” شینی پێشەوا ”
یاران با باده‌ی پڕ مه‌ی بڕێژین
با کۆرپه‌ی خۆشی و شادی بنێژین
با به ئاخ و ئۆخ به حه‌سره‌ت به داخ
ته‌ماوی بکه‌ین ئاو‌ێنه‌ی ده‌ماخ
به هه‌ناسه‌ی سارد به گریه‌ی به‌کوڵ
ده‌رکێشین له بن ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دڵ
با به دڵۆپی فرمێسکی خوێنین
قوڕێ بۆ شینی ئه‌مڕۆ بشێلین
با به قوڵنگی تیژی فه‌رهادی
هه‌ڵکوتینه سه‌ر بێستونی شادی
که گه‌ردێ نه‌ما به دڵمانه‌وه
ته‌پ و تۆز نه‌ما به گوڵمانه‌وه
ئه‌وسا له شوینی جێی به‌ختیاری دا
له قه‌ڵه‌مڕه‌وی شای هه‌ژاریدا
له‌کانگای دڵی هه‌ریه‌کێکمانا
له دڵی گه‌وره‌ی گشت کوردستانا
به قووڵی هیواو پانی په‌ژاره
گۆڕێ هه‌ڵکه‌نین بۆ ئه‌و سه‌رداره
گۆڕێ بۆ له‌شی نه‌وه‌ک بۆگیانی
گیانی نه‌مری دوور له‌نه‌ما‌نی
گیانی به دیلی ژیان نه‌ویستی
گیانی ئازادی و میلله‌ت په‌رستی
خۆی کرده قوربان خودای ئازادی
تا گه‌ل بگاته سه‌ربه‌ستی و شادی
گه‌رچی شیوه‌نه شینی پێشه‌وا
گریان نه‌نگی یه له شینی ئه‌وا
بێخی ناکۆکی و نیفاق هه‌ڵکه‌ندن
ڕێگاوشوێن دانان بۆ تۆڵه سه‌ندن
یه‌کگرتن، جه‌نگین نه‌به‌رد تا مردن
هه‌وڵ و ته‌قه‌للای گه‌ل ئازادکردن
گیانی بڵندی سه‌رۆک ئه‌که‌ن شاد
ئه‌ی گه‌یه‌ننه به‌هه‌شتی موراد
یاران با باده‌ی پڕ مه‌ی بڕێژین
با کۆرپه‌ی خۆشی و شادی بنێژین
با به ئاخ و ئۆخ به حه‌سره‌ت به داخ
ته‌ماوی بکه‌ین ئاو‌ێنه‌ی ده‌ماخ
به هه‌ناسه‌ی سارد به گریه‌ی به‌کوڵ
ده‌رکێشین له بن ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دڵ
با به دڵۆپی فرمێسکی خوێنین
قوڕێ بۆ شینی ئه‌مڕۆ بشێلین
با به قوڵنگی تیژی فه‌رهادی
هه‌ڵکوتینه سه‌ر بێستونی شادی
که گه‌ردێ نه‌ما به دڵمانه‌وه
ته‌پ و تۆز نه‌ما به گوڵمانه‌وه
ئه‌وسا له شوینی جێی به‌ختیاری دا
له قه‌ڵه‌مڕه‌وی شای هه‌ژاریدا
له‌کانگای دڵی هه‌ریه‌کێکمانا
له دڵی گه‌وره‌ی گشت کوردستانا
به قووڵی هیواو پانی په‌ژاره
گۆڕێ هه‌ڵکه‌نین بۆ ئه‌و سه‌رداره
گۆڕێ بۆ له‌شی نه‌وه‌ک بۆگیانی
گیانی نه‌مری دوور له‌نه‌ما‌نی
گیانی به دیلی ژیان نه‌ویستی
گیانی ئازادی و میلله‌ت په‌رستی
خۆی کرده قوربان خودای ئازادی
تا گه‌ل بگاته سه‌ربه‌ستی و شادی
گه‌رچی شیوه‌نه شینی پێشه‌وا
گریان نه‌نگی یه له شینی ئه‌وا
بێخی ناکۆکی و نیفاق هه‌ڵکه‌ندن
ڕێگاوشوێن دانان بۆ تۆڵه سه‌ندن
یه‌کگرتن، جه‌نگین نه‌به‌رد تا مردن
هه‌وڵ و ته‌قه‌للای گه‌ل ئازادکردن
گیانی بڵندی سه‌رۆک ئه‌که‌ن شاد
ئه‌ی گه‌یه‌ننه به‌هه‌شتی موراد
“بلە”
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر