۱۳۹۷/۰۴/۰۸

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا و ئاکامەکانی هەدەپە

ڕۆژی ٢٤ی ژووئەن/حەزیران، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا و هەروەها پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو کە تێیدا هەدەپە بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان ٦٧ کورسی بەدەستهێناوە کە ٢٤یان ژنن و ٦٢ لە سەدیان بەڕەچەڵک کوردن و هەروەها سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی زیندانیکراوی هەدەپە، کە لە گرتووخانەوە بەشداری ئەو ڕکەبەرییە نادادپەروەرانە بووە، نزیک بە ٤.٥ میلیۆن دەنگ، وەک سێهەم کاندید دەستنیشانکرا. لەژێرەوە هەندێک شرۆڤە و زانیاری زیاتر لەمبارەوە بڵاودەکەینەوە.
”پیرۆزبایی له‌ پارته‌كه‌م –#هه‌ده‌په‌– ده‌كه‌م كه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌لومه‌رجی باری نائاسایی، گوشارو زۆرداری به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنی تێپه‌ڕاند. سڵاو له‌ ئیراده‌ی گه‌ل ده‌كه‌م كه‌ له‌ ده‌وری هه‌ده‌په‌ كۆبوویه‌‌وه‌. له‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌ماندا جێ ده‌گرێت. چی له‌ ده‌ستم هات بۆ گه‌له‌كه‌م كردم. هه‌وڵمدا ڕۆڵ و ئه‌ركی خۆم جێبه‌جێ بكه‌م. باوه‌ڕم وایه‌ كه‌ ڕه‌نجی منیش هه‌یه‌ له‌وه‌ی هه‌ده‌په‌مان برده‌ په‌رله‌مان. به‌ڵام كه‌موكورتیشم ده‌بن. له‌به‌رئه‌وه‌ من داوای لێبووردن ده‌كه‌م و خۆم ده‌خه‌مه‌ به‌ختی فره‌وانی گه‌له‌كه‌م. پێگه‌ی من هه‌ر چی بێت، به‌بێ دابران به‌رده‌وام ده‌بم له‌ تێكۆشان. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت بكه‌ینه‌ مه‌یدانی چاره‌سه‌ری، هه‌ر چی له‌ ده‌ستم بێت، ده‌یكه‌م. سڵاو و ڕێزی خۆم پێشكه‌شی هه‌مووان ده‌كه‌م و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم”
سه‌ڵاحه‌دین #ده‌میرتاش / زیندانی ئه‌دیرنه‌

لە كۆی 67 پەرلەمانتار ی هەدەپە، 25 كەسیان ژانن و هەندێكیشیان دەنگی یەكەمی پارێزگاكانی خۆیانن. ناوی ژنە کاندیدە دەرچووەکانی #هەدەپە بۆ پەرلەمانی تورکیا:

#ده‌میرتاش: ڕكابه‌ره‌كانم 100 ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌یان گێڕا و منیش له‌ زیندانه‌وه‌ ته‌نها 100 تویتم له‌ تویته‌ره‌وه‌ كرد

ناو هەژماری ئەو شارانەی #هەدەپە نوێنەری براوە بوونە
İstanbul 12
İzmir 2
Ankara 1
Diyarbakır 9
Dersim 1
Ağrı 3
Kars 1
Bingöl 1
Mardin 4
Batman 4
Şırnak 3
Siirt 2
Hakkari 3
Van 5
Bitlis 1
Iğdır 1
Muş 2
Urfa 4
Antep 1
Hatay 1
Adana 2
Mersin 2
Antalya 1
Kocaeli 1
کۆی گشتی: 67


بەپێی ئەنجامی 99%ی دەنگی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی 2018ی سەرۆكایەتیی توركیا:
* سەڵاحەدین #دەمیرتاش
– لەسەرتاسەری توركیادا 4,039,323 دەنگی بەدەستهێناوە
-رێژەی دەنگەكانی 8.32%ە
– لە پەلەی سێیەمدایە
* ئەردۆغان
– 227,456 دەنگی بەدەستهێناوە
– رێژەی دەنگەكانی 27.39%

هەدەپە 600 هەزار دەنگ زیادیكردووە و ئاكەپە 2 ملیۆن دەنگ كەمیكردووە
بەپێی بەپێی ئەنجامی 99%ی دەنگی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی 2018 پەرلەمانی توركیا، پارتی داد و گەشەپێدان كە 293 كورسی بەدەستهێناوە، بەڵام(21,099,827) دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی (42.5%) بەڵام لە هەڵبژاردنی 2015دا (23.673.541)دەنگی بەدەستهێنابوو بەرێژەی (49.4%) واتا ژمارەی دەنگەكانی ئەكەپە 2,573,714 بەرێژەی 7% كەمیكردووە.
لەبەرامبەردا #هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا 5,770,068 دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی 11.63% و لە هەڵبژاردنی 2015دا 5.145.688 دەنگی بەدەستهێنابوو، بەرێژەی 10.71% واتا ژمارەی دەنگەكانی 624,380 زیادیكردووە بەرێژەی نزیكەی 1% زیادیكردووە.

ئەردۆغان 52.5%
موحەرەم ئینجە 30.7%
سەڵاحەدین دەمیرتاش 8.4%
مەڕاڵ ئەكشەنەر 7.3%
ئاكەپە 42%
جەهەپە 23%
هەدەپە 12%
مەهەپە 11%
دەنگەكان
ئەردۆغان 26.260.112 (بیست و شەش ملیۆن و 260 هەزار) دەنگ
موحەرەم ئینجە 15.304.660 (پانزە ملیۆن و 304 هەزار) دەنگ
دەمیرتاش 4.192.637 (چوار ملیۆن و 192 هەزار) دەنگ
ئەكشەنەر 3.645.866 (سێ ملیۆن و 645 هەزار) دەنگ
جیاوازیی نێوان ئەردۆگان و دەمیرتاش لە شارە كوردییەكاندا
هەكاری: دەمیرتاش 70.8%…. ئەردۆغان: 22.8%
شەرناخ: دەمیرتاش: 72.1%… ئەردۆغان: 21.2%
ماردین: دەمیرتاش: 58.7%… ئەردۆغان: 34.4%
وان: دەمیرتاش: 58.4%… ئەردۆغان: 35.4%
سیرت: دەمیرتاش: 49.2%… ئەردۆغان: 42.8%
باتمان: دەمیرتاش: 62.6%… ئەردۆغان: 31.4%
ئامەد: دەمیرتاش: 64.3%… ئەردۆغان: 27.4%
موش: دەمیرتاش: 53.3%… ئەردۆغان: 38.4%
ئیدر: دەمیرتاش: 45.1%… ئەردۆغان: 30%
ئاگری: دەمیرتاش: 61.3%… ئەردۆغان: 31.8%
بەتلیس: دەمیرتاش: 40%… ئەردۆغان: 50.2%
بنگۆل (جەولیگ): دەمیرتاش: 23.5%… ئەردۆغان: 66.7%
قارس: دەمیرتاش: 27.2%… ئەردۆغان: 44.1%

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر