۱۳۹۶/۰۷/۲۹

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، نوسینگەی وتەبێژ، بۆ بڵاوکردنەوەی دەستبەجێ


٢٠ ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧
بەیاننامەی ووتەبێژ ھێزەرت ناوێرت
بارودۆخی نزیک #کەرکووک, عێراق
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیگەرانە بەھەواڵەکانی بەریەککەوتنی توندئاژۆیانە لەدەوروبەری شارۆچکەی ئاڵتون کۆپری لە باکووری عێراق. ئێمە لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەین و داوا لەھەموو لایەنەکان دەکەین ھەموو توندوتیژی و جووڵەیەکی ئیستیفزازکەرانە ڕابگرن و ھەماھەنگی بۆ چالاکیەکانیان بکەن لەپێناو گەڕاندنەوەی ئارامی.
لەپێناو ڕێگەگرتن لە ھەرجۆرە ھەڵەتێگەیشتنێک یان بەریەککەوتنی زیاتر ھانی حکومەتی ناوەندی دەدەین بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە بە سنوردارکردنی جوڵەی ھێزە فیدراڵیەکان لەناوچە جێناکۆکەکان بۆ تەنھا ئەوانەی بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ئەنجام دەدرێن. ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران عەبادی ھانیداین کە بۆ ھێزە فیدراڵیەکانی دەرکردووە بۆ پاراستنی ھاونیشتیمانیانی کوردی عێراق و ھان نەدانی ململانێ.
چەسپاندنەوەی دەسەڵاتی فیدراڵی بەسەر ناوچە کێشەلەسەرەکان لەھیچ بارێکدا دوخی ئەو ناوچانە ناگۆڕێت-بەناوچەی کێشەلەسەر دەمێننەوە ھەتاوەکو دۆخەکەیان لەڕێی دایەلۆگەوەو بەپێی دەستوری عێراقی چارەسەر دەکرێت. تاوەکو لایەنەکانیش دەگەنە چارەسەرێک ئێمە ھانیان دەدەین ھەماھنگی تەواو بکەن بۆ ئیدارەو ئاسایشی ئەو ناوچانە. بۆیە ئێستا ھەموو لایەنەکان پێویستە بچنە دایەلۆگەوە لەسەر بنەمای دەستوری عێراقی ھەروەک چۆن سەرۆک وەزیران عەبادی ئۆفەری دایەلۆگی کردو حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەئاشکرا قبوڵی کرد.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەند دەمێنێتەوە بەعێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیرو دیموکراسی و فیدراڵ, ھەروەھا بە حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراقیش وەک بەشێکی دانەبڕاوی ووڵات. بەردەوام دەبین لەکارکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی و حکومەتە خۆجێییەکان بۆ کەمکردنەوەی چەڵەمەو خۆ بەدوورگرتن لەبەریەککەوتنی زیاترو ھەروەھا ھاندانی دایەلۆگ.
ئێمە بەھەمان شێوە پابەند دەمێنینەوە بە کۆتاییھێنان بەشەڕی دژ بەداعش لەعێراق و داوا لەحکومەتی عێراق دەکەین ھەوڵەکانی لەوبوارەدا لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا چڕبکاتەوە تاوەکو ئەو ئەرکە تەواو دەبێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر