ڕۆژى 15ى ئۆكتۆبه‌ره، فشاره‌كانى به‌غداو هێزه عێراقییه‌كان به‌ته‌واوى زیادیكردوه، پارتى و یه‌كێتى هه‌ریه‌كه‌یان له‌رێگه‌ى كه‌ناڵى جیاوازه په‌یامیان بۆهاتووه، له باره‌ى هێرشكردن بۆ سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ى ژێر به‌ژێر به‌ر له هێرشه‌كانى 16ه‌ى ئۆكتۆبه‌رى سه‌ر كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه، به تایبه‌ت له نێوان گروپێكى نێو یه‌كێتى، له‌گه‌ڵ به‌غداو كۆمارى ئیسلامى ئێران.
دواى دروستبوونى مه‌ترسى راسته‌قینه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، به په‌له ده‌گاته‌وه مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له سلێمانى، به ئامانجى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى و ، گه‌یاندنى په‌یامى به‌غداو حه‌شدى شه‌عبى بۆ هه‌رێمى كوردستان و، گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا.
له‌م لاشه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام له نێوانى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى، له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وامه.
كۆبوونه‌وه باڵا‌و به‌رفراوانه‌كه‌ى دۆكان، له ئێواره‌ى 15ه‌ى ئۆكتبه‌ر ده‌ستپێكرد، دواى ئه‌وه‌ى بارزانى و فوئاد مه‌عسوم كۆسره‌ت ڕه‌سوول قسه‌ى خۆیان له باره‌ى بارودۆخه‌كه كرد، دواتر مه‌لا به‌ختیار داوا له ئاماده‌بووان ده‌كات قسه بكات، دواى رێگه‌پێدان، ده‌ڵێت ” به‌ر له‌وه‌ى بچمه ناو باسه‌كه‌وه ده‌مه‌وێ ئاماژه‌به‌وه‌بكه‌م، هه‌ستده‌كه‌م رێككه‌وتنێكى ژێربه‌ژێرى هه‌بێت له باره‌ى هاتنه‌وه‌ى هێزه عێراقییه‌كان بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى کەرکووک “. مه‌لا به‌ختیار، له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه بۆ بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كات.
دواى قسه‌كانى مه‌لا به‌ختیار، بافڵ تاڵه‌بانى، به ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت: هیچ رێككه‌وتنێكى ژێر به ژێرى نییه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نها ره‌شنوسى پڕۆپۆزه‌ڵێكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى چه‌ند شوێنێك له کەرکووک، به هاوبه‌شى له نێوان به‌غداوهه‌رێم، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پێنشیازه‌و نه‌بۆته رێككه‌وتن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانى، ڕووى قسه‌ى له بافڵ تاڵه‌بانى، ده‌كات و ده‌ڵێت ” ئه‌گه‌ر پرۆپۆزه‌ڵێكتان له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ كردووه، كه‌واته رێككه‌وتن كراوه‌و، ئێوه به‌چ سیفه‌تێكى ره‌سمى ئه‌و كاره‌تان كردوه”.
له‌وه‌ڵامدا بافڵ، ده‌ڵێت “ڕاسته من هیچ سیفه‌تێكى ره‌سمیم نییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندى باشم هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نى عێراقیيى، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێككه‌وتن نه‌كراوه “.
ئه‌م قسانه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، گومانه‌كانى مه‌سعود بارزانى و ئاماده‌بووان ده‌ڕه‌وێنته‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ى درێژه‌ى ده‌بێت، تاوه‌كو ده‌گه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ندخاڵێك، دواتر ده‌كرێته پاكێج و ده‌درێته سه‌رۆك كۆمارى عێراق، بۆئه‌وه‌ى له ماوه‌ى 24 كاتژمێر بگه‌یه‌نێته حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌ى پارتى و یه‌كێتى بریتیبوون له:
* ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتووگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى، به‌بێ هیچ مه‌رجێك؛ واته دانیشتن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى، به پێى داواكارییه‌كانى عه‌بادى ئه‌گه‌ر به هه‌ڵپه‌ساردنى ریفراندۆمیش بێت.
*كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، دواى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، له چه‌ند شوێنێك، به‌پێى گفتووگۆ دواتر له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه قسه‌بكرێت.
* گتفووگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى، له‌سه‌ر ئیداره‌دانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كه‌مى ناوچه دابڕاوه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له نێوان هه‌ردوولا، به پێى رێككه‌وتنێكى واژووكراو له نێوان هه‌ردوولا (به‌پێى ده‌ستووى عێراقى).
*له كۆبوونه‌وه‌كه‌د بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ( فرۆكه‌خانه‌ى كه‌ركووك و سه‌ربازگه‌ى كه‌یوان، بیرنه‌وه‌كان) تاكه لایانانه له لایه‌ن عێراقه‌وه ڕه‌تكڕایه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى بارزانى، دووباره ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كه، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ده‌ست له‌سه‌ر شانى بارزانى داده‌نێت، بارزانیش ده‌ڵێت “هه‌تاوه‌كو ئێستا قه‌ڵه‌ق بووم، به‌ڵام بۆ له مه‌ودوا، تۆ وه‌كو ژنێك ( فێمه‌نیستێك)، به‌ته‌واوى باوه‌ڕم پێت هه‌یه، چونكه دڵنیام خاوه‌نى به‌ڵێنى خۆتی”.
به چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له كۆتایى هاتنى كۆبوونه‌وه‌كه، بارزانى، به په‌نجه‌ى ده‌سته‌كانى ئاماژه‌یه‌ك بۆ بافڵ ده‌كات، ده‌ڵێت ” بافڵ دڵنیابم هیچ رێككه‌وتنێك له ئارادنییه”، له وه‌ڵامدا كوڕه گه‌وره‌كه‌ى تاڵه‌بانى، ده‌ڵێت ” دڵنیابه هیچ شتێك له ئارادنییه “.
دواى ئه‌مه كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایى پێدێت و، داواش له فوئاد مه‌عسوم ده‌كرێت ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌یان بگه‌یه‌نه‌ته حه‌یده‌ر عه‌بادى، مه‌عسوم به‌وه ڕاناگات له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى دابنیشێت و، لایه‌نى عێراقى له لایه‌كى تر رێككه‌وتنى كردووه، بۆیه لایه‌نى عێراقى داواكارى سه‌رۆك كۆمار بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى دواده‌خه‌ن و به جدى وه‌ریناگرن، چونكه له لایه‌كى تر رێككه‌وتنیان كردبوو.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه هه‌یه، هه‌ریه‌ك ئاراس شێخ جه‌نگى و لاهور تاڵه‌بانى ئاڵا تاڵه‌بانى ، هانى بافڵ تاڵه‌بانیان داوه، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبى بكات، چونكه پێیانوابوو: هه‌ڕه‌شه‌كان گه‌وره‌ن و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش ده‌بێته ده‌ستكه‌وت بۆ ئه‌وان و، ده‌توانن شه‌ڕ له کەرکووک دووربخنه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ى رێككه‌وتنه‌كه ته‌نها بریتیبێت له: ڕاده‌ستكردنى فرۆكه‌خانه‌ى كه‌ركووك و سه‌ربازگه‌ى كه‌ى وه‌ن، بیرنه‌وته‌كان، به‌بێ هاتنه ژووره‌وه‌ى هێزه عێراقییه‌كان بۆ ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى كه‌ركووك و، هه‌ندێ قه‌زاو ناحیه له‌م ناوچانه، به‌ڵام دواجار رێككه‌وتنه‌كه له ده‌ست ده‌رچوو، هێزى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبى رێككه‌وتنه‌كه‌یان شكاند چوونه ناو ئه‌و شوێنانه.
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌و كه‌سانه، چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د باس ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه به ته‌واوى بۆ ناوبراو ڕووناكرێته‌وه، ته‌نها ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن، هێزه عێراقییه‌كان ته‌نها دێنه چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، له‌وانه فڕۆكه‌خانه‌و سه‌ربازگه‌ى كه‌ى وه‌ن، به‌مه‌ش كورد له‌شه‌ڕكردن دوورده‌خه‌نه‌وه.
رێككه‌وتنه‌كه ته‌م و مژاوى بوو بۆ هه‌مووان، ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ركرده‌ى یه‌كێتیش له کەرکووک ئاگادارى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بووه‌و، ته‌نها گومانیان كردبوو، كه ڕووداو گه‌لێك ده‌گوزه‌رێ و ئه‌گه‌ر فه‌رمانیان بۆ بێت ده‌بێت پابه‌ندبن پێوه‌ى.
شه‌وى 15ى ئۆكتۆبه‌ر، ره‌فعه‌ت عبدالله، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له بوونى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى یه‌كێتى ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌ر له ئه‌و له پێشووتردا ناوبراو، به هه‌ڵه له ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه تێگه‌یاندرابوو، بۆیه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د گوێى پێنادات.
به پێى زانیارییه‌كان سه‌ركرده کەرکووکییه‌كانى نێو یه‌كێتى كه پێكهاتوون له (ره‌فعه‌ت عبدالله، ئاسۆ مامه‌ند، خالد شوانى، سیروان كێخوا نه‌جم، وه‌ستا ڕه‌سوول، رزگار على) له‌سه‌ره‌تادا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادارى ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌بوون، كه ئه‌نجامدرابوو، به‌ڵام دواى رێككه‌وتنه‌كه به‌شێك له‌و سه‌ركردانه به ناچارى گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌بن و، به‌شێكى تریشیان بۆئه‌وه‌ى خۆیان له ئاكام و لێكه‌وته‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه به دووربگرن، په‌یوه‌ندى به هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه‌وه ده‌كه‌ن، پێیانڕاده‌گه‌یه‌نن: كه هه‌وڵێكى رێككه‌وتن هه‌یه، بۆیه ئه‌وان لێى به‌رپرس نیین، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رئه‌وكات ره‌فعه‌ت عبدالله، په‌یوه‌ندى به هێرۆخانه‌وه ده‌كات و ئاسۆمامه‌ندیش، به كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، به‌ڵام هه‌تاوه‌كو ئه‌وان به‌خۆیان ده‌كه‌ون هه‌موو شت كۆتایى پێدێت.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى یه‌كێتى، ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان كرد له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنى چه‌ند شوێنێك، به‌ڵام دواجار ئه‌وه ده‌رنه‌چوو، ته‌واوى كه‌ركووك و دووز خورماتوو جه‌له‌ولاو خانه‌قی ڕاده‌ستكرا ( هێزه عێراق و حه‌شدى شه‌عبى رێككه‌وتنه‌كه‌یان وه‌ك خۆى جێبه‌جێنه‌كردو، شكاندیان ).
بافڵ تاڵه‌بانى، رۆژى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، په‌ناى بۆ به‌رهه‌م ساڵح، بردبوو، رایگه‌یاندبوو: رێككه‌وتنه‌كه پێشێلكراوه‌و وه‌ك خۆى جێبه‌جێنه‌كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر بكرێ له رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى هه‌وڵه‌كانى خۆى بخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌م پێشڕه‌ویانه‌ى هێزه عێراقیه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى ڕابگیرێت.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌ن، چه‌ند ڕۆژێك به له ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌ك له لاهور تاڵه‌بانى و بافڵ تاڵه‌بانى و ئاڵا تاڵه‌بانى، هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى ئیمزاى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ده‌ده‌ن، له باره‌ى ڕاده‌ستكردنى فرۆكه‌خانه‌ى كه‌ركووك و سه‌ربازگه‌ى كه‌ى وه‌ن، بیرنه‌وته‌كان. زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ش له رێگاى ته‌له‌فۆنه‌وه ناوه‌ڕۆكى ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان بۆ باسده‌كرێت، ئه‌و 38 كه‌سه‌ش له لایه‌ن ئه‌و سێ كه‌سه‌وه په‌یوه‌ندیان پێكراوه، به‌ڵام هه‌ندێ له‌و سه‌ركردانه به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى بگه‌ن ڕه‌زامه‌ندیان داوه، دواجار ئه‌م واژووانه‌ش بووه دۆكۆمێنتێك بۆئه‌وه‌ى بافڵى كوڕى گه‌وره‌ى مام جه‌لال، له دژى ئه‌و كه‌سانه به‌كاریبهێنێت.
دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رو ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنى ئه‌و شوێنانه له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان، په‌یوه‌ندى نێوان ماڵى مام جه‌لال و كۆسره‌ت ره‌سوڵ به ته‌واوى ده‌پچڕێت و، جگه له‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتیش به ته‌واوى له یه‌ك دوورده‌كه‌ونه‌وه.
دواى چه‌ند رۆژێك له ڕووداوه‌كان، هه‌وڵه‌كانى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به یارمه‌تى چه‌ند كه‌سێكى نزیك له خۆى ده‌ستیپێكرد، ناوبراو، داواى بینینى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و سه‌ركرده‌ى چه‌ند حزبێك ده‌كات، به‌مه‌به‌ستى پێدانى ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ڕووداوه‌كه‌و، ڕێگریكردن له ِڕوودانى ڕووداوى نه‌خوازراو.
هێرۆخان، دواى ئه‌وه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌بینێت رێككده‌كه‌ون له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه بۆ سزادانانى ئه‌و كه‌سانه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه ( له ڕێگه‌ى دروستكردنى لیژنه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى).
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عومه‌رى سه‌ید على و على و باپیر‌و صلاحه‌دین به‌هائه‌دین داده‌نێشێت و، پاشان دێته هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى كۆده‌بێته‌وه‌و، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیش له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى ئه‌نجامده‌دات، بارزانى، له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه به هێڕوخانى ڕاگه‌یاندووه ” ئێستاش متمانه‌ى ته‌واوى به ئه‌و هه‌یه‌و، ده‌شزانى ئه‌و كاره‌ش به‌بێ ئاگادارى و ئه‌و، له لایه‌ن ئه‌و چوار كه‌سه‌وه ئه‌نجامدراوه”.
سه‌رتیپ قه‌شقه‌یى
مافى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م زانیاریانه، به‌بێ ناوهێنانى سه‌رچاوه‌كه‌ى پارێزراوه، چونكه بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریانه به‌رهه‌مى یه‌ك مانگ به‌دواداچوونه له‌و باره‌یه‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر