پاش په‌نجا و هه‌شت رۆژ به‌رگری كه‌م وێنه‌ی شه‌رڤوانانی یه‌په‌كه و یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده و پشتیوانی و هاوكاری خه‌ڵكی عه‌فرین و پشتیوانی كه‌م وێنه‌ی كوردان له به‌شه‌كانی كوردستان و له هه‌نده‌ران، دوێنی یه‌كشه‌مه ١٨-٣-١٨ عه‌فرین كه‌وت و سپای داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركییه عه‌فرینیان داگیركرد و په‌یكه‌ری كاوه‌یان، كه سیمبووڵی ئازادی هێزه ئازادیخوازكانی رۆژئاوا بوو، له سه‌نته‌ری عه‌فرین تێكدرا. هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و په‌یكه‌ره وه‌ك هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك، له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، خه‌نجه‌رێك بوو له جه‌سته‌ی هه‌موو ئازادیخوازان و نیشتیمانپه‌روه‌رانی كورد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری ئازادی و دیموكراسی و عه‌داڵه‌تخوازی و مافی مرۆڤن. پێم وانیه كه هه‌ر مرۆڤێكی خاوه‌ن ویجدانی مرۆڤایه‌تی كه ئاگاداری كاره‌ساتی دوێنێ عه‌فرین بووبێت شه‌وی رابردوو به ئاسانی خه‌وتبێت. ئاساواری ئه‌و ده‌سدرێژییه ساڵانێكی دوور و درێژ ده‌مێنێته‌وه.
كه‌وتنی عه‌فرین چاوه‌روانكراوبوو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه پێیانوابوو كه: ١- ده‌وڵه‌تی تورك به ره‌زامه‌ندی روسیا و ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ئه‌و پیلانه به‌رێوه ده‌بات ٢- سا‌توسه‌ودای زلهێزه‌كان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندییه و به درێژه‌دانی به‌رگری و به پارانه‌وه و په‌نابردن بۆ ئه‌خلاق و مافی مرۆڤ و وروژاندنی رایگشتی، پیلانه‌كانی ئه‌وان تێكنادرێت٣- له شه‌ری جوغرافی و جه‌بهه‌ییدا، له شه‌ری به‌رگری له شار و خاكدا فاكته‌ری تیكنولۆژیا و كه‌ره‌ستی شه‌ر فاكته‌ری سه‌ره‌كییه و تواناكانی توركیه له‌و باره‌وه یه‌كجار زۆر له پێشتره له هێزی عه‌فرین و ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنیش نابێت ٤- ئیراده‌ی خه‌ڵكی عه‌فرین هه‌رچه‌ند قایم و پۆڵایین بێت، گه‌رچی فاكته‌رێكی گرینگه له به‌رگریدا و له‌م به‌رگریه‌شدا گرینگی خۆی نیشاندا، به‌ڵام فاكته‌ری بریارده‌ر نیه له دیاریكردنی چاره‌نوسی ئه‌و نه‌وعه له شه‌ر‌دا.
به‌ڵام رێبه‌رانی به‌رگری له عه‌فرین كه نایشارنه‌وه رێره‌وی فه‌لسه‌فه و رێبازی به‌رێز ئۆجه‌لانن، له سه‌ر رێنوێنیه‌كانی به‌رێزان جه‌میل بایك و موراد قه‌ریلان پێیان وابوو كه چوون خاوه‌نی ئیراده‌ن، سپای فاشیستی تورك ناتوانێت تێكیانشكێنێ و عه‌فرین ده‌پارێزن. پێیان وابوو به درێژه‌دانی به‌رگری، كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئاوه‌ریان لێ ده‌داته‌وه و ناهێڵێت عه‌فرین بكه‌وێت. هه‌مان هه‌ڵه كه بارزانی له كاتی گشتپرسییه‌كه‌دا كردی و رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ته‌سلیمی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌بێت، كه دیترا بۆچوونه‌كه‌ی هه‌ڵه بوو. جیاواز له رێبه‌رانی به‌رگری له رۆژئاوا به‌شێكی یه‌كجار زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر كاریگه‌ری بیروباوه‌ری په‌كه‌كه‌دان، یان تواناكانی په‌كه‌كه له رێكخستن و به‌رگریدا سه‌رنجی راكێشاون ، به‌رگریان له هه‌مان بیرورای په‌كه‌كه ده‌كرد له عه‌فریندا.
كه‌وتنی عه‌فرین پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه، پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌رس وه‌رگرتنه له لایه‌نه به‌هێزه‌كانی و هه‌ر وه‌هاش له لایه‌نه لاوازه‌كانی. به‌داخه‌وه به‌رێوه‌به‌رانی بزوتنه‌وه‌ی كوردی له هیچ به‌شێكی كوردستان قه‌ت ئه‌مكاره‌یان نه‌كردووه. فه‌رهه‌نگی سیاسی كوردی له‌م باره‌وه یه‌كجار لاوازه. ئه‌وه‌نده‌ی له توانایاندا بیت به باڵای خۆیاندا ده‌ڵێن. زۆر جار ئه‌سله‌ن ئاماده‌نین كه شكسته‌كانیش به ره‌سمی بناسن و دیانی پێدا بنێن. ته‌نانه‌ت شكستی خۆشیان وه‌ك شكستی دوژمن پێناسه‌ده‌كه‌ن. له باشترین حاله‌تدا هۆكاری هه‌موو شكسته‌كانیش ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی نه‌یاران ، چ نه‌یاری ناوه‌كی یان ده‌ره‌كی. خه‌یانه‌تی روس، ئینگلیز، ئه‌مریكا، فه‌رانسه و یان دارده‌سته‌كانی ناوخۆ پاساوی هه‌موو شكسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردییه لای رێبه‌رانی سیاسی كورد. جارێك نیه له خۆمان بپرسین، بۆ هه‌موو جارێك ده‌بێت خه‌یانه‌تمان پێ بكرێت؟ چ بكه‌ین كه خه‌یانه‌تی نه‌یاران نه‌مان شكێنێ؟ بۆ هه‌ست و نه‌ستی خۆمان وه‌ها داده‌مه‌زرێنین كه به خه‌یانه‌ت یان پشت هه‌ڵكردنی لایه‌نێك پشتمان ده‌شكێت؟ چی بكه‌ین كه به‌رده‌وام ئه‌م تراژیدیایه دوپات نه‌بێته‌وه؟
هه‌ندێك له دۆستان له رووی دڵسۆزییه‌وه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن كه ئێستا كاتێكی هه‌ستیاره، نابێت باسی هه‌ڵه بكرێت. ته‌نانه‌ت به كۆمه‌ڵێك دروشمی هه‌ستیار ده‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌وتنه بشارنه‌وه به‌و هومێده‌ی وره‌ی خه‌ڵكی راگرن. به‌ڵام باشترین راگرتنی بروا و وره لای جه‌ماوه‌ر بكار هێنانی عه‌قل و زانستی سیاسییه، لێكدانه‌وه‌ی واقعییه له هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه. سیاسه‌تێك له سه‌ر وروژاندنی هه‌ست و ئیحساس بێت، به‌رده‌وام نابێت و زۆر زه‌حمه‌ته سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت. گه‌لی كورد له‌م رۆدا پێویستی به رێگاچاره‌ی گونجاو و عاقڵانه‌یه. سیاسه‌ت كردن داسه‌پاندنی ئیراده و ئامانجه‌كان نین. سیاسه‌ت دۆزینه‌وه‌ی رێگایه بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان. كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ت به پێی هێز و تواناكان ده‌كرێت نه‌ك به پێ ئامانج و ئارمان و ویستی ئێمه.
له لایه‌كی دیكه‌ش هه‌ندێك له نه‌یارانی لایه‌نی كوردی په‌كه‌كه و حه‌سه‌ده به‌رده‌وام، راسته‌وخۆ یان له رێگای لایه‌نگرانیانه‌وه، په‌كه‌كه و حه‌سه‌ده تاوانبار ده‌كه‌ن كه دارده‌ستی ئه‌م یان ئه‌و وڵاتن و سه‌ربه‌خۆ نین. ئه‌مانه له‌به‌ر نه‌یار بونیان بێت له‌گه‌ل په‌كه‌كه یان له‌به‌ر لاوازیان له سه‌ر سیاسه‌ت، به‌هه‌ر حاڵ مه‌نتیقێك له پروپاگه‌نده‌كانیاندا نیه. بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه له سوریا، دوو زلهێزی وه‌ك ئه‌مریكا و روسیا هه‌ن، ده‌وڵتانی ناوچه‌كه وه‌ك توركیا و ئێران و سعودیه و قه‌ته‌ر و … بوونیان هه‌یه. كورد له سێ كانتۆنن ( پێش كه‌وتنی عه‌فرین) و له‌و سێ كانتۆنه‌ش پێكهاته‌ی دیكه وه‌ك عه‌ره‌ب ، توركمان، كه‌لدانی، ئاشوری، ئه‌رمه‌نی، چه‌چین، چه‌ركه‌س هه‌ن. له كورده‌كانیش به‌شێكیان لایه‌نگری ئه‌نه‌كه‌سه‌ن كه له ململانێ قوڵدان له گه‌ل حه‌سه‌ده. به‌م وه‌زعه شپرزه‌وه چۆن ده‌كرێت له ناو ئه‌و هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌دا سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆت هه‌بێت و به بێ پێكهاتن له‌گه‌ل لایه‌ن یان چه‌ند لایه‌نێك سیاسه‌ت بكه‌یت.
له كۆتاییدا،
عه‌فرین كه‌وت، ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه و پێداچوونه‌وه له جێ خۆی، كورد ده‌یهه‌وێت چی بكات بۆ عه‌فرین؟ ئه‌م پرسیاره گرینگ‌ترین پرسیاره لای من له‌م رۆدا. نازانم به‌رێزان جه‌میل بایك و موراد قه‌ریلانیش وه‌ك بارزانی ماوه‌یه‌ك بێ ده‌نگ ده‌بن و دوایی بێ ده‌نگی ده‌شكێنن؟ تا كاتی نوسینی ئه‌م دێرانه هیچم له‌و به‌رێزانه نه‌بیستووه به‌ڵام به‌رێز ساڵح موسلیم رایگه‌یاند كه : تێكۆشانی عه‌فرین ده‌ربازی قۆناغێكی نوێ بووه و وتی: گه‌ل بۆ پاراستنیان له عه‌فرین دوورخرانه‌وه و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له‌مه‌ودوا شه‌ڕی گه‌ریلایی ده‌كه‌ن…له عه‌فرین تێكۆشانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌شێوازێكی جیاواز به‌رده‌وامه. له‌مه‌ودوا یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه شه‌ڕی گه‌ریلایی ده‌كه‌ن. به تاكتیكی گه‌ریلا به‌رخۆدان له ئاستێكی باڵاتردا ده‌كرێت. له شه‌ڕی به‌ره‌ییدا چه‌ك و ته‌كنكیكی ئێمه زۆر نییه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه به‌شێوازی گه‌ریلاكان شه‌ڕ ده‌كه‌ین. لاوان، شه‌ڕڤان و هێزه‌كانمان بۆ ئه‌مه ئاماده‌ن.
وه‌ك كوردێك هیوادارم ئه‌م سیاسه‌ته كه به‌رێز موسلیم رایگه‌یاند نه‌بێته سیاسه‌تی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده. به‌ڵای منه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته، له‌مرۆدا و ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی پێشبینی نه‌كراو پێش نه‌یه‌ت، نه ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت، نه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت و كۆمه‌ڵێك ئاسه‌واری خراپیشی بۆ عه‌فرین ده‌بێت. بۆ؟
یه‌كه‌م، تا كاتێك كوردان له رۆژهه‌ڵاتی فورات هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان و تا كاتێك ئه‌مریكا و توركیا په‌یوه‌ندیان نه‌بچرێت، مومكین نیه كه ئه‌مریكا رازی ببێت یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه درێژه به شه‌ری گریلایی بده‌ن دژی توركییا له عه‌فرین. به بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكاش، ئه‌و سیاسه‌ته په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و كوردان له كۆبانی و جه‌زیره‌ش توشی گرفتی جیدی ده‌كات. دووهه‌م، له‌كاتێكدا یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به ئاشكرا باره‌گایان له عه‌فرین نیه و ده‌بێت یان به نهێنی بژین یان به رۆژ له لیباسی سیڤیل دا هاتووچوو بكه‌ن، ئه‌م كاره پاساوێكی به هێز بۆ توركیا دروست ده‌كات بۆ ده‌ستدرێژی و كوشتاری به‌رده‌وامی خه‌ڵكی ناوچه‌ی عه‌فرین و بۆ پاكتاوی كوردان له ناوچه‌كه. سێهه‌م، به‌رده‌وامی خه‌باتی گریلایی رێگر ده‌بێت له ئاسایی كردنه‌وه ناوچه‌كه و له گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵكی عه‌فرین و داخستنی ده‌رگای دیپلۆماسی بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و پرۆسه‌یه. چواره‌م، به‌رده‌وامی شه‌ری گریلایی ده‌بێته پاساو بۆ هێرشی توركییه بۆ داخستنی رێگای ته‌ل ره‌فعه‌ت و منبه‌ج له گه‌ل عه‌فرین . پێنجه‌م، له هه‌موو ئه‌وانه گرینگتر ئه‌وه‌یه كه شۆرشی چه‌كداری له چوار پارچه‌ی كوردستان و له په‌نجا ساڵی رابردوودا نه‌یتوانیوه یه‌ك شارۆچكه‌ش له ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر بستێنێته‌وه. نمونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی، خه‌باتی گریلایی په‌كه‌كه‌یه له زیاتر له سی ساڵی رابردوودا كه تا ئه‌مرۆ شارۆچكه‌یه‌كی له ده‌ست ده‌وڵه‌تی تورك رزگار نه‌كردووه. بۆیه عه‌فرین به یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ناسنرێته‌وه و خۆشیان نیشانیاندا كه بۆشیان ناپارێزرێت. كه وابێت ئه‌و سیاسه‌ته زۆر زه‌حمه‌ته سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات.
ئاره‌زوو! (بۆیه ناڵێم پێشنیار چوون هیچ حیزبێكی كوردی ناناسم كه گوێ له پێشناری خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی بگرێت)
ئاره‌زوو ده‌كه‌م كه یه‌كه‌م، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌موو هێزی چه‌كداری خۆیان بكشێننه‌وه بۆ مه‌نبه‌ج و واز له خه‌باتی گریلایی له عه‌فریندا بێنن له‌م رۆدا. دووهه‌م، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان به‌كار بێنن كه له رێگای ئه‌مریكیه‌كان و روسه‌كان و سوریا و هه‌ر رێگایه‌كی دیكه ئاسانكاری بكرێت بۆ گه‌راننه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاواره و سیڤیلی عه‌فرین. سێهه‌م، هه‌موو كوردان هه‌وڵبده‌ن به خه‌باتێكی سیاسی و دیپلۆماسی ئاسانكاری بكرێت بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی عه‌فرین.
عه‌فرین كوردستانه، گه‌راننه‌وه‌ی عه‌فرینیه‌كان زۆر گرینگه و نابێت كاول بكرێت، بژیت عه‌فرین
١٩-٣-٢٠١٨
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر