له په‌نێڵی شاسوار عه‌بدولواحید و پیته‌ر شێ، به‌رپرسی دێسكی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دكتۆر گیونڵ تۆڵ ئه‌م پرسیاره‌ی له پیته‌ر كرد.
– پیته‌ر، پێتوایه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كورده‌كانی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئێوه له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا هه‌بێت؟
– پیته‌ر: ئێمه وایده‌بینین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مه دوو بابه‌تی ته‌واو له‌یه‌ك جیان، به‌ڵام گومان له‌وه نیه كه لایه‌نه‌كان له‌وناوچه‌یه هه‌وڵده‌دەن وانه‌یه‌ك فێربن له‌وه‌ی چی له سنوره‌كانی ئه‌وان روده‌دات، ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا ناكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم، ئه‌توانم بڵێم هه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌مه بوترێت ته‌نیا خوێندنه‌وه‌یه‌كه (guess) به‌ڵام، ئێمه باسی دوو بابه‌تی ته‌واو له‌یه‌ك جیاواز ئه‌كه‌ین.

پێشتریت له ساڵی ٢٠٠٥ وه ٢٠١٦ له چه‌ندین وتار دا باسم له‌وه كردووه كه ئه‌مریكا بۆ سوریا و عێراق دوو ئاراسته‌ی ته‌واو جیاوازی هه‌یه، چ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا، چ له‌گه‌ڵ كوردی رۆژاڤا. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌مه‌یه من سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆ كورد له سوریا و عێراق له چاویلكه‌ی ناسیۆنالیزمی كوردی به‌یه‌كه‌وه نابه‌ستمه‌وه و ئه‌وه‌ی له عێراق روده‌دات هیچ كات نابێته بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رووداوه‌كانی سوریا، و سیاسه‌تی ئه‌مریكاش به ره‌ش و سپی نابینم.
له عێراق ئه‌مریكا وه‌ك به‌شێك له ستراتیژی خۆی ده‌یه‌وێت عێراق به‌هێز بێت وه له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، چونكه عێراق هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه و حكومه‌تی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه.
له سوریا ئه‌مه بونی نیه، و ئه‌مریكا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دبلۆماسی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نیه و نه‌یاری یه‌كترن، تا ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا داوای ده‌كرد ئه‌سه‌د بروات، و ئێستاش ئه‌مریكا ئه‌سه‌د به ناشه‌رعی ده‌زانێت.
له سوریا ئه‌مه بونی نیه، و ئه‌مریكا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دبلۆماسی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نیه و نه‌یاری یه‌كترن، تا ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا داوای ده‌كرد ئه‌سه‌د بروات، و ئێستاش ئه‌مریكا ئه‌سه‌د به ناشه‌رعی ده‌زانێت.
واشنتۆن به‌بێ پرسی به‌غداد هیچ هاوكارییه‌كی پێكهاته‌كانی تری عێراق ناكات. له سوریا ئه‌مریكا بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسێك له ئه‌سه‌د بكات به سه‌دان ته‌ن چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ كورد ده‌نێرێت و بنكه‌ی سه‌ربازی كاتی داده‌نه‌زرێنێت.
له عێراق ئه‌مریكا كوردی بۆ گرنگه و ئه‌شیه‌وێت به‌هێز بێت، به‌ڵام رێگه نادات كورد سه‌روه‌ری عێراق بنپێ بخات و عێراق لاواز بكات، به‌ڵام له سوریا ئه‌مریكا مه‌به‌ستیه‌تی كورد له‌رووی سه‌ربازییه‌وه به‌هێز بێت بۆ ئه‌وەى له دانوستانه‌كانی داهاتو ئه‌مریكا بتوانێت له‌رێگه‌ی كورده‌وه رۆڵی له بنیاتنانه‌وه‌ی سوریای ئاینده دا هه‌بێت.

له عێراق، ئه‌مریكا خۆی لۆبی بۆ حكومه‌تی عێراق ده‌كات تا ئه‌وه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری بكه‌ن، عێراق بنیاتبنێنه‌وه، به‌ڵام له سوریا كه به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان پێویستی به ٥٠٠ ملیار دۆلار هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئه‌مریكا جگه له هاوكاری مرۆیی هیچ یارمه‌تیه‌كی سوریا نادات، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ته‌واوی گفتوگۆكانی سه‌باره‌ت به سوریا به‌بێ ئه‌مریكا ناتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، و بێگومان روسیا و توركیا و ئێران له سوریا كاریگه‌رن، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌توانن له‌روی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه هاوكاری سوریا بكه‌ن، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا پێویستیان به پشتیوانی ئه‌مریكا هه‌یه، ئه‌مریكاش هیچ پشتیوانیه‌كی سوریایه‌ك ناكات ئه‌سه‌د رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت تێیدا، به‌ڵام له عێراق ئه‌مریكا له ئێستا كارده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
هه‌رچه‌نده هه‌ردو ووڵات، سوریا و عێراق، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی شه‌ڕی داعش، یه‌ك دبلۆماتكاری باڵا كه ئه‌ویش مه‌كگۆركه، رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه تێیدا، به‌ڵام مه‌كگۆرك خۆی زۆر به‌باشی ده‌ركی به جیاوازی كورد له عێراق و سوریا كردوه وه جارێكیش وتوبوی “كورده‌كانی سوریا جۆرێكی ترن له كورد” كه مه‌به‌ستی له دامه‌زراوه‌یی ئایدۆلۆجی و كرانه‌وه‌یان به‌رووی نه‌ته‌وه‌كانی تر و نه‌بونی ئه‌و لێشاوه له فه‌ساد كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
خالێكی تر كه گرنگه زۆر به باشی رونبكرێته‌وه ته‌ماحكاری كورد بوو له عێراق و قوماری هه‌رێمی كوردستان بو به بابه‌تی ریفراندۆم.
هه‌روه‌ها به‌دحاڵی بوو له زمانی دبلۆماسی ئه‌مریكا بوو، كه وه‌ك چۆن سه‌دام زه‌رده‌خه‌نه و نه‌رمی باڵیۆزی ئه‌مریكا، ئاپریڵ گلاسبی، به گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا تێگه‌شت بۆ گرتنی كوه‌یت، هه‌رێمی كوردستانیش زۆر كه‌م نرخانه ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ئه‌مریكای كرد له عێراق و بویه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی ئه‌مریكی له عێراق.
ئه‌مریكا ده‌یانجار ئه‌مه‌یان به كورد وتوه “ئێمه عێراقێكی گه‌شه‌كرد و به‌هێز و هه‌رێمی كوردستانی گه‌شكرد و به‌هێزمان ئه‌وێت كه پێكه‌وه كاربكه‌ن نه‌ك دژی یه‌كتر بن” كه بۆخۆم شاهیدی زۆر كۆبونه‌وه بووم كه ئه‌م رسته‌یه به‌ڕوونی به به‌رپرسانی كورد ده‌وترا.

به‌ڵام له رۆژاڤا و باكوری سوریا كورد هیچ خه‌یاڵێكی جیابونه‌وه نیه، نه وه‌ك تاكتیك و نه ستراتیژ، به‌ڵام ئه‌مریكا له سوریاش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حه‌زی به گۆڕینی ئه‌سه‌د هه‌یه، به‌ڵام ناخوازێت سوریا دابه‌ش ببێت، بۆیه كورد له سوریا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دروستناكه‌ن له‌سه‌ر ستراتیژی ئه‌مریكا، به‌پێچه‌وانه‌وه كورد له سوریا ده‌رفه‌تن بۆ ئه‌مریكا نه‌ك له‌مپه‌ر.
بۆیه وه‌ك پیته‌ر ده‌ڵێ “دوو بابه‌تی ته‌واو له یه‌كتر جیازوازن،” وه بینینی ئه‌مریكاش وایه ده‌رفه‌تێك هه‌یه ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی كورده‌وه پێگه‌ی خۆی له ئاینده‌ی سوریا به‌هێز بكات، ته‌نیا گرفت نیگه‌رانیه‌كانی توركیایه كه ره‌نگه ئه‌مه كه‌س نه‌توانێت گره‌وی له‌سه‌ر بكات و ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا بڕیار له‌م بابه‌ته ئه‌دات نه‌ك سوریا.
گرنگه كوردانی رۆژاڤا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هاتون زیاتر پشت به خۆیان ببه‌ستن، به‌ڵام ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست نه‌ده‌ن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌بێ ئه‌وه‌ی گره‌و له‌سه‌ر خراپی په‌یوه‌ندی ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له‌گه‌ری كۆتای هاتنی پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ كوردانی سوریا هیوای ئه‌وه‌ش هه‌یه كه كوردانی سوریا هاوشێوه‌ی به‌رخودانی كۆبانی به‌رگری بكه‌ن و ئه‌مریكا ناچاربكه‌ن له‌ژێر ناوی هاوكاری مرۆیی (R2P) بیانو بۆ مانه‌وه‌ی له سوریا بدۆزێته‌وه و توركیاش رازیبكات به دانبه‌خۆداگرتن، چونكه ئیداره‌ی تره‌مپ ئێستا سه‌رقاڵی داڕشتنی ستراتیژی سوریایه، كه پێناچێت به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ببێت و تاكه دۆستیشی تا ئێستا كورده.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر