۱۳۹۶/۰۷/۲۳

بارزانی لە شەوی ڕیفراندۆمدا چووە سەر گۆڕی كێ؟


نهێنیەكانی ئەم وێنەیە لە زاری بێرنارد لیڤیەوە:
‎ بەیانی ڕۆژی دوای ڕیفراندۆم بارزانی هەموو ڕاوێژكارە بیانیەكانی بانگێشت كرد بۆ كۆبونەوە لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم كاتێك بارزانیم بینی پێی گوتم “ئەم بەیانیە هەمان هەستی سەرۆكی فەرەنسام هەیە كاتێك ساڵی ١٩١٨ بەسەر ئەڵمانیەكاندا سەركەوتن گوتی ئێستا ئەتوانم بە ئاسودەی بمرم.
‎ برنارد لیڤی بەردەوام دەبێت لەگێڕانەوەكانی و دەڵێ: ‎بارزانی لە كاتێكدا توند پەنجەكانی گرتبوو وتی (ئێمە دوێنێ شەڕێكی ڕاستەقینەمان كرد و سەركەوتین من خۆشحاڵم كە بینیم گەلەكەم هەمان خەونی منیان هەیە كە پێش ٥٠ ساڵ چەكم هەڵگرت لەپێناویدا دژی ڕژێمەكانی عێراق و بەدرێژای ئەوەماوەیە چی ڕووی داوە و هەموو ئەوكارەساتانەی بەسەركوردا هاتوە ئێستا هەمووی دێتەوە بەرچاوم وەك كیماباران و ئەنفال و ڕاگواستن و زۆر نەهامەتی تر بەڵام بەدرێژای ئەو ٥٠ ساڵە باوەڕم نەبوو ڕۆژێك بێت ئەم ڕۆژە بەچاوی خۆم ببینم ئەمڕۆ خۆشترین ڕۆژی ژیانمە چونكە خەونەكەم هاتەدی.
‎ برنارد هێنری دەڵێ زۆرینەی ڕاوێژكارەكانی بارزانی هەتا كۆتا خولكەكان پێیان وابوو بارزانی دەستپێشخەریەكەی دوناڵد ترەمپ قبوڵ دەكات كە گرەنتی زۆری مادی و مەعنەوی بۆ كورد تێكدا بوو تاڕادەیەك پێشنیارێكی باشبوو بەڵام بارزانی پێی وابوو ئەم دەستپێشخەریە جێگرەوەی ڕیفراندۆم نیە خەونەكەی بەدی ناهێنێت.
‎بیرنارد لیفی لەسەر چركە ساتی پێش وتارەكەی بارزانی لە یاریگای فرەنسۆ حەریر لە ڕۆژی پێش ڕیفراندۆمدا دەڵێ (بارزانی پێی وتم لە پێش وتارەكەدا دەمزانی كە ڕیفراندۆم قوربانی دەوێت ئێمەش بەدرێژای مێژوو قوربانیمان وە ئەو شەهیدانەم دەهاتەوە بەرچاو كەلەم. پێناوەدا شەهید بوون، تەنها ترسی من لە پێش وتارە كەدا ئەوە بوو كە شەرمەزار نەبم لە بەردەمیاندا)
‎لەسەر شەوی دوای ڕیفراندۆم لیفی دەیگێڕێتەوە دەڵێ (بارزانی وتی شەو دوای كۆتایهاتنی دەنگدا لە گوندێكی بارزان بووم چومە سەر گۆڕی باوك و براكەم و دەردەڵی خۆم بۆكردن: بیرتە پێشتر پێم وتی قەت سەرنەوی ناكەم بۆكەس پێشمەرگەم هەروەك تۆ چۆن پێشمەرگە بویت سەرۆكایەتی بۆمن گرنگ نیە چونكە ئێستا كاتی سەكردە گەنجەكانە كە چاو نەترسن چاویان لە ئایندەیە ئەوەی ئەركی ئێمە بوو كردمان گرنگ نیە دراوسێكان ڕازین یانا).
‎لە بارەی مەترسیەكانی دوای ڕیفراندۆمەوە بارزانی بە لیڤی دەڵێ ( دوای ڕۆژێك لە ڕاگەیاندنی ئیسرائیل گەمارۆ خرایە سەر ئیسرائیل هەروەها بوسنە و چەندین وڵاتی كە لەكاتێ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیدا توشی گرفت بونەتەوە ،ڕیفراندۆمی كوردستانیش مەترسی هەیە ڕەنگە سنور و فرۆكە خانە كانمان لێ دابخەن و گەمارۆمان بدەن بەڵام ئێمە دەزانین ڕێگەیەكی سەختمان لە پێشە
‎ بەڵام ئایا ڕۆژ ئاوا و نەتەوە یەگرتوە كان برسی كردن و گەمارۆدانی گەلێك قبوڵ دەكەن كەسێ ساڵە لە پێناو ئازادیدا قوربانی گەورە دەدات بە درێژای هەزار كیلۆمەتر لەشەڕدایە دژی تیرۆر و هەزاران شەهیدی داوە )
‎ بارزانی بە چاوێكی توند و گرژەوە كە پڕبون لە تیڕوانینی توند باسی لە وەڵامدانەوەی كوردستان كرد بۆ هەرەشەكانی عێراق و دراوسێكانی
بارزانی ووتی ( مرۆڤی ژێر كاتێك دازانێ ئاسنێك گەرمە دەستی بۆنابات لێدەگەڕێ سارد بێتەوە، با وەڵامی هەر شتێكیش لێ گەڕێن بۆ كاتێ خۆی
ڕەنگە دراوسێكانمان لەسەرەتا دا نیگەران بن و هەڵوێستی توندیان هەبێت بەڵام بەهیوام درێژە نەكێشێت بەڵام ئەگەر هەر سوربون و بەردەوامبون لە دوژمنایەتی تا كۆتای ئەوە هیچ كێشەمان نیە چیان پێ خۆشە بابیكەن دڵنیاشم كەس ناتوانێ ئیرادەی گەلی كورد بشكێنێ بەڵام پێم وایە دەستدرێژی سەربازی ڕوو نادات ئەوەی دەیكەن ڕەنگە سزای بە كۆمەڵێ گەلی كوردستان بدەن بەبرسی كردن و
گەمارۆ دانی كوردستان )
‎برنارد لیڤی دەڵێ كاتێك بارزانی ئەم قسانەی كرد هەستم كرد ئامادەیە بۆ ڕوو بە ڕوو بونەوەی هەر هاوپەیمانیەتیەكی نیوان توركیاو ئێران و عێراق و
پشت ئەستورە و ترسی نیە .
‎برنارد لیڤی لە گێڕانەوەكەی بەردەوام دەبێت و لەبارەی كاتی راگەیاندنی سەربەخۆییەوە بارزانی ووتی( ئێمە هیچ كات نەمان ویستوە سەربەخۆی تاك لایەنە ڕاگەیەنین بەڵكو ئامادەی كۆبونەوە و دانوستانین لە گەڵ بەغدا و كاتی تەوایشیان پێدەدەین بۆ گفتوگۆ و لەبارەی دراوسێكانیشمانە چەندین جار پێم ڕاگەیاندوون ئێمە دەستێوەردان لەكارو باری ناوخۆی ئێوەدا ناكەین )
‎تێبینی/بەشێك لەقسەكانی لیڤیم وەرنەگێڕاوە كەزیاتر فوتێكردن و نەفەسی لۆبی بونی پێوەدیارە
‎لینكی وتارەكە كەلە ڕئژنامەی لیبراسیۆنی فەرەنسی بڵاو بوەتەوە لە كۆمێنتی یەكەم دائەنێ

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر