۱۳۹۶/۰۴/۰۹

تێرۆریزم لە روانگەی جیاوازەوه‌/ د. عەبدوڵڕەحمان قاسملوو


تێرۆریزم، هێرش بۆ سەر ژیانی مرۆڤ و ئازادیی خەڵکی بێ تاوانە کە لە شەری نێوان تێرۆریزم و دژبەرەکانیاندا بەشدار نین. لە وڵاتانی رۆژئاواییدا تەقاندنەوە یان دانانی بۆمب لە شوێنە گشتییەکان، بارمتەگرتنی خەڵک و ڕفاندنی فرۆکە ، بە کردەوەیەکی دزێوی تێرۆر ناودەبردرێن . هەرچەندە ڕواڵەتەکانی دیکەی ئەم دیاردەیە لەوانە زیاترن و دەزگا ڕاگەیاندنە گشتییەکانی رۆژئاوایی ناویان نابەن و خۆی لێدەبوێرن.
ڕێگا بدەن لەو باسەدا چەند پرسارێک بکەین.
تێرۆریست کێیە؟ دەوڵەتێک کە بەناوی پاراستنی ئەمنیەتی نەتەوەیی، خەڵکەکەی پەرێشان دەکا تێرۆریستە؟ ئاخۆ ئەم دیاردەیە تەنیا گرفتی وڵاتانی جیهانی سیهەمە کە دێکتاتۆرەکان بەسەریاندا حاکمن؟ ئایا ئەمە تەنیا تایبەت بە وڵاتی جیهانی سێهەمە؟ ئایا وشەی ” تێرۆریست” بۆ دژبەرێکی سیاسی دەبێ کە کردەوەیەکی تێروریستی دژی دەوڵەت دەکا کە ئازادییە مەدەنییە دەستەبەرکراوەکانی قانوونی بنەرەتی پێشێل دەکا؟
ئەی لەمەڕ بزوتنەوەی ئازادیی نەتەوەیی کە بە ناوی ئازادی و سەربەخۆیی ، تێرۆریزم هەڵدەبژێری چی دەگوترێ؟
ئەی ئەو وڵاتەی کە وڵاتێکی دیکە داگیر دەکا و بە زەبری تێرۆر، قانوونەکانی خۆی بەسەر خەڵکەکەدا دەسەپێنی؟
ئەی خەڵکێک لەگەڵ ترس و تۆقاندندا بەروەروو دەبن لەبەر ئەوەی کە دژی ڕاسیزم و گوشاری گرووپە قانونی و ناقانوونییەکان خەبات دەکەن؟
ئەو گروپانە کەسانێکن کە بە دوای مەبەستی خۆیانەوەن کە خوازیاری گۆرینی سیاسەت، ئازادیی جینایەتکاران و ئەستاندنی پووڵی زۆرەملین.
بەراستی کێ تێرۆریستە؟
ئایا رەشەکانی ئافریقای باشوور کە دژی هەڵاواردنی رەگەزیی” ئاپاراتاید” لە وڵاتەکەی خۆیاندا خەبات دەکەن تێرۆریستن ؟ یان رێژیمی سپییەکان کە جیاوازی رەگەزی دادەسەپێنن؟
ئایا خەڵکی کورد کە چەکی هەڵگرتووە و شەرێکی عادڵانە بۆ پاراستنی پێناسەی نەتەوەیی خۆی دەکا تێرۆریستە؟ یان خومەینی تێرۆریستە کە لە ٧ ساڵی ڕابردوودا شاروگوندەکانی کوردستانی لە ئێراندا وێران کردووە و بە کۆمەڵ خەڵکی قەڵاچۆ کردووە؟٢
ئایا حکوومەتی ئانکارا تێرۆریستە کە بە گوشاری وەحشیانەی کە لە تورکیەدا بەسەر کوردییدا سەپاندووە قانع نییە و ئێستا خەریکی بۆمبارانی حەشیمەتی بێدیفاعی کورد لە عیراقە؟
ئایا دەوڵەتی قانوونیی نیکاراگۆئە کە یارمەتی بە پێکەوە ژیان و ئاشتی لەو وڵاتە دەکا تێرۆریستە یان کۆنتراکان کە یارمەتیی بە لێشاو و پێشتیوانیی رەیگانیان لە پشتە تێرۆریستن؟
ئەگەر تێرۆریزم بە مانای هێرش بردن بۆ سەر ژیانی ئازادانەی خەڵکی بێتاوان بێ ،لەو حالەتەدا هەر کەسێ کارێکی ئەوتۆ بکا دەبێ وەکوو تیرۆریست سەرنجی بدرێتێ ، چ ئەو کەسە تاک بێت یان رێکخراوە یان دەوڵەت.
ئەو پێناسەیە دەبێ بە بنەما دابندرێ ئەوەش لەگەڵ روانگەی وڵاتانی رۆژئاوایی دا کە تەنیا لە کارتێکەرییەکانی تێرۆریزم دەکۆڵنەوە، یەک ناگرێتەوە. رۆژئاوا هەوڵ نادا لە هۆیەکانی تێرۆر بکۆڵێتەوە پێویستە ئەو هۆیانە بۆ کەسێک کە خوازیاری بنەبرکردنی تێرۆریزمە ، ڕوون بن.
گوتراوە کە تێرۆریزم چەکی بێبەشانە
دەبی ئەوەش زیاد بکرێ کە تێرۆریزم رێگەی ئەو کەسانەیە کە رەنگە بیانەوێ تەنانەت لە بەرانبەر بێعەداڵەتی، گوشار ، دیکتاتۆری و ڕاسیزمدا دژکردەوەیان هەبێ. ئەم هۆکارانە کە بنەبڕ بکرێن ، تێرۆریستەکان تەریک دەکەون و بە خێرایی مەترسییەکەیان کۆتایی پی دێ.
ئەگەر ویستە قانونییەکانی خەلک دابین بکرێن و بێعداڵەتی نەمێنێ ،هەموو کردەوەکانی تێرورۆیستان بە شێوەیەکی بەرین ، مەحکووم دەکرێن. چوونکە تێرۆریستەکان کردەوە تیرۆریستەکانی خۆیان بە ئیددیعای ویستە سیاسییە قانونییەکان دەرازێننەوە
وڵاتانی رۆژئاوا پێیان خۆشە بزوتنەوەی نەتەوەیی و خەبات چەکداری لەگەڵ کاری تێرۆریستیدا تێکەڵ بکرێ، وێدەچێ تێرۆریزم لەگەڵ کردەوەی زۆر لە دەوڵەتەکاندا رێک بکەوێ ،ئەگەر نەبێ ریک بخرێ.
نموونەی ئەو وڵاتانەی زۆرن کە لەبەر پێویستی خۆیان بە تێرۆریزم بۆ پەسند کردنی سیاسەتی تێرۆریستی، بە شێوەی ئاسایی خۆیان بە دژی تێرۆریست ناو دەبەن کە ئافریقای باشوور ، شیلی و ئێران لەو ریزەدان.
کاتێ رەشەکان داوا دەکەن ئاپارتاید نەمێنێ ، ئەوان رەشەکان بە تێرۆریست دەزانن، فەلەستینییەکان داوای وڵاتی خۆیان دەکەن .خەڵکی شیلی دژی دیکتاتۆرییە و ئێرانییەکان دیکتاتۆریی ئاخوندی رەت دەکەنەوە.حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،ناچارکراوە لە حەوت ساڵی ڕابردوودا دژی رژێمی خومینی دەست بۆ خەباتی چەکداری بەرێ. ئەو خەباتە هەرگیز بەرەو تێرۆریزم نەکشاوە. بە پێچەوانە یارمەتیی کردووە بە ئازاد کردنی ژمارەیەک بارمتەگیراو کە حەوت کەسیان فرانسەوی بوون.
بزوتنەوە نێونەتەوەیییەکانی جێهان بەو شێویە هەڵسوکەوت دەکەن ئەو شێوە هەڵسووکەوتە ناکەوێتە نێو گێژاوی تێرۆریزمەوە.
بە پێی پرنسیپ ،ئێمە تێرۆریزم رەت دەکەینەوە.چونکە پێمان وایە ئەو بنەمایە ،ئازادی کەرامەتی مرۆڤ دەستەبەر دەکا. هەر وەها لە ڕاونگەی سیاسییەوە، لە درێژخایەندا تیرۆریزم، پرستیژی بزوتنەوە لە بەین دەبا و لە نێوخۆوە وێرانی دەکا. هەڵسەنگاندن و پێناسە کردنی نەگونجاوی وڵاتی رۆژئاوا لە تێررۆیزم ،خەبات دژی ئەو دیاردەیە ئەستەم دەکا.
کردەوە تێرۆریستییەکانی دژی وڵاتانی رۆژئاوا مەبەستی جۆراجۆری لە پشتە.تیرۆریستەکان بۆ ئامانجەکانیان پێویستیان بە پروپاگەندە هەیە. دەیانەوێ بە ناتەواوی دوژمنەکانیان روحییەی مەعنەویی هێزەکانیان پتەو بکەن.
ئەوان دەیانەوێت چالاکیە ئاساییەکانی دەوڵەتی دژبەر لە کار بخەن و هەوڵدەدن دەوڵەت پێوانەگەلی نائاسایی بەمەبەستی دنەدانی نارەزایەتیی گشتی بخاتەگەر.
راگەیاندنە گشتییەکانی رۆژئاوا دەکەونە داوێکەوە کە تێرۆریستان بۆیان دادەنێنەوە.
لەو حاڵەتەدا چالاکییە تێرۆریستییەکان بە بەربلاوی بڵاودەکرێنەوە و بە ئاگاداریی خەڵک ڕادەگەیەندرێن خەباتی بزوتنەوەی دێموکراتیک بۆ ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لە بیر دەکرێ.
جیهادی ئیسلامی کە تەنیا نوێنەرایەتیی تاقمێکی دەسکرد دەکا ناوبانگی لە جیهان هەیە بەڵام ویست و داخوازی ٢٠ میلوێن کورد لە بازنەی سیاسییدا بە دژواری دەناسرێ. ئایا ئەو نەگونجاوییە و بێقەوارەییە، بزوتنەوە دێموکراتیکەکان هان نادا بۆ ئەوەی پەنا بۆ کردەوەی تێرۆریستی بەرن ،تاکوو دەنگیان ببیسترێ.
دێموکراسییەکانی رۆژئاوا ناتەواون و تێروریستەکان لەو ناتەواوییە کەڵک وەردەگرن.
بەڵام هەر لەو کاتەدا دێموکراسی دوژمنی ژومارەیەکی تێرۆریزمە . لەو شوێنەی کە دێموکراسی هەیە ،تێرۆریزم گەشە ناکا. تێرۆریزم بە ئاشکار لە دەرەوا ڕا دێ.
لەو وڵاتانەی کە ئازادییەکان پێشیل دەکرێن ،دیکتاتۆری هەیە ،بێ عداڵەتی هەیە، هەڵاواردنی ئایینی و ئیتنیکی هەیە ،گرفتە سیاسییەکان پەرە دەگرن. بەرتەسک کردنەوەی دێموکراسی زیاترین زیان بە دێموکراسیی رۆژئاوایییەکان دەگەنێ.
ئازاد کردنی بە بارمتەگیراوێک ئیمتیازێکە کە لە هەڵبژاردنەکاندا کەڵکی لێوەردەگیرێ.
تێرۆریستەکان لە ئیمتیازی رکەبەری سیاسی کەڵک وەردەگرن ویستەکانیان پەرە پێدەدن. دەبێ لە بیرمان بێت کە بەبارمتەگرتنی ئەمریکاییەکان لە ١٩٨٠ی زاینی لە لایان خومەینیەوە، لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئامریکا، شوینی خستە سەر سیاسەتی ئامریکاییەکان.
تێرویستەکان ئامانجیان ئەوەیە کە دێموکراسییەکان لەق بکەن ،لە ناوەوە بنکۆلیان بکەن و گرفتەکان بەرەو رۆژئاوا بنێرن بۆ ئەوەی وڵاتەکانیان وێران بکەن، بەرتەسک کردنەوەی دێموکراسی بە مانای یارمەتیدان و لاینگریکردن لە تێرۆرە.
لەو هەلومەرجەدا چۆن دەکرێ کۆتایی بە تێرۆر بێنین؟
مرۆڤ دەبێ ئاگاداری ئەو راستییە بێ کە تێرۆریزم بە شەوێک کۆتایی پێنایە و لە نێوناچێ.!
وەرێخستنی پروپاگەندەیەکی زۆر بۆ بەبارمتەگیراوان کەڵکی نییە چون ئەوە ڕاست ئەو شتەیە کە تێرۆریستان دەیانەوێ. ڕووخاندنی دەوڵەت ئەگەر نا دەوڵەت دەکەنە بارمتەی بارمتەکان.
ئاگادار کردنەوەی ڕای گشتی لە مەر بەبارمتەگیراوان ،مانای نوسینی وتارێکی سەرەکی لە چاپەمەنییەکاندا نییە” دان بەخۆ داگرتن” لەمەر بارمتەکان رەنگە زیاتر یارمەتی بە ئازادکردنیان بکا.
وتوێژ نابێ وەلابنرێ، بەڵام قەبوولی وتوێژی بەمانای چۆکدانان بۆ ویستەکانیان نییە. نابێ لە بیر بکرێت کە ملکەچ بوون بۆ ویستە ناقانونییەکانی تێرۆریستان رێگە دەکاتەوە بۆ ئەوەی داخوازییەکانیان رێکوپێکتر و زیاتر بکەن.
زۆر گرینگە کە لەگەڵ تێرۆریستی ڕاستەقینە وتوێژ بکرێ نەک ئەو کەسانەی کە بۆ چاندنی بۆمبەکان و بارمتەگرتن و رفاندن کەڵکیان لێوەردەگیرێ.
خاڵی وتوێژ لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان چییە؟ لە حالێکدا هەموو دەزانن کە ئەمانە درووستکراوی تارانن. دەبێ سەرەنجام نوێنەرایەتی راستەقیینە بۆ وتوێژ بدۆزرێتەوە.
خومەینی پارەی دەوێت بۆ ئەوەی لەگەڵ عێراق درێژە بە شەر بدات بۆ ئەوەی ئابووریی ئێران بەرەوقەیران دەچێ خاڵی سەرەکی لە وتوێژەکانی نێوان فەرانسە و کۆماری ئیسلامیدا ،پێوەندی بە میلیارد دۆلار قەرزەوە هەیە کە رەژیمی ڕابردوو بە شیرکەتی ئۆیرۆدیفی دابوو.
نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی وتووێژ لەسەر حەوت کەس لە بارمتە گیروان کە لە دەست حیزبوڵڵای لوبناندان رەت دەکەنەوە. هەموو دەزانن کە چارەنوسی ئەوان پەیوەندی بە ویستی ئایەتوڵڵاکانەوە هەیە گرووپەکانی دیکە سەر بە دەوڵەتگەلێکی ناسراوی دیکەن شەر کردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی لە تێرۆر دەکا پێویستە چاوپۆشی لێنەکرێ ئەو وڵاتانە دەبێ خۆیان بگلێندرێنە نێو ترس و خۆفەوە.
هەموو وڵاتان دەبێ دژی تێرۆریزم هاوکاری بکەن ئەوەش تایبەت بە ناتۆ و EEC نییە لە ماوەی ٤٤٤ رۆژدا کە بارمتە ئامریکاییەکان لە ئێران بوون چەند وڵاتێکی ئوروپایی پێوەندی باشیان لەگەڵ ئێراندا هێشتەوە.
لەنەبوونی ئامریکاییەکاندا دەوڵەتانی ئوروپایی قازانجی بازرگانی باشیان لە رێژیمی خومەینی دەست کەوت.
چەند مانگ چەند فەرانسەوی لە دەست ئێرانییەکاندا لە لوبنان بوون ،فەرانسە گوشاری پروپاگەندەی لەمەر بارمتەکان تەجرووبە کرد.
هاوکارانی ئی ئی سی فەرانسە وەکوو ئینگلیستان و ئالمان ئێستاش پێوەندی ئابووری زۆر بەهێزیان لەگەڵ ئێران هەیە ئەوان پشتیوانی لە رێژیمێک دەکەن کە تێرۆریزمی وەکوو دۆکتۆرینی دەوڵەتی هەڵبژاردووە.
هاوپەیوەندی لە دژی تێرۆر دەبێ کارامەتر بێ و ببێتە دیاردەیەکی نێونەتەوەیی نە نەتیا وڵاتانی رۆژئاوای بەڵکو وڵاتانی سوسیالیستی بەتایبەتی جیهانی سێهەمیش بگرێتەوە.
ئەو تئۆرییە کە ئیدعا دەکا جیهانی سێهەم تێرۆریزم دروست دەکا دەبێ وڵابنرێ.
خەبات دژی تیرۆر کارێکی پێویستە ،بێ جیاوازی و لە هەر جێیەکەوە کە سەرچاوە بگرێت.
ژیرانەیە کە تێرۆریزمی عەرەبەکان کە ژیانی بێتاوانەکان دەخەنە مەترسییەوە بێ ڕارایی و بەوردی مەحکووم بکرێ. هێرش بۆ سەر سێناگۆگی جوولەکەکان لە ئێستامبۆل کە تێیدا ٢٤ کەس کوژروان مەحکووم دەکرێ و دەگوترێ ئەو کردەوەیە دژی ئازادیی ئایینیە بەڵام بۆچی هێرش بۆ سەر کوردی عێراق مەحکووم ناکرێ؟ ئەم هێرشە دەبێتە هۆی مەرگی سەدان کەسی مەدەنی.
هاوکوفەکانی وڵاتانی رۆژئاوا کردەوە تێرۆریستییەکان مەحکووم دەکەن بەڵام زۆر گونجاوە کە ڕارایییەکانیان لە مەر ئەو هەنگاوانە دژی رێژیمی رەگەزپەرەستی ئەفریقای باشوور وەبەرچاوبگیرێ.
کاتی ئەوە هاتووە ئەو جیاوازی دانانە کۆتایی پێ بێت. کە لەم جیهانەدا بە شێک لە خەڵک وەکوو هاووڵاتیی دەرجە دوو و یان سێ چاویان لێ بکرێ و [وادەرکەوێت] کە ژیانیان ئەو بایەخەی نییە کە هاووڵاتییەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو هەیانە پشتیوانی ئەخلاقی و سیاسی لە بزوتنەوەی ئەو خەڵکانەی کە پەنا بردن بۆ تێرۆر رەت دەکەنەوە ، رێگەیەکی دیکە بۆ خەبات دژی تێرۆریزمە.
١: ئەو نوسراوەیە بۆ کۆنفرانسی تێرۆر و رەوشتی مرۆڤانە نوسراوە ئەو کۆنفرانسە لە ١٦ /٩/١٩٨٦ لە پاریس بەرێوەچووە.
٢: هۆکاری ئەوەی لێرەدا نوسراوە ٧ ساڵە کە خومینی کوردستان قوڵاچۆ دەکات ئەوەیە کە کاتی نوسینی ئەو وتارە ٧ ساڵ بەسەر دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی دا تێپەریوە.
وەرگێر لە فەرانسەوی بۆ کوردی: حەسەنی ئەیوبزادە

خوانش کردی از امر تراژیک بمباران شیمیایی سردشت از منظر فلسفه سیاسی – ر- حاجی‌زاده

رخداد تراژیک بمباران شیمیایی مردم مدنی سردشت جزئی از فجایع کشتار جمعی کردها و ژنوساید یک ملت به‌ شمار می‌رود که لازم است به شیوه ای فراگیر و علمی بررسی و درباره آن تأمل گردد. توجه به این فاجعه انسانی غالباً از دیدگاه دولتی (جنگ ایران‌-عراق، رانت و امتیازات، مراسم دولتی) ادبی‌-هنری (شب شعر، خاطره گویی، رتوریک، احساس و عاطفه‌گرایی) به گونه‌ای ناتمام و سنتی بوده است و در سال 1386 بود که برای نخستین بار در دانشگاه اصفهان اولین همایش علمی با هدفِ گذار از رویکردهای دولتی و احساسی به رویکرد علمی، با عنوان واکاوی علمی ابعاد فاجعه بمباران شیمیایی سردشت، حلبجه و انفال، برگزار گردید و پس از آن، غالب همایش‌ها در سالگرد این فاجعه به این امر توجه کرده‌اند. در سال 1395 نیز در یک همایش و نشست علمی، ضرورت خوانش فلسفی به منظور ارتقا و غنای رویکردهای دیگر مطرح شد. تا آنجا که به مسئله بمباران شیمیایی سردشت و دیگر فجایع در سرزمین کردستان برمی‌گردد، این رخداد تراژیک به‌عنوان یک مسئله کردی طرح و بسط پیدا نکرده است و همواره از منظر ذهن دیگری قرائت گردیده است. به یک اعتبار، در وضعیت پسافاجعه، امر تراژیک بمباران شیمیایی سردشت موضوعی است برای اندیشیدن و تأمل از منظر ذهن کردی و بخشی از بحران کردی به‌شمار می‌رود. درست به‌همین دلیل خوانش کردی از این فاجعه ضروری می‌نماید.
تحلیل فلسفی و بررسی معرفتی امر تراژیک بمباران شیمیایی سردشت از منظر ذهن کردی، به‌نوعی اندیشیدن و تأمل در باب آن همچون یک مسئله کردی است و سردشت به‌عنوان جزئی از کردستان و زیست‌جهان کردی مطرح است و درست از این نظر یک پدیده فراگیر، جهانی و انسانی نیز به‌شمار می‌رود. خوانش درست و بهتر از این پدیده با پروبلماتیک و بحران کردی نیز نسبت دارد. درستی و حقیقت این موضوع به ماهیت این بحران و پرسش‌های آن برمی‌گردد. از آنجایی که در دوران معاصر هنوز پرسش اساسی و بنیادی در باب مسئله و بحران کرد طرح و صورت‌بندی نشده‌است، بنابراین بررسی و ایضاح این رخداد تراژیک و ربط آن با دیگر فجایع با مشکل روبه‌روست. بمباران شیمیایی سردشت، حلبجه، انفال، شنگال، روژاوا و جوامع کردی، صورت‌های متفاوت فاجعه از یک دال مرکزی و مسئله واحد هستند که به بحران معرفتی کرد و نحوه مواجهه ذهن کردی با دانش و نظام دانایی جهان مدرن اشاره دارند. به هر روی، در این یادداشت تلاش می‌شود به‌طور مجمل این موضوع طرح گردد. بر اساس ایدۀ کشف ذهن کردی می‌توان مسئله بمباران شیمیایی سردشت را در چارچوب این بحران شناسایی و تحلیل کرده و نسبت آن را با مدرنیته و پست‌مدرنیته به بحث گذاشت. به این معنا که همزمان با واسازی مبادی و کلان‌روایت‌های دیگری (به‌ویژه کلان دیگری) و اضمحلال ساختار انتولوژیک و معرفتی آن در ذهن کردی، می توان نسبت به بازسازی جایگاه دیگری و تأمل پیرامون مبادی و ماهیت بحران کردی اقدام کرد. بنابراین، ذهن کردی در واقع «بازواسازی» (re-deconstruction) می‌گردد. 
فلسفۀ روشنگری و گفتمان فلسفی مدرنیته به‌دنبال تحولات و پیدایش رهیافت‌هایی اساسی در بینش و تفکر انسان اروپایی شکل گرفت و بر اساس سنت فکری غرب می‌توان افق آن را درپیدایش و بسط عقل محدود و خودبنیاد انسانی نشان داد. عقل و خرد انسانی روشنگر و مدرن دیگر نیازمند راهنمایی عقل و لوگوس کیهانی و قدسی نیست و هیچ قید اسطوره‌ای و قدسی را نمی‌پذیرد. این عقل خود راهبر خود است و در ذات خویش خودبسنده (و البته محدود و عملی) می‌باشد و به عقل غیرانسانی و ناتاریخی نیازی ندارد. به‌دنبال گسترش این رهیافت و جهان‌بینی، موضوعات مرتبط با امر انسانی و اجتماعی نظیر مدنیت، اخلاق، قانون، امر سیاسی، امنیت، آزادی، عدالت و دیگر مفاهیم با تحولی اساسی روبه‌رو شدند و مکاتبی نظیر اومانیسم، سکولاریسم، ناسیونالیسم، مارکسیسم و دیگر ایدئولوژی‌ها در سنت فلسفی غرب سر بر آوردند. اما این کاخ بلند عقلانیت غربی‌ با جنگ‌های جهانی اول و دوم، و نیز فجایع آشویتس و بمباران اتمی هیروشیما و ناکازاکی و دیگر عوارضات عصر روشنگری و فکر مدرنیته به لرزه درآمد و با فروپاشی روبه‌رو گردید. درست بر خلاف استدلال کانت که معتقد بود «بین جمهوری‌ها جنگ رخ نمی‌دهد»، اتفاقاً جنگ غیر انسانی میان دموکراسی‌های غربی به‌وقوع پیوست و رؤیای صلح دایم و پایدار کانتی و نیز تحقق غایی آیدوس و روح هگلی با تردید جدی مواجه شد. یکی از پدیده‌هایی که در ذهن کردی این نوع از عقلانیت را به چالش می‌کشد و به نوعی روشنگری و مدرنیته را به پرسش می‌گیرد، همین فجایع بمباران شیمیایی، انفال و کشتار جمعی و نیت‌مند است. بنابراین هر انسان کرد (سردشتی) می‌تواند و می‌باید از این منظر، مبانی فلسفی مدرنیته و گفتمان‌های آن را که در روشنگری و کلان‌روایت‌های آن ریشه دارد به پرسش بگیرد و نظام معرفتی، اخلاقی و علوم انسانی موجود را به چالش بکشد. به طور کلی، به‌دنبال وقوع رخدادهای تراژیک و غیر انسانی، متفکران غربی بر آن شدند تا ماهیت بحران مدرنیته و دواعی آن را شناسایی، تحلیل و نهایتاً درمان و حل نمایند. متفکران پست‌مدرن و مکتب انتقادی فرانکفورت تحت تأثیر بحران روشنگری و مبانی مدرنیته و عوارضات آن پا گرفتند.
لیوتار در کتاب مهم « وضعیت پست‌مدرنیته» از کلان‌روایت‌هایی بحث می‌کند که مدرنیته سرمایه‌داری به منظور کسب سود بیشتر برساخته است و معتقد است که باید با کلیت‌های مدرن و کلان‌روایت‌های روشنگری و مدرنیته نظیر آزادی، رهایی و ایده دموکراتیزه‌کردن جنگید. فجایع انسانی در غرب به نوعی بیانگر عقیم و سترون بودن مبانی مدرنیته و آموزه‌های آن بوده است. لذا در وضعیت پست‌مدرنیته این مفاهیم و حکایت‌های اتوپیایی با شکست و اضمحلال روبه‌رو شده است. پست‌مدرنیته به نوعی بازگشت به آغاز مدرنیته و نقد درونی و جدی آن است. از سویی دریدا با متافیزیک حضور معنای همواره حاضر مدرن گلاویز شده‌است و تقابل‌های دوگانه را در سنت غربی واسازی و شالوده‌شکنی نموده است. به اعتقاد او، دوگانه‌های موجود در سنت فلسفی غربی بر ایدۀ مرکزیت‌گرایی خوب و بد استوار گشته است، حال آنکه اعتبار خود دال مرکزی زیر سوال است. به‌همین‌جهت، غالب کلان‌روایت‌ها و گفتمان‌های مدرنیته محور و مبانی عقلانی، ذاتی، و اخلاقی آن را واسازی می‌کند. بر اساس منویات اندیشۀ دریدا، مدرنیته بهتر و توسعه و پیشرفت امر انسانی، دموکراسی و رفاه و آزادی همواره در راه است و هیچگاه خود را به دست نمی‌دهد. این امر به نوعی حقیقت‌سازی و بازنمایی امر مدرن و تثبیت معنایی آن است. پس مفهوم واسازی (deconstruction) یا ساختارزدایی و شالوده‌شکنی از متون ایشان به عاریت گرفته شده است. به طور کلی، متفکران پست‌مدرنیته به دنبال مدرنیته‌زدایی و اسطوره‌زدایی از کلان‌روایت‌ها و آموزه‌های مدرنیته و ویران ساختن آن هستند.
از سویی، هابرماس در کتاب گرانسنگ «گفتمان فلسفی مدرنیته» و نیز کنش ارتباطی برآن است که روشنگری و مدرنیته را به‌مثابه یک پروژه در حال گسترش و استکمال باید فهم کرد، از این رو، عوارضات مدرنیته و آسیب‌های آن را باید اصلاح و ترمیم کرد. از این منظر، مدرنیته یک پروژه ناتمام و ناقص است که بایستی اصلاح شده و بسط یابد. به عبارتی، راه حل عبور از بحران مدرنیته توجه و تأمل بیشتر و بهتر دربارۀ خود مدرنیته است، نه انکار و ویران ساختن آن. هابرماس با چرخش ارسطویی، فلسفۀ سیاسی مدرن و استلزامات عقلانی و اخلاقی مدرنیته را در چارچوب سنت ارسطویی بازخوانی و بازنگری کرده است و راه حل عبور از بحران مدرنیته را در این سنت و بازاندیشی متأملانه آن جستجو می‌کند. یکی از ابزارهای نظری و مفهومی هابرماس بازسازی (re-construction) است. بنابراین، این نظریه به‌دنبال بازسازی مدرنیته و ویرایش و پیرایش معرفتی آن است. مفهوم بازسازی نیز از سنت فکری هابرماس وام گرفته شده است.
تا آنجا که به رخداد تراژیک بمباران شیمیایی سردشت از منظر ذهن کردی برمی‌گردد، ایضاح و فهم این امر نیازمند خوانش کردی با رویکرد فلسفۀ سیاسی است. از آنجا که نگارنده، این فاجعه ( و رخدادهای مشابه معاصر) را ناشی از بحران در مبادی فلسفی امر سیاسی مدرنیته و مبانی عقلانی و اخلاقی آن می‌داند، بنابراین تحلیل فلسفی آن ضروری به‌نظر می‌رسد. در این راستا بر اساس ایدۀ کشف ذهن کردی با ترکیب و برداشت معنایی همزمان از دو مفهوم نظری بازسازی و واسازی، به دنبال بازواسازی (re-deconstruction) امر تراژیک بمباران شیمیایی سردشت ( و دیگر فجایع مرتبط با زیست‌جهان کردی) در ذهن کردی است، تا بلکه در این زمینه افقی معرفتی پیرامون بحران کردی گشوده شود. بر این مبنا، ذهن کردی نیازمند کلان‌روایت‌زدایی‌های دیگری و بازسازی خویش بر اساس نوعی معرفت و آگاهی کردی است. در واقع، بازواسازی، به یک معنا واسازی حضورمعنایی دیگری در ذهن کردی و همزمان بازسازی غیاب اندیشیدن به خود در آن است. بمباران شیمیایی سردشت و صورت‌های باشوری، روژاوایی و باکوری آن ناشی از بحران در ذهن کردی و فقدان اندیشه‌ورزی است که باید در باب آن اندیشید. لازمه این رهیافت، فهم و تبیین نقادانه جایگاه کنونی ما و نحوۀ مواجهه متأملانه با نظام دانایی موجود، و نیز خوانش سلبی و ایجابی مبانی فلسفی مدرنیته و آموزه‌های معرفتی و گفتمان‌های سیاسی آن است.

نقد از درون و بایدها و نبایدهای تحلیل همەپرسی باشور – جلال حسینی


به بهانەی مقالەی “کردایتی با ذهنیت قبیلەای” دکتر صلاح‌الدین خدیو
چنان که از قرائن پیداست موضوع رفراندم باشور بسی فربەتر و فراخ‌تر از آن است که موافقان و مخالفان آن به ذکر اشاراتی گذرا دربارەی آن بپردازند و بگذرند. حق هم همین است. برخی از موضوعات، حضور اشخاص درگیر را، جدی‌تر، پروپیمان‌تر و آمادەتر طلب می‌کنند. اگر موضوعات خرد، بنابە سرشت خرد بودنشان تنها توان استحصال بخش‌های کوچکی از دانستەهایآدمی را داشتە باشند، از آن‌سوی پرداختن به موضوعات کلان‌تر، در مقیاس بسیار بیشتری به استخراج لایەهای پنهان گرایشات و دانستەهای او و هم‌چنین به برساختن لایەهای تازەای از هویت او می‌انجامد. صورت‌بندی یک موضع دقیق و روشن دربارەی موضوعی مانند رفراندم باشور تنها به همین موضوع محدود نمی‌ماند. آدمی باید تلکیف خود را دربارەی بسیاری از موضوعات دیگر روشن‌ کردە باشد تا نوبت به این موضوع هم برسد و من خرسندم از این‌که گفتگو دربارەی این مطلب، به شفاف شدن بسیاری از موضوع‌های دیگر و موضع‌های دیگر از هر دو سو می‌انجامد.
ظاهرا نقد من از یادداشت دکتر خدیو، این دوست گرامی را چنان برآشفته که باعث شدە است وی در جوابیەای بسیار عتاب‌آلود و با لحنی خشمگین صاحب این قلم را مورد خطاب قرار دهد و او را بەواسطەی بوالفضولی‌هایش مورد مٶاخذه و شماتت شدید قرار دهد.
لحن خشمگین خدیو در مقالەی “کردایتی با ذهنیت قبیلەای” از اصطلاحات خلق‌الساعەای مانند “ملی‌گرایی روش‌شناختی” عیان است و هم‌چنین از اصطلاحاتی که از فرط عصبانیت و شتاب در نوشتن جوابیەای “دندان ‌شکن”، طعن‌آلود بەکار گرفتە شدەاند؛ مثلا اصطلاحی مانند خرقەپوش که ظاهرا دوست ما خواستە تا با تکرار در نسبت دادن آن به من، طعنی مکرر درپنهان شدن هویت صاحب این قلم زدە باشد.کسانی که در حدی متوسط با زبان فارسی آشنا هستند می‌دانند که پوشیدن خرقە سیمای کسی را نمی‌پوشاند. خرقە، عبا و جبەای بود که صوفیان بە تن می‌کردند و اتفاقا به این علت هم بە تن می‌کردند که هویت صوفیانەشان را آشکارتر نشان دهند و نهایتا خرقە، خلعتی بود که یک پیر طریقت برای نشان دادن انتقال اقتدار معنوی قوم، به سالکی می‌بخشید که “واصل” شده بود.
خرقەپوشی را اگر به این مفهوم دومی بگیریم، اتفاقا بیشتر مناسب حال کسانی است که دیبای اطلس می‌پوشند و بر “بنیاد اطلس” می‌نشینند و از برکت سفرەای رنگین متمتع می‌شوند و اظهار نظر هر کسی را در مقابل افادات خود گندەگویی می‌پندارند و بە لزوم ساکت شدن طرف مقابل در اسرع وقت تذکار می‌دهند که: این درشت‌گویی‌‌ها به تو و امثال تو نیامدە است.
در این میان من چیزی را بهتر آزمودم که قبلا نیز بارها آزمودە بودم: دوستانی که هر نقدی را با هر ادبیاتی بر هر شخصی یا هر جریانی حق مسلم خود می‌پندارند، بە محض این که نقدی هرچند جزئی و هرچند با ادبیاتی مٶدبانه متوجه خودشان شود، چنان عنان صبر از کف می‌دهند که مقایسەای سادە میان نوشتار اینان قبل از نقد و بعد از آن و ادبیات هتاکانەای که در مواجهه با شخص منتقد بەکار می‌گیرند، آدمیرا بیشتر از اینکه متأسف کند، متعجب می‌کند.خدیو در پاسخ به نقدی که سعی نویسندەاش بر آن بودە که از ادبیاتی غیرمٶدبانه احتراز جوید، کمترین القابی را که متوجه صاحب نقدکردە است، کلبی مسلکی، وادادگی، فقدان فضیلت و شجاعت، دور بودن از حمیت، نداشتن آگاهی، کوررنگی، پنداربافی محض، ازخودبیگانگی، تن دادن به انحلال، دوپارگی روانی (آن هم از نوع عظیمش)، بەکارگیری سفسطه، ذهنیت قبیلەای، کلی‌گویی، بی قاعدگی زبانی، فقدان منطقی استوار و انشا نویسی است! و عجب غول بی شاخ و دم و موجود کریه‌ المنظری بودە است این زشت‌روی بی‌قوارەی خرقەپوشی که با این همه کراهت جر‌أت کردە و پا به میدان نهادە است و نقد هم نوشتە است (نقدی با روش‌شناسی سقیم ـ به گفتەی خدیو).
در قاموس این دوستان، نقد بسیار ضروری و پسندیدە است؛ به شرطی که دامن خود آنها را نگیرد. از نگاه ایشان همەی افراد و نهادها و جریانها و دستەجات برای وصول جامعه بە توسعەی همەجانبه باید نقدخورشان به اندازەی کافی ملس باشد و نباید از نقدی که خودشان متوجه آنان می‌کنند ترشروی و آزردەخاطر شوند، اما به محض این که جهت نقد عوض شد و ساحت اندیشە و رویکرد خودشان یک‌چند در معرض نقد قرار گرفت، دیگر آنچه که محلی از اعراب ندارد این نصایح مشفقانه برای “دیگران” است و آنچه اثری و خبری از آن باقی نمی‌ماند زبان بهداشتی و سازندگی نقد و برسازندگی جامعەی توسعە یافته در اثر نقد است. زبان حال ایشان این است که ما هر کسی را هر طوری که بخواهیم می‌توانیم نقد کنیم ولی هیچ کس به هیچ عنوان نمی‌تواند ما را نقدکند.
شجاعت و فضیلت را نمی‌دانم و دربارەی آنها ادعایی ندارم ولی دوست عزیز حداقل دربارەی “حمیت” و انحصار آن در خودتان اندک تخفیفی بدهید و تاملی بنمایید. مردمی ستمدیدە و انفال شده و شیمیایی زده و به زور ادغام شده به یک کشور جعلی، بعد از حدود یک قرن مبارزه و هزینە دادن و بعد از آزمودن بی‌نتیجەی همەی امکان‌های کنار آمدن با بغداد، اكنون اعلام کردەاند که می‌خواهند دربارەی استقلال سرزمینشان همەپرسی کنند. دشمن هیچ کشوری هم نیستند و مخلص کشورهای همسایە و برادر هم هستند و سعی می‌کنند از آداب حسن همجواری چیزی فروگذار نکنند و اتفاقا از لحاظ فرهنگی و تاریخی با این کشورهای “برادر” احساس قرابت بیشتری می‌کنند تا با کشورهای عرب منطقە. در مقابل قدرت‌های “برادر” با زشت‌ترین و رکیک‌ترین عبارات، این خواست آنان را تقبیح کردەاند و برای رد این خواستەی ملی از هیچ تحقیر و توهینی فروگذار نکردەاند.اصول‌گراها که تکلیفشان مشخص است؛ سید مصطفی تاج‌زاده از لیدرهای اصلاح‌طلبی حکومتی و جزو افراد محبوب و مقتدای اصلاح طلبان کرد، همین چند روز پیش موضع کردهای باشور را نشانەایاز “ذلیل” بودن آنان دانست، احمد پورنجاتی از دیگر چهرەهای شاخص غیر اصول‌گرا هم، سال قبل پروژەی همەپرسی برای استقلال را برای عمەی بارزانی (با همین ادبیات) خوب دانسته بود.در این بحبوحە شما که خودتان کرد هستید و زبانتان کردی است، آمدەاید و نە به زبان خودتان، بلکه بە زبان این برادران برافروخته و نەچندان مٶدب “تحلیل سیاسی” می‌نویسید و به آنان اطمینان می‌دهید که کردها در باشور فاقد آن وفاق سیاسی هستند که بخواهند بە تأسیس یک کیان سیاسی مستقل بپردازند و آنچه که در جریان است جز برآمدە از اگوی یک شخص قبیلەایو تضمین سلطەی خاندانش و صد البتە حمایت و تشویق عربستان و امارات متحدەی عربی، چیز قابل ذکر دیگری نیست. (اگر در یادداشتتان به جز این سە مٶلفه یا علاوە بر این سه مٶلفه، به مٶلفەای دیگر، کمتر یا بیشتر اشارە کردەاید بندە با کمال میل حاضرم یک بار دیگر یادداشتتان را سطر به سطر و واژه به واژه مورد بازخوانی و تحلیل قرار دهم و خوانندگان را هم درباەی درستی یا نادرستی این بازخوانی به شاهدی بگیرم. این را بدین خاطر نوشتم که شما بندە را متهم به تحریف مطلبتان کردەاید. من مطلب شما را تحریف نکردم بلکه لب کلام شما را واضح‌تر درمقابل دیدگان خوانندەی بی‌طرف قرار دادم، حال اگر شما دربارەی تحلیل سە مٶلفەای‌ خودتانمردد هستید یا از آن پشیمانید، حرف دیگری است)
مطلب شما در یادداشت “آن‌چه بارزانی نگفت” به صورت رک و پوست‌کندە و فارغ از آرایش‌های کلامی و پوشش‌های گفتاری این بود که رئیس قبیلەای آمدە و بە خیال خام خودش و با همان تفکر قبیلەای می‌خواهد کشوری تأسیس کند و خودش و خانوادەاش در رأس این کشور خیالی قرار بگیرند و در این مسیر خود را مستظهر به کمک شیوخی مرتجع‌تر از خود در منطقه احساس کردە است. برادرا برآشفتەی اصلاح‌طلب مرکزنشین هم همین سخن شما را می‌گویند. ولی شما از یک‌سو این سخنان را برآمده از “حمیت” و عرق ملی می‌دانید و صاحب این قلم را متهم به نداشتن حمیت می‌کنید و از سویی دیگر این گونه سخنان را “نقد از درون” نامیدەاید. اگر تلقی شما دربارەی حمیت این است، تردید نداشته باشید که یکی از ما دو نفر، معنی “حمیت” را بد فهمیدەایم.
و اما حدیث جالب “نقد از درون”، حدیثی بس شنیدنی تر است. “نقد از درون” این روزها اسم رمز گل‌های خندەداری است کە شما مکرر دارید به دروازەی خودی می‌زنید. ترجیع‌بند نقدهای ساختارشکنانەای است که چندی است متوجه مبارزەی نفس‌گیر و دراز آهنگ مردمتان در راه احقاق حقوق ابتداییشان،کردەاید. صاحب این قلم نه در حد تعارف‌های مرسوم و اغلب بی‌پایه بلکه در حد یک استنباط منطقی، بر این امر واقف است کهگذر از تراز معرفتی و معیشتی موجود و رسیدن به یک تراز بالاتر، بدون نقدی منظم و مستمر و روشمند امکان‌پذیر نیست.در سلوک شخصی خود نیز سعی کردە است تا حد توان به این اصل پایبند بماند. اما دربارەی تلقی شما از”نقد ازدرون” و ماهیت آن و حدود و ثغور آن، سٶالاتی چند وجود دارد که مطرح کردنشان ضروری است.
نقد از درون از نگاه شما عبارت است از خوار و خفیف معرفی کردن سرمایەهای تاریخی خودمان به دیگری و صد البته با زبان همان دیگری. عجیب است این نقد اگر از درون است، چرا مخاطبش در بیرون است؟ پرسش این است کهچرا وقتی بە بررسی مسائل مرتبط با جنبش کردی می‌پردازیم، آنچه که “نقد از درون” نامیدە می‌شود عبارت است از نوعی از خودزنی و خودتخریبی کە مایەی وهن است ولی وقتی به بررسی مسائلمرتبط با مرکز می‌پردازیم، از هرچه که آغاز کنیم در نهایت به نوعی ایران‌ستایی لاف‌زنانه و یک نوع اندیشەی ایرانشهری خرافی آن‌چنان که مثلا در آکادمیک‌ترین سطح خود در اندیشەهای کسی مانند سید جواد طباطبایی نمود پیدا می‌کند، می‌رسیم؟ پدیدەی طرفەای است این نقد از درون. نقد از درون در این معنا توصیەاش چیزی است شبیه به این که مثلا اگر جایی تصویر نیای این “برادر بزرگ‌تر” و این “دیگری محترم” را دیدی، خاکسارانه در برابرش سر تعظیم فرود بیاور ولی اگر تصویر نیای خودت را دیدی نفرینی نثارش کن و ناسزایی بگو و از او روی برتاب. این “نقد از درون” چه خاصیتی دارد که وقتی قرار است جهتش متوجه یک قدرت مسلط و مطلقە با جثەای هیولاگونه باشد، در جامەی همنوایی با اصلاح‌طلبی حکومتی هم که شده در نهایت به مغازله و معاشقه و تأیید و تعظیم منجر می‌شود ولی وقتی جهتش متوجه یک جریان مبارزاتی و آزادیخواهانەی مظلوم یا یک موجودیت سیاسی کوچک که با همەی نواقصش برآمده از مبارزەای حداقل یک قرنی است، می‌شود، زبانش چنان تند و تیز و چنان زنندە و تخریب‌گر و پردەدر می‌شود که اندک تفاوتی میان این موضع و موضع برآشفتگان مرکزنشین باقی نمی‌ماند؟
نقد از درون، اگر این باشد که شما می‌گویید، بسیاری از اصول‌گرایان و اصلاح‌طلبان ریز و درشت غیر کردی که می‌خواهند سر بە تن جنبش کردی در هیچ نقطەای از عالم نباشد، بسیار بهتر از شما دارند جنبش کردی را “نقد از درون” می‌کنند. این تلقی که شما از “نقد از درون” دارید، چندی است دارد نام شما راآرام آرام در افکار عمومی در عداد نام‌هایی درمی‌آورد که شما نمی‌پسندید که نامتان همتراز و همردیف نام آنان باشد. من عین این قضاوت را دربارەی شما هم در افواه کسان و هم در فضای مجازی دیدەام و شنیدەام. شما مخیر هستید و می‌توانید شهادت من را صادقانه و مشفقانه تلقی کنید و می‌توانید آنرا کاذب و از روی عناد و بدخواهی بپندارید.
می‌گویید که ما حرف‌ شما را متوجه نشدەایم و تفاوت میان حق استقلال‌خواهی و جریان همەپرسی را درک نکردەایم. می‌گویید آن‌چه که با آن مخالفید استقلال‌خواهی کردها در باشور نیست بلکه سخن در امکان همەپرسی برای استقلال است که قابل نقد است. بله این دو باهم متفاو‌ت‌اند ولی یکسرە بی ارتباط نیستند. کیست که بر این امر واقف نباشد که مخالفت بسیاری از افراد با همەپرسی باشور در اصل، به واسطەی مخالفت‌شان با استقلال باشور است و باز چه کسی است که نداند برای رسیدن به استقلال باید جادەی همەپرسی هموار شود؟ این که بگوییم حق استقلال را در سطح نظریه دربست می‌پذیریم ولی در عمل،برپایی رفراندم را نفی و نقد می‌کنیم، تعارفی و تعارضی بیش نیست.این هم که بگوییم رفراندم خوب است ولی به شرطی که بارزانی و پارتی از آن برکنار باشند، این نیز یک قبیلەگرایی در جهت معکوس است.
خدیو اطمینان‌ دادن‌های مکررش را دربارەی این که مقامات حکومت اقلیم در مورد برگزاری همەپرسی جدی نیستند و از آن همچون یک حربەی تبلیغاتی استفاده می‌کنند، “جفنگ و مطایبه” نامیدە است! عجیب است کسی برای اسکات خصم حتی به نقض سخنان خود نیز بپردازد و کمترین اهمیتی برای نظریات خود قائل نباشد و در صورت لزوم، آنها را جفنگ و مطایبە بنامد. حقیقت این است که آن سخنان خدیو جفنگ نبود. این ادعای تازه بیشتر شبیه به جفنگ و مطایبە است. شاید این نوع به جفنگ آمدن از پیامدهای قافیە تنگ آمدن و قافیه باختن باشد. وقتی تحلیل‌گری با نظریات پیشین خودش چنین رفتاری بکند، چه تضمینی وجود دارد که در آیندەای نەچندان دور سخنان اکنونش را نیز جفنگ و مطایبە ننامد و خوانندەی نوشتەهای او چگونه می‌تواند به تحلیل‌هایش اعتماد کند؟
اما فراز جالب دیگری از نوشتەی دوست ما، ارائەی توضیحی مشبع دربارەی مسالەی “اگو” و صحبت از “انقلاب لاکانی” است؛ به واسطەی این که بندە “آگاهی کافی” از این موضوعات ندارم و از آنجا هم بر اساس تداعی معانی و به سبک جریان سیال ذهن اطلاعاتی دربارەی فلسفەی تحلیلی و فلسفەی قارەای و ویتگنشتاین و هایدگر و بودن در زبان و دازاین و تن ــ سوژەی مدفون در زیست ــ جهان و رابطەی لاکان با هایدگر و مسائلی از این دست ارائه می‌دهد! بالاخرە این حد از اشراف بر این همە حوزەی فکری و فلسفی جای شگفتی و تحسین دارد و این حد از اطلاعات دست اول برای من فلسفه نخوانده و ناآگاه از انقلاب لاکانی و ارتباط لاکان و هایدگر، غنیمتی است و من حتما بە بازخوانی این اطلاعات می‌پردازم. ولی بالاخرە گاهی امکان دارد استاد نیز چیزکی از شاگرد خود بیاموزد، بنابراین بر سبیل تعریضی شاگردانه خدمت استاد عرض می‌کنم که “اگو”یی که جنابعالی داری مسائل سیاسی را با آن تحلیل می‌کنی اساسا اصطلاحی فرویدی است، بە همین خاطر، من به فروید اشارە کردم.لاکان نیز بعد کە آمد “اگو” را نفی نکرد و اساس نظریەهایش را بر تکمیل نظریەهای فروید نهاد. بحث این بود که شما فرمودە بودید خواست برگزاری رفراندم از اگوی بارزانی سرچشمه می‌گیرد. من هم نوشتە بودم بالاخرە همەی رهبران سیاسی اگویی دارند. از فروید به بعد هنوز انقلاب دیگری در روانکاوی صورت نگرفته که وجود انسان فاقد اگو را اثبات کند. شما اگر بخواهید مسائل سیاسی را این گونه نقد کنید آنگاه باید در تحلیل سیاسی را یکسرە تختە کرد و هر اتفاقی که افتاد بگوییم این از اگوی فلانی سرچشمه می‌گیرد، چون همەی کنشگران واجد اگو هستند. حالا شما آمدەاید آسمان را به ریسمان بافتەاید و می‌گویید نظریەی اگوی لاکان و رویکرد فلسفی ویتگنشتاین و هایدگر و فلسفەی تحلیلی و … همە مبتنی بر زبان هستند، مصاحبەی فارین پالسی هم با بارزانی یک بازی زبانی است بنابراین صحبت کردن از “اگو”ی بارزانی موضوعیت دارد!! گل بود، بە سبزە نیز آراسته شد. بە دور از هر طعن و طنزی می‌گویم اگر “آلن سوکال” به این فقرە از تحلیل شما برخوردە بود تردید نکنید کە آن را در کتابش با فونت درشت می‌نوشت و فصلی از کتاب مشهورش را به آن اختصاص می‌داد.
در پاسخ به اینکه اتحاد جماهیر شوروی به فلان رهبر فقید ویزا ندادە است هیچ ربط پیدا و پنهانی به مسالەی رفراندم باشور ندارد، شما نیزبندە را متهم به ذکر مثالی بی ربط کردەاید؛ این یعنی “پاسخ دادن جدلی به هر قیمت”. اینجا کشف حقیقتدیگر موضوعیت ندارد.یک بار دیگر ارتباط آن مطلب را با موضوع مورد بحث برایتان توضیح می‌دهم. پدیدەای وجود دارد بەنام “قبیلەگرایی معکوس”. این پدیدە و نقد آن از چشم روشنفکران کرد پنهان ماندە است. قبیلەگرایی معکوس یعنی عامدانه یا از روی سهو، خواستەی یک ملت را در حد خواستەی یک قبیلە و خاندان دیدن. یعنی قاصر بودن از فهم اینکه وقایع سال ١٣٢٤ در مهاباد، تنها مشکلی نبود کە اعضای یک خانوادە ایجاد کردە باشند. اگر مشکل در همین حد بود این مسالە در طول زمان و در پهنەی مکانی فراتر از مکانی که جمهوری در آن تأسیس شد ادامه نمی‌یافت. قبیلەگرایی معکوس یعنی قاصر بودن از درک این مطلب که خواست استقلال باشور تنها خواست یک خاندان نیست بکە خواستەی یک ملت مظلوم و محروم از حقوق ملی خود است. حال شما بفرمایید ارتباط میانندادن ویزای شوروی بە آن شخصیت و رفراندم باشور چیست؟ البته اگر این ارتباط از نوع ارتباط میان اگوی بارزانی با فلسفەی قارەای و فلسفەی تحلیلی و دازاین و تن ــ سوژەی مدفون در زیست ـ جهان و ویتگنشتاین و هایدگر است، لطفا بی‌خیال توضیح آن شوید، من هم از خیر شنیدن توضیح شما می‌گذرم.
دکتر خدیو نوشتەاند کە گویا بندە در پایان یادداشتم “رویکردی عاشورایی” در پیش گرفتەام و بحث را به برهوت پیروزی یا شهادت کشاندەام. من خوشحال خواهم شد کە خدیو در یادداشت بندە سطری، جملەای، واژەای یا اشارەای را به من بنمایاند که حاکی از تعبیرات عجیب و غریب “رویکرد عاشورایی” و “کشاندن بحث به برهوت پیروزی یا شهادت” باشد. اگر هم علاقەای به این مباحث داشتە باشم ترجیح می‌دهم به جای پرداختن به ادبیات عاشورایی بە بازخوانی تاریخی ادبیاتی بپردازم که شهیدانی مانند ملا آوارە و شریف‌زاده و معینیبە کار می‌گرفتند. اما هرگز فراموش نمی‌کنم که همین دوست ما در تحلیل‌هایش با چه شوری حماسی به تمجید از حزب‌الله لبنان و اثرگذاری‌اش و وسعت دامنەی تحرکاتش می‌پرداخت.
این مباحثات در آستانەی رویداد تاریخی رفراندم باشور غیر طبیعی نیست. راقم این سطور با کمال میل از ادامەی بحث و دیالوگ استقبال می‌کند. از آنجاکه یادداشت بندە جوابیەای به مقالەی شما بود، من نیز به اقتفای شما یادداشتم را بە زبان فارسی نوشتم. ولی اگر امکان ادامەی بحث وجود داشتە باشد اگر شما نیز مایل بودید همەی این مباحث را اعم از نوشتەهای شما و خودم، به زبان کردی ترجمە می‌کنم و در فایلی جداگانه منتشر می‌کنم تا هم کردهای باشور و هم نسل‌های آیندە در قرون آتی بدانند که روشنفکران کرد در این سوی مرز دربارەی موضوع کلانی مانند رفراندم چگونه فکر می‌کردەاند.

۱۳۹۶/۰۴/۰۸

چیرۆکی یوسف محەمەد، لە پاسەوانییەوە بۆ سەرۆکی پەرلەمان


چیرۆکی یوسف محەمەد، لە پاسەوانییەوە بۆ سەرۆکی پەرلەمان
ڕۆژێك له‌گه‌ڵ یوسف محه‌مه‌د
سازكردنی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین – سلێمانی
تێبینی: ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ له‌ مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ سازكراوه‌، به‌رێكکه‌وتنم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بریارماندا تا نیسانی ٢٠١٧ بڵاونه‌كرێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانوستانه‌كان نه‌بێت، وه‌ دواتریش به‌ ته‌له‌فۆن و گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ كه‌موكوڕیه‌كان له‌ڕووی زانیارییه‌وه‌ چاره‌سه‌ركراوه‌.
له‌ناو كێبڕكێ خوێناویه‌كانى پر له‌ ڕقی تۆڵەسەندن و ملشكاندن و هه‌وڵی خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زۆرێک لەخه‌باتگێڕه‌كانی دوێنێ و بڕیار به‌ده‌ستانی ئیمرۆ، گه‌نجێكی كه‌م ئه‌زموون بەوجۆرە سیاسیەتە  له‌ حوكمرانی و گۆشكراو به‌ ئه‌كادیمیا، گه‌یشته‌ لوتكه‌ی یه‌كێك له‌ سێ ده‌سه‌ڵاته‌ شه‌رعیه‌كه‌ى دونیاى دیموكراسى. ئه‌و نه‌ ڕابردووی شاخی هه‌بوو، نه‌ كوری بنه‌ماڵه‌ بڕیاربه‌ده‌سته‌كان بوو، له‌ هه‌مانكات نازناوی هیچ هۆز و خێلێكی هه‌ڵنه‌گرتووه‌، به‌ڵكو بەرەنجەشنان و ماندوبونی خۆی پێی گەیشتوە، (یوسف محەمەد سادق)‌،‌  سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، جیاواز لە هاوڕێ و هاوخەباتە مەدەنیەکانی سیاسه‌تی کرد و سەرۆک پەرلەمانێکی جیاوازبوو بەراورد بە سەرۆکەکانی پێش خۆی.
یه‌كه‌م سه‌رۆكى پارله‌مانی هه‌رێمى كوردستانى عێراقه‌ ‌ڕابردووی شاخی نه‌بوبێت و له‌ڕووی زانستییه‌وه‌ سیاسه‌ت و یاسای خوێندوه‌، ئه‌و گه‌نجترین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و یەکێک لە سەرۆک پەرلەمانە گەنجەکانی دونیایە، ئه‌گه‌ر پێشتر نووسه‌ران و میدیای ئه‌هلی به‌ نووسین و ڕه‌خنه‌كانیان دیموكراسی كوردییان خستبێته‌ ژێر پرسیار، ‌ یوسف محەمەد، كه‌ كه‌متر له‌ ساڵ و نیوێك لەپەرلەمان مایەوە، بەڵام كۆتایی به‌و دیبه‌ته‌ هێنا و خۆی بوو به‌ باشترین به‌ڵگه‌ كه‌ ئه‌زموونی حوكمرانی كوردی تا كوێ باوەڕی به‌ ململانێی دیموكراسی هه‌یه‌؟ ئەو لەوماوە زیاتر قبوڵنەکرا لە پەرلەمان بێت، به‌وپێیه‌ى له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌ بوێره‌كانى به‌ زه‌بری هێز له‌ ١٢ ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٥ه‌وه‌، كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتى هێنرا له‌ (هه‌ولێر)ى پایته‌ختى هەرێمی كوردستان.
ئێستا جگه‌ له‌ یوسف محەمەد، هه‌موو كه‌س ئه‌توانێت سه‌ردانی په‌رله‌مان بكات له‌ هه‌ولێر. له‌ چه‌ندین بۆنه‌ش دا، مه‌سعود بارزانی، كه‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی له‌ ١٩ ئابی ٢٠١٥ ەوە بۆچوونی جیاوازی لەسەرە، سووربوونی خۆی له‌ دژایه‌تیكردنی یوسف محەمەد دوپاتكردووەته‌وه، به‌جۆرێك ڕازییه‌ هه‌ركه‌س ببێته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان جگە‌ له‌ سه‌رۆكی ئێستای په‌رله‌مان. له‌م چاوپێكه‌وتنەدا‌، ئەگەر لە کۆتا ڕووداوی سیاسی سەرۆکی پەرلەمانەوە دەست پێبکەین کە ڕێگەی نەدا بە مانەوەی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم و ڕێگیریەکانی ١٢ ئۆکتۆبەری ٢٠١٥، هه‌ندێك له ‌چاودێران پێیان وایه‌‌ ئه‌وه‌ی دژى یوسف محەمەد كرا، ته‌نیا به‌هۆی به‌كارهێنانی هێزی چه‌كداری پارتییه‌وه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی بێوه‌فایی  به‌شێك له‌ دۆسته‌كانی خودی سه‌رۆكی پا‌رله‌مان و “ئاگره‌ سووره‌ی” لایه‌نه‌كانی تره‌وه‌ بوو، كه‌ زۆرێكیان سه‌ركه‌وتنی یوسف محەمەدیان، به‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆیان ئه‌ژمار ئه‌كرد. ئیدی ئێستا ڕه‌نگه‌ گەڕانه‌وه،‌ یان  نه‌گەڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌و  چاوەڕوانی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌كات، وه‌ك خۆی ئه‌ڵێت “بۆماوه‌یه‌ك پشوو ئه‌ده‌م”.
ئەو ڕووداوەی کە زیاتر ژیانی سیاسی سەرۆکی پەرلەمانی گۆڕی و شەڕێکی دیموکراسی کرد، هیچ سەرکردەیەکی سیاسی و بەرپرسێکی حکومی نەیتوانیوە لەڕووی یاساییەوە بەوشێوە ڕووبەڕووی بارزانی ببێتەوە، ئەم پێداگریە لەسەر پاراستنی بنەماکانی دیموکراسی و جەربەزەی و بێوریەکەی، زیاتر لای خەڵکی خۆشەویست بوو،  بۆیە هاوڵاتیان دەیان پرسیاریان لەبارەی یوسف موحەمەدەوە بۆ دروست بوو، هەندێک لە پرسیارەکان پەیوەندی بەو تۆمەتانەوە هەبوو کە کێبڕێکارانی دژی دروستیانکردبوو و هەندێکی دیکەی پرسیارەکانی پەیوەندی بەو  سوسەکردنەوەی سروشتی خەڵکیەوەیە کە حەزدەکەن نهێنهەکانی فیگەرەکانی کۆمەڵگە بزانن، وەک ئەوەی ئێستا لە جیهاندا باوە.
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ تایبه‌تەدا کە لە ڕۆژێکی تەواودا، واتە  لەبەیانی تا ئێوارە لەگەڵیدا ئەنجامدراوە زۆرشتی دیکەی لەبارەی هەڵسوکەوتی لەگەڵ خەڵکی و حەزی لەجۆری خواردن و چەندین شتی دیکەی لێتێگەیشتین، یوسف محەمەد، باس له قۆناغه‌ جیاوازه‌كانى ژیانى ده‌كات وه‌ك: ته‌مه‌نى منداڵى، ژیانی هاوسەرگیری و  خێزانی، سه‌رده‌مى زانكۆ  وه‌ك خوێندكار و هەم وه‌ك مامۆستا، ده‌ستكردن به‌ كاری سیاسی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوڕێیەتی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ژیانی له‌ هه‌ولێر، پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دواهه‌مین شه‌وه‌كانی به‌ر له‌ كۆتای هاتنی ماوه‌ی خولى سه‌رۆكایه‌تی بارزانی و ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا، لێره‌ به‌ پوختی ده‌خه‌ینەڕوو:
كاتژمێر ١٠ ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، له‌ سلێمانی واده‌ی دیداری (یوسف محەمەد)، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و من بوو. کە وا بڕیاربوو له‌ نوسینگه‌ی سلێمانیی په‌رله‌مانى كوردستان ‌یه‌كتر ببینین و چاوپێكه‌وتنەکە‌ ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام به‌هۆى ناره‌زایه‌تیه‌ به‌رده‌وامه‌كانى مامۆستایان كه داوای ماف و مووچەی خۆیان دەرکرد،‌ زیاتر له‌ دوو مانگ بوو درێژەی‌ هه‌بوو و، له‌و ڕۆژه‌شدا توندوتیژی لێكه‌وتبووه‌وه‌ و چه‌ندین مامۆستا ده‌ستگیركرابوون و، دۆخێكى‌ ئاڵۆز دروستبوو، بۆیه‌ دكتۆر یوسف ته‌له‌قۆنی بۆ كردم و وتی: “دۆخه‌کە باش نییه‌، با شوێنی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ بگۆڕین، ئه‌گه‌ر پێتباشێت‌ له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كتر ئه‌بینن له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌”. دواى قبوڵكردنى داواکه‌ى دكتۆر به‌ ته‌كسی به‌ره‌و گرده‌كه‌‌ بەڕێكه‌وتم  له‌ ڕێگا له‌گه‌ڵ شوفێرە‌كه‌‌، بە دووری ڕێگاکە گفتوگۆیەکی کورتمان کرد. کلیلی گفتوگۆکانمان بە پرسیارێکم بو لەسەر بایكۆتی مامۆستایان کە پێمخۆشبوو بۆچونی بزانم. شۆفێره‌كه‌ بەتێڕامانەوە  وتی: “من خۆم منداڵم هه‌یه‌، حه‌زناكه‌م خوێندنه‌كه‌یان بفه‌وتێت، به‌ڵام به‌ڕاستی كاتێك مامۆستا‌ مووچه‌ی نه‌بێت ده‌وامی چی بكات؟!”. هه‌ڵوێستی ئه‌و شۆفێره‌م وه‌ك هه‌ڵوێستی دكتۆر یوسف و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌هاته‌ پێشچاو، به‌وپێیه‌ى گۆڕان  له‌ دۆخێكدایه‌‌ توانای دروستكردنی بڕیارو، هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وەی‌ نه‌بوو.
لەدوای گفتوگۆ کورت و بەرنامە بۆ دانەڕێژراوەکەم لەگەڵ شۆفێری تاکسیەکە، گەیشتمە شوێنی گفتوگۆ فەرمی و بەرنامە بۆ دانراوەکە، بەڵام سه‌ره‌ڕاى گرفتى گۆڕینى شوێن كه‌ باشتر ده‌بوو له‌ نوسینگه‌ى په‌رله‌مان بوایه‌، گرفتێکى دیکه‌ هاته‌ پێشه‌وه،‌ ئەویش هه‌مان ڕۆژى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌‌ (جڤاتی نیشیتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) كۆبوونه‌ویه‌كی به‌په‌له‌ی كرد و یوسف محەمەدیش به‌شدار بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كه‌مێك چاوپێكه‌وتنه‌كه‌مان دواكه‌وت.
وه‌ك بۆم ده‌ركه‌وت له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا‌ گۆڕان ببوه‌ دووبه‌ش. به‌شێكیان داوای هه‌ڵوێستی توندیان ده‌كرد دژ به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و یه‌كێتی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایان ده‌كرد پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تى سلێمانى (سه‌ردار قادر)، كه‌ سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو‌، به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت، له‌به‌رانبه‌ردا گروپه‌كه‌ى دیكه‌، داوای دانبه‌خۆداگرتنیان ده‌كرد بۆ خۆبه‌دورگرتن له‌ توڕه‌بوونی زیاتری خه‌ڵك و له‌بری ئه‌وه‌ به‌ ته‌له‌فۆن و فشاری دیپلۆماسی به‌ یه‌كێتی بوترێت، گۆڕان ناتوانێت ئه‌و دۆخه‌ قوبڵ بكات. له‌و دوو گروپه‌دا  هه‌ڵوێستی یوسف محەمەد نزیك بوو له‌ گروپی یه‌كه‌م و، كاتێكیش ‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ته‌واوبوو زۆر نیگه‌ران و شه‌كه‌ت دیار بوو، وه‌ نیگه‌ران بوو له‌ هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه‌ی. بۆیه‌، دواتر به‌ ته‌له‌فۆن به‌درێژایی ڕۆژه‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندی دا بوو له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری مامۆستایان و پارێزگاری سلێمانی تا ته‌واوی مامۆستیان ئازادكران.
ئێمه‌ له‌ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دانیشتین، كه‌ پێش وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، یوسف محەمەد  ڕێكخه‌ری ژووره‌كه‌‌ بوو. پێش گفتوگۆکەمان، سەرقاڵی چه‌ند میوانێكى بوو کە له‌ هه‌ولێره‌وه‌ هاتبوون بۆ سه‌ردان و ئه‌حواڵ پرسینى، پێئه‌چوو كارمه‌ندی په‌رله‌مان بووبن. به‌م پێیه‌ى  باسی چه‌ند پرسێكى گرێدراو به‌ ئیش و كارى خۆیانه‌وه‌ ده‌كرد له‌وانه‌: دۆخی په‌رله‌مان و شێوه‌ی ده‌وامكردنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دارایی په‌رله‌مان كه‌ چۆن له‌دوای یوسف محەمەد “ته‌خشان و په‌خشان ئه‌كرێت،” ئه‌مانه‌ و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى دانیشتنه‌كه‌یان.  دوای رۆیشتنی میوانەکانی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ستمان كرد به‌ گفتوگو پرسیارکردن، بەڵام چاوپێکەوتنەکەمان بە شێوەی پرسیار و وڵام نەنوسیوەتەوە و بەشێوەی هەرەمی مێژووی بابەتەکەمان داڕشتووەتەوە، واتە لەسەرەتای ژیانیەوە تاکو ئێستا:
ژیانی منداڵی
یوسف محەمەد، ساڵی ١٩٧٨ له‌ شارۆچه‌كه‌ی خورماڵی سه‌ر به‌ هه‌ڵەبجه‌ له‌دایكبووە، بەهۆی نزیکی شارۆچکەکه‌ له‌ سنوری ئێران، لەده‌ستپێكردنی شه‌ری ئێران و عێراق، ‌ ساڵی ١٩٨٠ خێزانه‌كه‌ی ڕۆیشتونەتە‌ هه‌ڵه‌بجه. ‌یه‌كێك له‌و ڕووداوانه‌ی ناو هەڵەبجە کە له‌بیر یوسف محەمەد ناچێته‌وه،‌ خۆپیشاندانێکی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران دەبێت.  “بیرمه‌ گه‌نجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ به‌ كۆڵانه‌كانی شاردا ئه‌گه‌ران و ئه‌یان وت “كۆمه‌ڵه‌، كۆمه‌ڵه‌، جه‌ماوه‌رتان له‌گه‌ڵه‌.” هه‌ڵبه‌ت سكرتێری ئه‌وكاتی كۆمه‌ڵه‌ نه‌وشیروان موسته‌فا بوو، به‌ڵام  ئه‌و نەشارەزایی لەکۆمەڵە هەبووە و نە دەیزانی نەوشیروان مستەفا کێیە؟ باوكی یوسف محەمەد یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، بۆیه‌ خێزانه‌كه‌شی نزیكایه‌تیان له‌ بیروبۆچونه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌بووه‌. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یوسف محەمەد كرێچی ماڵێك بوون كه‌ كوڕی ماڵه‌كه‌ ئێستا كادرێكی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، به‌ڵام ئه‌و دهڵێت: “حیزبایه‌تی نه‌بووەته‌ هۆی لێكدابڕانمان، ئێسته‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر باش له‌ نێوانمان دا هه‌یه‌”.
خێزانکەی یوسف محەمەد، ته‌نیا دوو ساڵ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و،  چونکە بەهۆی به‌رده‌وامی شه‌ر و به‌شداری محەمەد سادقی باوکی  له‌ كاری سیاسی و ده‌عوه‌كردن، ناچارده‌بن، به‌ره‌و ئێران كۆچ بكه‌ن و له‌وێ ژیانی ئاواره‌یی به‌سه‌رببه‌ن. “ئێمه‌ تا ساڵی ١٩٩١ له‌ ئێران ماینه‌وه‌ وه‌ك ئه‌و هه‌زاران كورده‌ی تر له‌ ئۆردوگا و شوێنه‌كانی دیکە ژیانمان به‌سه‌ر برد،  لەوکاتەدا ئێران تاكه‌ مه‌نفه‌ز بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ عێراق جێگه‌یان نه‌ده‌بوویه‌وه‌. من به‌وردی له‌بیرمه‌ چۆن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌ قاچاغ به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وتین و ئیتر هه‌ڵه‌بجه‌م نه‌بینیه‌وه‌ تا كۆڕه‌وه‌كه‌.”
هه‌رچه‌نده ‌یوسف محەمەد له‌ ئه‌كادیمیاوه‌ چووەته‌ ناو سیاسه‌ت و هیچ نازناو و پشتیوانی خێزان و بنه‌ماڵه‌ پشتیوانی نه‌بوون، به‌ڵام حه‌زمكرد بزانم كه‌ نێوبانگی خێزانه‌كه‌ی چییه‌. ئه‌و وتی: “من باوكم خه‌ڵكی گوندی زه‌ڵمه‌، وه‌ خزمایه‌تی نزیكمان له‌گه‌ڵ دكتۆر موسته‌فا زه‌ڵمی هه‌یه‌، دایكیشم خه‌ڵكی ته‌وێڵه‌یه‌ و ئاغاله‌رن”. هه‌رچه‌نده‌ له‌ كوردستان بۆچونێك هه‌یه‌ كه‌ هه‌ورامییه‌كان له‌ بازرگانیدا كارامه‌ن، به‌ڵام خێزانی یوسف محەمەد هیچ بازرگانێكیان تێدا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه‌، “ئێمه‌ به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ نه‌مانپه‌رژاوه‌ته‌ سه‌ر‌ بازرگانی (به‌پێكه‌نیه‌وه‌)، به‌ڵام له‌ڕووی ئیداریشه‌وه‌ ئه‌زموونمان هه‌یه‌. بۆنموونه‌ مامی دایكم یه‌كه‌م سه‌رۆك شاره‌وانی ته‌وێڵه‌ بوه‌.”
لەبەرئەوەی بارى دارایی خێزانەکە‌یان زۆر باش نابێت،‌ سەرۆکی پەرلەمان، له‌ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه‌ بۆ په‌یداكردنى بژێوى ژیان چه‌ندین كارى جیاواز ده‌كات، له‌ناویشیاندا چه‌كدارى ‌ هه‌ر ئه‌و قسه‌‌ و موشتومڕانه‌یه‌ كه‌ ده‌وترێت، یوسف محەمەد پاسه‌وان بووه‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوو له‌ سلێمانی و چه‌كی پێ بووه‌، ئه‌وخۆى چیرۆكه‌كه‌ زیاتر ده‌گێڕێته‌وه‌ و به‌شانازیه‌وه‌ ده‌ڵێت : “بەڵێ ئه‌وه‌ ڕاسته‌، بۆ په‌یداكردنى بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌م له‌ پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندییه‌وه‌ چه‌ندین كارمكردووه‌، وه‌ك (كاری به‌قاڵی، كرێكاری بیناسازی، كشتوكاڵ و،  پاسه‌وانیش بووم). من له‌ قۆناغی زانكۆ و‌ ئه‌وكاته‌ قوتابی كۆلێژی یاسا بووم كارم ئه‌كرد، مه‌سه‌له‌ى پاسه‌وانیه‌كه‌ش، بۆ بژێوی ژیان، بووم به‌ پاسه‌وان له‌ نوسینگه‌ی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو، كه‌‌ تا قۆناغی چواره‌می كۆلیژ من هه‌ر پاسه‌وان بووم.”
یه‌كگرتوی ئیسلامی، یەکەمین وێستگەی کاری سیاسی
سه‌باره‌ت به‌ سه‌ره‌تای كاركردنی  له‌ناو یه‌كگرتووى ئیسلامى چه‌ند پرسێ هات به‌مێشكمدا و، ده‌مویست بزانم ‌ چ شتێك له‌ناو یه‌كگرتوو سه‌رنجی ئه‌وی ڕاكێشاوه‌، ئایا سه‌رسام بووه‌ به‌ كه‌سێكی دیاریكراو، باوه‌ری به‌ ئیخوان هه‌بووه‌؟ ئه‌و به ڕوخساره‌ هه‌میشه‌ هێمن و له‌سه‌رخۆكه‌ى‌ و تۆنێكی نه‌رم  وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “په‌یوه‌ندی من به‌ یه‌كگرتوی ئیسلامی، په‌یوه‌ندیه‌كی خێزانی بووه‌. من باوكم یه‌كێك بوه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتوی ئیسلامی وه‌ دۆستێكی نزیكی سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هادین بوو. بۆیه‌ خیزانه‌كه‌م ڕابردویه‌كی كۆنیان له‌ناو ئیخوان و پاشان یه‌كگرتوو هه‌یه‌. منیش له‌و ڕێگه‌یه‌وە هاتمه‌ ناو كاری سیاسی و ئیشكردن له‌ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به‌جۆرێك‌ ساڵی (١٩٩٤ تا٢٠٠٣) به‌ فه‌رمی ئه‌ندامى ئه‌و حیزبه‌بووم. دوای ساڵى ٢٠٠٣ ده‌ستبه‌رداری كاری حیزبی بووم له‌ناو یه‌كگرتوو، به‌ڵام ساڵی ٢٠٠٥ داوایان لێكردم هاوكارییان بكه‌م بۆ دامه‌زراندنی هه‌ندێك ڕێكخراوی نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆ وه‌ك سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی لاوان و هه‌ندێك ناوه‌ندی تر. له‌م شوێنه‌ تازه‌یه‌ ته‌نیا دوو مانگ كارم كرد و ئیدی له‌دوای ئه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندیم به‌ یه‌كگرتووه‌وه‌ نه‌ما”.
لەبەر چی وازی لە یەکگرتوو هێنا؟
هه‌ندێك لەچاودێرانی سیاسی باس لەوەدەکەن ئه‌گه‌ر د. یوسف محەمەد له‌ناو یه‌كگرتوو بمایه‌ته‌وه،‌ ڕه‌نگه‌ ئێستا ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند بوایه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌ك كه‌ حیزبه‌كانی تر ڕێز له‌ توانای گه‌نج ناگرن. بۆچوونی ئه‌و وایه‌ كه‌ “ڕاسته‌ گۆڕان ده‌رفه‌تی زۆر گرنگ و مێژووی بۆ گه‌نج دروستكرد تا ڕۆڵ ببین له‌ناو سیاسه‌ت، به‌ڵام من نه‌ ئه‌وكات له‌به‌ر پۆست وازم له‌ یه‌كگرتوو هێنا، و نه‌ بۆ پۆستیش په‌یوه‌ندیم به‌ گۆڕانه‌وه‌ كرد، به‌ڵكو من به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تم به‌ یه‌كگرتویی ئیسلامی نه‌مابوو وازم له‌و حیزبه‌ هێنا، وه‌ ئه‌گه‌ر ئێستاش بمكه‌ن به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ناو یه‌كگرتوو هه‌ر ئاماده‌ نیم له‌و حیزبه‌ كاربكه‌م، به‌ڵام گۆڕان ئه‌و شوێنه‌بوو كه‌ من خۆمم تێدا ئه‌بینییه‌وه‌.”
گرفتە فیکریەکانی لەگەڵ یەکگرتوو
له‌سه‌ر “قه‌ناعه‌ت نه‌مان به‌ یه‌كگرتوو” زیاتر پرسیارم کرد، کە چ شتێك ئه‌وی له‌ یه‌كگرتوو دوورخسته‌وه‌؟ ئایا بیركردنه‌وه‌ی سیاسی بو؟ ئاینی و یان فیكری؟ ئه‌و به‌ حه‌زه‌ره‌وه‌ له‌م باره‌وه‌ قسه‌ی كرد: “من خۆم ‌ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو نابینمه‌وه‌، ئه‌وه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ ڕابردووم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌م. من له‌ناو یه‌كگرتوو دوو گرفتی سه‌ره‌كیم هه‌بوو. یه‌كه‌م له‌ڕووی فكریه‌وه‌، من باوەڕم به‌ جیاكردنه‌وه‌ی دین له‌ ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌، نه‌ك دین له‌ ده‌وڵه‌ت چونكه‌ ئه‌وه‌ دوو شتی جیاوازن. من باوه‌ڕم وایه‌ كه‌ نابێت كه‌س به‌ناوی پیرۆزیه‌كانی ئاین و خوداوه‌ ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست و هه‌وڵی مانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات بدات. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نیم حیزبێكی سیاسی دین قۆرخ بكات بۆ كاری حیزبایه‌تی به‌ڵكو ئه‌بێت ئه‌وه‌ له‌ ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی بمێنێته‌وه‌. دووه‌م له‌ ڕووی سیاسی، من گه‌شتمه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ی یه‌كگرتوو، ناتوانم كاری سیاسی بكه‌م. بۆیه‌ له‌ڕووی سیاسیشه‌وه‌ باوهڕم به‌ ئیشكردن له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو نه‌ما.”
په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌ت یوسف محەمەد و سەڵاحەدین بەهائەدین
به‌ر له‌ كاركردنی له‌گه‌ڵ گۆڕان، یوسف محەمەد، په‌یوه‌ندی ئۆرگانی و هه‌م خزمایه‌تی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌بووه،‌ له‌ دیارترینیان سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی. لەبارەی ئەو پەیوەندیەوە  دەڵێت: “من ناتوانم ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ هاورێیه‌تی و خزمایه‌تییه‌ له‌به‌رچاو بگرم، چونكه‌ من له‌سه‌ر ئاستی كوردستان سیاسه‌ت ئه‌كه‌م، ‌هه‌ڵوێسته‌كانم كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌م ماوه‌ی پێشوو لێدوانێكی من كه‌ ڕه‌خنه‌بووه‌ له‌ هه‌ڵوێستێكی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو، په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشمان تێكچووه‌.”
قۆناغی زانكۆ و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
لەگەڵ دەستکردن بەکاری حیزبی و پەیداکردنی بژێوی ژیان، یوسف محەمەد ساڵی ٢٠٠١،  بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به‌ پله‌ی زۆر باش له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینى هه‌ولێر به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ڵام به‌هۆی بیروڕای سیاسی ڕێگه‌ی پێنادرێت بۆ خوێندنی ماسته‌ر له‌ زانكۆ وه‌ربگیرێته‌وه‌ كه‌ به‌ ئێستاشه‌وه‌ خوێندنی باڵا و وه‌رگتنه‌وه‌ له‌ زانكۆكانی كوردستان له‌لایه‌ن حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌ قۆرغكراوه‌. دیارە ئەمەش یەکەمین هەڵوێستی سیاسی دەبێت لەگەڵ پارتی، کە لەبەر پرەنسیپ و مەبدەئەکانی وازدەهێنێت، هەربۆیە دوای زیاتر لە ١٤ ساڵ لەپێناو مەبده‌ئو بنەماکانی، ڕووبەڕووی هەمان بەرەنگاری دەبێتەوە.  پاشان به‌ناچاری ده‌بێته‌ مامۆستای ئاماده‌یی له‌ “دواناوه‌ندی ئالانی كوران” له‌ “هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه”‌، كه‌ هه‌مان  قوبخانه‌بووە کە‌‌ پێشتر خوێندنى ئاماده‌یی تێدا ته‌واوكردووه‌.  دواى ساڵى ٢٠٠٣ و  ڕووخانی حكومه‌تی (عێراق – به‌عس)، به‌مه‌به‌ستى  خوێندنی ماسته‌ر ڕووده‌كاته‌ به‌غدا و له‌ زانكۆ (نه‌هره‌ین) ده‌ست به‌ خوێندن ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئاسایشى شاره‌كه‌، خوێندنه‌كه‌ی تا‌ ساڵی ٢٠٠٧ دواده‌خات و دواجار به‌ پله‌ی زۆر باش ماسته‌ره‌كه‌ى ته‌واو ده‌كات.
له‌دواى خوێندنى ماسته‌ره‌كه‌ى ده‌بێته‌  خوێندکاری دكتۆرا، به‌لام ئه‌م قۆناغه‌ى خوێندنى جیاواز بوو، چونكه‌ كاتێك بڕوانامه‌ى دكتۆراى پێ به‌خشرا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بێت.
 کاری ڕێکخراوەیی و چالاکی مەدەنی
لەتەک كاری ئه‌كادیمی، یوسف محەمەد یه‌كێك ئه‌بێت له‌ كه‌سه‌ چالاكه‌كانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌مه‌ به‌جۆرێك ده‌بێت له‌ ئاستی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ كارده‌كات و ئامانجی سه‌ره‌كیان پێشخستنی به‌هاكانی دیموكراسی، شه‌فافیه‌ت، هه‌ڵبژاردن، پرسی ژنان و مافی مرۆڤ ده‌بێت. کە دواتر لەپێناو سەرخستنی ئەم بنەمایانە گیشتە کۆشکی پەرلەمان و زیاتر کاری بۆ دەکردن. له‌مه‌دا لێكچواندن و هاوشێوه‌یى له‌ نێوان ژیانى یوسف محه‌مه‌د و باراك ئۆباماى سه‌رۆكى پێشوى ئه‌مریكا هه‌یه‌، چونكه‌ ئۆباماش‌ توانی له كاركردنى ‌ كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییه‌وه‌ بگاته‌ كۆشكی سپی.
له‌گه‌ڵ کار و چالاكیه‌ مه‌ده‌نیه‌كانى ‌ ساڵی (٢٠٠٧)، په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كى  مه‌ده‌نی به‌ناوی “بزووتنه‌وه‌ی هه‌تاكه‌ی” كه‌ ئامانجیان دروستكردنی فشار بووه‌ بۆ سه‌ر حكومه‌ت و حیزبه‌كان تاكو له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ڕووبەڕوو‌ی گه‌نده‌ڵى ببنه‌وه،‌ كه‌ دواتر  یوسف ده‌بێته‌ ڕێكخه‌ری گشتی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌، به‌مه‌ش قۆناغى به‌ره‌و لوتكه‌ى ده‌ست پێده‌كات.
ئاشنابوون به‌ نه‌وشیروان مسته‌فا
ئاشنایه‌تى یوسف محه‌مه‌د و نه‌وشیروان موسته‌فا بۆ ساڵى ٢٠٠٧ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌و كات یوسف له‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ى كارى كردووه‌، نه‌وشیروان مسته‌فاش كۆمپانیاى وشه‌ داده‌مه‌زرێنێت، هه‌ر چه‌نده‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ پێشتر له‌ ڕێگه‌ى نوسین و بۆچونیه‌كانییه‌وه‌ ئاشناى نه‌وشیروان مستەفا بووه‌ و دواتر ده‌بنه‌ دوو که‌سى متمانه‌ پێکراوی یه‌کتر و دوو هاوڕێى زۆر نزیك، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى سه‌رنج و تێڕامان ده‌بێت بۆ به‌شێك له‌ خه‌ڵكى و تاڕاده‌یه‌ك نامۆیه‌ به‌ كولتوورى سیاسى كوردستان، به‌وپێیه‌ى یوسف محه‌مه‌د پیاوێكى پابه‌ندى ئاینى ئیسلام و له‌ خێزانێكى ئیماندار له‌دایكبووه‌ و باوك و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ده‌ستیان له‌ ڕیشه ‌داكوتانى حیزبێكى ئیسلامى هه‌بووه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا، پێشتر یه‌كێك ده‌بێت له‌  دامه‌زرێنه‌رانى یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رده‌مانێكى زۆریش جێگرى سكرتێرى گشتى ئه‌و حیزبه‌ بووه‌، كه‌ ئایدیا و تێڕوانینێكى پێچه‌وانه‌ى د. یوسفی هه‌بووه‌ و  ماوەیەکیش کەسی یەکەمی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران بووه‌ كه‌ پارتێكی چه‌پی ماركسی بوو.
بەڵام دیارە کە هەردوکیان یەکتریان ناسیووە گۆڕانکاری بەسەر بۆچوون و کاری حیزبایەتیاندا هاتووە، یوسف محەمەد وازی لە حیزبکەی هێناوە و نەوشیروان مستەفا لە یاداشتەکانیدا دەردەکەوێت، پابەندی پرەنسیپەکانی مارکسیەکان نەبووە و لە زۆر شوێنی کتێبەکانی نووکتەیان لەسەر دروست دەکات، هەم  ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی به‌جێهێشت و،  كۆمپانیای “وشه”‌ی بۆ بواری ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ دامه‌زراند. ئامانجی  كۆمپانیاكه‌‌، وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی ده‌ڵێت : “بۆ دانانی كاریگه‌ری بوو له‌سه‌ر سیاسه‌تی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی حیزب”. بۆیه‌ له‌و كاتەوە له‌گه‌ڵ یوسف محەمەد ده‌بنه‌ دوو هاورێی زۆر نزیك و به‌وته‌ی كه‌سه‌ نزیكه‌كانی نێوانیان زۆرترین متمانه‌یان به‌یه‌كتر هه‌یه‌.
خستنەڕووی ئەم زانیاریانە و چیرۆكى هاوڕێیه‌تی دوو فیگه‌رى دیارى گۆڕه‌پانى سیاسى كوردستان له‌ زارى خۆیانه‌وه‌ تام و چێژێكى زیاترى ده‌بێت، ‌ وه‌ك د. یوسف زیاتر باسى چیرۆكى یه‌كترناسین و درووستبوونى متمانه‌كه‌یان ده‌كات: “من كاتێكیش له‌ناو یه‌كگرتوو بووم، ئاشنابووم به‌ نووسین و دونیابینی نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌تایبه‌ت  تێڕوانینى بۆ مێژووی نوێی كورد كه‌ تاراده‌یه‌ك ڕوانین و بۆچونێکی جیاوازبوو.”
دواتر له‌ڕێگه‌ی “بزووتنه‌وه‌ی هه‌تاكه‌ی” په‌یوه‌ندی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و یوسف محەمەد به‌هێزتر ئه‌بێت، ئه‌و دەڵێت: “له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان بۆچوونمان سه‌باره‌ت به‌ حكومه‌ت، په‌رله‌مان، پرسی دیموكراسی و شه‌فافیه‌ت له‌یه‌كتره‌وه‌ نزیك بوو، ‌ بۆیه‌ هه‌ردوكمان  هه‌وڵمان بۆیه‌ك ئامانج ده‌دا، به‌ڵام ئه‌وكات ته‌نیا كۆمپانیای وشه‌ و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌بوو، هێشتا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست نه‌بووبوو. به‌س  ئه‌مزانی كه‌ كۆمپانیای وشه‌ پرۆژه‌یه‌كی سیاسییه‌، و وه‌ك مۆدێلێكی نوێى سیاسى  ده‌هاته‌ پێشچاووم،‌ چونكه‌ حیزبه‌كانی تر گه‌شتبونه‌ بنبه‌ست، وه‌ چاوەڕوان ئه‌كرا گۆمی مه‌نگی سیاسه‌ت له‌ كوردستان بشه‌ڵه‌قێنرێت.”
پاشان ساڵی (٢٠٠٨) نه‌وشیروان مسته‌فا، داوا له‌ یوسف محەمەد ئه‌كات،‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك مامۆستای زانكۆدا پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕه‌شنوسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و سه‌رنجی خۆیانی له‌سه‌ر بده‌ن، ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌رگیری ئه‌كات له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا.
دوای داده‌مه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى بەناوی “بزووتنەوەی گۆڕان”،  ده‌رفه‌تێكى باش بوو بۆ یوسف محەمەد، چونكه‌  له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ویستی به‌شداریكردنی هه‌بووه‌ له‌ سیاسه‌ت، به‌ڵام ئه‌و مۆدێلی حیزبه‌ ته‌قلیدیه‌كانی وه‌ك پارتی و یه‌كێتی به‌ چاره‌سه‌ر نه‌ده‌بینی و یه‌كگرتوش ناتوانێت هێزێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت‌، بۆیە  گۆڕان ئه‌و حبزبه‌ بوو كه‌ بتوانێت كاری ‌له‌گه‌ڵ بكات.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ساڵی (٢٠٠٩)  وه‌ك لیستێك به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كرد و توانی ٢٥ کورسی پەرلەمانی كوردستان بباته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وكات یوسف محەمەد هێشتا په‌یوه‌ندی نه‌كردبوو به‌ گۆڕانه‌وه‌.
شکستی سەرکەوتن بۆ پەرلەمانی به‌غدا
ساڵی ٢٠١٠، پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستی هێنا، زیاتر چاوی بڕیە بەغدا، بۆئه‌وه‌ی له‌ پەرلەمانی عێراق، وەک‌ هێزێكی كوردی نوێ دەرکەوێت و ئه‌و ته‌قلیده‌ له‌ به‌غدا تێپه‌ڕێنێت و سیاسه‌تی شه‌رمنانه‌ی كورد له‌ عێراق بگۆرێت. گۆڕان، به‌پێچه‌وانه‌ی پارتی و یه‌كێتی و زۆرینه‌ی حیزبه‌كانی تر، خاوه‌ن ئه‌ندامی زۆر و زه‌وه‌ند نه‌بوو وه‌ بۆ په‌رله‌مان و پۆسته‌ باڵاكان پشتی به‌ كه‌سانی بێلایه‌ن و چالاكی ناوكۆمه‌ڵگه‌ ده‌به‌ست، به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ی نوێ. هەربۆیە ‌دواتر‌ حیزبه‌كانی تریش هه‌وڵیاندا هه‌مان ستراتیژی گۆڕان بگه‌رنه‌ به‌ر، ئه‌ویش به‌هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی كه‌سانی گه‌نج و چالاك، كه‌ ئه‌مه‌ به‌ یه‌كێك له‌ داهێنانه‌كانی گۆڕان له‌ناو كایه‌ی سیاسی كوردستان دائه‌نرێت.
له‌م كاته‌دا یوسف محەمەد، ده‌بێته ‌یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام ناتوانێت ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبێنێت. به‌مه‌ش  نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ستبه‌رداری یوسف محەمەد نابێت.
چیرۆکی تەلەفۆنی ژمارەیەکی نەناسراو بۆ یوسف محەمەد
پاش سەرنەوکەوتنی بۆ پەرلەمانی عێراق، ڕۆژێك ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو په‌یوه‌ندی به‌ یوسف محەمەدەوە ده‌كات، كه‌   وه‌ڵامده‌داته‌وه‌ ‌ نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ :”ئه‌و داوایلێكردم سه‌ردانی بكه‌م بۆ باسكردنی پرسێك، به‌ڵام من ئه‌وكات سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی دكتۆراكه‌م بووم، بۆیه‌ پێموت ئه‌گه‌ر دوای تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ردانت بكه‌م ئاساییه‌؟ ئه‌و پێی ئاسای بوو. ‌ دواتر یه‌كترمان بینی و پێشنیازیكرد كه‌ ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی داده‌مه‌زرێنێت و منیش بووم به‌ ڕێكخه‌ری ئه‌و ژووره‌. ژووره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌ بتوانێت توێژینه‌وه‌ى سیاسى (پۆڵه‌سی په‌یه‌په‌ر) هاوشێوه‌ی ناوه‌نده‌كانی بیركردنه‌وه‌ دروستبكات بۆ ڕێنیشاندانی بزووتنه‌وه‌كه‌.”
حیزب و ئه‌كادیمیا
زۆرێك له‌ وڵاتان، به‌ لیبراڵ دیموكراته‌كانیشه‌وه‌، گرفتی زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان سیاسیه‌ پیشه‌گه‌ر و كه‌سانی ئه‌كادیمى، له‌به‌رئه‌وه‌ى سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌ز‌موون و به‌رژه‌وه‌ندی بڕیار ئه‌دات، به‌ڵام ئه‌كادیمی له‌سه‌ربنه‌مای تیۆر و به‌هاكان.  له‌ كوردستان دۆخه‌كه‌ له‌مه‌ زۆر ئاڵۆزتره‌. له‌ كۆی بریاربه‌ده‌ستانی كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی، زیاتر له‌ ٦٠% یان خاوه‌ن بڕوانامه‌نین یان ته‌نیا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریسیان هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ بڕیاردان دا بیركردنه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه‌ بۆیان، به‌ڵام یوسف محەمەد ئه‌ڵێت: ” نه‌وشیروان مسته‌فا جیاوازبوو، ئه‌و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باوەڕی به‌ عه‌قڵی نوێی ئه‌كادیمی هه‌بوو. زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانی ئێمه‌ بوونه‌ بڕیاری بزووتنه‌وه‌كه‌ و به‌شێكی زۆری كاره‌كانی ئێمه‌ش بوونه‌ بنه‌مای پاكێجی دانووستانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات.”
به‌ تێڕوانیىن به‌ چه‌ند ساڵى كاركردن و پێكهاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چۆنیه‌تی سه‌ركه‌وتن و پله‌ به‌رزبوونه‌وه‌ له‌ناو گۆڕان، ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌  زۆر ئاسنانتربوو به‌ به‌راورد به‌ حیزبه‌كانی تر، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ زیاتر ئاسان بوو بۆ كه‌سانی گه‌نج و ئه‌كادیمی. یوسف محەمەد كه‌ پێشتر له‌ نوسینگه‌ی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو پاسه‌وان بووه‌، به‌هۆی پله‌ی زانستی و چالاكی خۆیه‌وه‌ ده‌بێته‌ ڕێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و  له‌وێشه‌وه‌ ده‌بێته‌ ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ هاوشانی ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسییه‌ له‌ حیزبه‌كانی تر. پۆسته‌که‌ى یوسف هه‌مان پۆست و پایه‌ى ژماره‌یه‌ك هاورێی نه‌وشیروان مسته‌فایە كه‌ پێشتر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بوون و ببوونه‌ ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی و ده‌بوو له‌ ته‌نیشت یوسف محەمەد و چه‌ندین گه‌نجی تر دابنیشن، كه‌ ئه‌مه‌ بۆخۆی وه‌رچه‌رخانێكی جۆری بو له‌ سیاسه‌تكردنى كوردستان. جگه‌ له‌ هارمۆنی نه‌وه‌ی كۆن و نوێ، هارمۆنی كه‌سانی باكگراوندی فكری و كۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز كه‌ له‌وپه‌ڕی چه‌پ بۆ ئه‌په‌ڕی ڕادیكاڵ هیوای به‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ هه‌بوو وه‌ ئه‌یانتوانی پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌بێ ڕۆڵی كاریزمای نه‌وشیروان مسته‌فا كارێكی ئه‌سته‌م بوو.
گه‌نج و بێ هیوابوون له‌ سیاسه‌ت
له‌دواى خۆپیشاندانه‌كانی ١٧ ی شوباتی ٢٠١١، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌كادیمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ كه‌سانی  گه‌نج بوون ده‌ستبه‌رداری كاری په‌رله‌مانتارى بوون و دواتر له‌ ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دووركه‌وتنه‌وه‌. به‌بۆچونى هه‌ندێك كه‌س، ئه‌مه‌ به‌ چركه‌ساتی به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌زانن كه‌ چیتر  هه‌موو كارێك به‌ گه‌نج نه‌سپێرێت، له‌دواتر نه‌وشیروان  ژماره‌یه‌ك له‌ هاورێ دێرینه‌كانی ناوبزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی هێنایه‌ پێشه‌وه‌ و به‌رپرسیاری گرنگیشی پێدان. له‌به‌رانبه‌ردا له‌ناو كه‌سانی ئه‌كادیمیش باوه‌رێك هه‌یه‌ كه‌ سیاسه‌ت له‌ پراكتیك دا لێوانلێوه‌  له‌ ڕووداوى چاوه‌ڕوان نه‌كراو كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ له‌ مه‌بده‌ئه‌كانی خۆی لابدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت و، سیاسه‌ت وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی “ناشیرین و مه‌ترسیدار” وێنا ئه‌كرێت. به‌ڵام ئه‌بێت یوسف محەمەد كه‌ باكگراوندێكی ئاینى و ئه‌كادیمیه‌كی ئایدیاڵییه‌، چۆن له‌م گه‌مه‌یه‌ ڕزگاری بوبێت؟ ئه‌و ده‌ڵێت: “ئێمه‌ هه‌ر له‌ (بزووتنه‌وه‌ی هه‌تاكه‌ی)یه‌وه‌، ئه‌وه‌مان لاڕوون بوو كه‌ سیاسه‌ت له‌ كوردستان چ مه‌یدانێكی مه‌ترسیداره‌، به‌تایبه‌ت كه‌ تۆ ئه‌زانی چه‌ك و پاره‌ له‌ده‌ستى حیزبدایه‌‌ نه‌ك ده‌وڵه‌ت، بۆیه‌ گه‌مه‌كه‌ چه‌ند هێنده‌ قورستر ئه‌بێت، كه‌ دروسته‌ بوترێت ژیانی خۆتی له‌سه‌ر دابنێیت، به‌ڵام ئێمه‌ بۆ ئامانجی باڵا كارمان ئه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌‌ ئاماده‌بوونی ئه‌و قوربانیه‌ بده‌ین، تائێستاش ئاماده‌ین.”
ئیشکردن لەگەڵ نەوەی شاخ
له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ و  له‌به‌رئه‌وه‌ش كه‌ هێشتا بڕیار له‌ كوردستان له‌لایه‌ن نه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌درێت كه‌ به‌ شۆرشگێره‌كانی شاخ ناسراون و،  له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و تاكه‌كه‌سی دا ئاماده‌ن داهاتووی وڵاته‌كه‌یان بخه‌نه‌ به‌ر مه‌ترسی و لێواری جه‌نگ.! له‌ناو ئه‌م جۆره‌ سیاسیانه‌دا یوسف محەمەد به‌ژێر ڕۆشنایی مۆمی ناو به‌یداخه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شاخ سه‌رمه‌شقی بو به‌ره‌و په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێده‌كه‌وێت. ئاوها ده‌ربڕین له‌و دۆخه‌ده‌كات : “ئیشكردن له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی شاخ زۆر سه‌خته‌، چونكه‌ ئه‌و نه‌وه‌یه‌ نزیكه‌ى چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ شاخ ئیشی تێكدان و ڕووبەڕوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بووه‌، وه‌ زۆربه‌یان كه‌سانی بێ بڕوانامه‌ن، بۆیه‌ شتێكی ئه‌وتۆ له‌كاری حوكمرانی نازانن، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كێكه ‌له‌ خوێنده‌وارترین سه‌ركرده‌كانی شاخ و باوەڕی به‌وه‌هه‌یه‌ كه‌ ئه‌بێت حوكمرانی بدرێته‌ ده‌ست كه‌سانی شاره‌زا”.
نانی نیوەڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ده‌ستیپێكردنی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ نانخواردنى نیوه‌ڕۆ، به‌ره‌و‌ چێشتخانه‌كانی كولتووری كه‌ ‌زۆربینه‌ی كارمه‌نده‌كانی ئافره‌تبوون، به‌ئۆتۆمبیلێك  به‌ڕێكه‌وتین، هه‌ندێكجار خۆى شۆفێرى ده‌كرد و چه‌ند پاسه‌وانێكى كه‌ممان له‌گه‌ڵ بوو.
له‌ چێشتخانه‌كه‌ كارمه‌نده‌كان و زۆرێك له‌گه‌شتیاره‌كان ڕێزیان له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌گرت و به‌زمانى حاڵ‌ سه‌رسامبوون به‌ ساده‌یی و خاكی بوونی.
کام قسەی نەوشیروان مستەفا زۆر کاریگەری لەسەر یوسف محەمەد هەبووە؟
ڕۆژێك نه‌وشیروان موسته‌فا، ته‌له‌فۆن بۆ یوسف محەمەد ده‌كات و داوای لێده‌كات سه‌ردانی بكات، كه‌ ئه‌وكات یوسف محەمەد به‌هۆی سه‌رقاڵی به‌ خوێندنی دكتۆرا خۆی له‌ كاركردنی حیزبی دوورخستبویه‌وه‌. “كاك نه‌وشیروان بانگی كردم و وتی كه‌ پێی باشبوو، من سه‌رۆكایه‌تی لیستی گۆران بكه‌م، به‌ڵام داوامكرد كه‌ كه‌سێكی تر دیاری بكرێت و هه‌وڵمدا ڕازیبكه‌م، به‌ڵام وتی بیری لێبكه‌ره‌وه‌. دواتر وه‌ڵامی من ئه‌وه‌بوو ‌به‌هۆی دكتۆراكه‌مه‌وه‌ ناتوانم سه‌رۆكایه‌تی لیست بكه‌م، به‌ڵام كاك نه‌وشیروان به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ وتی “خۆ دكتۆراكه‌ی تۆ له‌وه‌ی ئێمه‌ گرنگتر نییه‌” ئه‌م قسه‌یه‌ زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بوو، چونكه‌ كاك نه‌وشیروان كاتی خۆی له‌ نەمسا بووه‌ زانكۆی به‌جێهێشتوه‌ و گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆشاخ .”
سیاسه‌ت وه‌ك ڕۆمانسیه‌ت
له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانى ٢٠١٣ هێشتا یوسف محەمەد وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری گۆڕان ده‌رنه‌كه‌وتبوو، كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌ سلوكى كه‌سایه‌تیه‌وه‌ هه‌بێت كه‌  وه‌ك مرۆڤێكی له‌سه‌رخۆ و ئارامە، ئه‌مه‌ش  ‌ له‌ كوردستان كه‌متر ده‌نگده‌ر  به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت، به‌ڵام شیلگیرانه‌ كه‌مپینی كرد و به‌ڵێنی به‌خۆیدابوو كه‌ ‌ دوای هه‌ڵبژاردن چی بكات؟  ” له‌ كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ كه‌متر بانگه‌شه‌م بۆخۆمكرد، به‌ڵكو بانگه‌شه‌م بۆ لیسته‌كه‌ كرد وه‌ به‌لێنیشیم به‌خۆمدا بوو كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگی گۆڕان و كورسیه‌كانی گۆڕان كه‌مبكات وه‌ خۆشم له‌ چوار كه‌سی یه‌كه‌می لیسته‌كه‌ نه‌بم، ئه‌وه‌ ناچمه‌ په‌رله‌مان و به‌رپرسیاری هه‌ڵده‌رگرم.” به‌ڵام له‌ دونیای نوێیدا سیاسه‌ت پره‌ له‌ چیرۆكی ملشكاندن و هه‌وڵدان بۆده‌ستگرتن به‌ كورسی ده‌سه‌ڵات. “من بریارم دابوو كه‌ ئه‌گه‌ر بشمكوژن له‌ ڕێچكه‌ی یاسا و سه‌روه‌ریى یاسا لانه‌ده‌م و له‌سه‌ر شانی هاورێكانیشم خۆم نه‌گه‌یه‌نمه‌ ده‌سه‌ڵات، ئێستاش باوه‌رم به‌وه‌هه‌یه‌.”
لەپاسەوانیەوە بۆ سەرۆکی پەرلەمان
له‌ ٢٩ ی نیسانی ٢٠١٤ دا، پاش ڕێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، یوسف محەمەد بویه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و یه‌كێك له‌ سێ پایه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات كه‌وته‌ ده‌ست نه‌وه‌ی نوێ. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت كه‌ هه‌ردوكیان له‌ژێر چاودێری په‌رله‌ماندان، له‌لایه‌ن مام و برازای یه‌كێك له‌ خاوه‌ن ده‌سەڵاترین بنه‌ماڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ئه‌برێت،  كه‌  ته‌نیا شه‌رعیه‌تی ده‌نگدان به‌س نییه‌ بۆیان، به‌ڵكو ئه‌وان خاوه‌ن هێزی چه‌كدارن، سه‌روه‌ت و سامان، ده‌زگای هه‌واڵگری، په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یوسف محەمەد ته‌نیا پشتیوانی نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌یه‌كی بێ چه‌كی بێ پاره‌ی  داخراو به‌ڕووی دونیادا و چاوه‌روانی ئه‌وه‌شی لێده‌كرێت چاودێرێكی ئازا بێت به‌سه‌ر حكومه‌ت و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كه‌ هه‌ندێك ئه‌مه‌ به‌ ڕۆمانسیه‌ت له‌ سیاسه‌ت ئه‌ژمارده‌كه‌ن.
چرکەساتی گەیشتن بە کورسی سەرۆکایەتی
له‌ باسی گێرانه‌وه‌ی چركه‌ساتی گه‌شتن به‌ كورسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یوسف محەمەد دۆخێكی “عاتیفی” زۆر كاریگه‌ری بۆ دروستبوو وه‌ چاوه‌كانی پڕ بوو له‌ فرمێسك وه‌ بۆماوه‌ی دوو خوله‌ك قسه‌ی بۆ نه‌كرا، له‌باره‌ى ئه‌وچركه‌ساته‌وه‌ ده‌ڵێت : “قه‌ت ناتوانم ئه‌و ڕۆژه‌ له‌بیربكه‌م، به‌تایبه‌ت كه‌ ده‌نگه‌كان جیاده‌كرایه‌وه‌.” من پرسیم ترست هه‌بوو له‌وه‌ی ده‌نگی پێویست نه‌هێنیت؟ ” سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، من ترسم نه‌بوو له‌وه‌ی ده‌نگی پێویست نه‌هێنم.” دیسان وه‌ستا و بۆماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك نه‌یتوانی قسه‌بكات. “له‌ كاتی بژاردنی ده‌نگه‌كان هه‌موو ساته‌ سه‌خته‌كانی ژیانم بیركه‌وته‌وه‌. ئه‌زانی من له‌خێزانێكی چینی مام ناوه‌ند بووم وه‌ زۆربه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانی كوردستان به‌سه‌ر ئه‌و چینه‌دا هاتووه‌، هه‌مو ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی چه‌شتبووم وه‌ نه‌وه‌ و هاوته‌مه‌نه‌كانم چه‌شتبویان  بیرمكه‌وته‌وه‌.”
وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن گه‌نجێكى وه‌ك یوسف محەمەد،  یه‌كێكی تر بوو له‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ بردنه‌ پێشه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات. بۆ یوسف محەمەد، ئه‌مه‌ به‌رپرسیاریه‌كی یه‌كجار قورسی له‌سه‌رشانی ئه‌و دروستكردوه‌. “من هه‌ستم به‌ به‌رپرسیاریه‌كی زۆرقورس كرد چونكه‌ سه‌ركه‌وتن و شكستی خۆم وه‌ك سه‌ركه‌وتن یان شكستی نه‌وه‌یه‌كی په‌راوێزخراو ئه‌بینی كه‌ زۆر زه‌حمه‌تی بینیوه‌. له‌و چركه‌ساته‌ ئاگام له‌وه‌ نه‌بوو ده‌وروبه‌رم كێی لێیه‌ و چی ئه‌ڵێن، چونكه‌ هێنده‌ كاریگه‌ری بووم به‌ قورسایی به‌رپرسیاریه‌كه‌. ئه‌مزانی كه‌ ئه‌بێت له‌ته‌واوی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی پێشخۆم جیاوازتربم، وه‌ ئه‌بێت ئه‌زمونێك بخه‌مه‌ڕوو،  هه‌ستی متمانه‌ به‌خۆبوون لای نه‌وه‌ی نوێ دروستبكه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز وا مامه‌ڵه‌م نه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر نه‌وه‌ی ڕابردوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ ته‌واوكردنی یه‌كتربوو، به‌ڵام دوای تێگه‌شتم ئه‌وه‌ زۆر سه‌خته‌ و له‌كۆتایدا باجی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خۆمم دا.”
ژیان له‌ هه‌ولێر
یوسف محەمەد له‌ دوو سه‌رده‌می جیاواز دا له‌ شاری هه‌ولێر ژیاوه‌، كه‌ له‌ یه‌كێكیان دا زۆر هه‌ست به‌ غه‌ریبی و ته‌نیايی ئه‌كات، و له‌وه‌ی تریان سه‌دان دۆست و هاورێی بۆ دروست بووه‌ و ئێستا دڵگرانه‌ كه‌ ڕێگه‌ ناده‌ن برواته‌ هه‌ولێر بۆ بینینی ئه‌و كه‌سانه‌ى‌ بوونه‌ هاورێ و دۆستی. “من له‌ سه‌رده‌می قوتابێتیم له‌ زانكۆ زۆر سه‌خت ژیام له‌ هه‌ولێر، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان زۆر جیاواز بوو كه‌ توانیم په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌دان كه‌سی ئه‌و شاره‌ دروست بكه‌م وه‌ ڕۆژانه‌ سه‌ردانیان ئه‌كردم و منیش ئه‌متوانی سه‌ردانیان بكه‌م.”
کەی ویستویەتی واز لە پۆستەکەی بێنێت؟
گه‌ییشتن  به‌ كورسی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌ستپێكردنی كاری ڕۆژانه‌
له‌ ڕابردودا، به‌هۆی هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو هێزی حوكمران و هاوپه‌یمان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پرسێكی زۆرگرنگ نه‌بووه‌، به‌ڵكو وه‌ك نوێنه‌ری مه‌كته‌ب سیاسی و حكومه‌ت بینراوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتاران، به‌ڵام یوسف محەمەد ویستی ئه‌و وێنه‌یه‌ بگۆڕێت وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت “زۆر به‌ قورسیش خۆم بۆ سه‌ختیه‌كانی ئه‌م ئه‌ركه‌ ئاماده‌كردبوو، بۆیه‌ توانیم به‌زوویی له‌گه‌ڵ له‌مپه‌ره‌كان ڕابێم. چونكه‌ من وه‌ك ده‌ستكه‌وت سه‌یری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانم نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌ك به‌رپرسیاریه‌كی قورس، وه‌ چه‌ندین جار حه‌زمكردوه‌ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ له‌سه‌ر شانم لابچێت، دیاره‌ مه‌به‌ستم هه‌ڵهاتن نیه‌ لێى “.
له‌ دۆخێكی وه‌هادا كه‌ مرۆڤ هێنده‌ هه‌ست به‌ فشار و به‌رپرسیاری بكات، وازهێنان یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كان. یوسف محەمەد ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ “زۆركات” ویستویه‌تی وازبێنێت. “ئه‌وه‌ی وایلێكردم بمێنه‌وه‌،‌ نه‌مویست له‌ به‌رپرسیاری ڕابكه‌م”.
پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
له‌ خولی پێشووی په‌رله‌مان و له‌ ساڵی ٢٠١٣،  به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته‌كه‌ى  مه‌سعود بارزانی درێژكرایه‌وه،‌ به‌ڵام ته‌نیا بۆماوه‌ی دوو ساڵ بوو،‌ له‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یوسف محەمەد ئه‌م پرسه‌ به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی مایه‌وه‌. “له‌و ڕۆژه‌ی چوومه‌ سه‌ر‌ كورسی سه‌رۆكایه‌تى پا‌رله‌مان، پرسی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمم له‌به‌رچاو بوو،  زانیم ئه‌و پرسه‌ چاره‌نووسی من دیاریده‌كات وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان.”
په‌رله‌مانی بێ ئه‌رشیف
یوسف محەمەد و فراکسیۆنی حیزبه‌كه‌ی وه‌ك گروپێكی “نامۆ” له‌ناو پا‌رله‌مان و حكومه‌ت ته‌ماشا ئه‌كران، چونكه‌ نه‌ ئه‌وشێوه‌یه‌ی یوسف محەمەدى پێگه‌یشتبووه‌‌ ده‌سه‌ڵات له‌ سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی پێشوتری ئه‌چوو، نه‌ کارکردنی حیزبه‌كه‌ی له‌ هیچ حیزبێكی تری كوردستان ئه‌چوو. كاتێك یوسف محەمەد گەیشته‌ په‌رله‌مان ته‌واوی ئه‌رشیفی په‌رله‌مان كۆكرابوویه‌وه‌ و هیچ شتێك له‌به‌رده‌ستی ئه‌و نه‌بوو تا بتوانێت سودی لێببینێت، ‌ئه‌مه‌ ته‌نیا له‌كاتی شۆڕش و كوده‌تادا ڕووده‌دات. “ته‌نیا شتێك هه‌مانبوو ئه‌وه‌بوو كه‌ ئه‌مانتوانی ڕاوێژ به‌ سكرتێری پێشوی په‌رله‌مان، كاك فرسه‌ت ئه‌حمه‌د بكه‌ین، ئیتر هیچی ترمان له‌به‌رده‌ست نه‌بوو.”
په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تى  گه‌ل، نه‌ك حیزب
له‌ مێژووی سه‌رۆكایه‌تی پا‌رله‌مانی كوردستاندا، پەرلەمان هه‌میشه‌ لاى ئه‌وهێزانه‌وه‌ بووه‌ كه‌ حكومه‌تیشیان پێكهێناوه‌، بۆیه‌ ‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ك نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بینراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتاران، ئه‌مه‌ زیاتر به‌دیاركه‌وت كاتێك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی كاریگه‌ر ده‌ركه‌وت،   یوسف محەمەد هه‌وڵیدا ئه‌وه‌ بگۆڕێت و ببێته‌ ده‌نگی خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن. هه‌رچه‌نده‌ حیزبه‌كه‌ی به‌شداری سه‌ره‌كی حكومه‌ت بوو. ئه‌و ده‌ڵێت: “من ویستم ئه‌و ته‌قلیده‌ بگۆڕم كه‌ حیزبه‌كه‌م چۆن بیری كرده‌وه‌ ئیتر له‌ هه‌رشوێنێك بم گوێبیستی حیزب ببم، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ویستێكیش له‌ناو گۆڕان هه‌بووبێت بۆئه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوابخرێت، ئه‌وه‌ لای من بایه‌خی نه‌بووه‌، چونكه‌ من به‌لێنم به‌خۆم دابوو، ئه‌گه‌ر ژیانم له‌سه‌ر دانابێت، به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌دا بكه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌شم كرد. به‌ڵام به‌گشتی وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هاوڕابوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نوێنه‌ری حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات نییه‌. بۆیه‌ كاتێك په‌رله‌مانتاران ده‌یانویست پرسێكی دیاریكراو بخه‌نه‌ به‌رباس ئه‌گه‌ر خۆشم هاوڕانەبومایه‌ ده‌مخسته‌ به‌رنامه‌ی كار.”
چۆن یوسف محەمەد بارزانی بردوەتە پەرلەمان؟
مه‌سعود بارزانی، تاكه‌ سیاسی كورده‌ كه‌ له‌ ١٩٩٢ ه‌وه‌ له‌ هه‌ره‌می سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دابوه‌. بارزانی ده‌رچوی هیچ ئه‌كادیمیایه‌ك نییه‌، به‌ڵام بریاره‌كانی ئه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان دروست ئه‌كات. بۆ پرسی ریفراندۆم بارزانی بریاریدابوو بچێته‌ په‌رله‌مان، ده‌بو یوسف محەمەد بیناسێنێت، واته‌ بارزانی بۆیه‌كه‌مجار له‌ په‌رله‌مانێك قسه‌ ئه‌كات كه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی سه‌ربه‌نه‌وه‌ی نوێیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌روا ئاسان نه‌بوو. “كاك مه‌سعود به‌رله‌وه‌ی بێته‌ په‌رله‌مان زۆر هه‌ستی به‌ قه‌له‌قی ئه‌كرد، به‌ڵام به‌ شاهیدی زۆر كه‌س توانیمان ئه‌و قه‌له‌قیه‌ی لا بڕه‌وێنینه‌وه‌. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ خولی پێشوی په‌رله‌مان و بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز، بارزانی حه‌زه‌ری هه‌بو له‌ سه‌ردانكردنی په‌رله‌مان، به‌ڵام توانیمان دوای دانیشتن و شێوه‌ی پیشوازیكردنی دۆخێكی ده‌روونی ئارامتری بۆدروست بكه‌ین.”
به‌ر له‌ كه‌وتنی شنگال، په‌رله‌مان بارزانی ئاگاداركردووەته‌وه‌
بارزانی له‌سه‌رداوای خۆی سه‌ردانی په‌رله‌مانیكرد بۆ ئه‌وه‌ی وتارێك له‌سه‌ر ریفراندۆم پێشكه‌ش بكات. یوسف محەمەد دەڵێت به‌ر له‌وتاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ بارزانی گفتوگۆمان له‌سه‌ر زۆربابه‌ت كرد، وتاره‌ی بارزانیش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ كه‌وتنی شنگال بوو، “هه‌ستم كرد بارزانی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی باشه‌. له‌ دانیشتنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ بارزانی باسی ئه‌وه‌م بۆكرد لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ ڕاپۆرتێكی زۆر وردی له‌سه‌ر به‌ره‌كانی شه‌ر و خاڵی لاوازی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كردووه‌ و حه‌زده‌كه‌م خۆت بیبینیت، ئه‌ویش زۆر پێیباش بوو. بۆ زانیاریشتیان له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بو له‌ جه‌له‌ولا بۆ شنگال، تیایدا مه‌خمور و شنگال  وه‌ك دوو خاڵی لاواز دیاركرابوو كه‌ چاوه‌روانی ئه‌وه‌كرابوو داعش هێرشبكاته‌ سه‌ر كوردستان وه‌ ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه‌مان دا به‌ بارزانی. ئه‌مه‌ به‌ر له‌ كه‌وتنی شنگال بوو.”
ئاماده‌كاری بۆ گێرانه‌وه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان
سه‌رۆكی په‌رله‌مان باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌و دانیشتنه‌دا به‌ بارزانی ڕاگه‌یاندوه‌ كه‌ په‌رله‌مان راپۆرتی وردی له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاماده‌كردوه‌. “ئێمه‌ به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی شاره‌زای بیانی و ناوخۆ كارمانكرد بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتیك بۆ دوو ئامانج. یه‌كه‌م چۆن ڕاپرسی بكەین و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، یان عێراق یان ئه‌مریكا به‌شداری پێبكه‌ین؟ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بده‌ین به‌ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان وه‌ چۆن پرۆسه‌كه‌ جێبه‌جێبكه‌ین كه‌ كورد كه‌مترین زیان بكات. دووه‌م خۆڕێكخستن بوو بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم. وه‌ ئه‌وه‌شم به‌ بارزانی ڕاگه‌یاند كه‌ په‌رله‌مان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌ بۆ دروستكردنی كۆمیسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنی به‌غدا ڕه‌تیكرده‌وه‌ ڕیفراندۆم بكات، ئێمه‌ كۆمسیۆنی خۆمانمان هه‌بێت”.
ئامۆژگاری بارزانی ده‌كات زمانی توند به‌كارنه‌هێنێت
یوسف محەمەد ده‌ڵێت بارزانی زۆر به‌ گه‌رمی پێشوازی له‌ كاره‌كانی په‌رله‌مان كرد و وتی: “وه‌ڵا ئیشی دروست ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌كردووتانه‌.” ئه‌و به‌رده‌وام بوو له‌ گێرانه‌وه‌ی گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی. “من داوام له‌ كاك مه‌سعود كرد، ‌ له‌ وتاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم نه‌رمتر قسه‌بكات و له‌ پرسی سه‌ربه‌خۆی دا پێویست ناكات به‌ زمانی هه‌ره‌شه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا قسه‌بكه‌ین و پێویست ناكات دوژمنی زیاتر بۆ خۆمان دروستبكه‌ین.” سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشنیازی بۆ بارزانی کردووە، له‌بری هه‌ره‌شه‌كردن له‌ به‌غدا، لیژنه‌یه‌ك بنێرێته‌ به‌غدا بۆئه‌وه‌ی داوای بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپای عێراق چه‌ندین ناوچه‌ی چۆڵكردووه‌ و پێشمه‌رگه‌ شوێنه‌كانی پركردۆته‌وه‌. وه‌ قسه‌كانی زۆر به‌دڵ بوو وتی ئه‌مانه‌ پێشنیازی زۆباشن. واش هه‌ستمكرد كه‌ به‌شێكی زۆر له‌و قسانە، له‌ وتاره‌كه‌یدا نوسرابوو له‌كاتی پێشكه‌شكردنیدا نه‌یخوێنده‌وه‌.”
به‌ر له‌ هاتنی بۆ په‌رله‌مان، بارزانی و تیمه‌كه‌ی ماركێتینێكی زۆریان له‌ ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ بۆ وتاره‌كه‌ی بارزانی كرد، كه‌ گوایه‌ داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات بریاری ڕیفراندۆم بدات، به‌ڵام وتاره‌كه‌ شتێكی تر بوو.
جیاوازی یوسف محەمەد و ‌ سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی تر
له‌كاتى گفتوگۆدا، هه‌ندێك پرسیاری ڕه‌خنه‌ ئامێزم له‌ یوسف محەمەد کرد به‌تایبه‌تى له‌وه‌ی كه‌ به‌شێك له‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌سانی پێش ئه‌و كردویانه‌ ئه‌ویش دوباره‌ی كرده‌وه‌، له‌وانه‌ دامه‌زراندنی راوێژكاری نوێ و به‌تایبه‌ت كه‌سانی گۆرانخواز، شكستهێنان له‌ هه‌مواركردنی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، پاسیڤترین خولی په‌رله‌مان بوو له‌ ده‌ركردنی یاسای نوێ، له‌چاودێریكردنی حكومه‌ت وه‌ك په‌رله‌مانه‌كانی تر سه‌ره‌را‌ی بوونى ‌گه‌نده‌ڵی، كه‌چى لێ پرسینه‌وه‌  له‌وه‌زیرێكیش نه‌كرا، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كه‌مترین بایه‌خی به‌ پرسی ژنان دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاواز بوو بایه‌خدان بوو به‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌، كرانه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕووی میدیا و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان، یه‌ك به‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی دایه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ ڕاوێژكاره‌كان وتی: “من ژماره‌یه‌ك راوێژكارم  بۆخۆم دامه‌زراند، كه‌ نه‌ئه‌گه‌یشتنه‌ ژماره‌ى په‌نجه‌كانى یه‌ك ده‌ستیش، به‌ڵام به‌هۆی به‌ربه‌ستی یاسایی نه‌متوانی ئه‌وانه‌ی پێشتر دامه‌زراون بیگۆرم، بۆیه‌ ناچاربوم خه‌ڵكی تر دامه‌زرێنم كه‌ گۆران و كه‌سانی بێ لایه‌نیشی تێدابوو. ئه‌وانه‌ی پێشوش به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تمان ئاماده‌كرد بۆ ڕاسپاردنی ڕاوێژكاره‌كان به‌ كاركردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی توانایان بزانین. به‌ڵام ڕاوێژكاری سه‌ربه‌ لایه‌نه‌كانی تریشمان دامه‌زراند پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆكرا. من چه‌ندین كه‌سم ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ گۆران و حیزبه‌كانی تریش پێشنیازیان كردبوو چونكه‌ توانایان نه‌بوو.”
یه‌كێك له‌وڕه‌خنانه‌ی تر كه‌ له‌ یوسف محەمەد ئه‌گیرێت، ئه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌‌یه‌وه‌‌ هه‌ندێك له‌ راوێژكاره‌كانی دوای ١٢ ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٥ بوونه‌ پارتی. ئه‌و بۆ ئه‌مه‌ دهڵێت: “ره‌نگه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ندێك كه‌س به‌هه‌ڵه‌دا چووبم.”
یه‌كێكیش له‌و كلتورانه‌ی كه‌هه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك یان ته‌نانه‌ت وه‌زیریش، كاتێك ده‌چێته‌ پۆستێك بۆ هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌وڵ ئه‌دات سوود له‌ كه‌سانی پێش خۆی وه‌ربگرێت، به‌ڵام یوسف محەمەد ئه‌ڵێت: “ڕاسته‌ من هیچ جارێك دانیشتن یان قسه‌م له‌گه‌ڵ سەرۆك په‌رله‌مانه‌كانی پێش خۆم نه‌كرد، ره‌نگه‌ بمتوانیایه‌ سودیان لێوه‌ربگرم.”
سه‌باره‌ت به‌ په‌یره‌وى ‌ ناوخۆ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی دروستكرد، به‌ڵام كاره‌كانی ته‌واونه‌بوو تا ئه‌وكاته‌ی په‌رله‌مان په‌كی كه‌وت. له‌ كرانه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕووی میدیا به‌گشتی و میدیای ئه‌هلی به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ خوله‌كانی پێشودا په‌راوێزخرابوون، به‌ڵام به‌شێك له‌ په‌ره‌له‌مانتاران پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ بۆته‌ هۆی دروستبوونی بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی له‌كاری په‌رله‌مان و ژیانی تایبه‌تی په‌رله‌منتاره‌كان كه‌وتووەته‌ به‌ر زوومی كامێراكان. “ئه‌وه‌ وانیه‌، چونكه‌ ئه‌بێت په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران له‌ژێرچاودێری خه‌ڵك دا بێت بۆ ئه‌وەی‌ ئیشی خۆی بكات،” سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ یاساكان و سستی په‌رله‌مان له‌ ده‌ركردنی یاسا، به‌شێكی ئه‌وه‌ ئه‌خاته‌ ئه‌ستۆی قه‌یرانی دارایی كه‌ ڕێگر بوو له‌ ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت كه‌ پێویستی به‌ بودجه‌ هه‌بوو. سه‌باره‌ت به‌ لێپرسینه‌وه‌ش، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دان به‌وه‌دا ئه‌نێت كه‌ نه‌توانرا لێپرسینه‌وه‌ له‌ هیچ وه‌زیرێك بكرێت، به‌ڵام ئه‌و شانازی به‌وه‌وه‌ ئه‌كات كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێك دا ژماره‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی ئاراسته‌ی حكومه‌ت كراوه‌ زۆر زیاتر بو له‌ چوار ساڵی خولی پێشوی په‌رله‌مان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌و ڕه‌خنانه‌ ڕەتده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ بایه‌خنه‌دانی ئه‌و ئه‌كه‌ن بۆ پرسی ژنان، به‌ باوه‌ربه‌خۆبونه‌وه‌ ئه‌ڵێت “ته‌حه‌دا ئه‌كه‌م هیچ خولێكی په‌رله‌مان به‌قه‌ده‌ر‌ ئێمه‌ بایه‌خی به‌ پرسی ژن دابێت، هه‌ر له‌ ده‌ركردنی یاسا تا بانگكردن و كاركردن له‌گەڵ رێكخراوه‌كانی بواری ژنان، تا ئه‌وه‌ی خۆیان نه‌خشه‌ رێگایه‌ك دابنێن بۆ ئیشكردن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ باشكردنی ره‌وشی ژنان. من یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووم كه‌ سه‌ردانی ئه‌نحوومه‌نی دادوه‌ریم كرد،‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ش‌ ئه‌وه‌بوو،‌ داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌م كرد كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مافی ژنانه‌وه‌ هه‌یه،‌ وه‌ك: یاسای باری كه‌سێتی كه‌ له‌ هه‌ندێك دادگا جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا.”
په‌رله‌مانی كراوه‌ و حكومه‌تی داخراو
بۆ تێگه‌شتن له‌ ئه‌زموونی سه‌ر‌ۆك په‌رله‌مانه‌ گه‌نجه‌كه‌ و تێگه‌شتن له‌ عه‌قڵی نه‌وه‌ی نوێ، كاری توێژینه‌وه‌ی پێویست نییه‌، به‌ڵكو ئه‌توانی دوو كه‌س بنێرێت، یه‌كێكیان بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆلای سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌ویتریان بۆ په‌رله‌مان بۆلای سه‌رۆكی په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ی دووه‌م ره‌نگه‌ به‌ پێنج خوله‌ك و بێ بوونی مۆڵه‌ت خۆی له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ببینیایه‌ته‌وه‌‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌ك هه‌ر نه‌یئه‌توانى برواته‌ ژوره‌وه‌، به‌ڵكو ره‌نگه‌ له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانیشه‌وه‌ بگیرایه،‌ ئه‌گه‌ر له‌ پێنج خوله‌كدا ئه‌و ناوه‌ی به‌جێنه‌هێشتایه‌.
یوسف محەمەد وتی “ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌نوسه‌كان له‌ حه‌وشه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ ڕووماڵی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان ئه‌كر، ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌كی ڕوون بوو بۆ ئه‌و دونیابینیه‌ جیاوازه‌ی كه‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌رێوه‌ ئه‌برد.”
شکۆی پەرلەمان لەچیدایە؟
هه‌نێك له‌ سیاسییه‌ ته‌قلیدیه‌كان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له‌ یوسف محەمەد ئه‌گرت كه‌ گوایه‌ “شكۆی” بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌هێشتبویه‌وه‌ چونكه‌ بێ پرسگه‌ و به‌رده‌وام خه‌ڵك ئه‌یتوانی سه‌ردانی بكات و رۆژانه‌ش له‌ناو خه‌ڵك دا بوو. وه‌ڵامى ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ ئه‌مه‌بوو: ” شكۆی پۆست ئه‌وه‌یه‌ له‌ناو خه‌ڵكی خۆتدابیت، بێ شكۆی ئه‌وه‌یه‌ له‌ شوێنی (خراپ) ده‌ر‌كه‌ویت. من شانازی ئه‌كه‌م له‌ خۆشی و ناخۆشی له‌ناو خه‌ڵك بووم. بۆنمونه‌ ئه‌و شه‌وه‌ی داعش هێرشیكرده‌ سه‌ره‌ هه‌ولێر، من له‌ناو خه‌ڵك دا بووم وه‌ سه‌ردانی ئیسكانم كرد و شاره‌كه‌م جێنه‌هێشت. له‌ كاتی مه‌ولودیش دا كه‌ خه‌ڵكی هه‌ولێر زۆر بایه‌خی پێ ئه‌دات من له‌گه‌ڵیان بووم وه‌ به‌شداری خۆشییه‌كانیانم كردوه‌.”
بەشێک لە نهێنیەکانی دوا هه‌مین دیدار له‌گه‌ڵ قونسوڵی توركیا له‌ هه‌ولێر
له‌دوای تێپه‌راندنی پرۆژه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ داننان به‌ ئیداره‌كانی رۆژاڤای كوردستان، حكومه‌تی توركیا زۆر به‌مه‌ نیگه‌ران ئه‌بێت و ده‌ستبه‌جێ قونسوڵی وڵاته‌كه‌ی ده‌نێرێته‌ لای یوسف محەمەد بۆ گه‌یاندنی نیگه‌رانی توركیا. دواتر هه‌ندێك زانیاری هه‌واڵیگری باسیان له‌وه‌كردبو كه‌ ئه‌و بریاره‌ توركه‌كانی كرد به‌ نه‌یاری سه‌رسه‌ختی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌كه ‌یوسف محەمەد نه‌یویست زۆر نهێنی هه‌یه‌ ئاشكرای بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ توركه‌كان زۆر به‌وه‌ نیگه‌ران بوون،” من به‌ قونسوڵی توركیام وت كه‌ ئه‌وه‌ بابه‌تێكی ناوخۆیی كوردستانه‌، وه‌ ئێمه‌ چۆن رێز له‌ هاوسۆزی توركیا بۆ توركمانه‌كان ده‌گرین، هیوادارین ئێوه‌ش رێز له‌ هاوسۆزی ئێمه‌ بۆ برا كورده‌كانمان له‌ سوریا بگرن. وه‌ باسی دۆخی كورد له‌ باكوریش كرا، و هه‌ندێك قسه‌ ئاڵوگۆڕكرا كه‌ ئێستا كاتی باسكردنی نییه‌.”
په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ میدیای ئه‌هلی
ساڵی ٢٠١٥، ڕاپۆرتێك بڵاوبوویه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوكاریكردنی دارایی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ هه‌ندێك كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی، ئه‌مه‌ش وه‌ك ره‌خنه‌ ڕووبەڕووی سه‌رۆكی په‌ر‌له‌مان بوویه‌وه‌ و باس له‌وه‌ كرا،‌ شێوه‌ی هاوكاریكردن و رابردوی یوسف محەمەد له‌گه‌ڵ میدیای ئه‌هلی وایكردوه‌ كه‌ ئه‌و پۆسته‌كه‌ی به‌كاربێنێت و پاره‌ ببه‌خشێته‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێك ده‌زگا. ئه‌و نكولی له‌ هاوكاریكردن و نزیكی خۆی له‌ میدیای ئه‌هلی ناكات. “مێژوی پشتیوانی من بۆ میدیای ئه‌هلی بۆ ئێستا ناگه‌رێته‌وه‌، به‌ڵكو من كاتێك ئیشی پاسه‌وانیم ئه‌كرد و ئه‌وكات تازه‌ هاوڵاتی ده‌رچووبوو، هه‌مووجار سێ بۆ چوار ژماره‌ی هاوڵاتیم ئه‌كری و به‌سه‌ر خه‌ڵك دا دابه‌شمكردوه‌، بۆیه‌ هه‌ر ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ بو وایكرد كه‌ به‌رده‌وام هاوكاریان بكه‌م، چونكه‌ زۆر گرنگن بۆ كۆمه‌ڵگه‌. دواتریش به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ میدیاكاران خۆیان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی نوێبوین كه‌ بتوانین به‌ یاسای پشتیوانی میدیای ئه‌هلی بكه‌ین”.
شه‌رعیه‌تی یاسای و شه‌رعیه‌تی شاخ
یوسف محەمەد به‌رهه‌می پرۆسه‌یه‌كی یاسایی و دیموكراسی پوخته‌، به‌ڵام بارزانی به‌رله‌وه‌ی سیفه‌تی یاسای وه‌ربگرێت، ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان، هه‌مان موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كردوه‌، بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و كۆنترۆڵكردنی به‌ یاسا و پرۆسه‌ی دیموركراسی ره‌نگه‌ تێنه‌گه‌شتن بێت له‌ دۆخی سیاسی ئه‌و ناوچه‌یه‌. پرسیاری ئه‌وه‌م له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد كه‌ ئایا به‌راستی باوه‌ری به‌وه‌ هه‌بو كه‌ ئه‌توانێت به‌ یاسا بارزانی بگۆرێت به‌بێ بوونی رێكکه‌وتنی سیاسی؟ یان ئه‌تویست به‌رپرسیاریه‌كی یاسای خۆی جێبه‌جێ بكه‌یت؟
ئه‌و ئاوا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “من ته‌نیاویستم ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ی له‌سه‌رشانم بو وه‌ك خۆی جێبه‌جێی بكه‌م وه‌ ئه‌ركی یاسایی. وه‌ك پێشتریش باسمكرد كه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژه‌وه ١٩ ی ئابم له‌بیربوو، ئه‌مزانی ئه‌وه‌ لوتكه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی منه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی پێشخۆم. وه‌ ئه‌وه‌شم له‌به‌رچاو بوو كه‌ ره‌نگه‌ ژیانی خۆمی له‌سه‌ر دابنێم. به‌ڵام من ئه‌مه‌وێت ئه‌و رۆژه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی من كۆتایی دێت، هیچ له‌كه‌یه‌كی یاسا شكێنیم له‌سه‌ر شان نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خۆم ببه‌مه‌وه‌ به‌سمه‌.”
نه‌وه‌ی فه‌یسبووك، نه‌وه‌ی شاخ
به‌شێك له‌ سیاسیه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌ناو گۆران و حیزبه‌كانی دیکە، یوسف محەمەد و كه‌سانی هاوته‌مه‌نی، به‌ نه‌وه‌یه‌ك ئه‌ژمار ئه‌كه‌ن كه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری فه‌یسبووك دان. سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ ره‌تناكاته‌وه‌ كه‌ فه‌یسبووك وه‌ك میمه‌برێكی گرنگ ته‌ماشا ئه‌كات كه‌ ئه‌توانرێت رای گشتی له‌سه‌ر پرسه‌ جیاجیاكان بزانیت. “كه‌س ناتوانێن كاریگه‌ری فه‌یسبووك له‌ دونیادا نادیده‌ بگرێت، فه‌یسبووك شۆرشی دروستكرد له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئێمه‌ش به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری ئه‌كه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ راست نیه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری فه‌یسبووك هه‌موشت ئه‌كه‌ین، به‌ڵام نادیده‌ی ناگرین.”
٢٣ی حوزه‌یران، ده‌ستپێكردنی رۆژه‌ سه‌خته‌كان
پاش شكستهێنانی كۆبوونه‌وه‌ و ڕێكکه‌وتنی حیزبه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان ده‌ستی به‌كاركردنكرد له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌رحیزبێك‌ به‌ پرۆژه‌یه‌ك به‌شداری ئه‌كات جگه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ پرۆژه‌یاسایه‌كی هه‌بێت بۆ ئه‌و پرسه‌، به‌ڵام له‌ ٢٣ حوزه‌یرانی ٢٠١٥، په‌رله‌مانی كوردستان بۆیه‌كه‌مینجار به‌بێ به‌شداری پارتی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد، كه‌ ئه‌وه‌ به‌ شكستێكی گه‌وره‌ی پارتی و بردنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر ئه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام رۆژانی سه‌خت دوای ئه‌مه‌ ده‌ستیپێكرد، چونكه‌ ده‌بوو له‌ دانیشتنی دووه‌م دا و به‌ر له‌ ١٩ ی ئاب یاسای هه‌مواری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم په‌سه‌ند بكرێت. پرۆژه‌كه‌ به‌ دڵی پارتی نه‌بوو، بۆیه‌ ئه‌و حیزبه‌ به‌هه‌مولایه‌كدا كه‌وته‌ په‌له‌قاژه‌ و چه‌ندین رێگای فشاری تاقیكرده‌وه،‌ به‌ڵام نه‌یانتوانی قه‌ناعه‌ت به‌ یوسف محەمەد بكه‌ن كه‌ ده‌ستبه‌رداری رێكاره ‌یاساییه‌كان ببێت.
په‌یامی یه‌كه‌می بارزانی بۆ یوسف محەمەد
رۆژی ٢٢ی حوزه‌یران كه‌سێك به‌نوێنه‌رایه‌تی بارزانی دوو په‌یام ئاراسته‌ی یوسف محەمەد ده‌كات كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت. “جه‌نابی سه‌رۆك سڵاوی بۆت هه‌یه‌، ئێمه‌ پێمان باش نییه‌ تۆ خۆت تێكه‌ڵ شه‌ری جه‌لالیه‌كان بكه‌یت كه‌ ئێمه‌ له‌ ١٩٦٤ ه‌وه‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌. تۆ كورێكی سه‌ركه‌وتویت و خۆت تێكه‌ڵ ئه‌و ململانێ مێژویانه‌ مه‌كه‌، بۆیه‌ تكایه‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ مه‌خه‌ره‌ به‌رنامه‌ی كار.”
وه‌ڵامی یوسف محەمەد بۆ نوێنه‌ره‌كه‌ی بارزانی: “من باوه‌ڕم به‌ ململانێی مێژوی نییه‌، من به‌رپرسیارێتی یاسایی خۆم جێبه‌جێ ئه‌كه‌م، ئێوه‌ش ئه‌توانن یان له‌ لیژنه‌ی یاسایی یان له‌ناو په‌رله‌مان یان دواتر كه‌مپینی بۆ بكه‌ن بۆ رێگریكردن. به‌ڵام ئه‌وان وتیان ئێمه‌ هیچ پرۆژه‌یاسایه‌كمان نابێت وه‌ ناشمانه‌وێت په‌رله‌مان موناقه‌شه‌ی ئه‌و پرسه‌ بكات. منیش پێمراگه‌یاندن كه‌ ئه‌وه‌ پرۆسه‌یه‌كی یاساییه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوه‌ستێت. وتیان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبیت ئه‌وه‌ هه‌موو شتێك تێكئه‌چێت له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، منیش وتم هه‌ركه‌س تێكی بدات به‌رپرسیاری ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ.”
یه‌كێك له‌ ره‌خنه‌كان له‌ پارتی و یه‌كێتی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردو حیزبەکە گیراوە له‌ رابردوودا، ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ ئه‌وان رێز له‌ په‌رله‌مان ناگرن و نایانه‌وێت په‌رله‌مان ببێته‌ شوێنی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پرسه‌ گرنگه‌كان، به‌ڵام به‌ بۆچونی یوسف محەمەد هۆكارەکەی ئه‌وەیه‌ پارتی پرۆژه‌یاسای نه‌بوو، ترسی زۆری له‌ به‌هێزی بونی په‌رله‌مان هه‌بوو وه‌ هاوپه‌یمانی ناو په‌رله‌مانیان لاوازبوو.
په‌یامی دووه‌می بارزانی بۆ یوسف محەمەد
له‌ په‌یامی دووه‌می بارزانی بۆ یوسف محەمەد جارێكی تر باس له‌ ڕاگرتنی پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت. “په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردین و جارێكی تر داوای راگرتنی پرۆژه‌كه‌یان ده‌كرد. منیش به‌راشكاوی وتم ئه‌گه‌ر دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر من په‌كی بكه‌وێت ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر گیانیشم به‌خشیبێت من نایه‌ڵم ئه‌و دانیشتنه‌ شكستبێنێت و به‌رده‌وام ئه‌بم. به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ وتیان له‌دوای ١٩ ئاب نابێت خۆت ئیعلان بكه‌یت وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم. من وتم كه‌ مه‌به‌ستی من وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم نییه‌، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی یاسایه‌ و رێگرتنه‌ له‌ دروستبونی بۆشایی یاسایی، بۆیه‌ من ته‌ماحی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم نییه‌، به‌ڵام له‌دوای ١٩ ئاب كاك مه‌سعود سه‌رۆكی هه‌رێم نییه‌ لای په‌رله‌مان”. هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی هه‌ستیاری پرسه‌كه‌ وه‌ به‌رپرسیاری ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ پاراستنی نهێنی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئاسایشی نیشتیمانییه‌وه‌ هه‌بێت، یوسف محەمەد پێشتیازیكرد كه‌ به‌شێك له‌و ورده‌كاری هه‌ره‌شه‌ به‌رده‌وامانه‌ی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ده‌كرایه‌ سه‌ری، بڵاونه‌كرێته‌وه‌ به‌ڵام وتی: “فشاری زۆر زۆریان ده‌كرد، ئه‌وه‌ جگه‌له‌ هه‌ره‌شه‌ی به‌رده‌وام، به‌ڵام من كۆڵم نه‌دا.”
شه‌وی كۆتایی ( ١٩ ئاب)، یه‌ڵدای په‌رله‌مان
سه‌ره‌رای بوونی ده‌رفه‌تی زۆر بۆ لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌ بنبه‌ست گەیشت. به‌ناچاری شه‌وی ١٩ ی ئاب نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش، (برێت مه‌كگۆرك) له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێنج حیزبه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ى‌ كوردستان له‌ هۆڵی (سه‌عد عه‌بدوڵا)ى شارى هه‌ولێر كۆبوویه‌وه‌ و تا به‌ره‌به‌یان هێشتنیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن، به‌س  ته‌نیا شتێك له‌سه‌ری ڕێكکه‌وتن ئه‌وه‌بوو كه‌ دانیشتنی په‌رله‌مان دوابخرێت، به‌ڵام یوسف محەمەد ڕه‌تیكرده‌وه‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بریارله‌ دانیشتنی په‌رله‌مان بدرێت. “سه‌رله‌به‌یانی ١٩ی ئاب، من كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێنج فراكسیۆنه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ كرد باسی ئه‌وه‌مكرد كه‌ ئایا ئه‌یانه‌وێت دانیشتن دوابخرێت، زۆرینه‌یان ره‌تیانكرده‌وه‌ و بۆیه‌ ناچاربوین بانگشی په‌رله‌مانتاره‌كان بكه‌ین بۆ دانیشتن و به‌ره‌و هۆڵی په‌رله‌مان ڕۆشتین، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌شبونی لیستی یه‌كگرتوو، نیسابی یاسایی ته‌واو نه‌بوو وه‌ دانیشتنه‌كه‌ شكستیهێنا.”
گه‌رانه‌وه‌ له‌ لێواری شه‌رێكی خوێناوی
دوای كۆتای هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی، په‌رله‌مان به‌رده‌وام بوو له‌ كاركردنی خۆی تا ١٢ ئۆكتۆبه‌ر، به‌ڵام له‌و رۆژه‌دا هێزه‌كانی سه‌ر به‌ پارتی دیموركراتی كوردستان له‌ بازگه‌ی پردێ رێگرییان له‌ یوسف محەمەد كرد ‌ بچێته‌ ناو هه‌ولێر،  له‌رۆژه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان په‌كی كه‌وتووه‌. له‌سه‌ر ئه‌مه‌ گۆران و به‌شێك له‌ حیزبه‌كانیی تریش دابه‌ش بوون. هه‌نێكیان پشتیوانی یوسف محەمەد ئه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ دا ئه‌نێن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دیموکراسی له‌ كوردستان. هه‌ندێكی تریش پێیان وایه ‌یوسف محەمەد له‌ راده‌ی مه‌ترسیداری پرسه‌كه‌ نه‌گه‌شتووه‌ و نزیك بوو له‌وه‌ى كوردستان بخاته‌ نێو جه‌نگێكی خوێناوی تر. ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ له‌ یوسف محەمەد ئه‌گرن ئه‌ڵێن: ‌”یاسای بوون و ڕاستبوون به‌ ته‌نیا به‌س نییه،‌ ئه‌گه‌ر هێزی سه‌پاندنیت نه‌بێت.”به‌ڵام یوسف محەمەد پێیوایه‌ جێبه‌جێكردنی یاسا له‌سه‌رو ئه‌و بیانوانه‌وه‌‌یه‌. “من ئه‌م توانی ئه‌و رۆژه‌ی پارتی ڕێگریكرد له‌ پردێ، بانگه‌وازم بكردایه‌ بۆ هێزی چه‌كدار و ره‌نگه‌ سه‌دان كه‌سیش كۆببوایه‌ته‌وه،‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ توندوتیژی زیاتری لێئه‌كه‌وته‌وه‌ كه‌ من له‌گه‌ڵ نیم. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ ئه‌م فشارانه‌ ناتوانێت بمگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و بروایه‌ی كه‌ ده‌ستبه‌رداری مه‌بده‌ئی یاسا ببم.”
ئاشتی یان یاسا؟
دوای ٢٠٠٣، یه‌كێك له‌ ره‌خنه‌كان كان ئاراسته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئه‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌‌ له‌پێناو ئاشتی و كۆتایهێنان به‌ دوئیداره‌یی، زۆر ته‌نازولی بۆ بارزانی كردوه‌ و تاراده‌یه‌كیش ئه‌و هۆكاربووه‌ كه‌ بارزانی ببێته‌ ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌ق له‌ كودستان و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانیش نه‌توانێت بیگۆرێت.
هه‌ندێكیش پێیانوایه‌ كه‌ تاڵه‌بانى‌ پێگه‌ی كوردستانی به‌هێزكرد و توانی كوردستان بباته‌ پێشه‌وه‌ له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری ئه‌ویش به‌ فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی. من پرسیاری ئه‌وه‌مكرد كه‌ ئایا یوسف محەمەد چه‌نده‌ ئەوەی به‌لاوه‌ گرنگه‌ ئه‌گه‌ر یاسا شكێنیش بكرێت، یوسف محەمەد پێیوایه‌ كه‌ خه‌بات له‌پێناو یاسا و چه‌سپاندنی یاسا پرۆسه‌یه‌كی هێواش و له‌سه‌رخۆیه‌، به‌ڵام نابێت پاشه‌كشه‌ی لێبكرێت. “ڕێكکه‌وتنی سیاسی ئه‌توانرێت هه‌میشه‌ بكرێت، به‌ڵام خه‌بات له‌پێناو چه‌سپاندنی یاسا ئه‌بێت هه‌رده‌ستپێبكات و قوربانیشی له‌پێناوا بده‌ین، ئه‌وه‌ى ئێمه‌ كردوومانه‌ بنه‌مایه‌كه‌ بۆ كه‌سانی دوای ئێمه‌ كاری له‌سه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ش گرنگه‌ كه‌ نه‌وه‌ی ئێمه‌ئاماده‌نییه‌ خه‌ڵك بكات به‌ قوربانی كورسی، به‌ڵكو ئاماده‌یه‌ خۆی بكات به‌ قوربانی.” ئه‌و ئاشتیه‌ك كه‌ یاسا تێیدا سه‌روه‌ر نه‌بێت به‌ شتێكی كاتی و له‌رزۆك ئه‌زانێت و بیرۆكه‌یه‌كی په‌سه‌ند نییه‌ به‌لایه‌وه‌.
ئاینده‌ی یوسف محەمەد، گه‌رانه‌وه‌ بۆ زانكۆ یان سیاسه‌ت؟
په‌یتا په‌یتا ‌له‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رلەمانی كوردستان نزیك ده‌بینه‌وه‌ و هیوایه‌كى ئه‌وتۆ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی یوسف محەمەد  بۆ هه‌ولێر نه‌ماوه‌،  به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ كه‌ دوای پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان  میراته‌كه‌ى ‌ ‌ یوسف محەمەد بۆ نه‌وه‌ى  داهاتووی  له‌ كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌.  ئه‌و “ڕێگریكردن له‌ پیێشێلكردنی یاسای له‌ په‌رله‌مان” به‌ گرنگترین بابه‌ت و وه‌ك میراتی خۆی ته‌ماشای ئه‌كات، كه‌ ئاینده‌ی سیاسی خۆی كرده‌ ‌ قوربانی له‌پێناو یاسا، به‌ڵام بۆ ئاینده‌ی ئه‌و وه‌ك فیگه‌رێكی سیاسی له‌ كوردستان پێناچێت به‌ ئاسانی گۆره‌پانه‌كه‌ به‌جیبهێڵێت به‌پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له‌ هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆی. “ماوه‌یه‌ك پشوو ئه‌ده‌م و خۆم له‌م ته‌پوتۆزی ململانێ حیزبیه‌ ئه‌ته‌كێنم، وه‌ جارێكی تر به‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ ده‌ستپێبكه‌مه‌وه‌ وه‌ هێشتا سه‌ره‌تامانه‌.”
سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ له‌ناو گۆڕان به‌ كه‌مێك قه‌له‌قیه‌وه‌ وتی: “تائێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تاكه‌ لایه‌نه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی من یه‌كبگرێته‌وه‌، به‌ڵام نازانم بۆ ئاینده‌ چۆن ئه‌بێت.”
پرسیارێك كه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی شۆك بوو بۆ من وه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌و وه‌ڵامه‌م له‌ یوسف محەمەد نه‌ ده‌كرد، بابه‌تی درووستكردنی میلیشیا و هێزی چه‌كدار له‌لایه‌ن ئه‌م نه‌وه‌یه‌ و خودی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. لێم‌ پرسی  له‌ناو ئه‌و هه‌مو هێزه‌ چه‌كدار و گروپه‌ نارێكخراوانه‌ چۆن ئه‌توانن سیاسه‌ت بكه‌ن؟ ئه‌و وتی: “نامه‌وێت ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بده‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ ره‌نگه‌ كاتی خۆی بێت.”
پێشتر یوسف محەمەد مامۆستای زانكۆ بووه‌، ئه‌و پێشتر دیموكراسی و تیوره‌كانی یاسایی له‌سه‌ربنه‌مای تێكسته‌كان شیئه‌كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا برواته‌وه‌ بۆ زانكۆ ئاخۆ ئه‌بێت هێشتا باوه‌ری به‌ تیۆره‌كان مابێت؟ “پێشتریش زۆر هانی قوتابیه‌كانم ئه‌دا كه‌ ته‌نیا له‌ تێكسته‌وه‌ سه‌یری دونیا نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ته‌ماشای ئه‌زموونه‌كانیش بكه‌ن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر گه‌رامه‌وه‌ ته‌نیا ئه‌توانم له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه‌ی خۆم شتی زۆر زیاتریان فێربكه‌م له‌سه‌ر واقیعی كوردستان، به‌ڵام سه‌ربه‌رزم كه‌ له‌كه‌یه‌ك به‌سه‌رشانمه‌وه‌ نییه‌ تا‌ سبه‌ینێ قوتابیه‌ك لێمبپرسێت كه‌ بۆچی خۆم به‌پێی ئه‌و بنه‌ما یاسایی و دیموكراسیانه‌ هه‌ڵسوكه‌وتم نه‌كردوه‌؟ به‌ڵكو من بۆخۆم نمونه‌یه‌كی زیندوم بۆ به‌ پراكتیكی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی باوه‌رم پێی هه‌بوه‌. وه‌ گه‌شبینم به‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ئه‌چێته‌ پێشه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئێستا بگه‌رێمه‌وه‌ بۆ پێش ١٩ ئاب، هه‌مان شت ئه‌كه‌مه‌وه‌ و باوه‌ڕم به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كردومه‌.”
لەدەرەوەی فەزای سیاسی جاریکی دیکە چەند پرسیارێکی کۆمەڵایەتی و گشتیم لێکرد، کە خەڵکی پێین خۆشە بیزانن، بەتایەتی ژیانی خێزانی و پەیوەدنی خزمایەتی و چەند بابەتێکی دیکە.
چیرۆکی هاوسەرگیری
ساڵی ٢٠٠٥، یوسف محەمەد له‌گه‌ڵ خانمێکی بنه‌ماڵه‌ی سه‌جادییه‌كانی شاری سنە بەناوی “شه‌یما” خان، پرۆسەی هاوسه‌رگیری پێکدەهێنن. چیرۆکی چۆنیه‌تی ناسینی شه‌یمای خێزانی به‌هۆی خوشكێكی یوسف محەمەد‌ەوە بووه‌. بەوپێیەی ئەوکات خوشکەکەی و و شەیماخان، هاوڕێی یەکتربوون.  لەبارەی پەیوەندیان و ڕۆمانسی بوونی سیاسیەکانەوە بەلامەوە گرنگ بوو بۆچوونی د. یوسف بزانم، كه‌  مرۆڤی سیاسی چه‌نده‌ ئه‌توانێت ڕۆمانسی بێت وه‌ هه‌ستی خۆی بۆ خانمێك ده‌رببڕێت، ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشتریش بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و سیاسییه‌ باكگراوندێكی ئیسلامی هه‌بێت: “ڕاستی من زۆر كه‌م سه‌رده‌می گه‌نجی ژیام، وه له‌گه‌ڵ شه‌یما‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت هه‌ستمان گۆڕییه‌وه‌ و دواتر هاوسه‌رگیریمان كرد.” ده‌رباره‌ی ڕۆمانسیبون و نوسینی نامه‌ و شیعر کە لەو سەردەمی پێش هاوسەرگیری گرنگی پێدەدرێت،  پرسیارم كرد، ئه‌و زۆر پێكه‌ونی وتی: “له‌ هه‌مو ته‌مه‌نم یه‌ك جار شیعرم نوسیوه‌ ئه‌ویش شیعرێكی سیاسی بوو”.
گوێگرتن لە گۆرانی و میوزیک
لەڕووی هونه‌ری و گوێگرتن له‌ میوزیكەوە ره‌نگه‌ چێژی هونه‌ری ئه‌و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جیاواز بێت، “من زۆر گوێ له‌ گۆرانیه‌كانی شه‌كیرا و موعین ئه‌سفه‌هانی ده‌گرم، له‌ كوردیش حه‌زم زۆر له‌ ده‌نگی عه‌دنان كه‌ریم، كانی، و په‌یوه‌ند جاف، كه‌مال محەمەد و زۆری تریشه‌.
حەزی بەکام جۆری خواردنە؟
بەردەوام جۆری خواردن و ژەمی خواردنی فیگەرە دیارەکانی کۆمەڵگە، جیگەی سەرنجی هاوڵاتیان بوون، لەم بارەوە سەرۆکی پەرلەمان باسلەوەدەکات زۆر حه‌زی له‌ سه‌روپێ و كه‌لانه‌ و قورمه‌ سه‌بزی ئێرانییه‌ “شه‌یمایش زۆر خۆش لێی ئه‌نێت، بێ ئێوه‌ ناخۆش،” ئه‌و وای وت.
مەرجی هاوسەگیری شەیما خان
هاوسەری  یوسف محەمەد، ‌ سه‌ره‌تا مه‌رجی هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ یوسف محەمەد بەڕووی ژیانی ئه‌كادیمی بروات و زیاتر له‌ سیاسه‌ت درو بكه‌وێته‌وه‌، “ئه‌وكاته‌ی هاوسه‌رگیریم كرد دوو ساڵ بوو وازم له‌ یه‌كگرتوو هێنابوو، وه‌ به‌رەو ژیانی ئه‌كادیمی ئه‌رۆیشتم، ئه‌وه‌ش خێزانمی زۆردڵخۆش كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كی تره‌وه‌ كه‌وتمه‌وه‌ ناو سیاسه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ش زۆر هه‌ست به‌ “زه‌مب” ده‌كه‌م، چونكه‌ ئه‌وه‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ بوو من له‌ سیاسه‌ت دوربكەومه‌وه‌، له‌و ڕو‌وه‌وه‌ من قه‌رزاری ئه‌وم.”
بۆچونی باوکی لەسەر نەوشیروان مستەفا و گۆڕان
باوكی یوسف محەمەد، وەک باسمانکرد، یه‌كێك بووە،‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی حیزبێكی ئیسلامی، وه‌ خێزانه‌كه‌شی كه‌سێكی ئیمانداره‌. بۆ من و خوێنه‌ره‌كانیشم گرنگ بوو بزانم، خێزانی یوسف محەمەد و‌ به‌تایبه‌تی باوكی بۆچونی چییه‌ له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا؟ ئه‌و وتی: “من سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حیزبێكم هه‌ڵبژاردووه‌ كه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی، به‌ڵام له‌ناو خێزانه‌كه‌م ئازادییه‌كی ته‌واوم هه‌بووه‌ له‌وه‌ چۆن بیربكه‌مه‌وه‌. بۆ نموونه‌، باوكم هه‌رگیز ڕێگر نه‌بووه‌ له‌وه‌ی من چۆن بیربكه‌مه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانیش، باوكم بۆچوونی زۆر ئه‌رێنی و باشه‌ له‌سه‌ر خودی گۆڕان و كاك نه‌وشیروانیش.”
ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یوسف محەمەد هه‌بووه‌
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ رۆڵ مۆدێلی ئه‌وبوون وه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌و هه‌بووه‌، ئه‌و هه‌م باوكی وه‌ك پیاوێكی هێمن و له‌سه‌رخۆ به‌ نموونه‌ی خۆی ئه‌زانێت، “من زیاتر له‌ژێر كاریگه‌ری كه‌سایه‌تی باوكم دابووم، كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی بانگخواز و له‌سه‌رخۆیه‌. به‌ڵام من له‌ ئیسلامه‌وه‌ به‌ها باڵاكانی وه‌ك به‌رگریكردن له‌ دادپه‌روه‌ری، كاركردن بۆ ئامانجه‌كانت و كۆڵنه‌دان فێربووم. باوكیشم له‌ ژینگه‌ی هه‌ورامان دا گه‌وره‌ بووه‌ كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ ناوچه‌یه‌كی لێبورده‌یی زۆر فراوانه‌ و له‌ڕووی دینیشه‌وه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری ته‌سه‌وفی ئیسلامیدان. ته‌نانه‌ت له‌ ڕووی ڕێژه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژنان، ناوچه‌ی هه‌ورامان باشترین ناوچه‌ی كوردستانه‌. ئه‌م ژینگه‌یه‌ كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر باوكم هه‌بووه‌ وه‌ له‌ڕێگه‌ی باوكمه‌وه‌ له‌سه‌ر منیش.”به‌ڵام لەڕووی سیاسیه‌وه‌ ڕاهێنه‌ر و ڕێنیشانده‌ری ئه‌و كه‌سێكی تره‌” هه‌م نه‌وشیروان مسته‌فا به‌هۆی بیر تیژ و قوربانیدان له‌پێناو گه‌له‌كه‌ی دا، وه‌ خوێندنه‌وه‌ی قوڵی ئه‌و بۆ ڕووداوه‌كان وه‌ ڕوبەڕوبوونه‌وه‌ی نادادگه‌ری وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت كردنم له‌گه‌ڵی زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بووه‌.”