه‌دا له‌هه‌مبه‌ر سه‌رکوتکاریی و گوشاری سیسته‌می‌ده‌سه‌ڵاته‌وه راوه‌ستاوه بن، و ده‌نگی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه؟
خولیای بێنیامین ئه‌وه بوو که «به‌رهه‌می‌هونه‌ری له سه‌رده‌می‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی میکانیکی»دا به دابڕان له به‌ستێنی داب و نه‌ریت و ئائۆرای پیرۆز، بازنه‌ی به‌رته‌سکی هه‌ڵکه‌وته‌خوازی(elitism) تێپه‌ڕێنێت و به گه‌یشتن به‌ده‌ستی هه‌موان چه‌شنێک دیموکراسی مه‌سره‌ف و خوێندنه‌وه‌ی هوشیارمه‌ندانه له ئاستێکی به‌ربڵاودا پێک بهێنێت. به‌شی یه‌که‌می‌هیوایه‌تی بێنیامین به‌ئه‌نجام گه‌یشت و به داڕووخانی سنووری نێوان فه‌رهه‌نگی واڵا و فه‌رهه‌نگی نه‌وی، ره‌وتی به‌ربڵاوی پاپیۆلاریزه‌بوونی فه‌رهه‌نگ گه‌یشته ئاکام. به‌ڵام سیسته‌می‌سه‌رمایه‌داری له رێگای ئیستانداردکردن و به‌کاڵاکردنی به‌شه جیاوازه‌کانی فه‌رهه‌نگ، پیشه‌سازییه‌کی نوێی به‌رهه‌مهێنا که له‌وێوه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی وه‌کوو کۆمه‌ڵێکی بێ‌ناونیشان و بێ‌شوناس به‌رهه‌مهێنایه‌وه. کۆمه‌ڵی بێ‌ناونیشان و بێ‌بنه‌ما(mass)، نه خاوه‌نی هوشیاریه‌کی چینایه‌تی بوو و نه ئاوه‌ز و ئیراده‌یه‌کی بۆ بڕیاردان و به‌رگریکردن له ئاست فریوکاری و سه‌رکوتکارییه‌کانی سیسته‌می‌بازاڕ به‌ده‌سته‌وه بوو؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئاوه‌ز و ئاره‌زووی جه‌ماوه‌ری بێ‌ناونیشان به‌شێوه‌یه‌کی ده‌سکرد له رێگای ده‌سکاریکردن(manipulation) و مێشک‌شۆردنه‌وه(brainwashing)ی میدیاکان و ئاژاوه‌ی پڕۆپاگانداوه به‌رساز ده‌درا. ئاوه‌ها بوو که سه‌رمایه‌داری دژوازی و ناته‌باییه‌کانی خۆی له رێگای هۆشبه‌ریی پیشه‌سازی فه‌رهه‌نگه‌وه ده‌شارده‌وه و هێزی گۆڕانکاریخوازی پێ له‌خشته ده‌برد. ئه‌مه پوخته‌یه‌ک له روانگه‌ی ئادۆرنۆ و هه‌ندێ له‌هاوبیرانی بوو که له چوارچێوه‌ی مه‌کته‌بی فرانکفۆرتدا له‌سه‌ر دیارده‌کانی فه‌رهه‌نگی مودێڕن لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌کرد. هه‌رچه‌نده ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی مودێڕن له لایه‌ن هه‌ندێ له ره‌خنه‌گرانه‌وه به تێگه‌یشتنێکی ره‌شبینانه و تاکڕه‌هه‌ندی تۆمه‌تبار کراوه و باسی ئه‌وه کراوه که ئه‌م چه‌شنه رووبه‌ڕووبوونه‌وه ناتوانێ ئاڵۆزیی و لایه‌نه جیاوازه‌کانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه به باشی بناسێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه وه‌کوو یه‌کێ له به‌هێزترین ره‌خنه‌کان له بواری لێکۆڵینه‌وه‌کانی مووسیقادا هه‌رده‌م کارایی ره‌خنه‌گرانه‌ی تاکوو هه‌نووکه پاراستووه.
لێکدانه‌وه‌ی ده‌روونشیکارانه و کۆمه‌ڵناسانه سه‌باره‌ت به ده‌قی مووزیکی پاپی کوردی، به‌ستێن و کارکردی ئه‌م چه‌شنه مووسیقایه‌مان زۆرتر بۆ روون ده‌کاته‌وه؛ هه‌ر بۆیه نموونه‌یه‌ک ده‌هێنینه‌وه و به پێی تێۆرییه‌کان له‌سه‌ری داده‌به‌زین: “عه‌زیز وه‌یسی” سترانبێژێکی کوردی رۆژهه‌ڵاته که گۆرانییه‌کانی له نێو جه‌ماوه‌ری ئاسایی‌دا لایه‌نگری به‌رچاوی هه‌یه؛ پێکهاته‌ی بیسه‌رانی ئه‌م چه‌شنه‌ی مووزیکی پاپ، له هه‌موو چینێک ناگرێته‌وه به‌ڵکوو زۆرتر به‌شێکی به‌رته‌سکی چینی لاو و به‌شیكی زۆرتری چینی مام‌ناوه‌ند به‌ره‌و سه‌ره‌وه له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌ر بۆیه له نێو چینی لاوی شاریدا که به موزیکی پاپ و راکی رۆژئاوایی راهاتوون هۆگرییه‌ک نابیندرێ. به‌پێی تێرمینۆلۆژیای بۆردیۆیی ده‌توانین بڵێین لایه‌نگرانی ده‌نگ و شێوازی ده‌ربڕینی ئه‌م سترانبێژه، سه‌رمایه‌ی فه‌رهه‌نگیی(cultural capital) لاوازیان هه‌یه؛ واته شاره‌زاییه‌کی ئه‌وتۆیان سه‌باره‌ت به هونه‌ر به‌گشتی و مووسیقا به‌تایبه‌تی نییه و ئه‌مه‌ش له دیاریکردنی پێکهاته‌ی لایه‌نگرانیدا کاریگه‌ریی سه‌ره‌کی هه‌یه. تیپۆلۆژیی ئه‌م گۆرانیبێژه له قه‌پی سمێڵ و جلوبه‌رگی کوردییه‌وه بگره تاکوو تۆنی ده‌نگی پیاوانه‌ی کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و به‌رده‌نگانه هه‌یه که له به‌ستێنی ژیانێکی لادێیی و نیوه-شاریدا ده‌ژین و ئیماژی پیاوی کورد له ناهوشیاریاندا‌هاوشێوه‌ی تیپی ئه‌م که‌سایه‌تییه ده‌قی به‌ستووه. که‌ڵوه‌رگرتن له تیپی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی و هه‌بوونی جووڵه و بزۆریی به‌رفراوان له فه‌زای زۆربه‌ی کلیپه‌کانیدا وه‌کوو هێمایه‌کی ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه له‌لایه‌ک و به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی کیژێکی جوان وه‌کوو ئۆبژه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و نیگا پیاوانه له لایه‌کی‌تره‌وه دووجه‌مسه‌رییه‌کی تۆخی “پیاوانه/ژنانه‌ی” پێکهێناوه که له گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیی پیاوسالارانه‌ی فه‌رهه‌نگی نه‌ریتییدا به‌باشی دێته‌وه و شوێندانانی خۆی له‌و به‌ستێنه‌دا به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر ده‌بینێته‌وه. ریتۆریکی پڕتاوی به‌سته و گۆرانییه‌کان(tempo) که وشه و ده‌سته‌واژه‌ی ساده و ساکاری تێدا ده‌بێژرێ و هه‌روه‌تر که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و شیعره فۆلکلۆرانه‌ی که به‌ڕاده‌ی خه‌ستوخۆڵ ئیماژی ئیرۆتیستییان تێدا ده‌بیسترێت، هۆکارێکی‌تری راده‌ی هه‌موانه‌کی‌بوونی ئه‌م گۆرانیبێژه ده‌سنیشان ده‌کات. ده‌روونی مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی و مرۆڤی کورد به‌تایبه‌تی به هۆی سه‌رکوتکاریی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری حه‌ز و خولیاکان به‌پێی بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی، ده‌روونێکی دێپرێس و پڕخه‌مۆکه؛ هه‌ربۆیه دوانه‌ی “شادی/خه‌م” هه‌میشه دوانه‌یه‌کی دژواز نییه و له میکانیزمی‌ره‌وانیدا ده‌کرێت نیشانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی‌هاوبه‌ش بێت و یه‌ک کارکردی‌هاوشێوه به‌ڕێوه ببات. ئه‌م چه‌شنه شادومانییه له راده‌به‌د‌ه‌ره هه‌روه‌ها به‌شێکی بۆ پێکهاته‌ی ریتمیکی گۆرانییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه؛ و له‌و شوێنانه‌شدا که خێرایی ریتم چاره‌سه‌ر نه‌بێت چه‌شنێک هه‌ڵسووکه‌وتی ده‌به‌نگانه و ئایرۆنیک دێته یارمه‌تی به‌شه‌کانی تره‌وه تاکوو وزه‌ی ریتم و جووڵه دانه‌به‌زێت و فانتازیایی شادمانی به ته‌واوه‌تی به‌رهه‌م بهێنرێت. که‌وایه ده‌قی گۆرانییه‌کان لێره‌دا له رێگای ته‌واوی بابه‌ته‌کانی تره‌وه وه‌کوو وێنه‌ی ئاشنا، لیریکی فولکلۆر، ره‌وایه‌تی تاکهێڵی، کانتێکستی رووکه‌شی، ته‌کنیکی ساکار، ریتمی‌توند و مێلۆدی مینی‌ماڵ، له خوڵقاندنی دیارده‌ی پاپدا واته «ساکارترین ده‌ق بۆ زۆرترین که‌س» به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ده‌وری گێڕاوه. هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌م چه‌شنه گۆرانییانه “نوێنه‌ر-به‌رهه‌مهێنه‌ر”ی ئاوه‌زێکی هه‌موانه‌کین که نه‌ته‌نیا له پانتایی سامانی فه‌رهه‌نگی‌یاندا ئاڵۆزی، ته‌ماوی‌بوون، چه‌نده‌نگی، چه‌ندجه‌مسه‌ری و نادابینکراوی به‌دی ناکرێت به‌ڵکوو له رێگای فانتازیای به‌ئه‌نجام‌گه‌یشتنی ترۆپکی خولیا و لووتکه‌ی چێژ(orgasm)؛ و به‌شێوه‌یه‌کی ده‌روونی، خوازیاری په‌رده‌پۆشکردنی هه‌ناوی پڕخه‌مۆکی خۆیان له‌شێوازێکی بێکێشه‌دان. خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م گۆرانیبێژه ته‌نیا له ئاستێکی نیشانه‌ناسانه و ده‌روونناسانه، خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر کانتێکستی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها کارکردی سیاسی به‌رهه‌مه‌کان له‌به‌رچاو نه‌گرین. بۆردیۆ وته‌نی «مووسیقا وه‌کوو سه‌رمایه‌ی فه‌رهه‌نگی، راسته‌وخۆ ناخوێندرێته‌وه؛ واتا له زاتی مووسیقادا جێگیر نییه، به‌ڵکوو به‌رهه‌می‌پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێوان هه‌موو بواره‌کانی‌هاوبه‌سته‌ی مه‌یدانی مووسیقایه».
له هه‌ندێ له کلیپه‌کاندا له زاری سترانبێژێکی تره‌وه و جاریش له زمانی قاره‌مانه‌که‌مانه‌وه زمانی فارسی دێته‌ناوه‌وه و له ته‌نیشت زمانی کوردی‌دا خۆی ده‌نوێنێت. ئه‌م که‌ڵكگرتنه له زمانێکی دیکه لێره‌دا له خزمه‌تی ره‌وایه‌تی زاڵی ده‌قی به‌رهه‌مهێنراوی گۆرانیدایه که نه به‌پێی خوڵقاندنی زمانێکی پێوه‌ندی(creolization) و چێ‌کردنی چه‌ندده‌نگی به‌ڵکوو به‌پێی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی پێوه‌ندیی باڵاده‌ست/ژێرده‌ست(Superior/subaltern) هه‌ڵده‌سووڕێت. جوانناسانه‌کردنی فه‌زای ده‌قی گۆرانی، به زمان و زاری فارسی و هه‌روه‌ها کچێکی فارس که له زۆر جێگادا وه‌کوو ئۆبژه‌ی مه‌یلی پیاوی کورد(به تایبه‌ت پیاوی باشووری) ده‌رده‌که‌وێت، له لایه‌که‌وه بۆ سووچه‌نیگای پیاوانه‌ی بۆرژوازیی تازه‌پێگه‌شتووی باشووری کوردستان، که به‌رهه‌می‌ئابووری رانتییه خه‌مڵێنراوه و له‌لایه‌کی تره‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه و پاراستنی ئه‌و چه‌شنه له سیاسه‌تی حیزبی که مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له پیاوسه‌روه‌ری و نه‌ریتپارێزیدا ده‌بینێته‌وه، جومگه‌به‌ندی کراوه. له‌ئاستی شیکاریی ئایدۆلۆژیادا بارت وته‌نی، بۆرژوازی له خۆی نێوسڕینه‌وه(ex-nomination) ده‌کات و ده‌قی گۆرانی نه‌وه‌ک جوانناسییه‌کی‌هاوبه‌سته‌ی دۆخی گه‌نده‌ڵکارانه‌ی چینێکی تایبه‌ت(particular)، به‌ڵکوو وه‌کوو به‌رهه‌می‌په‌سه‌ند و چێژمه‌ندی هه‌مووانی بێ‌ناونیشان(total)، راده‌ستی بازاڕی مه‌سره‌فی ده‌کات. له‌ئاکامدا ده‌کرێ بڵێین ئابووریی نیشانه‌ناسانه‌ی ده‌قی گۆرانی به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ئابووریی سیاسی که وه‌کوو به‌ستێنی پێگه(context of situation)ی ده‌ق له پێکهێنانی گوتاری گشتیی مووسیقا و فه‌رهه‌نگی پاپدا ده‌ورێکی سه‌ره‌کی هه‌یه نه‌شیاو و نامومکین ده‌بێت.
ره‌خنه‌گرانی فێمێنیست هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له‌م مۆدالیته‌ی هه‌ڵاواردنگه‌رانه‌ی ئه‌م چه‌شنه گۆرانیانه ره‌خنه ده‌گرن و پێیان وایه به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی مۆرکدار و لایه‌نگرانه له ده‌قی به‌سته‌ی سترانی له‌وجۆره‌دا وا ده‌کات هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌رابه‌ر له ئاست ژنان وه‌ک نموونه توندووتیژیی سێمبولیک و زاره‌کی به‌رهه‌مبهێنرێته‌وه. “مه‌هاباد قه‌ره‌داغی” له دژکرده‌وه‌یه‌کدا به‌رامبه‌ر به به‌ندی سترانێکی عه‌زیز وه‌یسی به نێوی “ئابێنه” که تێیدا ده‌وترێت:(ئابێنه، گوڵم ئابێنه، ئه‌و گه‌ردنه زه‌رده‌ت بێنه، هیچ به خۆرایی ناڵیم، ماچ و دینار بستێنه)، ده‌ڵێت « وه‌یسی شێرپه‌نجه‌ی گۆرانی کوردییه و وشه‌ی گۆرانی‌یه‌کانیشی وه‌کوو ژه‌هره؛ ئه‌مه سووکایه‌تی کردن به ئافره‌ته و بانگه‌شه‌کردن بۆ له‌شفرۆشی‌یه... نه‌ك هه‌ر ماچ، ئه‌گه‌ر هه‌ر پێوه‌ندییه‌کی دیکه‌ی سۆزداری له نێوان دوو که‌سدا به په‌رداخت‌کردنی پاره یان هه‌ر شتێکی دی بگۆڕدرێته‌وه، ئه‌و کاره ده‌که‌وێته خانه‌ی له‌شفرۆشی‌یه‌و نه ماچ و نه هیچ شتێکی دیکه له خانه‌ی خۆشه‌ویستی دا نامێنێت..»(قه‌ره‌داغی له زاری خوسره‌وی،ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه)
ره‌خنه له بێ‌هه‌ڵوێستیی ده‌به‌نگانه و دڵخۆشیی بێ‌سه‌روبه‌رانه‌ی ئه‌م چه‌شنه له مووسیقای پاپ هه‌روه‌ها له لایه‌ن ژانرێکی دیکه‌ی مووسیقای مۆدێڕن که فۆرمێکی ئیعترازی هه‌یه و ده‌نگهه‌ڵبڕینی به‌ره‌ی لاوان له به‌رامبه‌ر کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و دۆخی سه‌رکوتکارانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌نوێنێته‌وه له‌شێوازی جیاوازدا ده‌بینرێت. “سادق قوبادی”، ره‌پ‌بێژی رۆژهه‌ڵاتی که به نازناوی “کاریگه‌ر” به‌رهه‌مه‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه له ئاهه‌نگی “بیبژێره”دا ئاوه‌ها ره‌خنه ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگا به‌گشتی و مووسیقای پاپی ناده‌روه‌ست، به‌تایبه‌تی ده‌کات:
« لێمان حاڵی نابێ ئه‌و که‌سه‌ی تێره لێمان حاڵی نابێ ئه‌و که‌سه‌ی تێره
من‌هاتمه سه‌ر عه‌رز زانیم له ئێوه ناچم بۆ قرانێک برای خۆتان ده‌پاچن
خۆشم نازانم چی ده‌که‌م بووم به خول‌خوله چه‌قۆ هه‌ڵده‌گرم له خۆمی‌ده‌م نایکا کوله
چوار پێنج هێشتا ماویه‌تی تا ده به‌ڵێنی دا ژیان خۆشی به من نادا
ده‌یبژێرم به‌ڵام وه‌ک تۆ ڕقم له ریازییه لێره ئه‌وه‌ی حاڵی پێ ده‌که‌ن “عه‌زیز وه‌یسی”یه
قوڕ به‌و سه‌ره‌ت به‌و دڵه که‌ره‌ت
ئێستاش نه‌تزانی ده‌رد چۆن ده‌نووسرێ هیچ کوێ نه‌ما نه‌چم به شه‌ق نه‌مکه‌نه ده‌رێ
پێم خۆش بوو نه‌مێنێ ده‌رد، له “ڕه‌پ” گه‌ڕێم تۆ بۆ خۆت به‌ره‌و مردن ده‌که‌ی به‌ڕێم
“زیره‌ک” زیندوو بوایه نه‌یده‌گوت “که‌تانه” وه‌کوو پیاز ده‌سووتا له نێوان که‌لانه»(لیریکی گۆرانی بیبژێره)
(۴)
ره‌وتێکی‌تر له مووسیقای پاپی کوردی‌دا(**) ده‌بینرێ که پێکهاته‌ی به‌رده‌نگه‌کانی زۆرتر له توێژی شارنشین و چینی نێوه‌نجی پێکدێن و له‌باری ته‌مه‌نه‌وه له بازنه‌ی مێرمنداڵ و لاوان‌دا جێگیر ده‌بن. له‌م ره‌وته‌ی ژانری پاپدا دیارده‌ی سه‌ره‌کی، ره‌وایه‌تی چه‌شنێک عه‌شقی ناکام و سۆزدارانه‌یه و له نواندنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌دا له وێنه و ته‌کنیکی ئاڵۆزتر و داهێنه‌رانه‌تر له ئاست ره‌وتی پاپی پێشوو که‌ڵک ده‌گیردرێت. هێما و نیشانه‌کانی فه‌رهه‌نگی پاپی جیهانی وه‌کوو مۆد، فه‌شن، بره‌ند، ستایلی ژیان و جلوبه‌رگی شاری، زمانی ئاسایی کۆڵان و… له‌م چه‌شنه مووسیقایه‌دا به‌خه‌ستی ده‌بینرێت؛ و به گشتی ئه‌م مووسیقایه له‌هاوده‌قێتی له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی پاپی سه‌رده‌م و ژێربه‌شه‌کانیدا واتا به‌خۆوه ده‌گرێت. وه‌ک له ده‌روونشیکاری فه‌رهه‌نگی هه‌موانه‌کیدا ئاماژه‌ی پێده‌درێ مووسیقای پاپ به‌شێک له بواری به‌رهه‌مهێنان و ئه‌زموونی فه‌رهه‌نگیی کۆمه‌ڵگایه، که‌وایه هه‌رچه‌شنه به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنانێکی ئه‌م چه‌شنه هونه‌ره له‌گه‌ڵ میکانیزمه‌کانی پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌تر ئابووری ره‌وانیی که‌سه‌کاندا پیوه‌ندی هه‌یه. به‌ری ریچاردز(۱۳۹۱) له کتێبی “ده‌روونشیکاریی فه‌رهه‌نگی هه‌موانه‌کی”دا، ئاماژه به کارکرده ده‌روونییه‌کانی موسیقای پاپ ئه‌دات و به‌گشتی له سه‌ر دوو لایه‌ن دابه‌شی ده‌کات؛ لایه‌نی تایبه‌ت به ژیانی نێو بنه‌ماڵه و لایه‌نی ژیانی ده‌ره‌وه. به‌پێی بیرۆکه‌ی فرۆید، منداڵ له‌نێو بنه‌ماڵه‌دا بۆ پێگه‌یشتن پێویستی به دابڕان له جیهانی دایک و‌هاوشوناسی‌نواندن له‌گه‌ڵ یاسای باوکدایه؛ هه‌ر بۆیه مڵملانێی عه‌شقی دایک و لۆگۆسی باوک، له نێو ره‌وایه‌تی مووسیقای پاپدا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه و مێرمنداڵ به‌گوێگرتن و به‌شداری له‌و ره‌وایه‌ته‌دا، دژوازییه‌کانی ئه‌و قۆناغه ده‌بینێته‌وه و‌هاوکات تێپه‌ڕی ده‌کات. که‌وایه ئه‌و عه‌شقه ناکامه که ناوه‌ندی گوتاری مووسیقای پاپ پێکده‌هێنێت له‌لایه‌که‌وه گوزارشت له خه‌م و که‌سه‌ری دابڕان له خۆشه‌ویستیی دایک ده‌کات و له‌لایه‌کی تره‌وه ترس و دڵه‌ڕاوکێی خه‌ساندن(castration)، واته یاسا سه‌رکوتکاره‌کانی باوک ده‌نوێنێته‌وه. «چێژبردن له مووسیقای پاپ هه‌روه‌ها تاڕاد‌یه‌ک پێویستی به به‌شداریی له ورده‌فه‌رهه‌نگ(subculture)ێکی جینسیی له ده‌ر‌ه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌دایه و له‌م بابه‌ته‌وه ده‌توانێ ده‌ورێکی گرنگ له گه‌شه‌ی ده‌روونی و ئیحساسیی تاک بگێڕێت.»(ل ۱۹۱)
مووسیقای پاپ لێره‌دا وه‌کوو قۆناغ و داب‌ونه‌ریتی راگواستن(initiation rites) به‌ره‌و جیهانی لێوان‌لێو له مه‌ترسی و ململانێی گه‌وره‌ساڵی بۆ لاوان یان تازه‌لاوان ده‌ور ده‌بینێت؛ که‌وایه به گه‌شه‌پێدان و‌هاوسه‌نگکردنی تاک له به‌ستێنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی مرۆڤ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کاندا به‌هێز ده‌کاته‌وه. ئه‌م روانگه‌یه تاڕاده‌یه‌ک ده‌وری مووسیقای پاپ ئه‌رێنی ده‌نرخێنێ و له‌پێناوه ده‌سه‌ڵاتپێدان و کاراکردنی سووژه به‌راوردی ده‌کات؛ به‌پێچه‌وانه‌ی ئادۆرنۆ که زۆرتر لایه‌نی پاشڤه‌ڕۆگه‌رانه(regression)ی ئه‌م ئابوورییه ده‌روونییه به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه؛ و پێی وایه ئه‌م چه‌شنه مووسیقایه نه‌ته‌نیا هه‌ست و ئاوه‌زی مرۆڤ گه‌شه پێ نادات به‌ڵکوو ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می‌کۆرپه‌یی و به‌گشتی منداڵی ده‌کاته‌وه. «هاوبه‌سته‌ی زه‌رووریی ستاندارکردنی مووسیقایی، “نیوه-تاکسازی”( pseudo-individualization)یه. ئێمه له رێگای ئه‌م “هاوشێوه-تاکسازی”یه‌وه به‌رهه‌مهێنانی به‌رفراوانی فه‌رهه‌نگی(cultural mass production)مان پێ ده‌بڕدرێته‌وه که وه‌همی‌هه‌ڵبژاردنی ئازادانه یان وه‌همی‌بازاڕی ئازاد به‌پێی ستانداردی خۆی له‌گه‌ڵدایه. ستانداردکردنی ئاهه‌نگی پاپ، کڕیاران به ئه‌نجامدانی بیستنێک که بۆ ئه‌وان دیاری کراوه، له‌سه‌ر هێڵ راده‌گرێ. نیوه-تاکانێتی، له‌سه‌ر پشکی خۆی، له‌سه‌ر هێڵ رایان ده‌گرێ له رێگای له‌هۆش‌بردنیان [له سه‌رنجدان به‌و راستییه] که ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یبیسن، له‌پێشدا دانراوه بۆیان که بیبیستن، یان “له‌پێش-بیستراو”[کاوێژکراو]ه.»(Adorno, 2000)
ئادۆرنۆ میکانیزمه‌کانی ده‌روونشیکارانه و کۆمه‌ڵناسانه‌ی پیشه‌سازیی فه‌رهه‌نگ بۆ سه‌رکوتکردنی هوشیاریی ره‌خنه‌گرانه و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه له ره‌وتی به‌ستاندارکردن و ساکارکردنه‌وه‌ی مووزیکدا ئاشکرا ده‌کات و پێی وایه که ئه‌م چه‌شنه مووزیکه هه‌ستێکی درۆیینه له‌هاوسه‌نگی و‌هاوگرتوویی کۆمه‌ڵایه‌تی لای تاکه‌کان درووست ده‌کات و به‌م چه‌شنه پێیان ده‌سه‌لمێنی که ئه‌وه ئه‌وانن به بڕیاری خۆیان چێژ له مووسیقای دڵخوازی خۆیان ده‌به‌ن. مووسیقای پاپ له روانگه‌ی ئادۆرنۆدا به‌شی ناخودئاگای زه‌ینی مرۆڤ که ئه‌رکی داهێنه‌ریی له ئه‌ستۆیه ده‌سڕێته‌وه و به‌هاوئاستکردنی ده‌روون و ده‌ره‌وه، و زه‌ین و عه‌ین جیهانێکی بێ‌سووژه و بێ‌هه‌ڵوێست ده‌خوڵقێنێ. له بواری کۆمه‌ڵناسییه‌وه جیهانی ورده-بۆرژوا جیهانێکی پڕ له ناکاومه‌ندی و ناهاوسه‌نگییه و پێگه‌ی چینایه‌تی ناسه‌قامگرتووی به‌رده‌وام به‌ره‌و حه‌زی‌هاوئاهه‌نگی و ئاسایش رایده‌نێت؛ که‌وایه فۆرمی‌رووکه‌شی و بێ‌پێچ‌وپه‌نای مووزیکی پاپیۆلار، ترسی عه‌قڵییه‌تی ورده-بۆرژوازی له بیری ئابستراکت و ئاڵۆز ده‌نوێنێت و‌هاوکات‌هات‌وهاوار و خه‌م و که‌سه‌ری ئه‌م چه‌شنه مووزیکه، چینی ئاماژه‌پێدراو بۆ وه‌رگرتن و سازگاریی له‌گه‌ڵ کێشه و نه‌هامه‌تییه‌کانی ئاماده و ته‌یار ده‌کات. به‌م پێیه جه‌ماوه‌ر زۆرتر له‌وه‌ی به‌ره‌و مووزیکی دڵخوازی خۆیان رابکێشرێن به‌ره‌و کارکرده‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی-ده‌روونی مووسیقا په‌لکێش ده‌کرێن؛ مووسیقا لێره‌دا نه‌وه‌کوو هونه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵکوو وه‌کوو به‌شێک له پرۆسێسی سیمانی کۆمه‌ڵایه‌تی(social cement) ده‌ور ده‌بینێت.
سه‌رده‌مێک هه‌بوونی ژن وه‌کوو ده‌نگبێژ له گۆڕه‌پانی مووزیکی کوردی‌دا به تاوانێکی مه‌زن ده‌هاته ئه‌ژمار؛ وه‌ک نموونه ده‌رکه‌وتنی “مه‌رزیه فه‌ریقی” له پێگه‌ی گۆرانیبێژدا ده‌نگوهه‌ڵایه‌کی نایه‌وه که گوایه پێگه‌ی پیاوانه‌ی “ناسر ره‌زازی”ی له‌ق کردووه و پره‌نسیپه‌کانی نامووس‌په‌رستانه‌ی فه‌رهه‌نگی کوردیی تێکشکاندووه. له‌ڕاستیدا ده‌رکه‌وتنی ژن له‌مێژه له مووزیکی کوردیدا‌هاتۆته ئاراوه؛ به‌ڵام له پێگه‌ی ئۆبژه‌ی روانین و حه‌زلێکردندا نه‌وه‌ک له پێگه‌ی سووژه‌ی ده‌نگبێژ و ده‌ربڕێنه‌ری حه‌زدا. هه‌ربۆیه په‌ره‌سه‌ندنی مووسیقای پاپی کوردی ئه‌و تابۆیه تێکشکان و ژنی وه‌کوو فیگۆرێکی نوێ هێنایه پانتایی ده‌ربڕین و داهێنان؛ به‌ڵام هیچکات نیگای پیاوانه، مافی ده‌نگداربوونی ژنی وه‌کوو پیاو له به‌ستێنی مووسیقا به‌فه‌رمی‌نه‌ناسی و ئه‌و دژوازییه‌ی به شێوه‌یه‌کی پیاوسه‌روه‌رانه و به یارمه‌تی فه‌رهه‌نگی پاپ چاره‌سه‌ر کرد. مووسیقای پاپ سترانبێژی ژنی له جیگه‌ی دایکدا بۆ نیگای پیاوانه‌ی به‌رده‌نگ، به‌رهه‌مهێنایه‌وه و هه‌روه‌ها وه‌کوو ئایدیالێکی ژنانه له کۆمه‌ڵگا پێناسه‌ی کرد. ده‌نگی سۆزداری ژنانه له‌راستیدا به‌شێوه‌یه‌کی ناهوشیار پێگه‌ی ژێرده‌ستبوونی ئه‌و توێژه‌ی ره‌وایه‌ت ده‌کرد؛ به‌ڵام له کرده‌وه‌دا وه‌کوو فانتازیای دایک، به‌رده‌نگه‌کانی به نۆستالژیای گه‌ڕانه‌وه و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی جیهانی گه‌رم و بێخه‌وشی دایک-ژن سه‌رخۆش ده‌کرد. به‌رده‌نگ به‌شێوه‌یه‌کی نارسیستی له رێگای ده‌نگی به‌سۆزی دایک-ژنه‌وه خۆی ده‌هاوێشته ئامێزی فانتازیای منداڵییه‌وه و هه‌روه‌ها به دۆزینه‌وه‌ی پشتیوانێکی ده‌روونی-عاتفی له‌ده‌ستی مه‌ترسیی ئازادی و دڵه‌ڕاوکێیه‌کانی هه‌ڵده‌هات. «مووسیقای سۆز، وێنه‌ی دایکێکه که ده‌ڵێت: منداڵه خۆشه‌ویسته‌که‌م، وه‌ره و له ئامێزی دایکت‌دا بگری»(جعفری، گفتگوی‌هارمونیک)، له باوه‌شی گه‌رمی‌دایکتدا ته‌واوی زووخاوی ده‌روونت هه‌ڵڕێژه با سووک و ئه‌هوه‌ن بیته‌وه؛ ئه‌مه له ئه‌نجامدا هه‌مان ئاکامی‌سه‌ره‌کیی ئۆقره‌گرتنی مرۆڤ له هه‌مبه‌ر ناسازییه‌کانی ژیانی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
(۵)
به‌ره‌یه‌کی نوێ له کۆمه‌ڵناسانی مووسیقا به کهڵکگرتن له بواره‌کانی خوێندنه‌وه فه‌رهه‌نگییه‌کان و خوێندنه‌وه‌ی پاش‌کۆلۆنیالیستی له‌سه‌ر پێوه‌ندی نێوان کارابوونی سووژه و دینامیزمی‌مه‌سره‌فی مووسیقایی تۆژینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه و له‌وێوه تێزی مه‌سره‌ف و وه‌رگرتنی داهێنه‌رانه و ئه‌فراندنکارانه‌یان هێناوه‌ته گۆڕێ. به‌و واتایه که مه‌سره‌ف هه‌میشه به‌و چه‌شنه‌ی که به‌رهه‌مهێنه‌ر به‌رسازی داوه به‌کارناهێنرێ و کۆده‌کانی ته‌واو به‌پێی مه‌به‌ستی کۆدتێکه‌ر ناخوێنرێته‌وه به‌ڵکوو واتای ده‌ق له پرۆسێسی خوێندنه‌وه و مه‌سره‌فدا تووشی گۆڕانکاری ده‌بێت و به‌م‌چه‌شنه به‌رده‌وام وێچوونی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی ده‌ق له لایه‌ن واتای به‌رخۆرکاره‌وه له ئارادایه. که‌وایه به‌رهه‌می‌مووسیقایی ته‌نیا وه‌کوو کاڵایه‌کی مه‌سره‌فی به‌شێوه‌یه‌کی ناچالاک وه‌رناگیردرێ به‌ڵکوو ده‌کرێ به‌پیی بارودۆخ و جێپێگه؛ وه‌کوو نه‌خشه‌یه‌کی زه‌ینی، ته‌کنۆلۆژیای ده‌ربڕینی خۆ، سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ واتای ژیانی هه‌ررۆژه و هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شوناس ده‌ور ببینێت. که‌وایه به‌پێچه‌وانه‌ی بۆردیۆ که زه‌وقی مرۆڤ و پراکتیسی مه‌سره‌فی هونه‌ریی ته‌نیا به پیکهێنراوێکی چینایه‌تی و‌هابیتاسی مرۆڤه‌کان له مه‌یدانی فه‌رهه‌نگیدا ده‌دایه قه‌ڵه‌م، ئه‌م خوێندنه‌وانه ته‌رکیز له‌سه‌ر چه‌ندێتی هۆکاره‌کان وه‌کوو ئێتنیسیته، جینسییه‌ت، ره‌گه‌ز، توانستی تاکه‌که‌سی و… له‌سه‌ر چۆنییه‌تی و چییه‌تی مه‌سر‌فی مووسیقا ده‌که‌ن. هه‌ربۆیه به‌پێی روانگه‌ی ئه‌م تۆژه‌رانه، زه‌وق و خولیای که‌سه‌کان به‌ته‌نێ به‌رهه‌مێ پێگه‌یه‌کی ساختاریی نییه به‌ڵکوو به‌رهه‌می‌پراکتیسی تاک له به‌ستێنی پێکهاته‌دایه و هێچکات میکانیزمێکی دابینکه‌رانه و له‌پێش‌دانراوی بۆ ره‌چاو ناکرێت. ئه‌م خوێندنه‌وانه باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی له به‌رهه‌مهێنانی واتایی جیا نابێته‌وه؛ واته به‌کا‌ڵابوونی به‌رهه‌م ناتوانێت به‌ته‌واوه‌تی لایه‌نی واتاییه‌که‌ی بسڕێته‌وه و ته‌نیا وه‌کوو به‌رهه‌مێکی به‌رخۆرکارانه بخرێته به‌رده‌ست. هه‌ربۆیه پرۆسیسی به‌کاڵاییبوونی به‌رهه‌می‌هونه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی پارادۆکسیکاڵ رێگا بۆ بێ‌بنه‌مابوون و ئاماده‌یی بۆ خوێندنه‌وه و مه‌سره‌فی جیاواز ئاوه‌ڵا ده‌کات. «فیتیشیزمی‌کاڵایی به‌گشتی چه‌شنێک نامۆیی، بێ‌لانه‌یی، بێ‌ڕیشه‌یی، ناهۆگریی، و به‌رئاوه‌ژوویی به‌رهه‌م دێنێت که به شێوه‌یه‌کی دژوازانه به‌ستێنێکی له‌بار بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شێوازێک له دژه‌فتیشیزمی‌پێوه‌ندیگرانه که خۆی ئیمکانی کهڵکگرتن له، و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ، چه‌شنێک هه‌ڵکنراوی و شوێن‌سڕاوه‌یی نیشانه‌یی له‌بڕاننه‌هاتوو و کراوه دێنێته ئاراوه. فتیشیزم، رابردوو ده‌سڕێته‌وه؛ دژه‌فیتیشیزم داهاتوو ده‌کاته‌وه.»(ویلیس، ۱۳۹۵، ل۱۶۴&165)
مووزیکی رۆژئاوایی له ده‌یه‌ی ۵۰ی زاینی به‌دواوه‌هاوکات که بازنه‌ی بازاڕی‌بوونی به‌ربڵاوتر و جیهانی‌تر بۆته‌وه، له بواری ژانر و کارکرد و شێوازی وه‌رگرتن و مه‌سره‌فیشه‌وه گۆڕانکاری و جیاوازی به‌رفراوانی به‌خۆوه بینیوه. هه‌روه‌ها که فه‌رهه‌نگی ماشین(car culture) فه‌زای شاریی و پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی گۆڕاندووه؛ ته‌کنۆلۆژیای نوێی‌هاوشێوه‌سازی، پیوه‌ندی مرۆڤ و هونه‌ر، و هه‌روه‌ها کارکردی هونه‌ری له کۆمه‌ڵگا تووشی وه‌رچه‌رخان کردووه. له په‌نجاکاندا فه‌رهه‌نگی لاوان(youth culture)هاته ئاراوه و مووسیقا وه‌کوو مووسیقای ده‌قی ژیانی لاوانی سه‌ر به چینی نێوه‌نجی کارکردی نواند. له ده‌یه‌کانی ۶۰ و ۷۰، پێوه‌ندی مووسیقا به بزاوته‌کانی مافی مه‌ده‌نی و دژه‌شه‌ڕ، ده‌لاله‌ت و ئاماژه‌ی سیاسی گرته خۆی و وه‌کوو دیارده‌یه‌ک بۆ شوناسخوازی و به‌رگری سیاسی‌هاته کایه‌وه. له ۷۰ و ۸۰کاندا، مه‌سره‌فی مووسیقا به ورده‌فه‌رهه‌نگی لاوانه‌وه گرێدرا و وه‌کوو ئامرازی بشێوێن و ئاژاوه‌چێتی، تاڕاده‌یه‌ک کارکردی سیاسی خۆی دۆڕاند. له ده‌یه‌کانی ۸۰ و ۹۰دا، مووسیقا به شێوازی ئێجگار نوێ له بواری راده‌ی به‌ربڵاوبوون، فره‌چه‌ندیی ژانر، تێکه‌ڵاوبوون، داهێنانی ته‌کنۆلۆژیک و… گه‌یشت و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئاوارته‌ی بۆ به‌دیهات. په‌ره‌ئه‌ستاندنی ژانری مووسیقای جیهانی که مووزیکی فه‌رهه‌نگه په‌راوێزه‌کان له‌به‌ستێنی خۆیدا راده‌کێشێ و شێوازێکی‌هایبریدی و هه‌مه‌ڕه‌نگ پێکدێنێت،هاوکات که له چه‌ندێتی‌خوازی فه‌رهه‌نگی بۆ بازاڕی به‌ربڵاوی مه‌سره‌فی که‌ڵک ده‌گرێت ئیمکانی نواندنه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ده‌نگه په‌راوێزه‌کانی رسکاندووه. که‌مایه‌تییه‌کی فه‌رهه‌نگی، به‌رده‌وام له دڵی ژانره جیاوازه‌کانه‌وه هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆبوون و سیاسیبوونهوهی دووباره ئه‌ده‌ن و تێده‌کۆشن له فه‌زای شوێن‌سڕاوه‌ی بازاڕی جیهانیدا ناشوێنێک بۆ تێڕامان و داهێنان، سه‌رووتر له ته‌نێ کارکردی چێژبردن و سۆزدارێتی بدۆزنه‌وه. مووسیقای کوردی ته‌نیا به خوڵقاندنی “سیاسه‌تی ناشوێن” له‌هه‌مبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی نواندنه‌وه‌دا ئیمکانی ئاوانگاردبوون و سیاسیبوونهوهی دووباره‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێت؛ سیاسه‌تێک که له ته‌نگه‌به‌رییه‌کانی مووسیقای فۆڵک و مه‌جلیسی رزگاری ده‌کات و به ئه‌مه‌گدارکردنه‌وه‌ی به حه‌قیقه‌ت-رووداوی کۆمۆنی سه‌ره‌تاکانی پاش شۆڕشی ۵۷ و ساته‌وه‌ختی سوسیالیزمی‌مووسیقایی، مه‌ودایه‌ک بۆ به‌رگری و ره‌خنه‌کاری له‌هه‌مبه‌ر سیسته‌می‌فه‌رهه‌نگی کاڵایی پاپدا ده‌بینێته‌وه.
کۆبه‌ند
مووسیقای کوردی له جیهانی که‌ونارای کوردستاندا وه‌کوو به‌شێکی دانه‌بڕاوه‌ی ژیانی سرووشتی، و‌هاوساز له گه‌ڵ پرۆسه‌کانی ژیانی مرۆڤی کورد، ده‌وری گێڕاوه. یه‌که‌م شه‌پۆله‌کانی نواندنه‌وه‌ی مووسیقای کوردی له رێگای سیسته‌می‌نواندنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسییه‌وه ئه‌و‌هاوئاهه‌نگییه‌ی تێکدا و گوشارێکی شارستانییه‌ت‌سازی بۆ ستانداردیزه‌کردن و رێکخستنی مووسیقای کوردی له گه‌ڵ فۆرمی‌مۆدال(میزانی) و هه‌روه‌ها فۆرمی‌تونالیته‌ی کارکردانه‌ی رۆژئاوایی ده‌سپێکرد. پێکهاتنی ئه‌تنۆ-ده‌وڵه‌تانی ناوچه و داهاتنی رایه‌ڵه‌ی رادیۆ و ئامێری زه‌بت و بڵاوکرنه‌وه؛ وه‌کوو قۆناغی دووهه‌می‌سیاسه‌تی نواندنه‌وه مووسیقای کوردیی به‌ره‌و ئاقارێکی نوێ راکێش کرد؛ به‌و واتایه‌ی که به‌پێی بیرۆکه‌ی بێنیامینی، ته‌کنۆلۆژیای به‌رهه‌مهێنانه‌وه توانی مووسیقا له به‌ستێنی ئایینی و دابونه‌ریت-ته‌وه‌رانه(ritual-based) رزگار بکات و به قت‌کردن و سڕینه‌وه‌ی سێ تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کیی به‌رهه‌می‌موسیقایی واته تاکانێتی، مه‌ودا و هه‌رمانی، رێگا بۆ یه‌که‌م قۆناغه‌کانی هه‌موانه‌کی‌بوونه‌وه‌ی مووسیقای کوردی ئاوه‌ڵا بکات. له‌پاش شۆڕشی ئێران(۱۹۷۹)، ئامێره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و راگواستنی مووسیقا له پاوانی ده‌سه‌ڵات ده‌ردێت و سووژه‌یه‌کی نوێ واته بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵک، به‌رهه‌مهێنان و راگواستنی مووسیقا ده‌گرێته ده‌ست و به‌م چه‌شنه راده‌ی سیاسی‌بوونه‌وه و هه‌موانه‌کی‌بوونی مووسیقای کوردی په‌ره‌ده‌ستێنێ و به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان سۆسیالیزه و خه‌ڵکی ده‌بێته‌وه. پاش تێپه‌ڕبوونی سه‌رده‌می‌کۆمۆنی کوردستان واته سه‌رده‌می‌سۆسیالیزمی‌مووسیقایی، به‌شێک له مووسیقا کارکردی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی ده‌پارێزێ و له‌م ئاراسته‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام به‌شێکی هه‌ره‌زۆری له ئاکامی‌داهاتنی ته‌کنۆلۆژیاکانی نوێباوی به‌رهه‌مهێنانه‌وه وه‌کوو سه‌ته‌لایت، سی‌دی‌پلایه‌ر، ئیمپیتری‌پلایه‌ر، ئینته‌رنێت و فه‌زای مه‌جازی به‌ره‌و قۆناغی سێهه‌می‌پاپیۆلاریزه‌بوون راده‌نرێ که له‌راستیدا شاڵاوێکی جیهانییه و له‌ژێر هه‌ژمه‌تی فه‌رهه‌نگێکی هه‌موانه‌کی به‌نێوی فه‌رهه‌نگی به‌رفراوانی پاپدایه. له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌رچی مووسیقای کوردی گشتگیر ده‌بێته‌وه و له باری فۆرم و ناوه‌رۆکه‌وه نوێگه‌ری و تێکه‌ڵاویی فه‌رهه‌نگی بۆ مسۆگه‌ر ده‌بێت به‌ڵام به‌گشتی له سیاسه‌ت و بابه‌تی سیاسی داده‌ماڵرێ و له‌گه‌ڵ یاسای بازاڕ و فه‌رهه‌نگی مه‌سره‌فدا به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌مایی تێکه‌ڵ ده‌بێت. ئادۆرنۆ به‌هێزترین ره‌خنه ئاراسته‌ی ئه‌م چه‌شنه له مووسیقا ده‌کات و پێی وایه پیشه‌سازیی فه‌رهه‌نگ له‌رێگای ئه‌م چه‌شنه مووزیکانه‌وه ئاستی جوانناسانه و هه‌روه‌ها ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی هونه‌ر تێده‌ڕووخێنێت و له‌شێوازی سه‌رگه‌رمی‌و پڕوپاگاندا بۆ مه‌سره‌فی کۆمه‌ڵی بێ‌ناونیشان و بێ‌بنه‌ما(mass)، به‌رهه‌میان ده‌هێنێته‌وه. مووسیقا وه‌کوو کاڵایه‌ک، هه‌ستی درۆیینه‌ی تاکانێتی و بڕیاری خۆسه‌روه‌ری له نێو که‌سه‌کان ده‌ڕسکێنێ و ژنه‌وتنیان تا ئاستی ژنه‌وتنی سۆزدارانه‌دا داده‌به‌زێنێ؛ ژنه‌وتنێک که به کارکردێکی به‌هێزی ده‌روون-کۆمه‌ڵناسانه، تاکه‌کان له‌گه‌ڵ دۆخی ناله‌باری ژیانیان ته‌با ده‌کات و بیری ره‌خنه‌گرانه و هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌یان تێدا ده‌کوژێت. روه‌ته فیکرییه‌کانی پاش ئادۆرنۆ نکۆڵییان له‌م چه‌شنه ره‌شبینییه فه‌رهه‌نگییه کرد و باسی ئه‌وه‌یان هێنایه ئاراوه که جه‌ماوه‌ر به‌ته‌واوه‌تی بێ‌ئاوه‌ز و بێ‌ده‌سه‌ڵات نییه و ده‌توانێ له چه‌شنێک مه‌سره‌فی داهێنه‌رانه و به‌رگریکارانه بۆ گۆڕاندن و دێفۆرمه‌کردنی کاڵای به‌رسازدراوی مه‌یلی سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران که‌ڵک وه‌رگرێت. ئه‌م روانگه نوێیانه ستایلی مووزیکی ره‌پ و پانک و راک به نموونه ده‌هێننه‌وه و پێیان وایه ئه‌گه‌رچی ئه‌م مووزیکانه سه‌رێکیان به به‌رهه‌مهێنانی کۆمپانیا مه‌زنه جیهانییه‌کانه‌وه به‌نده و ئابووری سیاسیی بازاڕ ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌مهێنانیان دیاری ده‌کات به‌ڵام لاوان، که‌مایه‌تییه ره‌گه‌زی و جینسییه‌کان، په‌راوێزکه‌وته‌کان و… له هه‌ناوی ده‌قی ئه‌م چه‌شنه مووزیکانه‌وه شوناس و ده‌نگی تایبه‌تی خۆیان به‌رساز ئه‌ده‌ن و ره‌خنه‌ی خۆیان ئاراسته‌ی سیسته‌می‌ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه ده‌که‌ن. ئه‌گه‌رچی فه‌رهه‌نگی پاپی جیهانی رووی له یه‌کسانیکردن و ستانداردکردنی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و مه‌سره‌فی مووسیقایه به‌ڵام ئه‌م ره‌وته هیچکات نه‌یتوانیوه بۆشایی و ناته‌واییه‌کانی به‌ستێنی هونه‌ر به‌گشتی پڕ بکاته‌وه؛ هه‌ربۆیه له هه‌ناوی کون‌وکه‌له‌به‌ره‌کانی ئه‌م سیسته‌مه یه‌کانگیره‌دا به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌رگریکارانه و ژانری جیاواز سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بووه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای به‌رژه‌وه‌ندیخواز و کاڵاکردانه‌ی بازاڕی سه‌رمایه‌داری بجووڵنه‌وه. ئه‌م ره‌وته ئۆپۆزیسیۆنانه بۆیان هه‌یه هه‌ڵگری ده‌نگی ئه‌و په‌راوێزنشینانه بن که سیاسه‌تی نواندنه‌وه و ته‌کنۆلۆژیاکانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه یان قه‌ت نایانبینن و یان به‌شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وا وێناکاری و نواند‌ه‌وه‌یان بۆ ده‌که‌ن. هه‌ر ژانرێکی مووسیقا له فۆڵکه‌وه بگره هه‌تا راک و ره‌پ و جاز و پاپ بۆی هه‌یه پێگه‌ی سه‌نگه‌ربه‌ندیی ئه‌م هه‌وڵه چریکیانه بن که له زار و نیگای خۆیانه‌وه، خۆیان وێنا ده‌که‌ن و به تێکشکاندنی ره‌وایه‌تی زاڵ، ره‌وایه‌تێکی پاش‌کۆلۆنیالیستی و ناشوێن‌خوازانه به‌رهه‌م دێنن.
* سه‌باره‌ت به پۆلێنبه‌ندی ئه‌م بواره رای جیاواز له ئارادایه و ده‌کرێت به پێی پێوه‌ری جیاواز، پؤلێنبه‌ندی جیاواز بێته ئاراوه. به‌پێی سه‌رنجێکی دوکتۆر ره‌حمان وه‌یسی، له‌پێشدا حه‌یران به‌شێک بووه له گێڕانه‌وه‌ی به‌یت؛ به‌و چه‌شنه‌ی که بڕگه حه‌ماسی و ساته هه‌ستیاره‌کانی به‌یت به‌شێوه‌ی حه‌یران خوێندراوه‌ته‌وه. به‌ڵام پاشتر حه‌یران شێوازێکی سه‌ربه‌خۆی له‌خۆ گرتووه وه‌کوو شێوازێکی گشتیی ئاواز ده‌رکه‌وتووه.
** له‌م وتاره‌دا باسی مووسیقای پاپی کوردی کرمانجی نه‌کراوه.
سه‌رچاوه‌کان:
ریچاردز، بری(۱۳۹۱) روانکاوی فرهنگ عامه، ترجمه‌ی حسین پاینده، تهران: نشر ثالث.
شفرد، جان(۱۳۹۰) موسیقی به‌مثابه‌ی متن، ترجمه‌ی جمال محمدی، تهران: دفتر پژوهش‌های رادیو.
هال، استیوئرت(۱۳۹۱) معنا، فرهنگ و زندگی اجتماعی، ترجمه‌ی احمد گل‌محمدی، تهران: نشر نی.
ویتکین، رابرت دبلیو(۱۳۹۵) پارادایمیجدید برای جامعه‌شناسی زیبایی‌شناسی در “جامعه‌شناسی هنر”، ترجمه جمال محمدی، تهران: نشر نی.
ویلیس، پل(۱۳۹۵) زیبایی‌شناسی نامرئی و اثر اجتماعی فرهنگ کالایی در “جامعه‌شناسی هنر”، ترجمه جمال محمدی، تهران: نشر نی.
سه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی:
Adorno, Theodor W. On popular music. I. The musical material, by with the assistance of George Simpson, Originally published in: Studies in Philosophy and Social Science, New York: Institute of Social Research, 1941, IX, 17-48. In:
Robinson, Andrew. 2013. An A to Z of Theory, Walter Benjamin: Fascism and Crisis, August 14,
Benjamin, Walter. 1936. The Work of Art in the Age of Mechanical Reproduction. Translated: by Harry Zohn; Published: by Schocken/Random House, ed. by Hannah Arendt;
ماڵپه‌ڕه‌کان:
سه‌رچاوه: مانگنامه‌ی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی بیروهزر/ ژماره‌ی ۴ & 5 / رێبه‌ندانی ۹۵