هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری من، ده‌ردی ئێمه ده‌ردی یه‌که
تا مه‌رگی بێداد و سته‌م، ده‌ستمان له نێو ده‌ستی یه‌که
تا مه‌رگی بێداد و سته‌م، ده‌ستمان له نێو ده‌ستی یه‌که
پیرۆزه ڕێگای من و تۆ، پڕ له هیوا، پڕ له ئه‌وین
له شه‌قام و له مه‌دره‌سه، دژ به تاریکی ده‌وه‌ستین
له شه‌قام و له مه‌دره‌سه، دژ به تاریکی ده‌وه‌ستین
ئاکامی ڕێگای من و تۆ، پاراستنی ناسنامه‌یه
چاره‌ی ئه‌سیری و نه‌زانی، ئامانجی به‌رزی ئێمه‌یه
چاره‌ی ئه‌سیری و نه‌زانی، ئامانجی به‌رزی ئێمه‌یه
با ناوی ئێمه‌ش بنووسن، له سینگی ئه‌م ته‌خته ڕه‌شه
که‌س نییه ئیتر بترسێ له گرتن و له هه‌ڕه‌شه
که‌س نییه ئیتر بترسێ له گرتن و له هه‌ڕه‌شه
دووره ئه‌گه‌ر ئاسۆی خه‌بات، تاڵه ئه‌گه‌ر تامی ژیان
ریشه‌ی سته‌م هه‌ڵده‌کێشی، ده‌ستی ئێمه و ده‌ستی زه‌مان
ریشه‌ی سته‌م هه‌ڵده‌کێشی، ده‌ستی ئێمه و ده‌ستی زه‌مان
هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری من ، ده‌ردی ئێمه ده‌ردی یه‌که
تا مه‌رگی بێداد و سته‌م ، ده‌ستمان له نێو ده‌ستی یه‌که
تا مه‌رگی بێداد و سته‌م ، ده‌ستمان له نێو ده‌ستی یه‌که
فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر