۱۳۹۷/۰۱/۰۲

نەورۆزانە / شێعر بۆ مناڵان، عەتا جەماڵی


ئەمڕۆ رۆژی نەورۆزە
ساڵی نوێمان پیرۆزە
دار و گەڵا چرۆی کرد
پشکووت گوڵ و گەزیزە
بەفری شاخ توانەوە
هەوارچی بزوانەوە
بولبول کەوتە جریوە
دەفڕێ بە ئاسمانەوە
سروشت دەڕازێتەوە
لە خەم دەڕاسێتەوە
کە دێینە نێو گوڵ و گیا
دڵمان دەلاوێتەوە
نەورۆزە جەژنی کوردان
جلی جوانمان لەبەردان
ئاڵاکەمان دەنەخشێ
بە خۆری گەرمی ئاسمان
دەشتی مێلاقە سوورە
ئەو چیا کەسکە دوورە
تیرێژی خۆرەتاوە
لە ئاڵامان دووراوە
هەلاوەیە و مەلاوە
منداڵی کاڵ و ساوە
چاومان لە نیشتمانە
داهاتوومان گەشاوە
ئەرێ ئەمڕۆ نەورۆزە
پشکووت گوڵ و گەزیزە
هەموان بە یەکتر دەڵێین
ئەم جەژنەمان پیرۆزە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر