۱۳۹۶/۰۹/۰۷

تراجیدیای کوردان/ فەسڵێک لە کتێبی بیرەوەرییەکانی ھێنری کیسینجر وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا/ بەشی ٢


وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە:  ئەنوەر سوڵتانی
… بەڵام لە هەموو حاڵەتێکیشدا جەختمان لەسەر ئەوەیە هەمان ڕوانگەی شامان لەمەڕ دابینکردنی حاڵەتی بەرگری کوردان هەبێت. لە ماوەی ساڵی یەکەمدا وا دەردەکەوت کە هەوڵی نهێنی[ئێمە لەمەڕ] کوردان گەیشتبێتە ئامانج. لە ٥ی مانگی ئوکتۆبری ١٩٧٢ دا، من ڕاپۆرتێکی بەڕێوەبەری “سیا” “ڕیجارد هێلمز”م گەیاندە نیکسن، هێلمز کە دواتر بوو بە باڵوێزی [ئەمریکا لە] ئێران، ئاگاداری کردینەوە کە کوردان دوو بەش لە سێ بەشی سوپای بەعسیان بە خۆوە خەریك کردووە.
“وەزعی ڕژیمی بەعسی باش نییە … بارزانی کە شوێنی پتەو و قایمی گرتووە، درێژە دەدات بەوەی دوو بەش لە سێ بەشی سوپای عێراقی بە خۆیەوە خەریك بکات و ئیجازە نادات بەعسییەکان ببنە خاوەنی پێگەیەکی دڵنیا و لەوێوە کاری وێرانکاری و کوشت و بڕ لە ئێراندا بەڕێوە بەرن”.
شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست [مصر و ئیسڕائیل]، کە لە ساڵی ١٩٧٣ دا دەستی پێکرد، هەندێك تەنگ و چەڵەمەی نوێی بۆ ئێمە هێنایە کایەوە. ئەوە بووە هۆی بیرکردنەوەمان لەوەی ئایا پێویست بێت کەڵك لەو دەرفەتە وەربگرین و بە ئامانجی ڕووخاندنی ڕژیمی سەددام هانی هێرشی کورد بۆ سەر ناوچەکانی بەردەستی عێراق بدەین؟ ئێمە پێشنیاری ئەفسەرێکی ئاسایشی ئیسرائیلمان لەم بارەیەوە دایە دواوە – ئەم بڕیارە، لە ساڵەکانی دواتردا بوە هۆی مشت و مڕی زۆر.
ئەو ڕەخنەیەی لێمان دەگیرا، نموونەی کلاسیکی قارەمانیەتی ساڵانی زوو بوو. کاتێ کە شەڕی عەڕەب و ئیسرائیل ڕووی دا، تەمەنی “بەرنامەی نهێنی” هەندێک لە یەك ساڵ زیاتر بوو. کوردان داوای ژمارەیەکی کەم لە چەکی قورسیان دەکرد. ئەو تۆپخانەیەی کە ئێرانییەکانی لەسەر بوو، هەرگیز ریسکی ئەوەی پێ نەدەکرا کە لە سنوورەکانی ئێران دوور بکەوێتەوە. کوردان توانایی ئەوەیان هەبوو داکۆکی لە وڵاتە شاخاوییەکەی خۆیان بکەن و تانك و تەیارەکانی عێراق ئەستەم بوو بتوانن لەو شوێنانە بکەونە عەمەلیات کردن، بەڵام هێزی چەکداری سووکی کورد لە ناوچە دەشتاییەکانی ئەولاتری خاکی خۆیاندا دژ بە سوپای گەورەی عێراقی کە بە چەکی قورسی پێشکەوتووی سوڤیەتی چەکدار کرابوون و سەدان تانکیان لەگەڵدا بوو، هیچ بەختێکیان نەدەبوو. هێرش بردنیان بۆ ئەوپەڕی پێگەکانی خۆیان، لەناوچوونی هەموو هێزە سوپاییەکەی کوردی زامن دەکرد.
مەسەلەکە بە تایبەت بۆیە وای لێ هاتبوو کە بە پێچەوانەی نەریتی پێشوو، عێراقییەکان هێزێکی بەرچاویان تەرخانی یارمەتیدانی لایەنی عەڕەب لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەکردبوو. وەك “هێلمز” ساڵێك پێشتر ئاگاداری کردبووینەوە، ئێستاش کوردان بە بەردەوامی دوو بەش لە سێ بەشی سوپای عێراق بە خۆیانەوە خەریك دەکەن. جا سەمەرە نەبوو دوای ئەوەی نێوانی عێراق لەگەڵ سووریا تێكچوو، “تەنیا بریگادێکی سوپای عێراق بە حیسابی جوغرافیایی نێررایە شەڕی ئیسرائیل.” شەڕیش وشەیەکە لە ڕووی “تواضع”و ئەدەبەوە دەگوترێ، دەنا بریگادە عێراقییەکە بە خێراییەکی ئەوتۆ نەنێرران کە بتوانن بگەنە بەرەی شەڕ، وا دیار بوو دە ڕۆژی پێ چووبێ بۆ ئەوەی بگەنە دەوروبەری ناوچەی پێکدادانەکە و تەنانەت دوای ئەویش بە تەواوەتی لە بەرەی شەڕ دوور ڕاگیرابوون. تاقە زیانێکیش کە لە شەڕدا لێیان کەوت لە تەقەکردنێکدا بوو، کە لەگەڵ “بریگادێکی سعوودی بۆیان هاتبووە پێشێ – ئەوانیش بە هەمان شێوە، دە ڕۆژی پێچووبوو بۆ ئەوەی بگەنە ناوچەیەك کە گوێیان لە تەقەی شەڕ بێت. ئەم دوو شەڕکەرە ناشەڕانییە لە دوا ڕۆژی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێك ئاڵان. هەر دوو یەکەی عەڕەب کە ئاگایان لە بوونی ئەویتر نەبوو، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ڕووبەڕووی هێزەکانی ئیسرائیل بوونەوە و دەستیان بە تەقەکردن [لەیەکتر[ کرد.
بیرۆکەی ئەوەی شەڕی چریکی بەڕێوە ببرێت، درەنگ هاتە گۆڕێ، ئەویش لە کاتێکدا کە شەپۆلی شەڕ لە بەرەی میسر – ئیسرائیل دا گەڕابوە دواوە. لە ١٥ی ئوکتۆبر واتە نۆهەمین ڕۆژی شەڕ، ڕاست لەو ڕۆژەدا کە ئیسرائیل لە سەحرای سینا هێزێکی میسری بە توندی گەڕاندبۆوە دواوە، ئێمە پەیامیکی خێرای بارزانیمان پێگەییشت کە تێیدا ڕای ئێمەی خواستبوو بۆ ئەوەی ئایا نەسیحەتی ئەفسەرێکی ئاسایشی ئیسرائیلی وەربگرێ کە پێشنیاری پێکردبوو هێرش بکاتە سەر دەشتاییەکانی خاکی عێراق یان نا. ئەوە ڕاست لەو چەشنە پێشنیارانە بوو کە ئەو ئەفسەرە ئاسایشییانە دەیکەن وا دەیانەوێت ئیعتباری خۆیان لە وڵاتەکەیاندا بەرنە سەرەوە، ئێمە هەرگیز داخوازییەکی ئەوتۆمان لە ‘تەلئەڤیڤ’ەوە پێ نەگەیشت.
پەیامەکە، بە شێوەی ئاسایی لە ڕێگای “سیا”وە گەیشت و “ویلیام کۆلبی” – بەڕێوەبەری نوێی “سیا” کاتی بەفیرۆ نەدابوو و دەست بە جێ دژ بە هەر چەشنە پەرەپێدانێکی شەڕ وەستابوو. کاتێ ئێمە ڕاوێژمان لەگەڵ شادا کرد کە زیاترین کەرەسە و ڕاوێژکاری ئاراستەی کورد دەکرد، ئەویش ڕوانگەی “کۆلبی” پەسند کرد و گوتی کورد بۆ ئەوە چەکدار نەکراوە عەمەلیاتی هێرشکارانە بەڕێوە ببات ئەویش لە دەشتاییەکاندا. پێشنیاری ئیسرائیل وا هەبوو “کارتی کورد” بە تەواوی لە ناو ببات.
منیش پەسەندی مەسەلەکەم کرد. هەروەها بیرم لەوە دەکردەوە کە عاقڵانە نەبێت کورد زۆر بە زەقی بە سەڵاحیەتی تاکتیکیی ئیسرائیلەوە ببەسترێت و لەو ڕێگەیەوە ڕق و کینەی وڵاتانی عەڕەب بخرێتە گیانی کورد کە هەر ئەو دەمیش ئابلۆقە درابوو. هەربۆیەش، لەسەر پەسەندی نیکسن، من ئەم پەیامەم لە ڕۆژی ١٦ ی ئوکتۆبردا، بۆ بارزانی نارد: “ئێمە لامان وا نییە – دووپاتی دەکەمەوە، لامان وا نییە لە بەرژەوەندیی ئێوە دابێت ئەو هێرشە عەسکەرییەی ئیسرائیلییەکان پێیان پێشنیار کردوون بەڕێوەبەرن.”
هەر بڕیارێکی جیا لەوە، دەبوە هۆی لە ناوچوونی کوردان بە بێ ئەوەی یارمەتیەکی ئیسرائیلیش بدات. بارزانی پەیامی منی هەر ئەو ڕۆژە پێ گەیشت کە جەنەڕاڵ “ئەریان شاڕۆن” بە هێزە چەکدارەکەیەوە کاناڵی سوێزی تێپەڕ کرد. شەش ڕۆژ دواتر ئاگر بەس باڵی بەسەر شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کێشا.
کۆتایی خودموختاری کورد
وەک ئاکامێکی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ڕاست بەو ڕادەیەی وا ئەنوەر سادات زیاتر لە وڵاتە یەکگرتووەکان [ی ئەمریکا] نزیک دەبووەوە، پێداگرتنی سۆڤیەت لەسەر عیراقیش بە هەمان ڕادە زیاتر دەبوو. بۆ یەکەم جار، سۆڤیەت دەستی بە ناردنی تۆپخانەی قورس بۆ سەددام حوسەین کرد، کە ئەویش لە بنەڕەتدا ستڕاتیجی عیراقی دژ بە کوردان دەگۆڕی. هەتا ساڵی ١٩٧٣ سوپای عیراقی تەنیا لە هاویندا عەمەلیاتی لە چیاکان بەڕێوە دەبرد و لە سەرەتای زستاندا دەگەڕانەوە پێدەشتەکان.
لە زستانی ساڵی ١٩٧٤ دا بۆ یەکەم جار سوپای عیراقی لەو شوێنانەدا مانەوە کە بە هێرشی هاوینە گرتبوویانن و قایمکارییان تێدا کردبوو؛ ئەوەش واتای ئەوەی هەبوو کە شەڕی هاوینی دادێ لە قووڵایی ناوچە کوردنشینەکانەوە دەست پێدەکات. بەڕوونی دیار بوو عیراق دەیویست شوێنی قایمی کوردەکان تێک بشکێنێت. ئەم ستڕاتیجییە بوو بە هۆی نیگەرانیی زۆر لەبەر ئەوەی تۆپخانەی قورسی سۆڤیەتی توانای بە سوپای عیراقی دەبەخشی بتوانێت دەوری ئەو شوێنە قایمەی کوردان بدات کە تا ئەودەم لە گیران نەدەهاتن.
عیراقییەکان لە ١١ ی مارچی ١٩٧٤، ڕاست لەو ڕۆژەدا کە چوارساڵ پێشتر خودموختارییەکەیان پێشنیار کردبوو، پلانی نوێی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی ناوچە کوردییەکان ڕاگەیاند. لە پلانەکەدا، گەرچی بە شان و باڵی خودموختاریدا هەڵدەگوترا، بەڵام لە ڕاستیدا پێشنیاری چاوەدێری زیاتری سیاسی عیراق [بە سەر ناوچەکە] دەکرا و پێشنیارەکەی بەغداش لە هەڕەشە دەچوو.
کاتێ کە هەڵسووڕانی سوپایی دەستی پێکردەوە، هەموو وتووێژەکانی پێشوو سەبارەت بە سیاسەتی کوردی لە واشەنتۆنیش سەری هەڵدایەوە. شا، ئینزاری ئەوەی دەکرد کە تێکشکانی کورد تای تەرازووی هاوسەنگیی هێز لە عیراق تێکدەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی دەسەڵاتی لایەنە ڕادیکاڵ و سەر بە سۆڤیەتەکان لە ناوچە لە زیادی بدات. شا، هەروەها مەترسیی مەسەلەکەی بۆ سەر خەلیج و ئێران دەخستە بەرچاو.
*ئیسڕائیلیش داواکاریی خۆی بۆ یارمەتیدانی زیاتری کوردان ئاراستە کرد. لە ماوەی هاتوچۆی مانگی مەی ١٩٧٤ مدا، کە گەیشتە ئەنجامی بەرگری لە شەڕ لە بەرزاییەکانی گۆڵان [ی سووریا]، ‘گۆڵدا مایەر’ بە تایبەت بابەتەکەی چەند جار لەگەڵمدا باس کرد.
*بارزانیش گەلێک ئامادەی شەڕ بوو. تێکچوونی وتووێژ لەگەڵ بەغدا دەرەتانێکی بۆ خوڵقاندبووکە بتوانێت ئەو بەند وبەستانەی وا لە لایەن هاوپەیمانەکانەوە بۆی دانرابوو، شل بکاتەوە و دەسەڵاتی خۆی بە شێوەیەک دابمەزرێنێ کە گەرچی خۆی بە خودموختاریی دادەنا بەڵام جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ سەربەخۆییدا نەبوو.
ڕۆژی ١٦/٣/١٩٧٤ بارزانی دوو بژاردەی لەمەڕ ستڕاتیجیە پێشنیارکراوەکانی خۆی خستە بەر دەستمان: [ساڵانە[ ١٨٠ ملیۆن دۆڵار [یارمەتی] بۆ خودموختاریی تەواو، یان ٣٦٠ ملیۆن دۆڵار بۆ ئەو شتەی وا خۆی بە ‘ژێرخانی پێویست بۆ سەربەخۆیی’ ناوی دەبرد.
بارزانی یەکلابینی یەکی هەبوو کە بێ ئەو، نەیدەتوانی چەند جار خەبات لە پێناو سەربەخۆییدا بەڕێوە ببات. ئەو خەباتانە لە بنەڕەتدا دژ بە هێزە دەسەڵاتدارەکان بەڕێوە چووبوو و بە هۆی بڕوایەکی بەهێز و چەشنە گوێنەدانێکی حیساباتی ئاسایی لەمەڕ هاوسەنگیی هێزەکانەوە، تا ئەودەمیش هەر درێژەی کێشا بوو. بۆی هەیە ورەی بەرز زۆرجاران بتوانێت ببێتە جێگری هۆگەلی ماددی، بەڵام ڕادەیەکی دیاریکراوی عەینییەت لەو دیاردانەدا هەیە کە هیچ خۆ بەختکردنێک ناتوانێ بیانگۆڕێت.
تەفسیری بارزانی لە خودموختاری هەرگیز لە لایەن شا (یان لە لایەن تورکیاوە بۆ ئەو مەبەستە)، پەسند نەکرابوو. وڵاتە یەکگرتووەکانیش لە سەر ئەو هەڵوێستە نەبوو کە خۆی بە تەنیا هەموو ئەو پارەیەی وا بارزانی داوای دەکرد، ئاراستەی بکات. تەنانەت بڕێک کە ئەو داخوازی دەکرد لەو ڕادەیە تێپەڕیبوو کە وڵاتە یەکگرتووەکان گرتبوویە ئەستۆ. گۆنگرێسی ئەمریکیش، کە لە ساڵی ١٩٧٤ و لە لووتکەی کارەساتی واترگەیتدا بە شێوەیەکی سیستماتیک یارمەتییەکانی هیندوچینی وەستاندبوو، بێگومان هەرچەشنە داواکارییەکی لەمەڕ زیادکردنی یارمەتیی دارایی بەربڵاو بۆ شەڕێکی چریکی لە چیاکانی عێراق و نزیک سنوورەکانی سۆڤیەتی دەدایە دواوە. هەروەها کارێکی بەجێ نەدەبوو ئەگەر شا مەجبوور بکرایە بە ڕادەیەکی زۆر، دەست لە کاروباری وڵاتێک وەربدات کە هاوپەیمانی نزیکی سۆڤیەت بوو- لەکاتێکدا وڵاتەکەی خۆی سنوورێکی دوورودرێژی لەگەڵ سۆڤیەتدا هەبوو.
داواکاریی بارزانی بووە هۆپی دابارینی ڕێژنەی نامەی “کۆڵبی” کە چاوترسێنی هەرچەشنە زیادکردنێکی یارمەتی ئەمریکای دەکرد. ئەو دژایەتییەی کۆڵبیش ڕاست بە ڕادەی داواکارییە توند وتیژەکەی بارزانی دوور لەو واقیع بوو. هەموو چاوەدێرەکان لەگەڵ ئەوەدا بوون کە ئەگەر ستڕاتیجی نوێی عێراق بگیرێتە بەرچاو، ئەوا پڕۆگرامە مەوجوودەکەی ئەودەم – تەنانەت ئەگەر بە ئامانجی بەرگریش بوایە، هەر هەڵە بوو. من وەک ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، هەوڵی زیادکردنی یارمەتییەکەی کوردانم دا و داوام لە “دیک هێڵمز” و “بڕێنت سکۆگرافت” کرد پێشنیارێک بخەنە بەرچاو.
هێڵمز و سکۆگرافت لە سەرەتاکانی مانگی چواری ١٩٧٤ دا بۆچوونی خۆیان ڕاگەیاند کە بریتی بوو لە زیادکردنی یارمەتییەکان تاڕادەی نزیک بە دووقات. یارمەتی شاراوەی ئەمریکا لە ساڵانە ٥ ملیۆنەوە گەیشتە ٨ ملیۆن دۆڵار و ملیۆنێکیش بۆ یارمەتیدانی پەنابەران. شا موافەقەی کرد کە یارمەتییەکانی خۆی لە ساڵی ٣٠ ملیۆنەوە بگەیێنێتە ٧٥ ملیۆن دۆڵار. بریتانیا و ئیسڕائیلیش یارمەتییەکانی خۆیان لە هەمان ڕادەی پێشوودا هێشتەوە.
بۆئەوەی ستراتیجییەکی یەکگرتوو- ئەگەر نەکرێت “خواستی هاوبەش”ی پێ بگوترێت، بەرەوپێش ببەین، داوام لە هێڵمز کرد بە شا و بارزانی ڕابگەیێنێت کە،
“وەک دەبینن، بەرژەوەندیی ئەمریکا لەوەەدایە کە، (ئا) توانایەک بە کورد بدات بۆ ئەوەی لە وتووێژی ناسرانی مافەکانیان لەلایەن حکوومەتی بەغداوە، بنەمایەکی مەعقوولیان هەبێت؛ (ب) دەست وباڵی حکوومەتی عێراق ببەسترێتەوە، بەڵام (پ) نەک ئەوەی عێراق بە شێوەیەکی هەمیشەیی دابەش بکرێت لەبەر ئەوەی حکوومەتێکی سەربەخۆی کوردی لەباری ئابوورییەوە ژیانی نابێت و ئەمریکا و ئێران سوودیان لەوەدا نییە دەروازەی پێوەندیی باش لەگەڵ ڕێبەرایەتییەکی مەعقوولی عێراق ببەستن.
ڕێگاوشوێنێکی هاوچەشنیش بە ‘کۆڵبی’ درا.
گەرچی وا دەردەکەوت کە هەمووکەس لەگەڵ ئامانجەکاندا هاودەنگ نەبێت، بەڵام لە ساڵی ١٩٧٤ دا هەندێ لەو کەسانەی وا دەوریان لە مەسەلەکەدا هەبو، بۆچوونی جیاوازیان بوو. ڕێکخراوەی سیا، کە لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەبەری ئیش وکارەکان بوو،کەوتە دۆخی بەرنامەیەکی نوێوە. شا لە کیش و ماتیی بەرگریکردندا قەتیس مایەوە و بارزانی لە ڕێگەی ئەو یارمەتییانەوە کە ئاراستەی دەکرا و ئەویش لە ڕاستیدا هەر بەشی داکۆکیکردن لە خۆی دەکرد، کەوتبووە شوێن ئەوەی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت.
گرفتی پڕۆگرامی کۆڵبی ئەوە بوو کە زیاتر بۆ بەرگری لە چەرمە سەرێ خوڵقاندنی کۆنگرێس دانرابوو نەک بەرگریکردنی سەر زەوی. گرفتی ستراتجیکی بارزانیش ئەوە بوو کە تەنیا لە ڕێگەی شەڕی ئاسایی (سوپایی)یەوە دەکرا بگاتە ئامانج نەک لە ڕێگەی شەڕی چریکییەوە. گرفتی ستڕاتیجیکی کۆشکی سپی و ئێرانییەکانیش لەوەدا بوو کە خودموختاریی کورد پێویستی بە چارەسەر کردنی خێرا و دایمی هەبوو، چارەسەر کردنێکی ئەوتۆش ئەستەم بوو لە ڕێگەی دەرەتانی عەمەلیاتی نهێنی پەسند نەکراوەوە، دژ بە ویستی دژبەرێکی خاوەن ئیرادە، بەرهەم بێت.
بەگشتی، بەڕێوەبردنی ئیش وکار لە لایەن کوردانەوە شێوازێکی ئەوتۆی هەبوو کە ئەستەم دەتوانرا نیازە ڕاستەقینەکانیان بهێنرێتە دی. هەندێک جار تەواو بە داماوی دەهاتنە بەرچاو و گەلێ جاریش سەرکەوتوو و کەیف خۆش بوون. بۆ نموونە، شا لە ٢٧/٧/١٩٩٤ دا داواکارییەکی بە پەلەی بارزانی بۆ یارمەتی پێشکەش کردین و چاوەترسێی خۆیشی سەبارەت بە ئەنجامی مەترسیداری تێکشکانی بەربەرەکانیی کورد- لە ئێران و سەرانسەری خەلیجدا، خستە سەر.
چەند حەوتووی پێنەچوو کە لە سەرەتای مانگی ٩ دا بارزانی پێشنیاری هێرشکردنە سەر ناوچە نەوتییەکانی کەرکووکی پێکردین. ئێمە لە ١٨/٩ دا پێشنیارەکەمان دایە دواوە لەبەر ئەوەی نەماندەویست زنجیرەیەکی تر لە توندوتیژی نواندن لە دامەزراوە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا بخوڵقێنین وبیکەینە سەرباری ئەو قەیرانە ئەستەمەی نەوت کە ئەودەم لەئارادا بوو. بەڵام گوشاری ناوبەناوی بارزانی بۆ هێرشکردنی کوردان، ڕوانگەی ئەو لایەنانەی بەهێزتر دەکرد کە دژ بە یارمەتیدانی زیاتر دەوەستان و مۆڵەتی پێدەدان بڵێن ئەگەر کورد داوای چەکی زیاتر بۆ هێرشی مەزن دەکات، دەبێ دەرەتانی بەڕێ و جێی بۆ داکۆکیکردن لە شوێنەکانی خۆی هەبێت.
لە باری تیئۆرییەوە، هاوینی ساڵی ١٩٧٤ کاتێکی بەڕێ و جێ بوو بۆ پێداچوونەوەی بارودۆخەکە. هەرچۆنێک بێت، دوو کۆسپ لە سەر ڕێگەمان بوو و تەنیا ئەوانەی وا لە دەرەوەی مەسەلەیەک وەستا بن دەتوانن بەرانبەر بەو ڕووداوانەی وا لە کاتی ناچاریدا ڕوودەدەن، ڕەنگدانەوە بنوێنن.
هاوینی ساڵی ١٩٧٤ دارماڵی قەیران بوو. زۆرێک لەو قەیرانانە بانگی سەرنجی ئێمەیان دەکرد: لە مانگی مەیدا، هاتوچووی [من بۆ] سووریا؛ لە مانگی جووندا، سەفەری سەرەک کۆمار بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین و یەکیەتی سۆڤیەتی؛ لە مانگی جوولایدا، قەیرانی قبرس؛ لە مانگی ئۆگوستدا، هەڵسەنگاندنی سەرەک کۆماریی نیکسن؛ دواتریش، ڕاگواستن، قبرس، ڕەواندنەوەی ئاڵۆزیی، هەرەسی لایحەی بازرگانی، سیاسەتێکی بەبرەو لەمەڕ هێورکردنەوەی بارودۆخ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و، لە کۆتاییشدا سەرهەڵدانی تڕاجێدیای هیندوچین. کاتێکی کەم هەبوو بۆ ئەوەی ڕێبازمان لەمەڕ ناوچەی دوورەدەستی کورد بە شێوەیەکی سیستماتیک دیراسە بکەین.
لەوەش زیاتر، ئەگەر تەنانەت سیاسەتمەداران ڕووبەڕووی هیچ دژایەتییەکی دیکەش نەبوونایەتەوە، گومانم هەیە بیانتوانیایە بگەنە شتێکی باشتر لە بەرنامەکەی ئێمە. ئەگەر ئێمە لە ساڵی ١٩٧٢ دا ‘بەرنامەی نهێنی’مان بەڕێوە نەبردایە، کورد بەخێرایی تێکدەشکێنران.
دەست تێوەردانی دوو دەیە دەرفەتی پێدابووین کە لە گەڵ شێوازی کارەکانی سەددام حوسەیندا ناسیاوی پەیدا بکەین و ئەوەش گومانی کەمی بۆ دەهێشتینەوە کە کورد لە ڕێگەی تەسلیم بوونەوە کارهاسانی بۆ ئامانجەکانی خۆیان بکەن. تا هاوینی ١٩٧٤ بژاردەکانی ئێمە لە زیادییان نەدا. ئەگەر ڕێنوماییەکانی ‘سیا’مان ڕەچاو بکردایە و یارمەتی زیاتری داراییمان بۆ دەستەبەر نەکردایەن، کورد بە دڵنیاییەوە دەشکا. ئێمە ئەو بژاردەیەمان نەبوو کە پشتگیرییەکی زۆر لە شەڕێک بکەین کە لە باری مەنتیقییەوە ئەستەم و دوورەدەست و بۆ کۆمەڵانی خەڵکی ئەمریکاش دوور لە تێگەیشتن بوو. چونکوو سەرکەوتنی جێگەی داخوازی بارزانی پێویستی بە دەست تێوەردانی زۆری ئێران و پشتگیرییەکی زیاتر لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکان [ی ئەمریکا]وە دەکرد. بەڵام لەو کەش وهەوایەدا کە ڤیەتنام لەرزۆک ببوو، ڕۆژهەڵاتی ناڤین ناسەقامگیر بوو، و سیاسەتی لابردنی ئاڵۆزی کەوتبووە بەر هێرش، کردنەوەی بەرەیەکی نوێ، چارەنووسی هاوپەیمانێکی دیکەمانی بێ بەزەییانە دەخستە مەترسییەوە و بێگومان لە لایەن کۆنگرێسیشەوە دەدرایە دواوە.
کاتێ من لە ڕۆژی ٢٦/٨/١٩٧٤ دا کورتەیەکی عەمەلیاتی کوردیم بە سەرەک کۆماری نوێ ڕاگەیاند، ئاگادارم کردەوە کە شا نیازی ئەوەی هەیە هێزی سوپایی بنێرێت [ە کوردستان] (شا، پێشتریش یارمەتیدەرانێکی بە جل وبەرگی کوردییەوە ناردبووە ئەوێ)، ئینزاری ئەوەشم کرد کە سەرەڕای ڕواڵەتێکی هاندەر، ئەم کارە گەلێک بێ پایان و جێگەی مەترسییە. ئەگەر ‘فۆرد’ فەرمانێکی پێچەوانەی پێنەدایەم، ئەوا مەیلی خۆم ئەوە بوو مەسەلەکە بدەمە دواوە. بەڵام سەرەک کۆماریش پەسندی [پێشنیارەکەی شای] نەکرد.
من لەسەر ناوڕێیانێک مابوومەوە و گەیشتبوومە سەر دوو چارەسەری ناگوزیر. ئێمە یارمەتییەکی زۆر و بەردەواممان ئاراستەی کوردانی پەنابەر کرد. لە ٢٦ ی ئۆگوستیشدا فۆرد پەسندی ئەو گەڵاڵەیەی کرد کە باڵوێزی ئیسڕائیل ‘سیمشا دینیتز’ و من چەند هەفتەیەک بوو بە ئامادە کردنیەوە خەریک بووین. گەڵاڵەکە بریتی بوو لەوەی ئەو چەکە ڕووسییانەی وا ئیسرائیل لە شەڕی ساڵی ١٩٧٣ دا کەوتبووە دەستی، بدات بە کورد و ئێمەش لە بری ئەو، چەک و کەرەسەی ئەمریکی بدەینە ئیسرائیل (ئەوەش بوو بە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەحەتییەکی زۆر کە پێویستی بە چەند مانگ وتووێژی نێوان دائیرەکانی حکوومەت دەکرد). لە کۆتاییشدا نزیکەی ٢٨ ملیۆن [دۆڵار] کەرەسەی سۆڤیەتی ڕاگوێزرا، تا ئەو جێیەی کە کۆتایی بە هەموو ئەو چەکە سۆڤیەتییانەی لای ئیسرائیل هات کە شیاوی شەڕ لە ناوچە کوردییەکان بوون.
پایزی ساڵی ١٩٧٤ بوو. هێرشی عێراق بۆ سەر کورد لە زیادیی دابوو، ئێمە داواکاریی زیاتری کوردانمان لەمەڕ یارمەتیی زێدەتر پێدەگەیشت کە بەزۆری لە لایەن شای ئێرانەوە ئاراستە دەکرا. سیا دژ بە هەموو ئەو داواکارییانە دەوەستا؛ بۆ نموونە، لە ئوکتۆبری ١٩٧٤ دا ‘کۆڵبی’ ڕاپۆرتی ئەوەەی ڕاگەیاند کە باشترین هێڵی پێوەندیی بارزانی بۆ یارمەتی وەرگرتن لە ئێران و شوێنی سەرەکیی ئیدارەکەی کەوتۆتە مەترسییەوە. هەرچۆنێک بێت، پێی گوترا کە، “ڕادەی پشتگیری کردنی ئێمە بەرزتر نابێتەوە” لەبەر ئەوەی بۆی هەبوو نهێنیکاریمان لێ بشێوێنێت و ئەو نهێنیکارییەش گەلێک گرنگتر بوو لە داواکارییەکانی کورد:
“سەرجەم دەسگرۆییەکانی ئێمە لە بارزانی لە ماوەی ساڵانی دارایی ١٩٧٣ و ٧٤ و ٧٥ دا دەگاتە ٢٠ ملیۆن دۆڵار کە زیاد لە ١٢٥٠ تەن کەرەسەش دەگرێتە بەر… ئێرانییەکان دەتوانن هەموو چەشنە یارمەتییەک کە کورد پێویستی پێی بێت، ئاراستەیان بکەن و سیا وا بە باشتر دەزانی کە یارمەتیدانی کوردان بۆ ئێران بە جێ بهێڵرێت.”
بەڵام ئەگەر شا یارمەتی خۆی لە ڕادەی ٧٥ ملیۆن دۆڵار تێپەڕاندبێت کە تا ئەودەم ئاراستەی کوردانی کردبوو، ئەوا تووشی هەمان گرفت دەبێت کە ئیسرائیل تووشی هات. جا ئەگەر بێت و ئێمە چەکی جێگری بۆ نەنێرین، ئەوا ئەویش خۆی لاواز کردووە و ئەگەریش بینێرین، دەکەوینە شەڕێکی بێ ئەنجامەوە لەگەڵ کۆنگرێس.

۱۳۹۶/۰۹/۰۶

چه‌ندین نهێنى له‌ باره‌ى کەرکووک؛ ڕووداوى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، چۆن ڕوویدا؟ سەرتیپ وەیس کەریم


نهێنى ڕووداوه‌كان له‌ 15ى ئۆكتۆبه‌رو ڕۆژانى دواتر
ڕۆژى 15ى ئۆكتۆبه‌ره‌، فشاره‌كانى به‌غداو هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ته‌واوى زیادیكردوه‌، پارتى و یه‌كێتى هه‌ریه‌كه‌یان له‌رێگه‌ى كه‌ناڵى جیاوازه‌ په‌یامیان بۆهاتووه‌، له‌ باره‌ى هێرشكردن بۆ سه‌ر ناوچه‌ دابڕاوه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ى ژێر به‌ژێر به‌ر له‌ هێرشه‌كانى 16ه‌ى ئۆكتۆبه‌رى سه‌ر كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ نێوان گروپێكى نێو یه‌كێتى، له‌گه‌ڵ به‌غداو كۆمارى ئیسلامى ئێران.
دواى دروستبوونى مه‌ترسى راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، به‌ په‌له‌ ده‌گاته‌وه‌ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ سلێمانى، به‌ ئامانجى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى و ، گه‌یاندنى په‌یامى به‌غداو حه‌شدى شه‌عبى بۆ هه‌رێمى كوردستان و، گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا.
له‌م لاشه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌ نێوانى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى، له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وامه‌.
كۆبوونه‌وه‌ باڵاو به‌رفراوانه‌كه‌ى دۆكان، له‌ ئێواره‌ى 15ه‌ى ئۆكتبه‌ر ده‌ستپێكرد، دواى ئه‌وه‌ى بارزانى و فوئاد مه‌عسوم كۆسره‌ت ڕه‌سوول قسه‌ى خۆیان له‌ باره‌ى بارودۆخه‌كه‌ كرد، دواتر مه‌لا به‌ختیار داوا له‌ ئاماده‌بووان ده‌كات قسه‌ بكات، دواى رێگه‌پێدان، ده‌ڵێت ” به‌ر له‌وه‌ى بچمه‌ ناو باسه‌كه‌وه‌ ده‌مه‌وێ ئاماژه‌به‌وه‌بكه‌م، هه‌ستده‌كه‌م رێككه‌وتنێكى ژێربه‌ژێرى هه‌بێت له‌ باره‌ى هاتنه‌وه‌ى هێزه‌ عێراقییه‌كان بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى کەرکووک “. مه‌لا به‌ختیار، له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كات.
دواى قسه‌كانى مه‌لا به‌ختیار، بافڵ تاڵه‌بانى، به‌ ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت: هیچ رێككه‌وتنێكى ژێر به‌ ژێرى نییه‌، ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ته‌نها ره‌شنوسى پڕۆپۆزه‌ڵێكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى چه‌ند شوێنێك له‌ کەرکووک، به‌ هاوبه‌شى له‌ نێوان به‌غداوهه‌رێم، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پێنشیازه‌و نه‌بۆته‌ رێككه‌وتن.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانى، ڕووى قسه‌ى له‌ بافڵ تاڵه‌بانى، ده‌كات و ده‌ڵێت ” ئه‌گه‌ر پرۆپۆزه‌ڵێكتان له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ كردووه‌، كه‌واته‌ رێككه‌وتن كراوه‌و، ئێوه‌ به‌چ سیفه‌تێكى ره‌سمى ئه‌و كاره‌تان كردوه‌”.
له‌وه‌ڵامدا بافڵ، ده‌ڵێت “ڕاسته‌ من هیچ سیفه‌تێكى ره‌سمیم نییه‌، به‌ڵام په‌یوه‌ندى باشم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نى عێراقیيى، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێككه‌وتن نه‌كراوه‌ “.
ئه‌م قسانه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، گومانه‌كانى مه‌سعود بارزانى و ئاماده‌بووان ده‌ڕه‌وێنته‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ى درێژه‌ى ده‌بێت، تاوه‌كو ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ندخاڵێك، دواتر ده‌كرێته‌ پاكێج و ده‌درێته‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق، بۆئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێر بگه‌یه‌نێته‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌ى پارتى و یه‌كێتى بریتیبوون له:
* ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتووگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى، به‌بێ هیچ مه‌رجێك؛ واته‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى، به‌ پێى داواكارییه‌كانى عه‌بادى ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ڵپه‌ساردنى ریفراندۆمیش بێت.
*كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، دواى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌ چه‌ند شوێنێك، به‌پێى گفتووگۆ دواتر له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ قسه‌بكرێت.
* گتفووگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى، له‌سه‌ر ئیداره‌دانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كه‌مى ناوچه‌ دابڕاوه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ نێوان هه‌ردوولا، به‌ پێى رێككه‌وتنێكى واژووكراو له‌ نێوان هه‌ردوولا (به‌پێى ده‌ستووى عێراقى).
*له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌د بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ( فرۆكه‌خانه‌ى كه‌ركووك و سه‌ربازگه‌ى كه‌یوان، بیرنه‌وه‌كان) تاكه‌ لایانانه‌ له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ ڕه‌تكڕایه‌وه‌.
دواى ئه‌وه‌ى بارزانى، دووباره‌ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ده‌ست له‌سه‌ر شانى بارزانى داده‌نێت، بارزانیش ده‌ڵێت “هه‌تاوه‌كو ئێستا قه‌ڵه‌ق بووم، به‌ڵام بۆ له‌ مه‌ودوا، تۆ وه‌كو ژنێك ( فێمه‌نیستێك)، به‌ته‌واوى باوه‌ڕم پێت هه‌یه‌، چونكه‌ دڵنیام خاوه‌نى به‌ڵێنى خۆتی”.
به‌ چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له‌ كۆتایى هاتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌، بارزانى، به‌ په‌نجه‌ى ده‌سته‌كانى ئاماژه‌یه‌ك بۆ بافڵ ده‌كات، ده‌ڵێت ” بافڵ دڵنیابم هیچ رێككه‌وتنێك له‌ ئارادنییه‌”، له‌ وه‌ڵامدا كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ى تاڵه‌بانى، ده‌ڵێت ” دڵنیابه‌ هیچ شتێك له‌ ئارادنییه‌ “.
دواى ئه‌مه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایى پێدێت و، داواش له‌ فوئاد مه‌عسوم ده‌كرێت ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌یان بگه‌یه‌نه‌ته‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى، مه‌عسوم به‌وه‌ ڕاناگات له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى دابنیشێت و، لایه‌نى عێراقى له‌ لایه‌كى تر رێككه‌وتنى كردووه‌، بۆیه‌ لایه‌نى عێراقى داواكارى سه‌رۆك كۆمار بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى دواده‌خه‌ن و به‌ جدى وه‌ریناگرن، چونكه‌ له‌ لایه‌كى تر رێككه‌وتنیان كردبوو.
به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ هه‌یه‌، هه‌ریه‌ك ئاراس شێخ جه‌نگى و لاهور تاڵه‌بانى ئاڵا تاڵه‌بانى ، هانى بافڵ تاڵه‌بانیان داوه‌، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبى بكات، چونكه‌ پێیانوابوو: هه‌ڕه‌شه‌كان گه‌وره‌ن و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش ده‌بێته‌ ده‌ستكه‌وت بۆ ئه‌وان و، ده‌توانن شه‌ڕ له‌ کەرکووک دووربخنه‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ ته‌نها بریتیبێت له: ڕاده‌ستكردنى فرۆكه‌خانه‌ى كه‌ركووك و سه‌ربازگه‌ى كه‌ى وه‌ن، بیرنه‌وته‌كان، به‌بێ هاتنه‌ ژووره‌وه‌ى هێزه‌ عێراقییه‌كان بۆ ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى كه‌ركووك و، هه‌ندێ قه‌زاو ناحیه‌ له‌م ناوچانه‌، به‌ڵام دواجار رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ ده‌ست ده‌رچوو، هێزى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبى رێككه‌وتنه‌كه‌یان شكاند چوونه‌ ناو ئه‌و شوێنانه‌.
له‌ باره‌ى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌، ئه‌و كه‌سانه‌، چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د باس ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ ته‌واوى بۆ ناوبراو ڕووناكرێته‌وه‌، ته‌نها ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن، هێزه‌ عێراقییه‌كان ته‌نها دێنه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، له‌وانه‌ فڕۆكه‌خانه‌و سه‌ربازگه‌ى كه‌ى وه‌ن، به‌مه‌ش كورد له‌شه‌ڕكردن دوورده‌خه‌نه‌وه‌.
رێككه‌وتنه‌كه‌ ته‌م و مژاوى بوو بۆ هه‌مووان، ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ركرده‌ى یه‌كێتیش له‌ کەرکووک ئاگادارى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌بووه‌و، ته‌نها گومانیان كردبوو، كه‌ ڕووداو گه‌لێك ده‌گوزه‌رێ و ئه‌گه‌ر فه‌رمانیان بۆ بێت ده‌بێت پابه‌ندبن پێوه‌ى.
شه‌وى 15ى ئۆكتۆبه‌ر، ره‌فعه‌ت عبدالله‌، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ بوونى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى یه‌كێتى ئاگادارده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام به‌ر له‌ ئه‌و له‌ پێشووتردا ناوبراو، به‌ هه‌ڵه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌ تێگه‌یاندرابوو، بۆیه‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د گوێى پێنادات.
به‌ پێى زانیارییه‌كان سه‌ركرده‌ کەرکووکییه‌كانى نێو یه‌كێتى كه‌ پێكهاتوون له‌ (ره‌فعه‌ت عبدالله‌، ئاسۆ مامه‌ند، خالد شوانى، سیروان كێخوا نه‌جم، وه‌ستا ڕه‌سوول، رزگار على) له‌سه‌ره‌تادا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادارى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ نه‌بوون، كه‌ ئه‌نجامدرابوو، به‌ڵام دواى رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌شێك له‌و سه‌ركردانه‌ به‌ ناچارى گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌بن و، به‌شێكى تریشیان بۆئه‌وه‌ى خۆیان له‌ ئاكام و لێكه‌وته‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ به‌ دووربگرن، په‌یوه‌ندى به‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه‌وه‌ ده‌كه‌ن، پێیانڕاده‌گه‌یه‌نن: كه‌ هه‌وڵێكى رێككه‌وتن هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌وان لێى به‌رپرس نیین، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رئه‌وكات ره‌فعه‌ت عبدالله‌، په‌یوه‌ندى به‌ هێرۆخانه‌وه‌ ده‌كات و ئاسۆمامه‌ندیش، به‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، به‌ڵام هه‌تاوه‌كو ئه‌وان به‌خۆیان ده‌كه‌ون هه‌موو شت كۆتایى پێدێت.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى یه‌كێتى، ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان كرد له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنى چه‌ند شوێنێك، به‌ڵام دواجار ئه‌وه‌ ده‌رنه‌چوو، ته‌واوى كه‌ركووك و دووز خورماتوو جه‌له‌ولاو خانه‌قی ڕاده‌ستكرا ( هێزه‌ عێراق و حه‌شدى شه‌عبى رێككه‌وتنه‌كه‌یان وه‌ك خۆى جێبه‌جێنه‌كردو، شكاندیان ).
بافڵ تاڵه‌بانى، رۆژى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، په‌ناى بۆ به‌رهه‌م ساڵح، بردبوو، رایگه‌یاندبوو: رێككه‌وتنه‌كه‌ پێشێلكراوه‌و وه‌ك خۆى جێبه‌جێنه‌كراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بكرێ له‌ رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى هه‌وڵه‌كانى خۆى بخاته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌م پێشڕه‌ویانه‌ى هێزه‌ عێراقیه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى ڕابگیرێت.
به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌ن، چه‌ند ڕۆژێك به‌ له‌ ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌ك له‌ لاهور تاڵه‌بانى و بافڵ تاڵه‌بانى و ئاڵا تاڵه‌بانى، هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى ئیمزاى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ده‌ده‌ن، له‌ باره‌ى ڕاده‌ستكردنى فرۆكه‌خانه‌ى كه‌ركووك و سه‌ربازگه‌ى كه‌ى وه‌ن، بیرنه‌وته‌كان. زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ش له‌ رێگاى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ناوه‌ڕۆكى ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان بۆ باسده‌كرێت، ئه‌و 38 كه‌سه‌ش له‌ لایه‌ن ئه‌و سێ كه‌سه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان پێكراوه‌، به‌ڵام هه‌ندێ له‌و سه‌ركردانه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى بگه‌ن ڕه‌زامه‌ندیان داوه‌، دواجار ئه‌م واژووانه‌ش بووه‌ دۆكۆمێنتێك بۆئه‌وه‌ى بافڵى كوڕى گه‌وره‌ى مام جه‌لال، له‌ دژى ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كاریبهێنێت.
دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رو ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنى ئه‌و شوێنانه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كان، په‌یوه‌ندى نێوان ماڵى مام جه‌لال و كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌ ته‌واوى ده‌پچڕێت و، جگه‌ له‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتیش به‌ ته‌واوى له‌ یه‌ك دوورده‌كه‌ونه‌وه‌.
دواى چه‌ند رۆژێك له‌ ڕووداوه‌كان، هه‌وڵه‌كانى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ یارمه‌تى چه‌ند كه‌سێكى نزیك له‌ خۆى ده‌ستیپێكرد، ناوبراو، داواى بینینى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و سه‌ركرده‌ى چه‌ند حزبێك ده‌كات، به‌مه‌به‌ستى پێدانى ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ڕووداوه‌كه‌و، ڕێگریكردن له‌ ِڕوودانى ڕووداوى نه‌خوازراو.
هێرۆخان، دواى ئه‌وه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌بینێت رێككده‌كه‌ون له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌ بۆ سزادانانى ئه‌و كه‌سانه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ ( له‌ ڕێگه‌ى دروستكردنى لیژنه‌یه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى).
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ عومه‌رى سه‌ید على و على و باپیرو صلاحه‌دین به‌هائه‌دین داده‌نێشێت و، پاشان دێته‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى كۆده‌بێته‌وه‌و، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیش له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى ئه‌نجامده‌دات، بارزانى، له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌ به‌ هێڕوخانى ڕاگه‌یاندووه‌ ” ئێستاش متمانه‌ى ته‌واوى به‌ ئه‌و هه‌یه‌و، ده‌شزانى ئه‌و كاره‌ش به‌بێ ئاگادارى و ئه‌و، له‌ لایه‌ن ئه‌و چوار كه‌سه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌”.
سه‌رتیپ قه‌شقه‌یى
مافى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م زانیاریانه‌، به‌بێ ناوهێنانى سه‌رچاوه‌كه‌ى پارێزراوه‌، چونكه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ به‌رهه‌مى یه‌ك مانگ به‌دواداچوونه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌.

۱۳۹۶/۰۹/۰۳

مانگی هه‌نگوینی ئه‌مریكا و رۆژاڤا – سەرکەوت شەمسەدین


له‌ په‌نێڵی شاسوار عه‌بدولواحید و پیته‌ر شێ، به‌رپرسی دێسكی عێراق له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دكتۆر گیونڵ تۆڵ ئه‌م پرسیاره‌ی له‌ پیته‌ر كرد.
– پیته‌ر، پێتوایه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كورده‌كانی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئێوه‌ له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا هه‌بێت؟
– پیته‌ر: ئێمه‌ وایده‌بینین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مه‌ دوو بابه‌تی‌ ته‌واو له‌یه‌ك جیان، به‌ڵام گومان له‌وه‌ نیه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان له‌وناوچه‌یه‌ هه‌وڵده‌دەن وانه‌یه‌ك فێربن له‌وه‌ی چی له‌ سنوره‌كانی ئه‌وان روده‌دات، ئێمه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا ناكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم، ئه‌توانم بڵێم هه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بوترێت ته‌نیا خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌ (guess) به‌ڵام، ئێمه‌ باسی دوو بابه‌تی ته‌واو له‌یه‌ك جیاواز ئه‌كه‌ین.
پێشتریت له‌ ساڵی ٢٠٠٥ وه‌ ٢٠١٦ له‌ چه‌ندین وتار دا باسم له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكا بۆ سوریا و عێراق دوو ئاراسته‌ی ته‌واو جیاوازی هه‌یه‌، چ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا، چ له‌گه‌ڵ كوردی رۆژاڤا. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌مه‌یه‌ من سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆ كورد له‌ سوریا و عێراق له‌ چاویلكه‌ی ناسیۆنالیزمی كوردی به‌یه‌كه‌وه‌ نابه‌ستمه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ عێراق روده‌دات هیچ كات نابێته‌ بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رووداوه‌كانی سوریا، و سیاسه‌تی ئه‌مریكاش به‌ ره‌ش و سپی نابینم.
له‌ عێراق ئه‌مریكا وه‌ك به‌شێك له‌ ستراتیژی خۆی ده‌یه‌وێت عێراق به‌هێز بێت وه‌ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، چونكه‌ عێراق هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه‌ و حكومه‌تی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه‌.
له‌ سوریا ئه‌مه‌ بونی نیه‌، و ئه‌مریكا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دبلۆماسی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نیه‌ و نه‌یاری یه‌كترن، تا ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا داوای ده‌كرد ئه‌سه‌د بروات، و ئێستاش ئه‌مریكا ئه‌سه‌د به‌ ناشه‌رعی ده‌زانێت.
واشنتۆن به‌بێ پرسی به‌غداد هیچ هاوكارییه‌كی پێكهاته‌كانی تری عێراق ناكات. له‌ سوریا ئه‌مریكا بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسێك له‌ ئه‌سه‌د بكات به‌ سه‌دان ته‌ن چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ كورد ده‌نێرێت و بنكه‌ی سه‌ربازی كاتی داده‌نه‌زرێنێت.
له‌ عێراق ئه‌مریكا كوردی بۆ گرنگه‌ و ئه‌شیه‌وێت به‌هێز بێت، به‌ڵام رێگه‌ نادات كورد سه‌روه‌ری عێراق بنپێ بخات و عێراق لاواز بكات، به‌ڵام له‌ سوریا ئه‌مریكا مه‌به‌ستیه‌تی كورد له‌رووی سه‌ربازییه‌وه‌ به‌هێز بێت بۆ ئه‌وەى‌ له‌ دانوستانه‌كانی داهاتو ئه‌مریكا بتوانێت له‌رێگه‌ی كورده‌وه‌ رۆڵی له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی سوریای ئاینده‌ دا هه‌بێت.
له‌ عێراق، ئه‌مریكا خۆی لۆبی بۆ حكومه‌تی عێراق ده‌كات تا ئه‌وه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری بكه‌ن، عێراق بنیاتبنێنه‌وه،‌ به‌ڵام له‌ سوریا كه‌ به‌ پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان پێویستی به‌ ٥٠٠ ملیار دۆلار هه‌یه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، ئه‌مریكا جگه‌ له‌ هاوكاری مرۆیی هیچ یارمه‌تیه‌كی سوریا نادات، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ ته‌واوی گفتوگۆكانی سه‌باره‌ت به‌ سوریا به‌بێ ئه‌مریكا ناتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، و بێگومان روسیا و توركیا و ئێران له‌ سوریا كاریگه‌رن، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌توانن له‌روی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه‌ هاوكاری سوریا بكه‌ن، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا پێویستیان به‌ پشتیوانی ئه‌مریكا هه‌یه‌، ئه‌مریكاش هیچ پشتیوانیه‌كی سوریایه‌ك ناكات ئه‌سه‌د رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت تێیدا، به‌ڵام له‌ عێراق ئه‌مریكا له‌ ئێستا كارده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردو ووڵات، سوریا و عێراق، به‌تایبه‌ت له‌ بابه‌تی شه‌ڕی داعش، یه‌ك دبلۆماتكاری باڵا كه‌ ئه‌ویش مه‌كگۆركه‌، رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ تێیدا، به‌ڵام مه‌كگۆرك خۆی زۆر به‌باشی ده‌ركی به‌ جیاوازی كورد له‌ عێراق و سوریا كردوه‌ وه‌ جارێكیش وتوبوی “كورده‌كانی سوریا جۆرێكی ترن له‌ كورد” كه‌ مه‌به‌ستی له‌ دامه‌زراوه‌یی ئایدۆلۆجی و كرانه‌وه‌یان به‌رووی نه‌ته‌وه‌كانی تر و نه‌بونی ئه‌و لێشاوه‌ له‌ فه‌ساد كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.
خالێكی تر كه‌ گرنگه‌ زۆر به‌ باشی رونبكرێته‌وه‌ ته‌ماحكاری كورد بوو له‌ عێراق و قوماری هه‌رێمی كوردستان بو به‌ بابه‌تی ریفراندۆم.
هه‌روه‌ها به‌دحاڵی بوو له‌ زمانی دبلۆماسی ئه‌مریكا بوو، كه‌ وه‌ك چۆن سه‌دام زه‌رده‌خه‌نه‌ و نه‌رمی باڵیۆزی ئه‌مریكا، ئاپریڵ گلاسبی، به‌ گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا تێگه‌شت بۆ گرتنی كوه‌یت، هه‌رێمی كوردستانیش زۆر كه‌م نرخانه‌ ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ئه‌مریكای كرد له‌ عێراق و بویه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی ئه‌مریكی له‌ عێراق.
ئه‌مریكا ده‌یانجار ئه‌مه‌یان به‌ كورد وتوه‌ “ئێمه‌ عێراقێكی گه‌شه‌كرد و‌ به‌هێز و هه‌رێمی كوردستانی گه‌شكرد و به‌هێزمان ئه‌وێت كه‌ پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن نه‌ك دژی یه‌كتر بن” كه‌ بۆخۆم شاهیدی زۆر كۆبونه‌وه‌ بووم كه‌ ئه‌م رسته‌یه‌ به‌ڕوونی‌ به‌ به‌رپرسانی كورد ده‌وترا.
به‌ڵام له‌ رۆژاڤا و باكوری سوریا كورد هیچ خه‌یاڵێكی جیابونه‌وه‌ نیه‌، نه‌ وه‌ك تاكتیك و نه‌ ستراتیژ، به‌ڵام ئه‌مریكا له‌ سوریاش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حه‌زی به‌ گۆڕینی ئه‌سه‌د هه‌یه‌، به‌ڵام ناخوازێت سوریا دابه‌ش ببێت، بۆیه‌ كورد له‌ سوریا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دروستناكه‌ن له‌سه‌ر ستراتیژی ئه‌مریكا، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كورد له‌ سوریا ده‌رفه‌تن بۆ ئه‌مریكا نه‌ك له‌مپه‌ر.
بۆیه‌ وه‌ك پیته‌ر ده‌ڵێ “دوو بابه‌تی ته‌واو له‌ یه‌كتر جیازوازن،” وه‌ بینینی ئه‌مریكاش وایه‌ ده‌رفه‌تێك هه‌یه‌ ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی كورده‌وه‌ پێگه‌ی خۆی له‌ ئاینده‌ی سوریا به‌هێز بكات، ته‌نیا گرفت نیگه‌رانیه‌كانی توركیایه‌ كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ كه‌س نه‌توانێت گره‌وی له‌سه‌ر بكات و ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا بڕیار له‌م بابه‌ته‌ ئه‌دات نه‌ك سوریا.
گرنگه‌ كوردانی رۆژاڤا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هاتون زیاتر پشت به‌ خۆیان ببه‌ستن، به‌ڵام ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست نه‌ده‌ن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌بێ ئه‌وه‌ی گره‌و له‌سه‌ر خراپی په‌یوه‌ندی ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له‌گه‌ری كۆتای هاتنی پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ كوردانی سوریا هیوای ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ كوردانی سوریا هاوشێوه‌ی به‌رخودانی كۆبانی به‌رگری بكه‌ن و ئه‌مریكا ناچاربكه‌ن له‌ژێر ناوی هاوكاری مرۆیی (R2P) بیانو بۆ مانه‌وه‌ی له‌ سوریا بدۆزێته‌وه‌ و توركیاش رازیبكات به‌ دانبه‌خۆداگرتن، چونكه‌ ئیداره‌ی تره‌مپ ئێستا سه‌رقاڵی داڕشتنی ستراتیژی سوریایه‌، كه‌ پێناچێت به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ببێت و تاكه‌ دۆستیشی تا ئێستا كورده‌.

۱۳۹۶/۰۸/۱۶

چوار ئالنگاریی لەبەردەم داهاتوی رۆژئاڤای کوردستان- کەماڵ چۆمانی


لە ٢٠ی ئۆکتۆبەردا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی رزگارکردنی شاری رەقە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا بەڕونی دەڵێت: “رێگایەکی دور ماوە تا کارەکانمان تەواودەبن، بەڵام رزگارکردنی رەقە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە لە شەڕی جیهانیی دژ بە داعش.” وەزیری بەرگریی ئەمریکا ماتیس لە حوزەیرانی رابردو رایەگیاند “لەوانەیە دوای ئازادکردنی رەقەش یەپەگە پڕچەکبکەین.” لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ئاماژە بە داهاتوی سووریا کراوە لەسەر بنەمای چارەسەریی ژمارە 2254ی ساڵی ٢٠١٥ی ئەنجومەنی ئاساییش نەتەوە یەکگرتوەکان. ١٨ی ئەم مانگە لە سۆچی بە سپۆنسەری روسیا “کۆنگرەی سووریا لەسەر دیالۆگی نیشتیمانیی” دەبەسترێ و کورد تێیدا بەشداردەبێت، هەرچەندە تورکیا ناڕازییە. کورد بەتەواوی بە چارەسەرییەکی ئاشتییانە، دیموکراسییانە لە سووریایەکی یەکگرتوی لامەرکەزییدا رازییە.
داهاتوی رۆئاڤای کوردستان لەبەردەم ئالنگاریی/تەحەدیChallenge/ زۆر دایە، هەروەک چۆن داهاتوی رژێمەکەی ئەسەد و ئۆپۆزسیۆنیش.
ئالنگارییە سەختەکانی بەردەم کورد:
١- کشانەوەی ئەمریکا و جێهێشتنی کورد بەتەنها.
+کورد لە سووریا ئێستا هاوپەیمانێتیی لەگەڵ هێزەکانی ناوخۆدا هەیە، عەڕەب و مەسیحیی و هتد..، لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتییش، لەپێش هەمویانەوە ئەمریکا. رۆژئاوا [ئەمریکا و یەکێتیی ئەوڕوپا] لە سووریا هیچ هاوپەیمانێکیان نییە جگە لە ڕۆژئاڤا، بۆیە جێهێشتنیان ئاسان نییە. ئەوانەی پێیان وایە لە عێڕاقدا ئەمریکا کوردی بەتەنیا جێهێشت هەڵەن، ئەمریکا لە چوارچێوەی دەستوری عێڕاقدا پشتیوانیی کوردە. ئەوە هەڵەی سیاسەتی سەرکردایەتیی هەندێک حیزبی کوردیی بو کوردستانیان تووشی ئەو کارەساتە کرد. جیاوازییەکی بنەڕەتییش لەنێوان عێڕاق و سووریادا ئەوەیە لە عێڕاق ئەمریکا هاوپەیمانیی سەرەکیی و ستراتیجیکی عێڕاقە نەک هەرێمی کوردستان، بە پێچەوانەی سووریا کە ئەمریکا تەنها هاوپەیمانی ڕۆژئاڤایە و سووریا نەیاری ئەمریکایە و هاوپەیمانی نەیارێکی سەرسەختی ئەمریکایە، روسیا.
٢- هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاڤا و هەوڵی لەباربردنی پڕۆژەی کورد.
+ ئەوەیان مەترسییەکی جدییە، بەڵام لە ئێستادا تورکیا هەڕەشەکانی بۆ پاراستنی سنورەکانی خۆیە نەک فراوانکردنی سنورەکانی. هاوپەیمانەکانی تورکیا لە سووریادا هاوپەیمانی دیموکراتخواز نین و ئەگەری شەڕی نوێیان لەگەڵ ئەسەد یان هاوپەیمانان بەهێزە. هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاڤا لەلایەن پەکەکەوە لە ناوخۆ و سنورەکانەوە وەڵامی دەبێت. ئەگەر تورکیا هەڵەی وا بکات، لەوانەیە خۆی تووشی ناسەقامگیریی ببێت هەروەک چۆن لە ٢٠١٥ تووشی هەوڵێکی ناسەرکوتوی کۆدێتا هات.
٣- هێرشی رژێمی سووریا بۆ سەر ناوچە ئازادکراوەکان، بەتایبەت ناوچەی دەوڵەمەند بە نەوت، بە پشتیوانیی ئێران.
+ کورد لە سووریا دو سیاسەتی هەن بۆ هەرێمی کوردییەکان و بۆ ناوچە عەڕەبنشینەکان. هەر هێرشێکی ئەسەد بۆ سەر ناوچە عەڕەبنشینەکان بەر لەوەی ئەرکی کورد بێت وەڵامبداتەوە ئەرکی هێزە عەڕەبەکانی ناو هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، هاوپەیمانان و تەنانەت وڵاتانی خەلیجیشە، دوا سەردانی وەزیرێکی سعودیی لەگەڵ برێت مەگکێرک ئاماژەی رون بوون کە خەلیجیش دەیەوێت لەڕێی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە بەجێنەمێنێت، بەتایبەت هاوپەیمانەکانی کورد لە سووریا سونەکانن.
٤- ئیدارەدانی هەرێمی فیدڕالیی باکوری سووریا لەڕوی ئابوریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتییەوە.
+ بە بڕوای من، ئالنگاریی هەرە گەورە بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان ئەوەیە چۆن لەڕوی ئابوریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتییەوە دوای جەنگ ڕۆژئاڤا رێکدەخاتەوە. هەر شکستێکی عەسکەریی پەیوەست دەبێت بەوەی چەندە کۆمەڵگای ڕۆژئاڤا ئامادەکراوە بۆ روبەڕوبوونەوە. شکستەکانی هەرێمی کوردستان بەر لەوەی شکستی پێشمەرگە بن، شکستی ٢٦ ساڵ حوکمڕانیی باشوور بوون.
ڕۆژئاڤای کوردستان لە ماوەی ٦ ساڵدا راستە لەڕوی ئابورییەوە نەیتوانیوە داوا و خواستی گەل بەتەواوی فەراهەمبکات، بەڵام تا رادەیەکی باشیش سەرکەوتو بوە لەناو شەڕ و گەماڕۆی هەرێم و تورکیا و داعش و سووریا باش خۆی رابگرێت، نەک نەکەوێت، بەڵکو بەباشیش هەڵسێتەوە و سەرفراز بێت. لەڕوی سیاسییەوە، توانیویەتی پڕۆژەیەکی هەمەلایەن نەک هەر بۆ ڕۆژئاڤا، بەڵکو بۆ تەواوی سووریاش پێشبخات، هەندێک کێشەی ناوخۆیی ماون کە پێویستە چارەسەربکرێن-بەتایبەت لەگەڵ ئەنەکەسە، دەبێت میدیای ئازاد لە ڕۆژئاڤا پێشبکەوێت، کۆمەڵگای مەدەنیی دەورێکی کاریگەرتر بگێڕێت.
هەرچەندە من گەشبینم بە داهاتوی ڕۆژئاڤا، بەڵام لە خراپترین سیناریۆدا، ڕۆژئاڤا لە ماوەی ئەو شەش ساڵەدا، چەک و ئیرادە و خیبرەی هێندە دەستکەوتوە، کە ئەگەر بۆ پاراستنی کۆبانێ تەنها بە چەند شەڕڤانێک چوار مانگ بەرخودانی کردبێت تا سەرکەوتن، ئەوا بۆ ڕۆژئاڤا دەتوانێت چوار دەیە بەرخودان بکات.
بە بڕوای من، داهاتوی ڕۆژئاڤای کوردستان لە سووریایەکی لامەرکەزییدا کە بەرەو دیموکراسیی هەنگاودەنێت، گەشاوەیە. من باسی لامەرکەزییەت دەکەم، گرنگ نییە حوکمی خۆبەڕێوەبەرییە یان فیدڕالیی، لە هەردو حالەتەکەدا، ڕۆژئاڤا خاوەنی پڕۆژەیەکە کە دەتوانێت لە هەر بارێکەدا لەگەڵ دۆخی نوێی سووریادا هەڵبکات و پێشبکەوێت.

شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە – مستەفا هیجری


شکستی سەرکردایەتی سیاسی کوردی باشوور لە بەرانبەر هێرشی حەشدی شەعبی و سپای حکوومەتی بەغدا بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکانی باشوور بە تایبەت کەرکووک بەو شێوەی کە دیتمان، هۆیەکان و وردەکاریەکانی ئەم کارەساتە، شیکردنەوە و ئاکام وەرگرتنێکی بێلایەنە بۆ پەندێکی دیکەی مێژووی کوردستانە زامدارەکەمان ـ ئەگەر پەند وەرگر بین ـ ئەرکێکی گرنگی مێژوونووسان لەبەر رووناکایی راستییەکانی ئەو رووداوە کارەساتبارەیە کە جارێ بۆ زۆر کەس و یەک لەوان بۆ خۆم نادیارن.
بۆیە ئەوەی من لەم وتارەدا دەمهەوێ ئاماژەی کورتی پێ بکەم، چەند خاڵێکی گرنگی سیاسین کە بە پێویستم زانی لەم هەلوومەرجە دژوارەدا کە باشووری وڵاتەکەمان بەتایبەتی و هەموو کوردستان بەگشتی بەرەو رووی هاتووە لەسەریان راوەستم:
یەکەم ـ هێندێک لە چاودێرانی سیاسی، بەتایبەت ئەوانەی بەهەر هۆیەک لەگەڵ گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەبوون، یان پێیان وابوو کاتەکەی گونجاو نییە، بەو ئاکامە گەیشتوون کە هێرشەکە ئاکامی گشتپرسی بوو، واتە ئەگەر گشتپرسی نەکرابا ئەو هێرشە نەدەکرا.
ئەم بۆچوونە لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە ئەو کەسانە تا ئێستاش بە درووستی شارەزای سیاسەت و بەرنامەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە عێراق و بەتایبەت لەسەر کورد و هەرێمی ئۆتۆنۆمی باشور نین. رێژیمێک کە بوون و پەرەگرتنی نفووز و دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەدا لە شەڕ و ئاژاوەدا دەبینێ، بۆ ئەوئامانجەش بەشی زۆری داهاتی وڵاتەکەی خۆی بۆ بەهێزکردنی گرووپ و دەوڵەتە تیرۆریستەکان، پێکهێنانی دووبەرەکی تایفی و ئایینی و … خەرج دەکات و گرنگترین دووژمنی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستاندایە.

هەر لە راستای ئەم سیاسەتەدا و دوای رووخانی رێژیمی سەدام حوسێن و بەتایبەت دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی ٢٠١١، رێژیمی کۆماری ئیسلامی جێگای بەتاڵی ئەوانی پڕ کردەوە و بە خێرایی نفووزی خۆی لە هەموو جومگەکانی دەسەڵات و سیاسەتی حکوومەتی بەغدا جێگیر کرد. یەکێک لەو جومگە گرنگانە پێکهێنانی هێزی میلیشیای حەشدی شەعبییە کە بەشێکی زۆر لە چەک، بودجە و بەتایبەت پەروەردەی لەلایەن رێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دابین دەکرێ و لە ئێستادا بەشێکی زۆرتری ئەو هێزە گەورەیە لە فەرمانەکانی قاسم سلێمانی فەرماندەی قودسی سپای پاسدارانی ئێران پێڕەوی دەکا و لەباری ئایینیەوە پێڕەوی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری ئایینی ئێرانن.
لە رووناکایی ئەم سیاسەتەی کۆماری ئیسلامیدا شتێکی شاراوە نەبوو کە حکوومەتی بەغدا هەموو ئەو ناوچە کێشەلەسەرانەی هەرێمی کوردستان کە بەدوای هێرشەکانی داعش هێزەکانی خۆی لێ کشاندبۆوە، لە دەرفەتێکی گونجاودا دووبارە دەستیان بەسەردا بگرێتەوە، چوونکە ئەگەر وا دابنێین کە حکوومەتی بەغداش نیازێکی ئەوتۆی نەبێ، کۆماری ئیسلامییەک کە شکڵ‌گرتنی حکوومەتی هەرێمی بەبێ ناوچە کێشەلەسەرەکانیش پێ قبووڵ ناکرێ، چۆن دەتوانێ فراوان بوونەوەی دەسەڵاتی حکوومەتی ئەو ناوچەیە قبووڵ بکا؟ لە راستیدا یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانی تاران لە بنیاتنانی حەشدی شەعبی، بەکار هێنانیانە بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانی خۆی و یەک لەوان ئەم هێرشە بوو بۆ سەر کوردستان(١).
پێش لە هێرشەکانی داعش بوو کە مالیکی سوپای عێراقی بە فەرماندەیی ئەبولئەمیر زەیدی نارد تاکوو کەرکووک و خانەقین بگرنەوە. لە چەند ساڵ پێشیشەوە بوودجەی حکومەتی هەرێمیان بڕیوە تاکوو بە گوشاری ئابووری لە نێوخۆوە بڕووخێ.
بەم چەشنە بەو ئاکامە دەگەین کە ئەگەر گشتپرسیش نەکرابا پیلانی دەست بەسەردا گرتنەوەی ناوچە کێشەلەسەرەکان بە کەرکووکیشەوە لەلایەن بەغداوە جێبەجی دەکرا، بەو جیاوازییەوە کە ئەو گەلەکۆمەکییەی کە لەلایەن دوژمنانی کوردەوە دوای گشتپرسی پێکهات و، ئەو پشتگرییەی لە بەغدا کرا شێوەیەکی دیکەی بەخۆیەوە گرتبا.
دووهەم ـ ئەو هێرشەی دوای گشتپرسی باشووری کوردستان روویدا و لە ئاکامدا کورد بەشێکی زۆر لە دەسکەوتە سیاسییەکانی خۆی لە دەست دا، شکستێکی گەورە بوو کە شوێندانەری نەرێنی لەسەر رەوانی هەموو تاکێکی کورد داناوە و، برینێکی مێژوویی دیکەی لە جەستەی خوێناوی کوردستان پێکهێناوە، بەڵام ئەمە یەکەمین شکست و یەکەمین برین نەبوو؛ لە رابردووشدا زۆر جاری دیکە و هەر جارەی پارچەیەک لە لەشی ئەو نیشتمانە کەوتووەتە بەر هێرش و پیلانی دوژمنانمان و چوونکە ئەوان بەهێزتر بوون بەرەوڕووی شکستیان کردوینەتەوە. رەنگە لە داهاتووشدا ئەم سناریۆیانە دووپات ببنەوە، تا ئەو کاتەی ستەم و داگیرکاری دوژمنانمان لە ئارادا بێ، خەبات و بەربەرەکانێی کورد بۆ رزگاری لە زوڵم و داگیرکاریش بەردەوام دەبێ. کەوابوو ئەو شکستە کۆتایی رێگا نییە؛ باشوور هەڵدەستێتەوە و تەپوتۆزی ئەو شکستە لە قامەتی زامداری خۆی دەتەکێنێ، هەروەک ئەوەی دوای شکستەکانی خۆی لە رابردوودا کردوویەتی. مێژووی سەد ساڵی رابردووی خەباتی کورد و شکستەکانی لە کۆماری کوردستان، شۆڕشی سمکۆ، شێخ سەعیدی پیران، مەلا مستەفا بارزانی و ئەنفال و کیمیایی باران و … هەمووی ئەو راستییەمان پێدەڵێن، تەنانەت تازەتر لە هەمووی ئەوانە خۆڕاگری پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕی پردێ، زوممار و … شاهیدی دەدەن کە باشوور لە پێ نەکەوتووە و هەناسەی بەرخۆدان هەروا بەهێزە.
سێهەم ـ بەڵام لەگەڵ هەمووی ئەو کەوتن و هەستانەوانەدا زۆر بابەتی جێگای پرسیار هەن کە ئێش و ئازاری کەوتنەکان زیاتر دەکەن؛ لە لایەکی دیکەشەوە زۆر دەرس و ئەزموونی جێگای لێ فێربوون لە ناوەڕۆکی ئەو شکستانەدا بەدی دەکرێن کە ئەگەر ئەو پرسیارانە وەڵام نەدەینەوە و ئەو دەرس و ئەزموونانە فێر نەبین، مەحکووم بەوەین لە داهاتوودا بۆ جارێکی دیکەش تووشی ئەو کارەساتانە ببینەوە. هەروەک چۆن دەرکەوت ئەم جارەیان وەڵامی پرسیارەکانی شکستەکانی رابردوومان لە لا نەبووە و دەرسیشمان لێ وەرنەگرتوون:
گەلۆ، دیسان بەسڵاو و مەرحەباییەکی دوژمنانمان دڵخۆش دەبین و ئەوانمان لێ دەبنەوە دۆست و پشتیان پێ دەبەستین بۆ رۆژی تەنگانە؟ پێمان وایە راستییەکان هەموو لە لای ئێمەن و خەڵکی دیکە هەرچی دەیڵێن، ناڕاستن؟ دیسان کۆنەقین، یەکتر بێبایەخ کردن و شکاندن، هزر و بیرمان دادەگرێ، یان لێبووردەیی، پشت بەیەکتر بەستن و یەکگرتوویی ریزەکانی گەل چۆنیەتیی پێوەندییەکانی نێوانمان دیاری دەکا؟ لە کوردستاندا هەوڵ دەدرێ کە بەرژەوەندی و ستراتژیی نەتەوەیی دابڕژێرێ و هەموو لایەنە سیاسییەکان لەخۆ بگرێ یان هەر بەرژەوەندیی حیزبی باڵادەست دەبێ؟ سەرئەنجام حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان لەبەرامبەر گەندەڵیی لە زۆربەی بەشەکانی ئابووری و نیزامی و ئیداری و… دا بێدەنگ دەبێ، یان نەخێر ئەو شکستە رایچڵەکاندووە و بەخۆیدا دێتەوە و دەست دەکا بە دامەزراندنی بنچینەی کوردستانێکی سەربەخۆ کە زیاتر لە ٩٠ لە سەدی خەڵکی باشوور دەنگی بۆ داوە؟
داهاتوو وڵامی ئەو پرسیارانە و زۆر پرسیاری دیکەی لەو چەشنەشمان دەداتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) نووسەری ئەو دێڕانە لە کۆتایی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا وتارێکی لەژێر عینوانی “کۆماری ئیسلامی چ خەونێک بۆ عێراق دەبینێ؟” (http://sikirter.org/detail.aspx?id=911&LinkID=6) بڵاوکردوەتەوە، ئەوکات لەو وتارەدا پێشبینی دەوری ئێرانی لە هێرشەکانی داعش و حەشدی شەعبی بەوشێوەی کە تا ئێستاش چوەتەپێش، کردووە .

درباب مسئله ی کُردها – امید شمس


Iraqi Kurds fly Kurdish flags during an event to urge people to vote in the upcoming independence referendum in Arbil, the capital of the autonomous Kurdish region of northern Iraq, on September 15, 2017.
Iraqi Kurdish lawmakers voted to hold an independence referendum set in motion by regional president Massud Barzani, who has kept open the option of postponing it under American pressure. / AFP PHOTO / SAFIN HAMED
1- این روزها عده ای مسئله ی کوردستان را با مناقشه ی کاتالونیا همسنگ و همرنگ میبینند. چنین نگاهی گرفتار یک خطای بزرگ است: نادیده گرفتن وضعیت طبقاتی کاتولونیایی ها و کردها. مقایسه ی ثروتمندترین بخش اسپانیا با یکی از بالاترین میانگین درآمدها در این کشور (1700 یورو ماهانه) و رتبه ی 34 در تولید ناخالص داخلی سرانه (34000 دلار) و تورم زیر 3 درصد ، با منطقه ای که تا یک دهه ی قبل از محروم ترین بخش های کشور عراق بوده است با رتبه ی 69 در تولید ناخالص داخلی سرانه (7000 دلار) و میانگین درآمد ماهانه 650 دلار، تورم 97 درصدی، که تازه امروز که در بهترین شرایط اقتصادی در یک قرن اخیر به سر میبرد، مقایسه ای منطقی نیست. بر اینها بیافزاییم سطح نابربر خشونت و ناامنی و سرکوب را (بمباران شیمیایی، اشغال نظامی، حملات گسترده ی تروریستی). اگر بخواهیم مقایسه ای بکنیم باید به دنبال مردمان دیگری بگردیم.
2- برای هر سوسیالیست راستین و حتی بسیاری از لیبرال دموکراتهای پایبند به اصول، مسئله ی فلسطین غیرقابل چشم پوشی است و مسئله ی فلسطین مبتنی است بر دو اصل اساسی: حق تاریخی پایمال شده ی ملتی بر سرزمینش و تبعیض و سرکوب سیستماتیک نژادی. این دو ویژگی است که به شکلی منطقی مسئله ی فلسطینیان را با مسئله ی کردها پیوند می زند. نمیتوان یک سوسیالیست بود و این دو اصل را در قبال این دو ملت انکار کرد: پایمال شدن ادعاهای سرزمینی و تبعیض و سرکوب سیستماتیک. هر سوسیالیستی که حق فلسطینیان را بر سرزمینشان و پایان سرکوب و تبعیض نژادی در آن منطقه را به رسمیت می شناسد، نمیتواند موضعی متفاوت در قبال مردم کردستان داشته باشد.
3- به همان اندازه که مطالبات فلسطینیان و کرد ها تشابه دارد، تهدید ها و موانع بر سر تحقق این مطالبات نیز شباهت های واضحی دارند. مسئله ی فلسطین و کردستان، مسئله ی ناسیونالیسم نیست بلکه مسئله ی سوسیالیسم و لیبرتاریانیسم است. مسئله ی رهایی از محرومیت، تبعیض، سرکوب و کسب آزادیهای به حق و مشروع است. کسانی که باور کرده اند رسیدن به هدف “کشوری برای کردها” تنها از مسیر تنگ و پرتنش ناسیونالیسم ممکن است، همانهایی هستند که در فلسطین می اندیشند تنها راه پیروزی فلسطین جنگ صلیبی برعلیه یهود برای بازپس گرفتن سرزمینهای اسلامی و استقرار شریعت است. هر آنجا که مسئله از مبارزه ی وطنپرستانه برای آزادی و عدالت منحرف شده و با ناسیونالیسم و منازعه ی قومی و مذهبی پیوند خورده است بدل به بزرگترین دشمن خویش گشته است. تولد حماس و جهاد اسلامی بهترین هدیه به اسرائیل و بزرگترین فاجعه برای فلسطینیان بود. به همین نسبت قدرت گرفتن صدای ناسیونالیست کرد بزرگترین ضربه را به مبارزه ی مردم کرد برای کشور مستقل خواهد زد.
4- اگر مهمترین درس فلسطین فاصله گذاری میان مبارزه ی حق طلبانه و نبرد صلیبی بنیادگرایانه است، مهمترین درس رخدادهای اخیر کردستان عراق این است که مردمی که قرن ها سرکوب و تبعیض را تجربه کرده اند راه رهایی خویش را در اعتماد به هیچ دولتی نخواهند یافت. مردمی که به دنبال استقلال و خودگردانی هستند این وظیفه را به یک دولت متمرکز و فاسد با مقاصد ناسیونالیستی محول نمیکنند. استقلال و خودگردانی نیازمند خلق ساختارهای نوین است که از قضا کردها ثابت کرده اند در شکل دادن به این ساختارها توانمند و خلاق هستند.
5- در سال 1964 ایالات متحده رسماً وارد جنگ ویتنام شد. تا پیش از آن آمریکا به دولت جنوب تنها “کمک های مستشاری” می رساند. هدف از ورود به جنگ چه بود؟ پیشگیری از نفوذ “کمونیسم” که آن روزها در ادبیات ایالات متحده معنایی مشابه با “تروریسم” امروزی داشت. اما از 1964 نیروهای “مدافع حرم” آمریکایی رسماً در نبردعلیه ویت کونگها شرکت کردند. صدها هزار نفر زیر بمب های ناپالم آمریکایی جزغاله شدند. در آنسوی دنیا در کشور آمریکا درحالیکه دولت و اکثریت ملت سربازان را قهرمان میدانستند، عده ای به خیابانها آمدند و فریاد زدند نه به جنگ ویتنام. واکنش مردم و دولت جز گلوله و باتوم و زندانهای طولانی نبود** . گلوله و باتوم و زندان همه جا یک معنا دارد. در نهایت این صدای مخالف آنقدر گسترده شد که آمریکای “جهانخوار” دست از ویتنام کشید.
6- امروز نیروهای سپاه ایران درست در همان موقعیت ایستاده اند. هیچ تفاوتی میان آدمکشی ما ایرانی ها در سوریه و عراق و یمن و لبنان با آدمکشی های آن زمان و همین زمان آمریکایی ها در همه جای جهان نیست. ما فقط کاریکاتور بدترکیب و مضحکی از جاه طلبی های آمریکا در منطقه هستیم اما هیچ تفاوت ماهوی میان ما نیست. امروز هیچ نیروی خارجی در سوریه علیه یا له دولت جنایتکار سوریه نیست که تا خرخره در خون و رذالت فرو نرفته باشد.
7- تفاوت اصلی میان روشنفکران ایرانی و آمریکایی است. روشنفکرانی با گرایش های متضاد و از اصناف و سطوح مختلف از گینزبرگ و باروز و آرتور میلر گرفته تا مرلین مونرو و جین فوندا و جیم موریسن، به خیابانها آمدند انگ خائن و وطنفروش و کونی و کمونیست کثافت و نوکر شوروی و تروریست هرزه خوردند اما در برابر این ظلم مخالفت وجدانهای بیدار جامعه ی آمریکا را به ثبت رساندند.
در ایران منسوبان به روشنفکری و سلبریتی ها با افتخار نوشتند من یک سپاهی هستم. با ویرانه های درعا عکس یادگاری گرفتند. برای مدافعان حرم ترانه نوشتند. ویرانی سوریه را ضمانت امنیت ایران دانستند. و حضور چکمه پوشهای ایرانی در سوریه را با مبارزه علیه تروریسم داعش توجیه کردند. در ایران ما بهنوش بختیاری، رضا کیانیان، یزدانی خرم و قوچانی و علیزاده و صدها صدها صدها سلبریتی مانند اینها را با سبیلهای شبیه گلسرخی یا کت و شلوارهای شبیه بازرگان داریم که برای مدافعان حرم مدیحه می سرایند و در برابر همه ی این موجودات یکی مثل آتنا دائمی را داریم آن هم در زندان.
8- هفته های گذشته چکمه پوشهای ایرانی به سمت کرکوک رفتند و به روی کسانی آتش گشودند که تا دیروز مهمترین سد در برابر همان لولو خرخره ی تروریسم بودند. بازهم روشنفکران ایرانی در جای نادرست تاریخ ایستادند، چرا که نگران بودند با استقلال کردستان عراق، کردستان ایران، هم از دست برود. غافل از اینکه کردستان ایران دهه هاست که از دست رفته است. کردستان ایران را فقر و نابرابری و بیکاری و سرکوب سیستماتیک این مردم از ما گرفته است. کردستان را فراموشکاری و سنگدلی ما از ایران جدا میکند. کردستان را شلیک مستقیم به کولبران از ایران جدا میکند.
9- همین روزهاست که چکمه پوشهای ایران به رقه و بعد تر به کانتونهای کوبانی برسند. دیگر دیو داعش روبروی “قهرمانهای ایران” نیست. بلکه مترقی ترین شکل حیات اجتماعی است که در تیررس آنهاست. آن روز جز سیاه رویی برای ما باقی نخواهد ماند. آن روز، روزی است که تنها نمونه ی واقعی سوسیالیسم اتونومیستی به دست سربازانی مورد حمله واقع خواهد شد که حمایت مالی شان از جیب تمامی مردم ایران و حمایتهای معنوی شان از سوی بخشی از روشنفکران و سلبریتی های ایرانی تامین شده است. آن روز تا ابد در تاریخ ثبت خواهد شد و آن روز سوسیالیست بودن تنها یک معنی دارد، کسی که در سمت مقابل تفنگهای سپاه ایستاده باشد. اما حتی در چنین حالتی هم خیلی دیر شده است. ما یک بار دیگر، شرمندگی و بی عملی را در تاریخ ثبت کردیم.
* کم ترین مسئولیت نوشتن در باره ی گذشته، امروز و آینده ی یک ملت، اندکی مکث و تامل است. مکث و تاملی که بواسطه ی سیر سلسله وار اخبار و اشتیاق چیزی گفتن درباره ی هرکدام، برای بسیاری ناممکن شده است. در این مدت اگر در این باره سکوت کرده بودم، از این رو بود که کمی برای شنیدن مباحث همه طرفها وقت داشته باشم.
** نمونه اش حمله ی خونین پلیس به تظاهرات 15 ماه می 1969 برکلی

نوێترین شیعری ع. پەشێو- پیتڕۆدۆلار


هەر ببارە، داکە سەریان
جگەرگۆشەی سەوزی پەمۆ…
بێهوودەیە
نە خوڕرەی خوێن تێریان دەکا
نە رێژنەی تۆ…
ئەوان خەرەندی بێ بن و
کەند و لەندی شۆرەکاتن…
هەر تێیانکە، پڕنابنەوە
دەمیان بەشە
وەکچۆن بەشبوو هەرکە هاتن…
لەو رۆژەوە تۆ دەباریت
میمبەر نەما دەمی نەگری و
ڵاڵی نەکەی..
سەنگەر نەما
خۆتی تێدا خاڵی نەکەی…
هەڵۆ نەما
لووتکەکانی پێ بەرنەدەی…
قەلەم نەما
ئاودەستخانەی پێ دەرنەدەی…
لەو رۆژەوە تۆ دەباریت
دیواندڕی دەمهار نەما
لە ئوتێلی پێنج ئەستێرە نەیغارێنی…
چۆڕێک ئاوی ڕۆشن نەما پێی نەوەڕی
مژێک هەوای سازگار نەما نەیتارێنی…
گوتم نەرمی، پەمۆزادەی
کەچی هاتی
شاخت بە خوێنی شاخ چەش کرد
گوتم کەسکی وەک گیا سادەی
کەچی هاتی
زەوی و ئاسمان
سەر و بنی دنیات رەش کرد
تۆ بالۆرە و سیاچەمانە و
دەیدەی زەردەی باڵدارت کوشت…
بۆنی چرووی سەرقەرتاڵە و
گیزە گیزی سەماوەری دەشت و دەری
بەهارت کوشت…
تۆ بازرەقەی سوێسکە و پۆڕی قەلی چیا و
بازبازێنی کارمامزی بنارت کوشت…
تۆچیت نەکرد
تۆ مێگەل و بەردەبێر و گاڕانت برد بە گردەوە
قاڕە و باڕەت لەبیر کۆز و
شیناوەردت لەبیر کێڵگە و
ترێت لەبیر رەز بردەوە…
تۆ چیت نەکرد
تۆ غەزەبی ئاسمانان بووی داباریت و
دەمی هەوری خۆت گەیاندە بنج و بنیا…
کۆت و بەندت کردە لینگی شلکە چەمی زمانی مات،
شاڵ و شەپکت لەبەر بەژنی لاوک داکەند
بۆ لاکخۆران
پارچە پارچە، تیکە تیکە
هەڵتخستم لەسەر تەناف…
تۆ حەمرینت بۆ لم راخست
تۆ قەراجت بردە پشت قاف…
تۆ چیت نەکرد
تۆ دڵدارت گۆڕبەدەر کرد
تۆ چاوساغی شەیتانان بووی
بۆ وڵاتی شۆڕەسوار و پەریزادان..
ئەی بێ شەڕەف
تۆ شەڕەفت کرد بە دەفتەر
مەفتەنت کرد بە دۆشەگی بن گەوادان.

۱۳۹۶/۰۸/۱۰

کۆتایی بارزانیی یان کۆتایی سیستمێکی سیاسیی؟ ■ مەریوان وریا قانع


دەستلەکارکێشانەوەکەی بارزانی، بەھۆی فشاری دەرەکییەوە، خاڵێکی پۆزەتیڤە لە ڕووی ھەوڵدان بۆ سەرلەنوێ بیناکردنەوەی شێوازی پێکھاتەی دەسەڵات لە ھەرێمدا. بەڵام بە ھیچ مانایەک نەک کۆتایی شتەکان نییە، بەڵکو ھێشتا سەرەتایەکی قابیلی باوەڕپێکردنیش نییە. کەسێک بە وردی نامەکەی بارزانی بخوێنێتەوە چەندان کەلەبەری گەورەی تێدا دەدۆزێتەوە سەبارەت بە ئایندەی سیستمە سیاسییەکەی ھەرێم.
 
ئەوەی ھەرێم پێویستی پێیەتی تەنھا گۆڕانی سەرۆکەکەی نییە، کە لەڕووی یاساییەوە چەندان ساڵە دەسەڵاتەکانی نایاساییە و بەزەبری ھێز خۆی سەپاندوە، بەڵکو گۆڕانێکی بێچەندوچونی سیستمە سیاسییەکەیە لە ”سیستمی سەرۆکایەتیی“ەوە بۆ ”سیستمی پەرلەمانی“. بەمەش ڕێگرتن لەوەی بڕێکی زۆری دەسەڵاتەکان لەدەستی کەسێکدا کۆببێتەوە بەبێ ئەوەی میکانیزمیی بەھێز و کاریگەر لەئارادابێت بۆچاودێریکردن و لێپرسینەوە لەو کەسە و لە شێوازی وەگەڕخستنی دەسەڵاتەکانی. بەڵام سیستمی پەرلەمانی کاتێک مانای دەبێت کە لانیکەم دوو شتی سەرەکیی لەھەرێمدا ڕووبدات:
یەکەم، کۆتاییھێنان بە دەسەڵاتی ”مەکتەبی سیاسیی“ەکان و ئەو ھەڵقانەی تری دەسەڵات کە لەدەرەوەی دەزگا رەسمییەکانی حوکمڕانیی و لەدەرەوەی پەرلەمان خۆیدا، ئامادەن و کاردەکەن. دووھەم، کۆتاییھێان بەوەی پەرلەمان تیپی چوارەم و پێنجەمی دەسەڵات و بڕیاردان و سیاسەتکردن بێت لە ھەرێمدا و لەزۆر کاتیشدا ئیشی ئەوەبێت بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکان جێبەجێبکات. سیستمی پەرلەمانی کاتێک مانای ھەیە کە ھەموو گەمەکەرە سیاسییەکان لەناو پەرلەماندا ئامادەبن و لەوێدا بەپێی یاسا پەرلەمانییەکان ململانێکانیان، بکەن.
 
خاڵێکی گرنگی تر بۆئەوەی سیستمی پەرلەمانی بتوانێت سەروەربێت و کاربکات، ئەوەیە سیستمی داوەریی ئازادبێت، شتێک ئەمڕۆ پێچەوانە ھەرە ناشیرین و ھەرە تاڵەکەی لە ھەرێمدا ئامادەیە. سیستمی داوەریی ئەمڕۆکەی ھەرێم لە ژێر دەسەڵاتی پارتە سیاسییەکان و ئەندامانی مەکتەبە سیاسییەکان و دەسەڵاتی بەرپرسە سیاسیی و سەربازییەکانی تردایە.
 
بەکورتی وازھێنانی مەسعود بارزانی، سەرەڕای گرنگییەکەی وەک ڕووداوێکی سیاسیی، کاتێک مانای دەبت کە سەرەتای پرۆسەیەکی ھەمەلایەنی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی سیستەمە سیاسییەکەی ھەرێم بێت، سەرەتای بەخۆداچووەوە و لێپرسینەوەیەکی سیاسیی و یاسایی و ئەخلاقییش بێت لە کاری ئەو نوخبە سیاسییەی کە چارەکەسەدەیەکە حوکمڕانە و ئەو گاڵتەجاڕییە گەورەیەی لە کوردستاندا دروستکردوە کە ناوی ”حکومەت“ و “سەرۆکایەتی“ی و ”ئەزموونی حوکمڕانیی“ ھەرێمە.
 
بارزانی بکەری ژمارە یەکی سەرجەمی شکستەکانی ناو ئەم ئەزموونە سیاسییەیە. لە شکستی سیاسیی و سەربازییەوە بیگرە، بۆ شکستیی ئابووریی و ئەخلاقیی، بە تێپەڕین بەناو شکستیی ئیقلیمیی و نێودەوڵەتیی و ناوخۆییشدا. وازھێنانی بارزانی کاتێک مانای ھەیە کە کۆتایی بارزانیزم بێت وەک یەکێک لە فۆرمە ھەرە ناشیرین و ھەرە گەندەڵەکانی حوکمڕانی سیاسیی لەھەرێمدا.

دەقی پرۆژە یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتیی هەرێم


ئاوێنە: بەپێی ئەو پرۆژە یاسایە دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم تا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەسەر دامەزراوە گشتییەكانی هەرێمدا دابەشدەكرێن. بەپێی پرۆژە یاساكە ئەو دەسەڵاتانەی سەرۆكایەتی هەرێم دەدرێنە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری. بڕیارە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ(یەكشەممە) كۆببێتەوە و  تاوتوێی ئەم پرۆژە یاسایە بكات.
ده‌قی‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌:
ماددەی یەكەم:
دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم تا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی هەرێم و خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەسەر دامەزراوە گشتیەكانی هەرێم دابەشدەكرێن بەم شێوەیە:
یەكەم: پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی هاتوو لە حوكمی ماددەكانی یەكەم و دووەم-ەوە هەروەها بڕگەکانی (دوو، شەش، یازدە، پازدە، هەژدە، نزدە) لەماددەی دەیەم لەیاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان- عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005 هەمواركراو لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی دەبێت.
دووەم: پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی هاتوو لە بڕگەمانی (سێ، چوار، پێنج، حەوت، هەشت، هەڤدە) لە ماددەی دەیەم لەیاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان- -عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005 هەمواركراو لە لایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.
سێیەم: پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی هاتوو لە بڕگەكانی (یەكەم/2، چواردە) لەماددەی دەیەم لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم كوردستان-عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005 هەمواركراو لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەبێت.
چوارەم: پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی هاتوو لە بڕگەكانی (دوازدە، سیازدە، شازدە) لە ماددەی دەیەم لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005 هەمواركراو لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەر دەبێت.
ماددەی دووەم:
دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لەكارو ئەركەكانی بەردەوام دەبێت.
ماددەی سێیەم:
یەكەم: كاركردن بەیاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005 هەمواركراو رادەگرێت تا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.
دووەم: ئەم یاسایە بەركاردەبێت تا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی هەرێم و خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.
ماددەی چوارەم:
كاربەهیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كە پێچەوانەی ئەحكامەكانی ئەم یاسایە بێت.
ماددەی پێنجەم:
ئەم یاسایە لەماوەی (10) رۆژ لە بەروای پەسەندكردنی لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە دەردەچوێندرێت و لەرۆژی دەرچونیەوە جێبەجێ دەكرێت، لەرۆژنامەی فەرمی وەقاعیقی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.
هۆیەكانی دەرچواندن
بەهۆی درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان و رەتكردنەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەردەوامبونی لەپۆستەكەیدا، بەپێی ئەوەی لە مادەی 4 لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەمواركراودا هاتوە كە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەكات و ساتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت و لەبەر نەبونی كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم و بەمەبەستی دروست نەبونی بۆشایی یاسایی لەدەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم، ئەم یاسایە دەركرا.